یه‌هودی ئایین یا نه‌ته‌وه.
فـه‌هـد گـرده‌وانـی
یه‌هودی یه‌کان ئایینی جووله‌که‌یان کردۆته نه‌ته‌وه و له‌ده‌وره‌ی کۆبونه‌وه‌ته‌وه . نوێژکه‌ری یه‌هودی [به دیین] و نوێژنه‌که‌ری [بێ دیین] یه‌هودی له‌پێناوی پاراستنی خاکی پیرۆزی یه‌هودی یان که [ئیسرائیل]ه له‌یه‌ک به‌ره دا تێده‌کۆشن و یه‌هود وه‌کو نه‌ته‌وه به‌یه‌کتریان گری ده‌دا . ئیسلام و مه‌سیحی جیاوازن . ئیسلامی سونه باوه‌ڕی به ئیسلامی شیعه نی یه ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو لا خاوه‌نی یه‌ک خوا و یه‌ک پێغه‌مبه‌ر و یه‌ک کتابی ئاسمانی ین{[قورئان...هه‌ندێک له شیعه له‌وباوه‌ڕه‌ن که هه‌ندێک له سوره‌تی(ئایه‌تی) قورئان له‌و قورئانه‌ی عوسمان قرت کراوه) }. یه‌هودی به‌دین و بێ‌دین بۆ پارێزگاری کردنی نیشتمانه‌که‌ی هاوخه‌باتن . له هه‌موو دنیا سه‌فه‌رده‌که‌ن و ده‌چنه وڵاتی ئیسرائیل . هه‌ندێک وڵاتی خۆیان و شوێنی له‌دایک بوونیان به‌جێ ده‌هێڵن یان به‌جێیان هێشتووه و چوون یان ده‌چن له ئیسرائیل ده‌ژین . هه‌ندێک هاوڕه‌گه‌زیان به‌جێ ده‌هێڵن و ده‌چنه ئیسرائیل ده‌ژین . یه‌هودی یه ڕه‌شه‌کانی ئه‌فریقا کۆمه‌ڵگای خۆیان به‌جێ ده‌هێلن و ده‌چنه ناو [سپی] یان له ئیسرائیل ده‌ژین . ئه‌وه‌ی من لێره مه‌به‌ستمه بڵێم گه‌لۆ کوردی ناسریه و کوت و به‌سره و به‌غدا و موسڵ له‌پێناوی کوردستانی نیشتمان شوێنی خۆیان به‌جێ ده‌هێلن و دێن له هه‌ولێر و که‌رکوک و سلێمانی و دهۆک بژین . ئه‌ی کورده‌کانی تورکیا و ئێران و لوبنان و سوریا و ئوردون ، به‌ڕژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌خه‌نه ژێر قاچ و له نیشتمانی کوردستان ده‌ژین . جووله‌که[جووه‌کان] بۆ داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاکی فه‌له‌ستینی یه‌کان و سینای میسر و جۆلانی سوریا و خاکی ئوردن ، پێویستیان به خه‌ڵکی بوو تاوه‌کو وڵاتیان پڕ بکه‌نه‌وه ، خه‌ڵکیان له کۆماره‌کانی سۆڤیه‌تی پێشوو ، له ئوتریش ، له پۆڵۆنیا ، له چیکۆسلۆڤاکیا ، له ئه‌مریکا ، له ئه‌ڵمانیا ، له حه‌به‌شه[ئه‌سیوبیاوئه‌ریتیریا] له عێراق و له یه‌مه‌ن و له ئێران و له تورکیا و له فه‌ره‌نسا و له مه‌غریب و لیبیا و تونس و له کوردستان و هه‌ر شوێنه‌ک یه‌هودی تێدا بێت هێنا و چوونه‌ته ئیسرائیل بۆ قه‌ڵه‌باڵغکردنی نیشتمانه‌که‌یان بارگه‌یان هه‌ڵگرتووه و له‌و ده‌وڵه‌ته دا ده‌ژین . له ئیسرائیلیش به‌بێ گوێ دانه هاووڵاتیان یان لێیان بپرسن له‌کوێ له‌دایک بوون یه‌کسه‌ر وه‌رگیراون و کاریان وه‌رگرتووه . وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئیسحاق مۆردیخای کوردی لای بادینان بووه . سه‌رۆکی ئیسرائیل ئێرانی بووه ، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیلی پۆڵۆنی بووه . ئه‌وه‌ی تر رووسی و ئه‌وه‌ی تر مه‌غریبی و ئه‌وه‌ی تر چیکی ...هه‌تا دوایی [له خواره‌وه نموونه‌ی ئه‌و ناوانه‌م باس کردووه] . گه‌لۆ له نیشتمانی کوردان ئه‌و یه‌کسانی یه ره‌چاو ده‌کرێت یان ده‌بێت سه‌ر به عه‌شیره‌ت بیت . ئه‌و یه‌هودی یانه له پێناوی پاراستنی خاکه‌که‌یان ده‌بنه سه‌رباز و چه‌ک هه‌ڵده‌گرن و مه‌شق ده‌که‌ن له ئیسرائیلی دایکدا ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کوردستان بۆ پاراستنی خاکی نیشتمان له‌کوێ مه‌شق ده‌که‌ن . ئه‌و جوله‌کانه یه‌کتر قڕناکه‌ن و یه‌کتر ناکوژن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کانی عاره‌بی خۆیان لاواز نیشان بدن ئه‌ی کورده‌کان له پێناوی ڕاگرتنی دڵی دوژمنیان چه‌ندی یان له‌یه‌کتری قڕ کردووه و چه‌ند ڕۆڵه‌یان به‌بێ باوک و برا په‌روه‌رده کردووه .چه‌ندیان به‌دیلی فرۆشتووه یا به خۆڕایی داوه به دوژمن . له ئیسرائیل کێ گوێی لێبووه که دیله‌کی یه‌هودی به‌ده‌ستی هاودینه‌که‌ی بکوژرێت یا به خۆڕایی بفرۆشێت بۆ وڵاتانی دراوسێ .هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی که کورد به نه‌ته‌وه‌باز نه‌ته‌وه‌خواز له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات چه‌نده ، له پێناوی دروست بوونی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد . ئه‌ی ئه‌وه هه‌موو ده‌م لێپرسراوی کورد نیه بوونی ده‌وڵه‌ت به ناماقوول و خه‌ون داده‌نێت . ئه‌و ده‌وڵه‌ته کوردی یه سنوورداربیت رێگا به هاو زمانی تری ده‌دات له‌گه‌ڵی بژیت یا ده‌می پڕ گولــلــه ده‌کات . ئه‌زمونی یه‌هودی یه‌کان بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی یاسا و خۆشه‌ویستی نیشتمانیان ده‌بێته وانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌خوازی بۆ کورده‌کان .
ستۆکهۆڵم 12/11/2008
نموونه‌یه‌کی گچکه :
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌شکره‌که‌ی ئه‌گه‌ر کوردی تێدابێت یا نا له فه‌له‌ستین و میسر و ئوردنی دابه‌شکردن و هیچ بیریشی له‌وه نه‌کرده‌وه له‌ژێر سایه‌ی ئایینی ئیسلامدا و له‌ژێر یاسای ئیسلامی ده‌وڵه‌تێک بۆ کورده‌کانی هاو ره‌گه‌زی دابمه‌زرێنێت . قودسی بۆ ئه‌وانه رزگارکرد که پاشان به کیمیاوی هاوزمانیسه‌لاحه‌دینی قڕکرد. سه‌دام حسینی وه‌ل بوو جاشی کوردی دروست کرد و ناوی نا [فرسان صلاح ا‌لدین] . یه‌هودی یه‌کانیش له سه‌رتاسه‌ری دنیا بیریان له ئیسرائیل کرده‌ووه و بۆخۆیان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان دروست کرد. له جیهانیش شوێنی گرنگیان داگیرکردووه و ده‌سه‌ڵاتیان له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا هه‌یه . له دوایی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیش گه‌لێک ناوداری کورد په‌یدابوون و هیچیان بۆ دامه‌زراندن و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌کرد . هیچ له‌و ناودارانه ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وه‌یی یا ئایینیان له‌لا په‌یدا نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان له ده‌وڵه‌تێک یا ناوچه‌یه‌ک یا به‌شێک کۆبکاته‌وه و جاری ده‌وڵه‌تی سه‌رتاسه‌ری لێبدات . ئه‌و حیزبانه‌ی خۆیان به کوردستانیش ناونووس کرد هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی کوردستانه دابه‌شکراوه‌که‌ی مایه‌وه و هیچ ئه‌ندامێکی ده‌فته‌ری سیاسی یا کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی به‌شه‌که‌ی تری له‌خۆی نه‌گرت و هیچ سه‌رۆکی حیزبێک نه‌بووه خه‌ڵکی یا له‌دایک بووی به‌شه‌که‌ی تری کوردستان .هه‌تا مه‌لامسته‌فا سه‌رۆکایه‌تی چه‌کداری له کوردستانی عیراق ده‌کرد هیچ کورده‌کی کوردستانی تورکیا یا کوردستانی ئێران یا کوردستانی سوریا یا کورده‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی کۆن نه‌بوونه سکرتێری حیزبه‌که‌ی مه‌لامستافای بارزانی . له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له مه‌هابادیش هیچ له‌و کوردانه‌ی به‌شداری ئه‌و کۆماره‌ساوایانه‌یان کرد نه‌کرانه سکرتێری حیزبی دیموکرات . مه‌لامسته‌فا نه‌بووه وه‌زیری به‌رگری ، بووه ژه‌نه‌ڕال له کۆمار چونکه سه‌رۆک هۆز بوو . ئه‌فسه‌ره‌کانی کورد که له کوردستانی عێراقه‌وه خاوه‌ن شه‌هاده[بڕوانامه،به‌ڵگه‌نامه] و ئه‌ستێره له‌سه‌رشان بوون نه‌کرانه وه‌زیری به‌رگری کۆمار . ئیحسان نووری پاشا له شۆڕشی کوردستانی تورکیا سه‌رۆکی چه‌کداران و ڕاپه‌ڕین بوو ، که‌چی به یه‌خسیری له تاران مرد . له شۆڕشی مه‌لامستافا له ساڵی 1961 ــ 1975 هیچ کاره‌کی سیاسی و سه‌ربازی پێنه‌درا . ئێستاکه‌ش ئه‌گه‌ر که‌سێکی خاوه‌ن بڕانامه [شه‌هاده]ی خه‌ڵکی مه‌هاباد یا دیاربه‌کر یا قامشلۆ بکرێته {{به‌ڕێوه‌به‌ڕی شاره‌وانی}} هه‌ولێر یا سلێمانی یا که‌رکوک یا دهۆک ، زیڕه‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڵێن بۆ شار پیاوی تێدا نی یه .ئه‌و هه‌سته هێشتان له‌ناو کورد په‌یدا نه‌بووه و نی یه . دۆڕاوترین میلله‌ت له سیاسه‌تدا کورده که ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت نی یه . یه‌شارکه‌مال به‌قه‌ده‌ر مه‌لامستافا و قازی محه‌مه‌د به‌ناوبانگه و له‌ده‌ره‌وه ده‌ناسرێت به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌تی ووشه و په‌یڤی تورکی کردووه به‌قه‌ده‌ر مسقاڵێک خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌ی نه‌کردووه ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه که مه‌رگی هاتۆته سه‌ر لێواری قه‌بر وا باسی کوردبوونی خۆی ڕاده‌گه‌ینێت . محه‌مه‌دی قازی و ئیبراهیمی یونسی دوو وه‌رگێری گه‌لێک ره‌ند و به‌ناوبانگی فارسین ، ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌تی زمانی فارسیان کرد بایی دوو قڕانی ئێرانی خزمه‌تی زمان و ئه‌ده‌بی کوردیان نه‌کرد . نووسه‌ری جیهانیان به فارسه‌کان ناساند و فارساندیان به‌ڵام بۆکورده‌به‌سته‌زمانه‌که هیچ قازانجیان نه‌بوو . هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ ئیبراهیم تاتیلساز له حکومه‌تی تورکیا ده‌وڵه‌مه‌ند تره و له سه‌رۆکوه‌زیران خه‌ڵکی زیاتر بۆی هه‌ڵده‌په‌ڕی ، ئه‌گه‌ر له هه‌ر گۆڕه‌پانێکی [کۆنسێرت] گۆڕانی گوتندا داوا له‌خه‌ڵکی بکات ده‌نگهه‌ڵببڕن و داوابکه‌ن کورد قڕ نه‌کرێت به قسه‌ی ده‌که‌ن به‌ڵام چونکه هه‌ستی کوردبوون و کوردستان بوونی خستۆته دوای گیرفان و ناوبانگی خۆی قه‌ت ئه‌و هه‌ڵه‌یه ناکات پڕبه‌ده‌نگ داوای ئه‌و ئازادی یه بۆ کوردستان ناکات . ئه‌حمه‌د شه‌وقی به ئه‌میری شاعیرانی عاره‌ب داده‌نرێت و پێی گچکه‌بووه دووهاواریش بۆ کوردستان بکات و ده‌سته‌ی نووسه‌ران بۆ پشتگیری له ئازاری میلله‌ته‌که‌ی هانبدات . بلند حه‌یده‌ری ره‌وتی شیعری عاره‌بی له عێراق گۆڕی و یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی شیعری له عێراق تازه‌کرده‌وه ، که‌چی دوو به‌ردی نه‌خسته سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی و هیچ قازانجی بۆ کوردبوونی نه‌بوو . عه‌بدولباست عه‌بدولسه‌مه‌د به ده‌نگه خۆشه‌که‌ی ئایه‌تی قورئانی خسته ناو مێشکی پاکستانی و ئه‌نده‌نۆسی و موسڵمانی جیهان به‌ڵام هیچ بانگێکی بۆ کورد و کوردستان نه‌دا . عه‌لی به‌درخان بۆ پێشخستنی بواری سینه‌ما له میسر ده‌ورێکی چاکی وازی کرد ، که‌چی میلله‌ته‌که‌ی خۆی هه‌تا ئه‌مڕۆکه به‌بێ سینه‌ما هێشتۆته‌وه و هیچ که‌سی به میلله‌ته‌که‌ی نه‌ناساند . گه‌لێک وه‌زیر و لێپرسراوی گه‌وره له ئێران و تورکیا و عێراق و سوریا کاریان که‌وته ده‌ست ، به‌ڵام هیچیان بانگی سه‌ربه‌خۆیان نه‌دا . ناوی گه‌لێک که‌سی تر هه‌یه به‌ڵام ئه‌و چه‌ند نموونه‌یه به‌سه . ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی یه‌هودی یان هه‌بووایه ده‌مێک بوو خه‌ڵکی بۆ کورد و کوردستان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی دنیا له ڕۆڕۆ و هاوار بوو .
بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای ئایین و ره‌چه‌له‌کی جووله‌که بیت ، ده‌توانیت له ئینته‌رنێت به زمانی جۆراوجۆر ده‌رباره‌یان بخوێنیه‌وه و گه‌لێک کتابیشیان ده‌رباره‌ی نووسراوه .
هه‌ندێک زانیاری:
ئاینی حه‌زره‌تی ئیبرایم[ئه‌بره‌هام] ئاینی {یه‌هودی و مه‌سیحی[کریستیان] و ئیسلام}ه . هه‌رکه‌سێک له دایکێکی یه‌هودی له‌دایک ببێت ئه‌وا یه‌هودی یه ، یان هه‌ر مرۆڤێک ئایینی خۆی بگۆڕێ و ببێته یه‌هودی ده‌بێته یه‌هودی . پێغه‌مبه‌ری یه‌هودی یه‌کان[جووله‌که] ناوی [مو‌سا]یه و کتابه‌که‌یان ناوی [ته‌ورات]ه. مه‌سیحی یه‌کانیش باوه‌ڕیان پێی هه‌یه و ناویان ناوه [په‌یمانی کۆن/کتابی کۆن] ، مه‌سیحی یه‌کان [په‌یمانی تازه/کتابی نوێ]یان بۆ زیاد کردووه. ژماره‌ی یه‌هودی یه‌کان نزیکه‌ی 14ملیونه. زمانی یه‌هودی یه‌کان زمانی عیبری یه . ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له 14/5/1948 دامه‌زرا . ناوی هه‌ندێک له‌و یه‌هودی یانه‌ی که له خاکی ئیسرائیل[فه‌له‌ستین] له‌دایک نه‌بوون به‌ڵام بوونه به سه‌رۆکی ئیسرائیل و سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زیر له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل . سه‌رۆکی ئیسرائیل {حاییم هیرتزوج 17/9/1918 ــ 17/4/1997 له ئێرله‌ندای باکوور له‌دایک بووه . موشیه کتساڤ[موسی قه‌ساب] 5/12/1945 له شاری [یه‌زد] ی خوارووی ئێران له‌دایک بووه} .سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل {ئیسحاق رابین 1/3/1922 ــ 4/11/1995 به‌ده‌ستی یه‌هودی یه‌کی تێڕۆڕیست کوژرا و تاقه سه‌رۆکوه‌زیرانه له ئیسرائیل بکوژرێت . له قودس له‌دایک بووه . گۆل‌دا مائیر[جولدامابوفیتز] 3/5/1898 ــ 8/12/1978 له شاری [کییف] ئۆکرانیا له‌دایک بووه . مه‌ناحیم بیگن 16/8/1913 ــ 9/3/1992 له بیله‌روسیا[روسیای سپی]له‌دایک بووه . ئیسحاق شامیر 15/10/1915 له پۆڵۆنیا له دایک بووه . وه‌زیری به‌رگری{دیفاع} ی ئیسرائیل {ئیسحاق مۆردیخای 22/11/1944 له کوردستانی عێراق له‌دایک بووه ، له ساڵی 1949 چوونه ئیسرائیل . مۆشێ ئارنێ 27/12/1925 له لیتوانیا له‌دایک بووه . بنیامین فوئاد بن ئیلعازر 12/2/1936 له به‌غدا له‌دایک بووه . شاول موفاز 4/11/1948 له تاران له‌دایک بووه ساڵی 1957 چوونه ئیسرائیل . عه‌میر بنیریتز[ئه‌میر] 9/3/1952 له مه‌غریب له‌دایک بووه . وه‌زیری ده‌ره‌وه[خارجی] ئیسرائیل {سیلڤان شالوم 4/10/1958 له شاری [گابس]ی تونس له‌دایک بووه . شلومو بن ئامی 17/7/1943 له شاری [ته‌توان]ی مه‌غریب له‌دایک بووه . داڤید لیڤی 21/12/1937 له مه‌غریب له‌دایک بووه . ئابا ئێبان 2/2/1915 ــ 17/11/2002 له شاری[کاپ تاون]ی ئه‌فریقیای خواروو له‌دایک بووه .
ئه‌وانه له وڵاتی جیاواز جیاواز له‌دایک بوون ، به‌ڵام هه‌ست وخۆشه‌ویستیان بۆ ئیسرائیل و نه‌بوونی جیاوازی له‌نێوان یه‌هودی یه‌کان بووه هۆی وه‌رگرتنی پۆستی ئاوا به‌ناوبانگ .
|