په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

یاسایەکی نوێ لە1.9.2008وە

.بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی

 
هەورامان عه‌لی تۆفیق


یەکێک لەو ووڵاتە ئەورپیانەی کە ڕێژەی پەنابەریان بەشێوەیەکی دیار بەرچاو بوونی هەیە و نەک تەنها ئێمەی کورد بەڵکو ڕێژەیەکی زۆر لەنەتەوەکانی دی کاریگەری خۆیان لەم ووڵاتەدا هەیە لەوانە تورک و ڕووس و ووڵاتانی ئەوروپایی ڕۆژهەڵات و ئەوروپایی خوارو ئاسیاو ووڵاتانی عەرەبی و ئەفریقیا و زۆری دی ..


ئەڵمانیاش وەک ووڵاتێکی خاوەن ئەزمون لەم بوارەدا بەدرێژایی ئەو ساڵانەی دوایی چەندین گۆڕانکاری و چاکسازی و ئاڵوگۆڕلەیاساکاندا ئەنجام دراون کە تایبەت بوون بەباری پەنابەری ... بێ گومان هەنگاوەکان هیچ کاتێک بۆ ئاسان کاری و هێروکردنەەی ئەو یاسایانە نەبوون بەڵکو گۆڕانکاریەکان بۆ گران کردن و سەخت بوونی مامەڵەکان بوون لەگەڵ پەنابەراندا و ئەمڕۆ ئەو جیاوازیە هەستی پێدەکرێت بەرامبەر بەساڵانی پێشوو .. ئەمەو هەنگاوەکان نەک تەنها لەئەڵمانیادا کاری سلبی بۆدەکرێت بەڵکو ووڵاتانی دی ئەوروپاش کە دەکرێ هەندێ جار ئەڵمانیا لەوان باشتربێت .. بۆنمونە ئیتالیا دوابڕیاری لەم بارەیەوە بۆ ڕێگاگرتن لەشاڵاوی پەنابەری نایاسایی ئەوەی لەو ووڵاتەدابگیرێت و بەشێوەیی نایاسایی هاتبێتە ناوەوە ئەوە بۆیان هەیە بەپێی ئەو یاسایە لە شەش مانگەوە تا ماوەی چوار ساڵ زیندانی بکرێت و دواتر رەوانەی ووڵاتەکەی خۆیی بکرێتەوە .. ئەمەو دەیان شێوازی دی لە ووڵاتانی تری ئەوروپادا ..


لە ئەڵمانیادا پێش چەند ساڵێک ئەوەی لەشەش ساڵ زیاتر لەم ووڵاتەدا بوایە و کارێکی بکردایە و شارەزایی لەزمانی ئەم وولاتەدا هەبوایە و دوای تاقیکردنەوەیەک ڕەگەزنامەی پێ دەبەخشرا .. بەڵام ئەوە چەند ساڵێکە بۆتە هەشت ساڵ بوونی مۆڵەتی پەنابەریەتی و دواتر تاقیکرنەوەکانی زمان بەشێوەیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرا کە دەبوو کۆرسێکی زیاتر لەنۆسەد سەعاتی بەناوی ( Integrationkurs ) ئیتگراتسیۆنس کۆرس کە 300 کاتژمێرە ئەمە دوای ئەو کۆرسە 600 سەعاتیەدێت و تاقیکردنەوەکانیش مەرکەزین ..


بێ گومان یاسایی ئاوێتە بوون شارەزایی لە کلتور تێکەڵ بوون بەژیانی نەتەوە ئەوروپیەکان کە بەبڕوای ئەوان پەنابەران و ڕەوەندی نەتەوەبیانیەکان هەمیشە دوورەپەرێزن و بەو ئاستە پێویستە تێکەڵ نابن بۆ ئەو چەند یاسایەیان هێنایە ئاراوە تا بتوانرێت سەرجەم ڕەوندەکان لە کۆمەڵگاکانی خۆیان نزیک بکەنەوە ، بەڵام بەهۆیی چەندین کێشەو ڕوبەڕوبونەوەی ڕەخنەو ناڕەزایی ئەم یاسایە گۆڕدرا هەرچەندە پێش ئەوەش بۆ ئەو پەنابەرانەی کە دەچن ماوەی پەنابەریان نوێ دەکەنەوە 10 لاپەڕە پرسیار کە تایبەت بەزانیاری ئەمنی و دژە تیرۆر کۆکردنەوەی زانیاری کە لەوەزارەتی ناوخۆوە پرسیارەکان ڕەوانەدەکرێن هەموو پرسیارەکان سەبارەت بەگروپە توندڕەوەکان و قاعیدە و ووڵاتانی عەرەبی و عێراق و هەندێ زانیاری دی کە لەناوەڕۆکدا هیچ پەیوەندیێک یان بە پەنابەرانەوە نیە و تەنانەت ئەوەی زانیاری لەو بارەیەوە بزانێت بەو پەڕی بڕواووە ئاشکرایان ناکات و دەکرێت بەپرسیاری بێ سەرو بێ مانا لەقەڵەم بدرێن .. وەڵامی وەزارەتی ناوخۆش چەند مانگ دەخایەنێت و ئەو ماوەیە مۆڵەتی پەنابەری بەشێوەیەکی کاتی دەدرێت تاکاتی هاتنەوەی وەڵام ..


سەبارەت بەمەسەلەی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی و ئەو شێوازە نوێیە کە ئەویش بەبڕوایی چاودێران پرسیاری گرانن و تەنانەت هەندێک لە ئەڵمانەکان بەخۆیان توانایی وەڵامدانەوەیان نابێت .. ئەم تاقیکردنەوە نوێیە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە کۆیی 310 پرسیار 33 هەڵدەبژێردرێن و دەبێ 17 وەڵامیان ڕاست بێت ئەو کات بەدەرچوو دەژمێردرێت و بە مسەوگەربوونی مەرجەکانی دی دەکرێ ڕەگەزنامەیی ئەم ووڵاتە وەربگرێت .. سەرجەم پرسیارەکانیش گشتین و لایەنی سیاسی و مێژوویی و ئەدەبی و کۆمەلایەتی و ئابوری سەرجەم بوارەکانی تری ژیان و ئەوانەی تایبەتن بە کۆمەڵگایی ئەڵمانیەوە بونیان هەیە . لەوانە چەند پرسیارێک سەبارەت بەلایەنی سیاسی ئەم ووڵاتە وەک پەڕلەمان و بەرپرسەکانیان و هەندێک لە شێوازە یاسایەکان و دواتر مێژوویی ئەم ووڵاتە .. بۆ ئەوانەی دیانەوێت پێش وەخت خۆیان تاقی بکەنەوە و زانیاریان لەسەر شێوازی پرسیارەکان هەبێت دەتوانن لەڕێگای ئەم لینکەوە وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوەو توانایی خۆیان لەم بارەیە بزانن ..

 

http://magazine.web.de/de/themen/nachrichten/quiz/6254946.html