خۆشه‌ویستی توانا و هێز دروست ده‌کا. ئێرک بهتهروس
و. مسته‌فا رابه‌ر
پاش 25 سال پرۆفیسۆرێکی تری ئه‌و کولیژه ئه‌و توێژینه‌وه‌ی ده‌که‌ویته به‌رده‌ست و ئه‌ویش داوای له خوینکارهکانی خۆی کرد بچن بهدواداچونهوهیهکی چڕ‌وپڕ ئه‌نجام بده‌ن بپرسن ، بزانن چاره‌نووسی ئه‌ومنداڵانه پاش ئه‌و بیست و پێنج ساله به‌چی گه‌یشتووه.
ئه‌وه‌ی کاره‌که‌یانی ئاسان کردبوو ئه‌و پیاوانه هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا مابوون له‌و 200 که‌سه 20یان مردبوون یان زۆر دوور که‌وتبوونه‌وه. له‌کۆی 180 که‌سه‌که‌ش 176 که‌سیان له‌خوێندن زۆر سه‌رکه‌وتوو بوون هه‌ندێکیان ببوونه پارێزه‌ر هه‌ندێکیان دوکتۆر ، هه‌ندێکیان پیشه‌وه‌ری سه‌رکه‌وتووبوون. له توێژینه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی خویندکارانی به‌شی کۆمه‌لناسی هیما بۆئه‌وه کرابوو سه‌رکه‌وتنیان به‌هۆی ماموستاکه‌یان بووه پرۆفیسۆره‌که سه‌ری سورما بریاریدا درێژه‌ی بداتی ، ماموستاکهیانی دۆزییه‌وه باش بوو له‌ژیاندا مابوو پیره‌ژنێکی هێشتا زیت و وریا بوو پرۆفیسۆر لیی پرسی: پێم نالێی به چ نه‌خشه‌و پلانێکی سیحراوی ئه‌و منالانهت له‌ناو ئه‌و خانووه داڕزیوانه راکێشا بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتن و رۆژه پرشهنگدارانهیان.
له‌کاتێکدا ماموستا چاوه‌کانی ده‌دره‌وشانه‌وه و لێوه‌کانی خه‌ریک بوو زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌گرت ، زۆر به ساده‌یی گوتی:
(من ئه‌و منداڵانه‌م خۆشده‌ویست). Eric Butterworth
مه‌ترسی:
دوو ده‌نکه تۆ به‌ته‌نشت یه‌که‌وه له‌ناو گلێکی به‌پیتی به‌هار راکشابوون یه‌که‌میان گوتی:ده‌مه‌وێ سهوزبم ره‌گه‌کانم بنێرم بۆقۆلایی گلهکهی ژێره خۆم، دوو پهلکهم پالدهم بۆدڕاندنی تفری زه‌ویه‌که‌ی بانم ده‌مه‌وی خونچه ته‌ڕ و نه‌رمه‌کانم توند لوول بده‌م به‌رز بیته‌وه وه‌کو ئالا بۆ ئه‌وه‌ی موژده‌ی هاتنی به‌هار بدات من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر په‌ره‌ی رومهتمدا هه‌ست به گه‌رمایی خۆربکهم. چێژ له‌خۆشیی خوناوی به‌یانیانی سه‌ر خهزێمهی گوله‌کانم وه‌ربگرم. ئه‌وه‌بوو شین بوو و سه‌ری ده‌رهینا.
تۆی دووه‌میان گوتی:
من ده‌ترسم له‌وه‌ی ره‌گه‌کانم دابێلم بۆقۆلایی زه‌وی نازانم له تاریکی رووبه‌ڕووی چ ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر پال به‌م زه‌ویه ره‌قه‌ی بانمهوه بنێم دوورنییه دووپهلکه نه‌رم و نیانه‌که‌م تێک بشکێت و بروشیت یان چۆن دلنیا بم له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خونچهکانم ده‌میان کرده‌وه خشۆکه‌کان نایان خۆن، له‌وه‌ش دلنیا نیم ئه‌گه‌ر گوله‌کانم پشکوتن منداڵه‌کان نام قرتێنن.
نا من وای به‌باشتر ده‌زانم چاوه‌رێ بکه‌م هه‌تا کاتێکی گونجاو و بێمهترسیم بۆ ده‌ره‌خسێ.
ئیتر ئه‌و چاوه‌رێی کرد ، له‌سه‌ره‌تای به‌هاردا مریشکی حه‌وشه‌که به‌دوای دانه‌وێله و زندهوهر پڕپۆلهی ده‌کرد و دنوکی له زه‌وی ده‌دا به‌رێکه‌وت ئه‌و ده‌نکه تۆیه‌ی دۆزیه‌وه که‌چاوه‌ڕێی هه‌لێکی له‌باری ده‌کرد و خێرا قووتی دا .
مۆرال له‌م چیرۆکه‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی دووره‌په‌رێز ده‌وه‌ستن خۆیان له گه‌شه‌کردن و مه‌ترسی ده‌پارێزن ره‌نگه ژیان قووتیان بدا.
Patty Hansen به‌خێر بێی ئه‌گه‌ر سه‌گه‌که‌ت که‌فاله‌تت بکا. پیاوێک نامه‌یه‌ک ده‌نووسی بۆ ئوتێلێکی بچووک له‌شارێکی ناوه‌راستی باکوری ئه‌مریکا باسی پلانی به‌سه‌ربردنی پشووی سالانه‌ی خۆی ده‌کات له‌نامه‌که‌یدا نووسیبووی:
زۆر حه‌زده‌که‌م سه‌گه‌که‌م له‌گه‌ل خۆم بینم. باش به‌خێو کراوه و هه‌لسوکه‌وتی زۆر باشه. ئه‌گه‌ر پێت خۆشه‌و رێم ده‌ده‌ی شه‌وانه لای خۆم بی و له ژووره‌که‌مدا بخه‌وی؟
خێرا وه‌لامی خاوه‌ن ئوتێله‌که گه‌راوه و نووسرابوو: ئه‌وه چه‌ندین ساله من ئه‌م ئوتێله به‌ڕێوه ده‌بم له‌و ماوه درێژه‌دا قه‌ت رووی نه‌داوه سه‌گ خاولی و چه‌رچه‌ف که‌وچک و چهنگالمان لێ بدزێ ، یان تابلۆی له دیوار کردبیته‌وه، قه‌تیش له‌نیوه شه‌ودا به‌هۆی سه‌رخۆشی و قڕه‌قڕ و و ئاژاوه نانه‌وه سه‌گم لهئوتێلهکهمدا وه‌ده‌ر نه‌ناوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر که‌موکورتی حیساب و پاره نه‌دان کێشه‌یان نه‌بووه. به‌لی زۆر به‌خۆشیه‌وه به‌خێراتنی سه‌گه‌که‌ت ده‌که‌ین هه‌روه‌ها به‌خێراتنی تۆش ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر سه‌گه‌که‌ت که‌فاله‌تت بکات.
Karl Albrecht and Ron Zenke
sino16@hotmail.com
|