

ئه‌ی ئه‌زیزی ڕۆحی شیرینم
ده ده‌رکه‌وه
له دوا ته‌مه‌نی پایزم
با له‌م غوربه‌تی پڕئازارهمهوه
دواین سه‌رنجی
ئه‌وینت کۆکه‌مه‌وه
خۆ دڵی من تاکو ێستا
هه‌ر ده‌رنه‌که‌وتی.......
تا نیگای چاوی مه‌ستت
ببینم بۆ دواسات
له‌م خهرابوستانهی
پڕ مه‌ینه‌تی و ئازاره‌دا
هێدی هێدی
ئه‌توێمه‌وه بێ ئێش و زار
خۆم ئه‌مزانی چه‌ند
به سوێیه ده‌ردی بێ تۆی....
چه‌ند به تاسه بووم
بۆ ڕوخساری جوانی
ده تۆش
ئه‌ی حه‌بیبه‌که‌ی دڵی پڕم
ده‌رکه‌وه بۆ دوا ساتی
خه‌زانی عومری ژینم.
pesha-@hotmail.com
|