گه‌شبیر ئه‌حمه‌د من هه‌ر ئه‌بێت بیر که‌مه‌وه که تۆ سروه‌ی به‌ره‌به‌یانی کازیوه بی و نه‌سیمی مه‌وسمی ئێوارانی عاشقان بی ئیتر چۆن بیر ناکه‌مه‌وه،؛، *** تۆ ئه‌زانی که وه‌ک نه‌وره‌س له که‌ناری سپێده‌یا تێپه‌ڕ ده‌بی گوڵه قژ زه‌رد و لێو ئاڵه‌کانی ئه‌م تاراوگه‌یه له ئاستی تۆیا بێ ڕه‌نگ و بێ بۆن ده‌بێ هه‌ی مه‌حبوبه‌که‌ی ( ئا....گ) ده‌نگی تۆ و جریوه‌ی ئه‌ستێره‌کان ئه‌مخه‌نه ناو کوچه‌کانی تارمایی ئه‌ندێشه‌وه له وێستگه‌کانی یۆتۆپیای شیعرا جێم ده‌هێڵن،؛، *** من هه‌ر ده‌بێت بیر که‌مه‌وه به‌ر له‌وه‌ی په‌نجه‌کانم پێنووس بگرێ هه‌ستێک پێمده‌ڵێت بیر که‌ره‌وه ئه‌وه‌نه ڕوانیمه وێنه نه‌رجسییه‌کانی تۆ که خۆت تییایا له خاچ داوه و به کزه‌ی ( با ) هه‌ڵه‌په‌ڕی وه‌ک به‌فری شه‌و و چاوه‌کانم کاڵ بوونه‌وه،؛، *** ئه‌و کاتانه‌ی که له شیعرا په‌یامێکی ئه‌رخه‌وانی ئه‌درکێنی من له سه‌وزی چاوی تۆیا سارد و سڕی ئه‌م زستانه‌م لێ ئه‌بێته به‌هارێکی پڕ بارانی،؛، *** من هه‌ر ده‌بێت بیر که‌مه‌وه چونکه تۆ پێم ده‌ڵێیت بیر که‌ره‌وه تۆیه‌ک، که له هه‌ور ئه‌چی له گه‌وهه‌ری ڕاموسان و له تریفه‌ی مانگه شه‌و ( ته‌ڕ ) تری ئیتر چۆن بیر ناکه‌مه‌وه من هه‌ر ده‌بێت بیر که‌مه‌وه،؛،.
١٠\١\٢٠٠٩ gashbir@hotmail.com
|