٢٦\٥\٢٠١٠
خۆلادان لە
وەڵامدانەوە بە خواستی سەندیکای کرێکارانی خزمەتگوزاریی لە بەریتانیا،
نیشانەی
نابهرپرسیارییانه بەرامبەر ئاشکراکردنی بکوژانی سەردەشت عوسمان.
دوای ئەوەی لەسەر داوای فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی سەندیکای خزمەتگوزاریەگشتیەکانی بەریتانیا
(PCS) نامەیەکیان ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی
کوردستانکرد سەبارەت بە تیرۆری سەردەشت عوسمان وپشتگیریان خۆیان لە
ئازادی هەڵسورانی سیاسی و ڕۆژنامەگەریو بیرۆرا لە کوردستان دەربڕی، وە
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن نامەی کارن جۆنسن لە کۆمسیۆنی یەکیتی
خزمەتگوزاریە گشتیەکان (PCS) سەبارەت
بەتیرۆری سەردەشت عوسمان لە 11-5 بڵاوکردەوە .پاشان 19-5 بە نامەیەکی
ئەنتەرنیتی وەڵام بە سەندیکای ناوبراو دەدرێتەوە کە دەقەکەی لەخوارەوە
هاتووە.
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن سەبارەت بەو وەڵامە ووتی "لەجیاتی ئەوەی
کە دەسەڵاتداران وەڵام بە نامەی سەندیکا بداتەوە کە چی بەداخەوە
لەڕێگای ئیمیلی کەسێکەوە بە ناوی سەلام کاکەیەوە نامەیەک ئاڕاستەی کارن
جۆنسن کراوە کە مەسەلەکەی بۆ لایەکی تر راِکیشاوە کە هیچ پەیوەندیەکی
بە کێشەکەوە نیە،کارێکی ئاواش بەڵگەی ئەوەیە کە دەسەڵاتداران خۆیان لە
وەڵامدانەوە بەداواکاریەکانی خەڵک دەدزنەوە و نایانەوێت بەرپرسیاریتی
لە ئەستۆ بگرن".
سەبارەت بەو نامەیە کارن جۆنسن لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەسکرتێری
فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" ئێمە چاوەروانی ئەوەمان دەکرد لێکولینەوە لەو
تاوانە قیزەوەنە بکرێت کە هەواڵەکەی هەموانی هەژاند بەڵام نامەیەکم
ئاڕاستەکراوە کەبە هیچ شێوەیەک ئەوە نیشان نادات بەدوادا چون
لێکولینەوە لەو تاوانە بکرێت و هاوکات جێگایەک بۆ ئەو خواستە مرۆییانه
دابنرێت کە داواکاربووین بۆ خەڵکی کوردستان کە سەرەتاترین مافە خەڵکی
کوردستان لێ بەهرمەند بێت".
شایەنی باسە یەکیتی ناوبراو نزیک بە 300 هەزار ئەندامی هەیە لەسەراسەری
بەریتانیا.
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
لەندەن
24\5\2010
|