یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له نێوان نوێبوونه‌وه‌و کرچبوونه‌وه‌دا .
مه‌هدی کاوانی
گیروگرفتی ئێستای یه‌کیه‌تی له که‌می جه‌ماوه‌رو چاڵاک نه‌بوونی نیه، یان له ڕیبازو بیر کردنه‌وه‌ی نیه ، به‌لکو له هه‌لسوڕانی باوه‌ڕو چالاکیه حیزبی و جه‌ماوه‌ریه‌کانیه‌تی . زۆر بیر کردنه‌وه له ناو یه‌کیه‌تی و ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه که ده‌ڵێ هه‌لسوڕێنه‌رانی ئێستاکه له زیره‌کی و لێهاتووییان نیه که له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ماونه‌ته‌وه ، به‌لکو نانی میژوو و ناوبانگی به‌ڕیز مام جه‌لال ده‌خۆن . نانی هه‌زار شه‌هیدی کادیر ده‌خۆن که به خوێنی خۆیان ژیانی زیندویان به‌و پارته‌و سه‌رکرده‌کانی به‌خشی . نانی خاله شه‌هاب و مامۆستا جه‌عفه‌رو ئه‌نه‌وه‌ر زۆراب ده‌خۆن که به ده‌م په‌تی سێداره هاواریان ده‌کرد که‌م بژی که‌ڵ بژی . نانی شه‌هید ئارامی سه‌رکرده‌و تیوررناس ده‌خۆن که داهێنانه شتی نوێی ده‌خسته ناو بیری شۆڕشگیڕی و به ده‌سته‌کی قه‌له‌می ده‌گرتو شه‌ڕی دژی داگیرکه‌ران و کۆنه‌په‌رستی و لادان له ڕێبازی شۆڕشگێڕی وئینتهازی و ... ده‌کرد به‌ده‌سته‌که‌ی ترێشی پلی به سه‌ر زه‌ندی کلاشینکۆفه‌که‌ی بوو له دژی دوژمن . به‌ڵێ نانی عه‌لی عه‌سکه‌ری و دکتۆر خالید‌و شه‌هید جه‌میل ڕه‌نجبه‌رو عادل هه‌ورامی..... ده‌خۆن که هه‌موو توانای لاوێتی خۆیان بۆ هه‌ستانه‌وه‌و به‌رخوردان بوو . بۆ هه‌ر حیزبێکی سیاسی ئه‌گه‌ر خۆی له ناو بوونی و به‌رده‌وامی و ئاینده‌ی نه‌به‌ستێته‌وه له پارتێکی زیندووه‌وه بۆ پارتێکی مردوو هه‌نگاو ده‌نێ . مانه‌وه‌و گه‌شه‌کردنی هه‌ر حیزبێکی سیاسی به‌نده به باوه‌ڕيی و گه‌شه‌پێدانی و گونجاندنی له گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی زیندو، دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات به سه‌ر زۆرایه‌تی نه‌ک قورخ کردنی له بن ده‌ست که‌مینه‌یه‌کی یه‌کجار بچووکه‌وه . هێنانی گه‌نج و به ده‌سه‌ڵاتکردنیان . به‌ڵام به داخه‌وه هه‌رسێکیان له ناو یه‌کیه‌تی غائیبن . به هه‌قیقه‌تیش که یه‌کیه‌تی توانی له سه‌ر پێ بوه‌ستێ و به‌رگری شاخ و کاری قورسی پیشمه‌رگایه‌تی و سیاسه‌تی ئه‌و سه‌رده‌می بکات له به‌ر هه‌بوونی ئه‌و سێ کوچکه‌یه بوو . ئه‌و سه‌رده‌م، سه‌رده‌می بیر‌و باوه‌ر مارکسی بوو ته‌نیا شوعیه‌کان بوون خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و ڕیبازه ده‌ناسی و له ڕێگای هاوکاری کردنی پێکه‌وه‌ییان له گه‌ڵ به‌عس و ئه‌و هه‌موو ده‌رده‌سه‌ریه‌ی که له ڕێگه‌یه‌وه بۆیان به‌جێ ما ، ئافه‌رین بۆ ئه‌و پارته‌ی که بێته مه‌یدانه‌وه و له ناوچه‌که ئه‌و فه‌ڕاغه شۆڕشگێڕیه به هه‌مان ڕێباز یان نزیکی و ده‌وروبه‌ری پڕ کاته‌وه . گه‌نجه‌کانی شار‌و شاخی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بوون که ئێستاکه وێڕای په‌رته وازبوونیان و گۆڕانی جۆراو جۆر به سه‌ریانه‌وه و به ته‌مه‌ن بوونیان، که ده‌توانم بڵێم ئه‌وانه‌ی ئیستاکه لێیان ماوه‌ته‌وه و له ده‌سه‌ڵات نزیک بوونه‌ته‌وه، به‌شی زۆریان له به‌ر خه‌ریک کردن به باری خۆیانه‌وه ته‌ڕاتیان بۆ مێژوو و ئه‌و تێزه پێ نه‌ماوه. ئیتر ئه‌و پارته ئه‌گه‌ر مشوری خۆ گه‌نجکردنی تر نه‌خوات له کوێ ده‌توانێ به‌رده‌وامی به خۆیه‌وه ببینێ . من ناڵێم ئه‌زمه‌ی ئێستای یه‌کیه‌تی ئه‌زمه‌ی فکره ، به پێچه‌وانه‌وه سه‌رده‌می شاخ کاتێ ئێمه له ناو ململانێی فکر دابووین کاخوانه‌کینێ کامه مه‌دره‌سه باشه‌و له سه‌ری بڕۆین و له سه‌یڕوره‌تیدا کێشمه کیشمێکی زۆریشی بۆ به‌جی هێشتین ، ئێستاکه وا نیه ئه‌و پارته به فه‌ڕمی ده‌ڵێ ئێمه هه‌لگری ڕێبازی سوسیال دیموکراتین و ئه‌و ڕێبازه‌ش له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان له بره‌وترینیانه له ناو چه‌پی جیهانی و هیچ هه‌واداره‌کی یه‌کیه‌تی نیه به فه‌ڕمی نکۆلی له‌و تێزه بکا . که‌واته گیر‌و گرفته‌که‌ی ئێستای یه‌کیه‌تی له ڕێباز‌و فکر نیه به‌لکو له ده‌رپه‌ڕاندنیانه .به‌ڵێ یه‌کیه‌تی له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕیبازه به گشتاندن بکات و نه‌وه‌ی نوێی پێ په‌روه‌رده بکات و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کانی پی بڕازێنێته‌وه‌و به هه‌زاره‌ها بابه‌تی جۆراو جۆر له ماهیه‌تی ئه‌و ڕێبازه له مه‌ر چۆنیه‌تی پڕاکتیزه کردنی بۆ خه‌لکه‌که‌ی ڕوون کاته‌وه ،له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام خولی کادیری و په‌روه‌ه‌رده‌کردنیان له سه‌ر ئه‌و ڕیبازه بکاته‌وه ، له جیاتی ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان، ده‌چێ قه‌لاچۆیان ده‌کا ، تاوانی جودا خوازیان ده‌داته بن پاڵ و ناچاریان ده‌کات له گۆره‌پانه‌که وه‌ده‌رنرێن . کێ ده‌توانێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه ،هه‌لبه‌ته وه‌ڵامه‌که لای من و ئه‌م و ئه‌وی ترر نیه به‌لکو ده‌بێت خۆیان بێنه جواب و ئه‌وه بڵێن بۆچی ئه‌و ڕێبازه‌ی که ئێمه به فه‌ڕمی هه‌ڵمان گرتووه،نایدره‌وشێنینه‌وه. با نه‌ڵێین ڕۆژانه به‌لکو مانگانه‌و هه‌تا ده‌شگاته ساڵانه چاوت به چه‌ند بابه‌تێ ئێستانه‌کینێی ئه‌و تێزه ده‌که‌وێ له ڕؤژنامه‌ی کوردستانی نوێ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی تری یه‌کیه‌تی ، هه‌لبه‌ته له وه‌ڵاما هه‌ر ته‌نیا ئه‌و وه‌ڵامه‌ت بۆ ده‌درێته‌وه که بڵێی یه‌کجار که‌م . ئه‌وه بۆ وایه ، خه‌لک نیه بابه‌ت بنووسێ یان ده‌زگای ڕاگه‌یاندن بۆیان بڵاو ناکه‌نه‌وه ، نه‌وه‌کا خه‌لک پێی وشیار بیته‌وه‌و ئه‌وان پێیه‌وه نان بڕای بکرێن . یان له به‌ر ئه‌وه‌یانه هه‌وادارانی سکۆلاریزم و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نیان پی به‌ره‌و پێشه‌وه بچن و ململانێ‌یان پێ له گه‌ڵیان نه‌کرێ. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر بیکه‌ن و جه‌ساره‌ت بکه‌ن له چیان که‌مه ،ده‌توانن زۆر به ڕاشکاوانه له پاڵ ڕێبازه‌که‌یان ، پارته‌که‌ی و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی به سکۆلاریزمیش بکات، به‌ڵام کاری وه‌ها به کوێ ده‌کرێ به پیره‌کان و ئیحتکار کردنی ده‌سه‌ڵات، به ئه‌وانه ده‌کری که خه‌ریکی گه‌نده‌لی و ده‌سته وتاقمه‌گه‌ری و خزمخزمێنێ و خۆ ده‌وڵوه‌مه‌ند کردنن، یان به جه‌ماوه‌ری کردن و هێنانی گه‌نج و به ده‌سه‌ڵاتکردنیان . چ کۆسپ و ته‌گه‌ه‌ره‌یه‌ک هه‌یه که یه‌کیه‌تی نه‌توانێ پڕۆستڕۆیکاو خۆ نوێ بوونه‌وه نه‌کات ئه‌گه‌ر قرخ کردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان که‌مینه نه‌بێت . بڕۆن ته‌ماشای سایته بێ لایه‌نه کوردیه جۆراو جۆره‌کان بکه‌ن ،بزانن چۆنچؤنی قه‌له‌مه‌کانیان له مه‌ڕ به دیموکراتی کردن و فراوانبوونی پڕۆسیسه‌که‌ی و ته‌به‌نی کردنی کۆمه‌لگای سکۆلاریزم له هه‌موو ڕوێکه‌وه‌و له گه‌ڵ چه‌نده‌ها بابه‌تی جۆراوجۆری تر له بابه‌ت له‌ناو بردنی گه‌نده‌لی و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی ئابووری و به‌رقه‌رارکردنی یاسا‌و وه‌گه‌رخستنی گه‌نجه‌کان بۆ پڕۆسیسی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و وه‌ستان له دژی دیارده‌ی خۆسوتاندی ئافره‌تان و کوشتن و تیڕۆر کردنیان و ..... خۆ ئه‌گه‌ر کوردستانی نوێ و ڕاگه‌یاندنی یه‌کیه‌تی پشکه‌چی بچووکی له‌و په‌ڕه گرتنه ڕۆژنامه‌وانیه‌وه به خۆی شک بدیبا ،ئه‌وا له ڕێگه‌یه‌وه یارمه‌تیه‌کی زۆری ده‌دا به ڕاده‌دانان له‌و ئه‌زمه‌ی که توشی هاتووه . ها ته‌ماشای ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کوردستانی نوێ بکه له به‌ر نه‌بوونی دیموکراتیه‌تی ڕاگه‌یاندن ، په‌نایان بردۆته به‌ر سایته‌کانی تر‌و دڵی خۆیان له دژی ئه‌مه‌کانی تر‌و دیارده‌ی نادیموکراتیه‌تی ناو ڕۆژنامه‌که‌یان پێ داده‌مرکیننه‌وه‌و به‌رامبه‌ره‌که‌شیان له ڕیگای هه‌مان سایته‌وه وه‌ڵامی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه . یه‌کیه‌تی له کاتی دروست بوونی و به‌شۆڕشی چه‌کدارانه کردنی خۆی هه‌نگاوێکی زۆر پیرۆز‌و عه‌مه‌لی هاویشت که بیرۆکه‌ی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانی له ناو یه‌ک پارت یان نێو نیمچه به‌ره‌یه‌کی ڕێکخست له پێناو فراوانکردنی تێکۆشان و به‌ره‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه . له سایه‌یا هیج چین و توێژیکی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رامۆش نه‌کرد بۆ به‌شاداری کردن تیایدا . خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕه ناوخۆیه‌کانی سه‌رده‌می شاخ و و به دوای ڕاپه‌ڕین نه‌بوایه ، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی و مۆنۆپۆل کردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌یان نه‌بوایه ، ئه‌و پارته له ڕێگه‌یه‌وه وه‌ک بنیشته خۆشه‌که هه‌موو کاتێ له ناو دڵ و ده‌روونی فراوانترین کۆمه‌ڵانی خه‌لک ده‌بوو . ئێستاش ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تی له پاڵ ڕێبازه سوسیال دیموکراته‌که‌ی، کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و به جه‌ماوه‌ه‌ری کردنی دامه‌زراوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ڕۆشه‌نبیری و ئیدی و ئیدی بکات گره‌وی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆی دووباره ده‌کاته‌وه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک ئێستا ده‌یکه‌ن و بیداته دوێ، نه‌وه‌لله نه‌ک ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یان پێوه نامێنێت به‌لکو له قرخبوونێکه‌وه به‌ره‌و قرخبوونێکی تر هه‌نگاو ده‌نێن و بۆ که‌سیش وا ئاسان نابێت که پێشبینی ئه‌وه بکات شوێنیان به پارتێکی مۆدێڕن و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری فراوان شین ده‌بێته‌وه یان به دوای خۆیانه‌وه به ته‌واوه‌تی تارمایی به سه‌ر نوێ خوازی داده‌پۆشن .
به‌ریتانیا/25/08/2007
|