١٢\٤\٢٠١١
یادی بیست و سێ
ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال له هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا.
کاتژمێری
١٥ تا ١٨ی ئه‌مرٶ له ناوه‌ندی که‌لتووری پاویلۆن له باژاڕی هانۆڤه‌ری
ئه‌ڵمانیا، به هاوکاری چاودیری کوردۆساید، سه‌نته‌ری ئارشیو و
ڕۆژ‌نامه‌گه‌ری کوردستان و فیدراسیونی زیندانیانی سیاسی کوردستان ، و
به‌شداری ژماره‌یه‌ک له کوردانی نیشته‌جێ له‌و شاره ، یه‌ک ده‌قه
بێده‌نگی بۆ گیانبه‌ختکردووانی گه‌لی کورد ، مه‌راسمێکی تایبه‌تی
به‌ڕیوه‌چوو.
سه‌ره‌تا ئارێز په‌یامی چاودێری کوردوساید (چاک)ی پێشکه‌ش به
ئاماده‌بووان کرد.
دوایی برووسکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێرێ زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
خۆێندرایه‌وه، پاشان ڕه‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه په‌یامی خۆێ له لاێه‌ن
کاک ڕه‌حیمی مه‌حمودی ئاراسته‌ی ئاماده بووان کرد.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتاری خۆێ سه‌باره‌ت به تاوانی ئه‌نفال و
کیمیابارانکردنی کوردستان وه‌ک لاپه‌ڕه‌یه‌کی مێژوویی و ڕه‌ش، به‌جێماو
له حکو‌مه‌تی فاشی به‌عس نرخاند.
تیپی موزیکی بێستوون، که له کاک عه‌لا سه‌لاحیان و کاک نه‌وزادی سۆفی
پێک هاتبوو، چه‌ند سروودی نیشتمانی و تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه‌یان پێشکه‌ش
به به‌شداران کرد .
له به‌شی دووهه‌می مه‌راسمه‌که‌دا، ئاڕیز سه‌باره‌ت به ئه‌نفال و
مێژووی ئه‌نفال و هه‌روه‌ها درێژه‌ده‌رانی بابه‌تیکی پێشکه‌ش کرد .
به‌شی کۆتایی یاداوه‌ری تاوانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌ت به
روداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی باشووری کوردستان بوو که به‌ڕیزان :
جووتیار که‌فاف، سه‌باح، ئازاد ف، ڕه‌حیم و عوسمان و ئارێز، چالاکانه
تێدا به‌شداریان کرد. کاتژمێری ١٨ مه‌راسمه‌که کۆتایی پێهات و به‌ڵین
درا کۆمیته‌ی هاوکاری هیزه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کان پێک بێت بۆ چالاکی
زیاتر له شاری هانۆڤه‌ر.
ره‌وه‌ندی کوردی له
هانۆڤه‌ر
|