١٥\٢\٢٠١٤
یاساکانی
رژێم هۆکاری بێ مافیی
ژنان.
هه‌تاو عه‌بدوڵاهی
هه‌ر وڵاتێک ده‌بێ له چوارچێوه‌ی به‌رنامه وپلانی خۆی دا یاسای هاوچه‌رخ
و پیشکه‌وتوو بۆ جۆر و شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی ولاته‌که‌ی و دانوستان و
گفت و گۆ له گه‌ڵ شارۆمه‌ندانی مه‌ده‌نی دابمه‌زرێنێ. به پیچه‌وانه‌وه
ڕژیمه دیکتاتۆره‌کان له یاسای بنه‌ره‌تی بۆ سه‌پاندنی هێژمۆنی خۆیان
و پیشێل‌کردنی به ئاشکرای ماف و ئازادیه تاکه‌که‌سیه‌کانی هاوولاتیان
که‌ڵک وه‌ره‌گرن و به شێوه‌ی یاسایی و سیستماتیک هه‌ر به یاسا و ریسا
دژی ئینسانیه‌کانیان پاساوی بێ بنه‌مای بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی شارۆمه‌ندان
دێننه‌وه، که لێره دا مه‌به‌ستی ئێمه ڕژیمی دژه مرۆڤی کۆماری
ئیسلامیه، هه‌ر چه‌ند یاساکانی ئه‌م رژیمه تۆتالیتێر و دژه مرۆڤه
که ساڵهایه ماشێنی سه‌رکه‌وتی هاوولاتیانی به ئاشکرا وه‌رێخستووه،
دژ به ئازادیی هه‌موو هاووڵاتیانه به هه‌ر دووک ره‌گه‌زیه‌وه، به‌لام
ئێمه ده‌مانهه‌وێ ئاورێکی زۆر کورت به ناو یاسا و سزا ئیسلامی و دژه
ژنیه‌کانی کۆماری ئیسلامی بده‌ینه‌وه و ئه‌نگوست بخه‌ینه سه‌ر
بارودۆخی ژنان له ناو بازنه‌ی یاساکانی ڕژیم دا.
هاوکات له گه‌ڵ هاتنه سه‌رکاری رژیمی دژه ژنی ئیسلامی ژنان له
بچووکتر مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێ به‌ش کران و سزا‌و یاسا ئیسلامیه‌کان
به دژی ئه‌م ره‌گه‌زه‌ی کۆمه‌ڵگا نیهادینه کراو و بوو به لهمهپهر
و کۆسپی سه‌ره‌کی سه‌ر ریێ ئازادی ئه‌م ره‌گه‌زه‌ی کۆمه‌ڵگا، ره‌گه‌زێک
که رۆڵی ئه‌رێنی له شۆرشی گه‌لانی ئێران گێڕا‌و و له‌م پێناوه دا له
هیچ فیداکاریه‌ک درێغی نه‌کرد.
رێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌و هۆکاره‌ی
که ئازادی و ده‌سه‌لاتی ژنان بۆ سیستم وئیدئولوژییه چه‌قبه‌ستووه‌که‌ی
بڤه بوو، هه‌لی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان و ده‌سه‌لاتی
له ژنان زه‌وت کرد و تا ئه‌و جێگایه‌ی که بۆی لوا ژنانی له پرۆسه‌ی
به‌رهه‌مهێنان و ئابووری و سیاسی کشانده‌وه و هه‌موو هه‌وڵی خۆی و
ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندن و سه‌ر به ده‌سه‌لاتی خسته گه‌ڕ تا ژنان هه‌ر
چی زیاتر بپهسێوێته ناو ماڵ و له بواری ئابووری سه‌ربه‌ست نهبنههروهها
له ئاکام دا بڕوا به خۆ بوونیان لێ بستێنیته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
دزێوهشی هه‌موو ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان و رۆکنی چواره‌می ده‌سه‌لاتی
ئه‌رکدار کرد که که‌ش و و هه‌وایه‌کی ناله‌بار و ناته‌ندروستی کۆمه‌ڵایه‌تی
وه‌ها بخولقێنن که به‌رگری له ئازادی و هاتنه گۆره‌پانی ژنان بۆ ناو
بازاری کار و به‌رهه‌مهێنانه‌وه بکه‌ن . ڕژیمی دژی ژن سالهای ساله به
هێنانه ئارا و دانانی ئه‌خلاقیاتی ئیسلامی و روانگه‌ی چه‌واشه و
خورافه که به‌ره‌وام تولید و بازتولیدی ده‌کاته‌وه سیفه‌ته‌کانی
ژنانی له ناو کۆمه‌ڵگا نیگه‌تیڤ و سیفه‌ته‌کانی پیاوان پۆزیتیڤ دێنێته
نرخاندن تا تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ژن
ره‌گه‌زی دووهه‌مه و ماف و ئازادیه‌کانی له پیاوان که‌متره و
ئیزننامه‌ی به هه‌موو توند و تیژیه‌کان داوه به پیاوان که به دژی
ژنان ره‌وای بکه‌ن.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌لاتی رژیمی ئیسلامی
راده‌ی به‌شداری ژنان له بازاری کار و چالاکیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له
به‌راورد له گه‌ڵ پیاوان زۆر نزمه، ئێمه شایه‌تی ئه‌و رهوتهین که
راده‌ی بێ‌کاری ژنان و په‌راوێز خستنیان وا په‌ره‌ی سه‌ندووه که ئێستا
ژنان له ئێران دا ته‌نیا له ژێر سێبه‌ری پیاوان دا رۆل ده‌گێڕن . ئه‌گه‌ر
باس له کیشه‌و گرفته‌کانی ژنان له ژێر سێبه‌ری ره‌شی ئه‌م رژیمه بکه‌ین
بێگومان باسه‌که زۆر هه‌ڵده‌گرێ و ناتوانین له دو تۆیی بابه‌تێکی
ئاوها دا بیگونجێنین و هه‌موو لایه‌نه ئاشکراو و شاراوه‌کانی بده‌ینه
به‌ر باس و لیکدانه‌وه، به‌لام لیره ده‌مانهه‌وێ ئاماژه و
چاوخشاندنیکی کورت به سه‌ر به ناو یاسا دژی ژنیه‌کانی رژیمی ئێران
بکه‌ین و به‌و راستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره بگه‌ین که چۆن پیشێل‌کردنی ماف
و ئازادی ژنان له‌و دا نیهادینه کراوه.
مافی هاووڵاتی بۆ ژن له ناو سیستمی ئیسلامی:
هاوولاتی بوون که نه‌قش و رۆڵی ئه‌رێنی له ژیانی تاکه‌کان دا ده‌گێڕێ
و په‌یوه‌ندیی نێوان یاسا و رێسا وبارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی هاووڵاتیان و
ده‌وله‌ت به‌یه‌که‌وه گرێ ده‌دات، له ژنان زه‌وت کراوه به پێی
یاساکانی ڕژیمی ئیران ژنان شارۆمه‌ندی پله دوو به ئه‌ژمار دێن و له
هه‌موو بواره‌کان دا مافیان له پیاوان که‌متره، به پێی یاساکانی
ئێران ئه‌گه‌ر باوک ئێرانی بێ به‌لام دایک ئێرانی نه‌بێ مافی هاوولاتی
منال به باوک ده‌درێ و به ژن ناگات و به پێچه‌وانه‌که‌شی ئه‌گه‌ر
دایک ئێرانی بێ و باوک ئێرانی نه‌بێ ته‌نانه‌ت ناسنامه به مناله‌که
نادرێت.
یاسای هاوسه‌رگیری:
یه‌که‌مین مه‌رج بۆ هاوسه‌رگیری و بریاری ژیانی کچێک له ئێران ئه‌گه‌ر
ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نی یاساییشی تێپه‌ڕاندبێ به ده‌ست بابه ،واته ئه‌گه‌ر
ژن ته‌مه‌نی بالای ١٨ ساڵیش بێ و مافی خۆی
بێ که هاوسه‌ری داهاتووی خۆی هه‌ڵبژێرێ به گوێره‌ی یاساکانی ڕژیم ئه‌و
ئیزنه‌ی پێ نادرێ، سه‌یر له‌وه‌دایه که هه‌ر کات باو یان باوه‌له مه‌یلیان
له سه‌ر بێ ده‌توانن بێ ئیزنی کچه‌که ماره‌یی و هاوسه‌رگیری هه‌لوه‌شێننه‌وه
و دادگا و ریسا ئه‌و ئیزنه به باوک ده‌دات. باوک ده‌توانێ به بێ له
به‌ر چاو گرتنی خواستی کچه‌که‌ی ئه‌و له ته‌مه‌نی
١٣ ساڵی به هاوسه‌رگیری پیاویکی بالای ٧٠
یان ٨٠ ساڵ ته‌مه‌ن دهربهینێ و دادگا زۆر
به سانایی ئه‌و ئیزنه به باوک ده‌دات و هیچ شتێکیش پیشی پێ ناگرێ.
واته دوای هاوسه‌رگیری مافی ژن که تا ئێستا به ده‌ست باوکه‌وه بووه
ده‌دریته پیاویکی تر که مێرده چوونکه له راستی دا ژنان له رێگای
ماره‌کردنه‌وه به پیاوان ده‌فرۆشرێن و ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌بێته
ساحیبی جه‌سته‌ی ژن و هه‌ر به‌ڵایه‌ک که پێ خۆش بێ ده‌توانی به سه‌ری
بێنێ. چۆنیه‌تی ژیان به سه‌ر بردن ، کاری ژن و هه‌موو ئازادیه بچووکه‌کانی
به ده‌ست پیاوه ته‌نانه‌ت شیوه‌ی سێکس و په‌یوه‌ندی جنسی ژنیش به ده‌ست
پیاوه ، به‌و پێیه که پیاو هه‌ر کاتێک مه‌یلی له سه‌ر بوو به بێ
ره‌زامه‌ندی ژنه‌که‌ی ده‌توانێ په‌یوه‌ندی جنسی له گه‌ڵ بگرێ .
یاسای جیابوونه‌وه و ته‌لاق:
لە ئێڕانی ژێر دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی بە پێی مادەی ١١٣٣ی یاسای
مەدەنی پیاو هەر کاتێک مەیلی لە سەر بێ و بیهەوێ دەتوانێ ژنەکەی تەلاق
بدات ، بەڵام ئەمە لە حاڵێک دایە ژن هەر کاتێک بیهەوێ تەلاق وەربگرێ
دەبێ هێندێک بەڵگە بۆ دادوەر بخاتە روو کە پێێ دەوترێ یاسای(عێر و هجر)
تا بەڵکوو بتوانێ مارەیی وەربگرێ و بژیوی ژیانی خۆی پێ دابین بکات، کە
ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لە ئێران ژنان بە شێوەی پێویست لە پرۆسه‌ی
ئابووری و سیاسی ولات دا بەشدار نین و لە بواری ئابووری سەربەست نین و
ئەم بڕە مارەیە دەتوانێ پشتیوانێک بێ بۆ دابین کردنی هێندێک لە
پێداویستیە سەرەتایەکانی ژیانیان. بە بڕوای من ژنان لە رێگەی مارە کردن
وەک کالایەک بە پیاوان دەفرۆشرێن و هەر ئەوەشە وای کردووە پیاو وەک
مڵکی خۆی سەیری جەستە و رۆحی ژن بکات و هەر جۆرە توند و تیژیەک بۆ سەر
ژن لە لایان خۆیەوە بە رەوا بزانێ. لە ئێران ئەگەر ژن بیهەوێ تەلاق
وەربگرێ دەبێ لە هەموو مافەکانی تەنانەت منالەکانیشی دەست بکێشێ.
مافی میرات له ناو یاساکانی ڕژیم دا:
له یاسای مه‌ده‌نی ئێران دا ئه‌و خاله هاتووه، له ئه‌گه‌ری مردنی
باوک، کوره‌که‌ی دووبه‌رابه‌ری کچه‌که‌ی میرات وه‌رده‌گرێ و ژن ته‌نیا
یه‌ک به‌ش له هه‌شت به‌شی سه‌روه‌ت و سامانی پێده‌گات. ئه‌وه له
حالێک دایه که ئه‌گه‌ر ژنێک بمرێ مێرده‌که‌ی یه‌ک له سه‌ر چواری
دارایی ژنه‌که‌ی پێ ده‌بردرێ و ئه‌گه‌ر منالی نه‌بێ رێک نیوه‌ی سه‌روه‌ت
و سامان به‌و ده‌درێ. ئه‌وه‌ی که بێ مافیهکه زۆر زه‌قتر و هه‌ژێنه‌رتر
ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ژنێک بمرێ و که‌سی له پاش به جێ نه‌مابێ
هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی به پیاوه‌که ده‌برێ به‌لام ئه‌گه‌ر
پیاو بمرێ و که‌سی نه‌بێ ته‌نیا یه‌ک له سه‌ر چواری سه‌روه‌ته‌که‌ی به
ژن ده‌برێ.
یاسای فره ژنی:
فره ژنی یه‌کێکی دیکه له‌و یاسا دژی ژنیانهی ڕژیمه که ئیزن به
پیاو ده‌دات سه‌ره‌رای بوونی هاوسه‌ر، سی ژنی دیکه‌ش ماره بکات و له
گه‌ڵ 4 ژن هاوسه‌رگیری پێک بێنێ . واته له ناو یاساکانی رژیمی ئیسلام
ژن هیچ که‌رامه‌تیکی نیه و ته‌نیا و ته‌نیا ئامرازێکه بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی
هه‌ستی سیکسی پیاوان ، به‌لام ئه‌وه له حاڵیک دایه که ژن ناتوانێ
له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی دیکه‌ی هه‌بێ
و ئه‌گه‌ر پرسیکی له‌و جۆره رووبدات سزا ئیسلامیه‌کانی رژیم ده‌یگرێته‌وه.
ته‌مه‌نی تاوانباری یاسایی:
ته‌مه‌نی پیگهیشتن به تاوانباری یاسایی له ئێران بۆ پیاو
١٥ ساڵ و بۆ ژن ٩
ساڵه واته ئه‌گه‌ر ژنێک له ته‌مه‌نی ٩
سالی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی یاسایی ئه‌نجام بدات سزا ئیسلامیه‌کان ده‌یگرێته‌وه
و دادگاکانی ئێران ده‌توانن وه‌ک مرۆڤێکی بالغ هه‌لس و که‌وتی له گه‌ل
بکه‌ن ئه‌وه له حاڵێک دایه که بۆ مافی شارۆمدهنی ژنان ره‌گه‌زی ده‌ره‌جه
دوون به‌لام بۆ سازا له گه‌ڵ پیاوان وه‌ک یه‌کن و ته‌نانه‌ت له
پیشتریش.
کوشتنی ژنان له یاسای ڕژیمی ئیسلامی دا:
.له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی نیزامی گه‌نده‌ڵ و دژه ژنی کۆماری ئیسلامی
ئه‌گه‌ر پیاویک ژنه‌که‌ی بکوژێ و دواتر ره‌زایه‌تی بنه‌ماله‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی
وه‌رگرێ له سزا بێبه‌ری ده‌کری و زۆر جاریش به دانی بڕه پاره‌یه‌ک
خۆی له‌و تاوانه ده‌رباز ده‌کات و پاساوی بێ بنه‌ما بۆ کرده‌وه قیزه‌ونه‌که‌ی
دێنێته‌وه که گۆیا بۆ پاراستنی شه‌ره‌فی بنه‌ماله‌که‌ی ده‌ستی داوه‌ته
ئه‌و تاوانه. به پێی ماده‌ی (٦٣٠)ی یاسای
سزای ئیسلامی ئه‌گه‌ر پیاویک هاوسه‌ره‌که‌ی له گه‌ڵ پیاویکی بیگانه
بینی و ئه‌وان بکوژێ قه‌ساس و دیه نایگرێته‌وه . به پێی ئه‌سڵی
٦٣٠ یاسای سزای ئیسلامی ڕژیم هه‌ر کات
پیاوێک هاوسه‌ره‌که‌ی له گه‌ل پیاوێکی بێگانه بینی ده‌توانێ خۆی هه‌ر
له‌وی به بێ دادگایی و بوونی به ڵگه یان شایه‌تێک ژنه‌که‌ی بکوژێ و
یاسا دژه ژنه‌کانی رژیمی ئیسلامیش پشتیوانی لێ ده‌کات. له یاسای
تاوانی ئیسلامی ئێران دا پیاو ده‌توانێ هه‌ر کاتێک ژنه‌که‌ی له گه‌ڵ
پیاویکی غه‌یره بینی جه‌سته‌ی بسڕێته‌وه واته بیکوژێت. ئه‌م یاسایه
ده‌ستی پیاوانی بۆ کوشتنی ژنان ئاوهلا هیشتووتهوه و به ئاشکرا
پروپاگه‌نده بۆ ژن کوژی و توند و تیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌کات. ئه‌م
کوستنه له ژیر ناوی پاراستنی شره‌ف و ناموس ده‌کرێ و ئه‌ونه‌ده
پروپاگه‌نده‌ی بۆ کراوه که خۆی خزاندووه‌ته ناو هه‌موو که‌لین و
قوژبنی ژیانی تاکه‌کانه‌وه و شه‌ره‌فی پیاوان جه‌سته‌ی ژنه وپیاو هه‌ر
کات حه‌زی لێ بوو و مه‌یلی له سه‌ر بێ ده‌توانی به کوشتنی ژنه‌که‌ی
ئه‌و شه‌ره‌فه بکرێته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت گومانیکیش له ئارا دابێ.
شایه‌تی دانی ژنان له ناو یاساکانی رژیم:
به پێی ئه‌م یاسایه ژنان ناتوانن شایه‌تی بده‌ن و ژنان مافیان له
شایه‌تی دان له پیاوان که‌متره.
ژن و داد له ناو یاسای ئێران دا:
له ناو یاساکانی ئه‌م سیستمه دا ته‌نیا پیاوان ده‌توانن به پله‌ی
دادوه‌ری بگه‌ن و ئه‌و مافه له ژنان زه‌وت کراوه و هه‌ر به‌و
یاسایانه پاساوی بێ بنه‌مای بۆ هێنراوه‌ته‌وه.
به‌ردباران له ناو سزا ئیسلامیه‌کانی ڕژیم دا:
به‌ردباران یه‌کێکی دیکه له‌و یاسا دژی مرۆڤانه‌یه که له سیستمی ئه‌م
رژیمه دا سالاهایه به ئاسکرا به‌رێوه ده‌چی که مهسروحیهت به
خۆی ده‌دات بۆ بچووکترین په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان سزاگه‌لی به‌و
جۆره ره‌چاو بکات، له‌وه هه‌ژێنه‌رتر و درهندانهتر ئه‌وه‌یه که
ئه‌گه‌ر ژنێک به‌ردباران بکرێ ده‌بێ تا ژێر چه‌ناگه له ژێر گڵ دابێ و
ئه‌گه‌ر پیاوێک به‌ردباران بکرێ ده‌بێ تا که‌مه‌ر له ژێر خۆل دابێ
واته ته‌نانه‌ت بۆ سزا مرۆڤکوژهکانیشی زولمی چه‌ند قات له ژنان ده‌کات.
یاسای دیه له ناو سیستمی ئێران دا:
له ناو یاساکانی ڕژیمی ئیسلامی دا ئه‌گه‌ر ژنێک له لایه‌ن که‌سێکه‌وه
بکوژرێ، نرخی گیانی نیوه‌ی گیانی پیاوه واته ئه‌گه‌ر ژنێک به
رووداوی هات و چۆ بمرێ له کاتی دووگیانی دا نرخی منالیکی چوارمانگی
ناو سگی له ئه‌گه‌ری کوربوونی دا دووبه‌رابه‌ری ئه‌و دایکه‌یه که
بالغه و دیه‌ی ژنان نیوه‌ی دیه‌ی پیاوه.
هه‌موو یاساکانی رژیمی ئیسلامی سه‌رچاوه گرتوو له نیزامی چه‌وسێنه‌ری
پیاوسالاری و ئایینسالاره که هه‌نووکه خۆی خزاندۆته ناو هه‌موو که‌لێن
و قوژبنیکی ژیانی تاکه‌که‌سی کۆمه‌لگای ئێران که کۆمه‌ڵگایه‌کی سونه‌تی
و دژه ژنه و گه‌ره‌نتی ئازادی ژنان له ژێر ده‌سته‌یی و چه‌وساندنه‌وه
ته‌نیا و ته‌نیا به رووخانی رژیمی دژه ژنی ئێران مسۆگه‌ر ده‌بێ.
|