١\٥\٢٠١٢
یادی
دوو ساڵەی
تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسی
ئازادییخواز (سەردەشت عوسمان)
لە لەندەن و ستۆکهۆڵم و
هەولێر و هەڵەبجە.
لەندەن،
یادی تیرۆری رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان بەرز رادەگیرێت.
چەتری ئازادی لە لەندەن ڕۆژی ٥/٥/٢٠١٢ کە دوو ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر
تیرۆر کردنی رۆژنامەنوس (سەردەشت
عوسمان) وەک " ڕۆژی ئازادی" پشتیوانی لێ دەکات و رادەگەیەنێت.. لەم
رۆژەدا یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی بیروڕا لە کوردستان دەکاتەوە
سەرجەم ئازادیخوازان لە لەندەن بانگەواز دەکات بۆ بەشداریکردن:
بەشداریکرن لەو مەراسیمە بەرزراگرتنی پەیامی ئازادیخوازییە لە کوردستان.
ئەمەی خوارەوەش کات و شوێنی مەراسیمەکەیە:
٥\٥\٢٠١٢
کاتژمێر ٧ی ئێوارە بۆ ١٠ی شەو
River court Methodist Church
King Street
Hammersmith
London W6 9JT
بۆزانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بەم ژمارانەوە:
٠٧٥١٢٧٥٨٦٧٣ -٠٧٧٨٦٣٣١١٥٧
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
ستۆکهۆڵم،
بە بەشداریی چەندین
کەسایەتی و ھونەرمەند، پەرلەمانتاری سویدی، نووسەر،
بنەماڵەی شەھید یادی شەھید سەردەشت دەکرێتەوە.
لە دووەمین ساڵڕۆژی شەھید سەردەشت لە شاری
ستۆکھۆڵمی پایتەختی ولاتی سوێد سیمنارێک ساز دەکرێت بەبەشداری
چەندین کەسایەتی سیاسی و ھونەرمەند و بنەماڵەی شەھیدان ونوسەر لەم
بەڕێزانەی خوارەوە
١/ھونەرمەند خالید ڕەشید
٢/ ئامینە کاکە باوە ، پەڕلەمانتاری سویدی
٣/باوکی شەھید سورکێو لەبنەماڵەی شەھیدانی١٧ شوبات
٤/ھاشم کۆچانی نوسەرو کەسایەتی
ھاوکات لە سیمنارەکە فلیمێکی کورتی ڤیدۆیی
نیشاندەدرێت لەسەر بەشێک لەو دەنگەئازادیخوازانەی لە ٢٢ساڵی رابردوو
بەدەستی ھێزە سیاسیە جۆراوجۆرەکانی کوردستان تیرۆر کراون.
سیمنارەکە تایبەتدەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەرتیرۆری سیاسی و ئازادی
بیرورا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی
کوردستان لە ٢٢ ساڵی رابردودا.
شوێنی سیمنارەکە:
ھٶڵی Svea Vägen 41 …….. ABF
کاتژمێر ١ تا
٤ی پاشنیوەڕۆ
پەیوەندی ٠٧٣٥٣٦٦٧٥٧
گروپی ١٧ شوبات/ ستۆکھۆلم
٦\٥\٢٠١٢
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
ھەولێر،
سەنتەری میترۆ ساڵیادی کوشتنی سەردەشت عوسمان
دەکاتەوە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەرۆژنامەنووسان ئاشکرایدەکات لەدوو بۆنەو
کاتی جیاوازدا لەشاری ھەولێر ساڵیادی "تیرۆکردنی" رۆژنامەنووس سەردەشت
عوسمان دەکاتەوە.
ئاوێنەنیوز، ھەولێر: رێکخەری سەنتەری میترۆ لەشاری ھەولێر نیاز عەبدوڵا،
لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی "رۆژی ٥/٥ لەشاری ھەولێر لەسەر گۆڕی
رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەینو پاشان
لەدوای نیوەڕۆی ھەمان رۆژدا سمینارو مێزگردێکی گفتوگۆ ئامێز ئەنجام
دەدەین".
سەردەشت عوسمان رۆژنامەنووسو خوێندکار، دوای دوو رۆژ لەڕفاندنی
لەبەردەم کۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین لەشاری ھەولێر، لەڕێکەوتی
٥/٥/٢٠١٠ بەکوژراوی لە موسڵ دۆزرایەوە.
نیاز عەبدوڵا وتیشی "لەسیمینارەکەدا لەلایەن چەند کەسێکی پسپۆرەوە
گفتوگۆ لەبارەی ئازادی رادەربڕینو مافەکانی مرۆڤو رۆڵی یاسا دەکرێت".
ناوبراو ڕوونیکردەوە کە ئەوان پێشتریش
چەندین جار رایانگەیاندووە ئەنجامی لێکۆڵنەوەی لیژنەی بەدواداچوون لە
کەیسی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان جێگای باوەڕ نییەو "لەلای ئێمە
ناپەسندە، بۆیە دووبارە داوای لێکۆڵینەوە لەو کەیسە دەکەین لەلایەن
کەسانێکی بێ لایەنو پسپۆرو یاسایی، بەجۆرێک راستییەکانی تیرۆرکردنی
ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرا بکەن".
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
هەڵەبجەی شەهید،
لە دووەمین
سالیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەرەشت عوسماندا لە ھەڵەبجە چەند چالاکییەک
ئەنجام دەدرێ.
ئاگادارییەک بۆ گشت رۆژنامەنووسان ،چالاکەوانی
مەدەنی، رۆشنبیران و نووسەران و
ھاولاتیانی ھەلەبجە لە دووەمین
سالیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەرەشت عوسمان بۆ بەرز راگرتنی دووەمین
ساڵیادی شەھیدی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان ،دەستیەک لە ڕۆژنامەنووس و
چالاکەوانانی کۆمەلی مەدەنی لە شاری ھەلەبجەی شەھید و شاری سلیمانی
چەند چالاکیەک ئەنجام دەدەن لە شاری ھەلەبجەی شەھید.
چالاکی یەکەم/ رۆژانی ٢و٣ی مانگ وینەی
سەردەشت عوسمان بەناو شاردا بلاو دەکریتەوە و شار بە بۆستەری سەردەشت
عوسمان رەنکین دەکەین.
چالاکی دووەم/
رۆژی ٤ی٥ لە سەیرانگاکانی چاوگ عەبابەیلێ ئەحمەد ئاوا ھەلمەت
بلاوکردنەوەی وینەی سەردەشت عوسمان بەڕێوە دەچیت.
چالاکی سێیەم/ سەر لەبەیانی رۆژی شەممە ٥ی٥ی
ئۆتۆمبیلیکی نەخشینراو بە وینەی سەردەشت عوسمان.
چالاکی چوارەم/ سەرلەئیوارەی ٥ی٥ مەراسیمیک
لە باخی گشتی ھەلەبجە بەریوە دەچیت.
تیبینی:
١- لیژنەی سەرپەرشتیاری دووەمین سالیادی
سەردەشت عوسمان دروست دەکەین لەماوەی دوو رۆژدا ھەرکەس ئامادەیە
بەشداری بکات لەو لیژنیەدا ئەوا با پەیوەندیمان پیوە بکات.
٢- داوای ھاوکاری لە ھەموو لایەک دەکەین بۆ
سەرخستنی چالاکیەکانمان و داواکارین لە ئیوە بەریزھاوکاریمان بکەن
٣- رۆژی ٢ی٥ی٢٠١٢
کاتژمێر ٥ی ئیوارە لە باخی کشتی
ھەلەبجە کۆ دەبینەوە بۆ قسە کردن لەسەر ئەو
کارەو بەرنامە ریزی کردن
بۆ بەیوەندیکردن:
تەلەفۆن: ناسیح
عەبدولڕەحیم ٠٧٧٠١٥٠٧٥١٤
ئیمایل
nasehh2007@yahoo.com
|