خۆڵبارینەکەى
سەرۆکى هەرێم!

گۆران دوکانى
لەدانیشتنى پەڕلەمانى کوردستاندا سەرۆکى هەرێم جگە لە دەستنیشانکردنى
وادەى هەڵبژاردن لەووتارێکدا باسى ڕەوشى سیاسى وئابورى وکۆمەڵایەتى
وچەند لایەنێکى دیکەو بەتایبەتیش باسى لە پرۆژە خزمەتگوزاریەکانى
هەرێمى کوردستان کرد.
سەرەتا دەمەوێت ئاماژەبەوەبکەم زۆرن ئەوگەندەڵیانەى کەبەدرێژاى پێنج
کابینەى حکومەتى هەرێم وەک مانگى چواردە بەبەرچاوى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی
وخودى خەڵکى ئەم هەرێمەو تەنانەت جەنابى سەرۆکیشەوە دەبینرێن،یاخود
ئەگەرباس لەپڕۆژەخزمەتگوزاریەکان بکەین کەبارزانى لەناوەرۆکى
ووتارەکەیدا بەشێوەیەکى بەرچاو باسی لێوەدەکردن ،هەندێک پرۆژەهەیە تاکو
ئەمڕۆش بەنیوە چڵى ماوەتەوە و ڕەنگى شوێنەوارە مێژوویەکانی لێنیشتوە
یاخود هەندێک پرۆژەهەیە دواى دانانى بەردى بناغەکەى کەلە t.v
حیزبیەکانەوە لەشەوێکدا بەدەیانجار نیشاندەدرێن ودەیکەن
بەهەڵا،ئەنجامەکەشى یان پرۆژەکە دوادەکەێت یاخود کەسێک نیە لێى
بپرسێتەوە کەچى بارزانى بەشێوەیەکى گشتى لەدوتوێى ووتارەکەیدا بۆتاکە
یەک گەندەڵیش چیە لەم هەرێمەدا باسى نەکردوئەگەر کەسێکى نەشارەزا
گوێبیستى ووتەکانى سەرۆک بوایە سیماى ئەم هەرێمە لە(ووڵاتە
میرنشینەکانى ئیمارات) دەچوو نەک وەک ئەوەى لەواقعى ئەمڕۆدا
دەبینرێت،سەرۆک چەند باسى لەپرۆژەکان وکاروبارەکانى حکومەتى هەرێم کرد
ئەگەر بەچارەکى ئەوەش باسی لەلایەنە سلبیەکانى مێژووى حکوم ڕانیکردنى
18ساڵەى ئەم هەرێمەى بکردایە ئەوکات ئەوەى گوێبیستى ووتەکانى سەرۆک
بوایە خۆى حوکمى واقعی هەرێمى کوردستانى دەکرد.
لێرەدا ئەوەى مەبەستمە باسى لێوەبکەم کاروچالاکى وپرۆژەکانى حکومەت نیە
،بەڵکوئەو ڕستە تەنزئامێزەیە کەلەدوا وێستگەى ووتەکانى سەرۆکى هەرێمدا
گوێبیستى بووین و پەڕلەمانتارانى هێنایە خرنگەى پێکەنین، ئەوەبوو
بارزانى گووتى"پێم سەیرە ڕۆژنامەنووسێک نەهاتوە باس لەم خۆڵبارینە بکات
وبڵێت ئەم خۆڵبارینەش خەتاى حکومەتى هەرێمە"،وەک ئەوەى بڵێى لەم هەرێمە
بێبەرنامەیەدا ،لەم هەرێمەى کەمۆتەکەى گەندەڵى خۆى خزاندۆتە ناوهەموو
خانەکانى دامودەزگاکانیەوە بەحکومى وحیزبى وسەربازیشەوە ڕۆژنامەنووس
هیچ ئیشوکارى نیە تەنها باس لەخۆڵبارین بکات!.
ئەگەر تێبینى بکیەن بەپێنووسى ئەو ڕۆژنامەنووسانەى کەسەرۆکى
هەرێمەکەیان لەڕستەیەکى وەها تەنز ئامێزدا تانەیان لێدەدات .بەسەدان
مەحسوبیات ومەنسوبیات وگەندەڵى ئیدارى و ڕۆتینیات ونەبوونى عەدالەتى
سیاسى وئیشتیماعیان لەماڵپەڕى سایت و ڕۆژنامەو گۆڤارە ئەهلى
وسەربەخۆکاندا بۆ ڕایگشتى وبەردەم خودى سەرۆکى هەرێمەکەیان
بڵاوکردۆتەوە، کەچى هاوڵاتیان و خودى ڕۆژنامەنووسانیش بۆتاکە یەک
بەرپرسی باڵایان نەبینى سەرۆکى هەرێم ڕاپێچى بەردەم دادگاى بکات!.
ئەگەرچى خۆڵبارینەکەى چەند ڕۆژى ڕابردوو زۆرکەسی گەیاندە نەخۆشخانەو
ئازارى چاوى زۆرکەسیدا بەڵام بەهەرجۆرێکبێت ئەوخۆڵبارینە شتێکى
سروشتیەودەبێت بەنۆرماڵیش وەریگرین،لێ ئەوخۆڵبارینانەى کەلەم هەرێمەدا
سەناعین وبەدەستى ئانقاست خۆڵ دەکرێتە چاوى خەڵکیەوە کێ لێیان
بەرپرسیارە؟؟!.
ئایاکێ بەرپرسە لەخۆڵبارینەشومەکەى شەڕى ناوخۆ کەنزیکەى پێنچ
هەزارگەنجى کورد بەدەستى کورد تیاچوون وتازە ئاسەوارەکانى ئەوانەشى
تاکوئەمڕۆ بێسەروشوێنن دەردەکەون وەک نموونەى ئەو گۆڕەبەکۆمەڵەى کەچەند
ڕۆژى ڕابردوولەشارى هەولێردا دۆزرایەوە؟؟.
ئایاکێ بەرپرسەلەداڵدەدانى ئەوکۆنەجاش وموستەشارانەى کەپشکى شێریان
لەپرۆسەى ئەنفالدا بەرکەوتوەو تەنانەت بەشێکیان ئەمڕۆلەحیزبەکەى سەرۆکى
هەرێمدا پۆستى حیزبى وسەربازیشیان پێدراوە وستایش دەکرێن؟؟.
ئایاکێ بەرپرسە لەخۆڵبارینى بزربوونى داهاتى گومرگى برایم خەلیل وبەشێک
لەنموونەکانى دیکەى ئەوگومرگە کەتائێستاشى لەگەڵدابێت کەس نازانێت
داهاتەکانیان لەخەزێنەى کامەبانقى کونجى ئەم دنیایەدا قەتیس کراوە ؟؟.
ئایاکێ بەرپرسەلەوخۆڵبارینەى کەبارزانى لەوڕۆژەوەى بۆتەسەرۆکى هەرێم
نەک هەردەستبەردارى پۆستەحیزبیەکەى نەبوە "کەدەبوایە دەستبەرداریبێت
چونکەئەو سەرۆکى هەرێمە"بەڵکو بەپێچەوانەوە هەموو دامودەزگا حکومیەکانى
هەرێمیش لەژێر سێبەرى هەیمەنەى حیزبدان؟؟.
ئایاکێ بەرپرسە لەوخۆڵبارینەترسناکەى کەبەشێک لەکارەکتەرەکانى شەڕى
ناوخۆى مەکتەبى ڕاگەیاندنى حیزبەکەى سەرۆکى هەرێم بەبێ دەلیل و بەڵگە
دەستى سیاسى وئەجێنداى دەرەکی دەخەنەپشت مێدیاو ڕۆژنامەنووسانى سەربەخۆ،
هەروەک چۆن خودى سەرۆکى هەرێمیش لەدانیشتنى پەڕلەماندا هەمان ووتەى
دووبارە کردەوە بەبێ ئەوەى هیچکات لەگەڵ باسکردنى ئەم ووتەیەدا
تاکەنموونەیەک هەبێت؟؟.
لەکۆتایدا هەمووئەوپرسیارانەوچەندین پرسیارى دیکە کەزەمەنێکى دوور
ودرێژە لەئایدیاى هەموو تاکێکى ئەم هەرێمەدا ماخۆلانیانەو چاوەڕێى
وەڵام دەکەن ،تەمتومانى ئەوخۆڵبارینە دەستکردانەیە کەبائاشکرا چاوى
خەڵکى ئەم هەرێمە کوێردەکەن و دواجار زۆرێک لەوکەشە خۆڵبارینانەش
بەقودرەتى سەرۆکى هەرێم دروست بوون!.
goran.dukani@yahoo.com
|