په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٣\٢٠١٦

یەکتاپەرستیی لای ئیسلام!

جەمال عەزیز     

- بەشی یەکەم -


ئاشکرایە مسوڵمانان باس لەیەکتاپەرستیی دەکەن، هەروەها بۆدەستنیشانکردنی هەرمسوڵمانیک باوەڕبوونێتی بەیەکتاپەرستیی، دروستکردنی هاوبەش(شرک) بۆخودا بەهیچ شیوەیەک جێگەی قبوڵ نیە، شێخ ومەلاو بانگخوازان دەڵێن ئیسلام زیاتر لەهەموو ئاینەکانی دی یەکتاپەرستیی دەکەن، هەڵبژاردنی محەمەد لەلایەن خودا وەک پەیامبەر، دابەزاندنی پەیامی خودا بۆمحەمەد کەبەسورەتێکی بچوک دەستی پێکرد هۆکارێک بوو بۆدژایەتی بتپەرست و هەموو ئەوکەسانەی هاوشان وهاوتایان بۆ خودا پەیدا دەکرد، بتپەرستی وشەخص پەرستی یەکێکە لەگوناح وتاوانە هەرەگەورەکان کە لێخۆشبوونی نیە لە ئیسلام ولەلای خودا، هەتاهەتایە لەئاگری دۆزەخ دەسووتێ و کوشتنی بێباوەڕان ئەرکی مسوڵمانانە، خاڵێکی دی کە مسوڵمانان شانازی پێوەدەکەن دژایەتی محەمەد بوو بۆ قورەیش لەبەر ئەوەی بتپەرستیان دەکرد، تاکو ئێرە کارێکی زۆر جوانە، هەرچەند بەبۆچوونی من خۆهەڵقورتاندنە لەژیانی تایبەتی خەڵکانی دی، بەڵام پێش محەمەد یان پێش ئیسلام ئاینی دی هەبوون باسیان لە یەکتا پەرستی کردوە، هەروەها کەسی خوێندەواریش هەبووە بەشێوەی هۆنراوە هانی خەڵکیان داوە بۆ یەکتاپەرستیی وزانیویانە کە بتێک هیچ سود و زیانێک بەمرۆڤ ناگەیەنێ.


دەربارەی یەکتاپەرستیی لای ئیسلام ئەبێت بەشێوەیەکی زانستی لێکۆڵینەوە بکرێ تاکو بزانین ئایە ئیسلام یەکتاپەرستە یان شەخص پەرست؟ هەروەها دەبێت نەترسین لەخستنە ڕووی هەردوو ڕووی ئیسلام، بۆ نموونە ئیسلام( داوێن پیسی حەرام دەکات) (دزی حەرام دەکات) ئەمانە بڕیارگەلێکی زۆر جوانن، بەڵام لەبەرامبەردا فرەژنی حەڵاڵ دەکات، لەگەڵ فرەژنیدا لاقەکردنی کەنیزەک وکۆیلەکان حەڵاڵەو هیچ گوناحێکی لەسەرنیە، بەبێ مارەکردن و پێدانی هیچ کرێ و مافێک، مارەکردنی کاتی، یان مارەکردن بۆ ئارەزوو شکاندن(متعە) حەڵاڵ دەکات لای شیعەو لای هەندێکیش لەسوننە، دروشمەکانیان تەنها قسەیە دەربارەی مرۆڤ و خودای خاوەن هەردوو جیهان، بۆ نموونە دروشمی سەرەکی ئیسلام (لاالەالااللە محمد رسول اللە) لێرەدا هاوبەش بۆ خودا هەیە، کە محمەد هاوشانی خودا دێت، ئایە مسوڵمانێک دەتوانێ بەتەنها بڵێ (لاالەالااللە) ئایە ناچێتە خانەی ناکامڵی لەدین؟ مسوڵمانی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە بڕوای بەخودا هەبێت وەک خودا، باوەڕی بە محەمەد هەبێ وەک پەیامبەر، مسوڵمان بە(زعیف الامان) دادەنرێ ئەگەر ناوی (رسول اللە) بهێنێت و نەڵێت (صلی اللە علیە وسلم) لەم ڕوانگەیەوە ئاشکرادەبێ کە ئیسلام کفر وشرکی بەکۆتا نەهێنا بەڵکو بتپەرستی لابرد شەخص پەرستی خستە جێگای، هەموو کەس دەزانێ کەزانست لای خودایە، بەڵام کاتێک مسوڵمانان دەڵێن زانست لای خوداو پەیامبەرەکەیەتی (علم عند اللە ورسولە) کەواتە پەیامبەریان کرد بەهاوشانی خودا، مسوڵمانان دەڵێن پەیامبەر هیچ خوێندەواریەکی نەبوو، ئەگەر نەخوێندەوار بوو چۆن ئێستا ئەو هەموو زانستە دەزانێ کە تەنها لە توانای خودا هەیە؟ بەم شێوەیە دەڵێن(اللە ورسولە اعلم) تەفسیری صحیح مسلم بۆ سورەتی یس ئایەتی ٣٧(والشمس تجری لمستقرلها ذالک تقدیر العزیز العلیم) پەیامبەر لەئەبو زەڕی دەپرسێ ئایە دەزانی ئەوخۆرە بۆکوێ دەچێ، دەڵێ نەخێرنازانم زانست تەنها لەلای خودا و پەیامبەرەکەیەتی، پەیامبەر دەڵێ ئەوە دەڕوات بۆ ژێر عەرشی خودا دەست دەکات بەسوژدە بردن تاکو خودا ڕێگەی دەدات جارێکی دی دەربکەوێتەوە ،(سئل رسول ابا زر هل تعلم این تذهب الشمس، قال لااعلم، علم عنداللە ورسولە، فقال الشمس تذهب الی تحت العرش وتسجد لللە حتی یستاذن الی یوم اخر) صحیح مسلم. هەرچەندە زانیاریەکانی پەیامبەر هەڵەن دەربارەی ڕۆژ، بەڵام هاوتاکردنی خۆیەتی بەخودا، لای ئیسلام شرک گەورەترین تاوانە(ان شرک اعظم زنوب)، گەر مرۆڤ داوێن پیسی بکات، یان دزی گوناحە بەڵام تاوان نیە ئەتوانێ تۆبە بکات وخودا لەگوناحی خۆش بێت، بەڵام هاوبەش پەیداکردن بۆ خودا لێخۆشبوونی نیە، لەم ڕوانگەیەوە صحیح البخاری لە کتاب العلم ئەلێ ، (من لقى اللە لایشرک بە شیئآ دخل الجنة) هەروەها لە صحیح البخاری کتاب الجنائز ئەڵێ( عن ابی ذر ض قال : قال رسول اللە ص آتانی آت من ربی فآخبرنی آو بشرنی آنە من مات من آمتی لا یشرک باللە شیئآ دخل الجنة ، فقلت وان زنی وان سرق؟ قال ان زنی وان سرق، گرنگ شەریک بۆ خودا پەیدانەکردنە باشە با ئێمە بپرسین ئایە کفر وشرک چی یە؟ ئیسلام کفر وشرکیان کردووە بە دوو بەشەوە کەتەنها لەلای ئیسلام ئەم قسەو باسانە ئەبینرێ وئەبیسترێ، وەک کفری گەورە وکفری بچووک ، کفری گەورە لای ئیسلام دەرچوونە لە ئیسلام(مخرج من الملة).


١شریک مع اللە: الاعتقاد بئن هناک من یتصرف فی الکون بالخلق او المتدبر الی جانب اللە ، وەک هاوبەشی خودا لەدروستکردن وئافراندنەکاندا.


٢ شریک فی الالوهیە: وهو صرف العبادە او نوع من انواعها لغیر اللە، چوون بۆ لای کەسێک یان بۆسەر قەبرێک یان پیرۆزکردنی کەسێک یان سوژدە بردن.


٣ شرک فی الاسماء والصفات: وهو اعتقاد ان ثمة مخلوق متصف بصفات اللە عز وجل کانصاف اللە بها. هاوشان کردنی کەسێک یان زانیاری کەسێک بەراورد بکرێ بەزانیاری خودا، ئەم سێ خاڵە لەتاوانی گەورەیە لێخۆشبوونیان نیە، بەڵام دەبینین کە مسوڵمانان زانیاریەکانی پەیامبەر وەک زانیاری خودا بەراورد دەکەن و دەڵێن علم عند اللە ورسولە.


کفری بچوک: ئەوگوناحانەیە کە مرۆڤ بەدەرچوو لەئیسلام هەژمار ناکەن، بەڵام گوناح بار دەبێ، وەک الحلف بغیر اللە من غیر ان یعتقد الحالف انە منز لە المحلوف بە کمنز لە اللە قد یتحول الی شرک اکبر، بەڵام( کل من اشرک شرکا اصغر یکون قد ارتکب ذنبا عضیما) وەک سوێند خواردن بە قورئان یان بەپەیامبەر یان بە مزگەوت ئەمانە کفری بچوکە، بەڵام ئەشێ بەتاوانی گەورە لەقەڵەم بدرێ ئەگەر کەسەکە زانیاری هەبوو کەنابێ سوێند بەو شتانە بخوات، بەڵام بێبەریت ناکات لە ئیسلام.


هێندەی تێگەشتنمان بۆ ئیسلام ، بێجگە لە خودا سوێند خواردن مانای شەریک پەیدا کردنە بۆ خودا، بەڵام حەدیس هەیە کە پەیامبەری ئیسلام بە مسوڵمانانی وتووە سوێند بخۆن بە بتەکان بەڵام لەپاشاندا ناوی خودا بهێنن.( الحلف بالات والعزی) آخبرنی حمید بن عبدالرحمن بن عوف ان ابا هریرة قال: قال رسول اللە (ص) من حلف منکم فقال فـی حلفە :باللات فلیقول لاالەالاللە، ومن قال لصاحبە تعال اقامرک فلیتصدق. وفی حدیث الاوزاعی قال: من حلف باللات والعزی، صحیح مسلم، کتاب الایمان باب من حلف باللات والعزی. مانای ئەبو هریرە وتی پەیامبەر وتی هەرکەس سوێند بخوات بە لات با لەپاشاندا بڵێت لاالە الااللە ، یان ئەگەر وتی سوێند بە لات وعزی با پاشان بڵێ لاالەالااللە، ئیتر سوێندەکەی ناکەوێ وگوناهباریش نابێ، تێبینی سوێند خواردن بەلات والعزی تەنها بۆ مسوڵمانان بوو نەک بۆ گاوران لەبەرئەوەی ئەوان لەبنەڕەتدا بتپەرست بوون.


هەموو ئەوکەسانەی لێکۆڵینەوە لە ئیسلام دەکەن ئەبێت ئەو ڕاستیە بزانن محمد لەخێزانێکی بتپەرست گەورە بووە، باوک وباپیرومام وعەشرەتەکەی بتپەرست بوون، ناتوانێ بەئاسانی دەستبەرداری خوداکانیان ببێت، هەموو دەزانین ئیسلام یەهودی ومەسیحیەکان بە کوڕی مەیموون وبەراز ناودەبات، بەڵام لەم حەدیسەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە جوولەکەیەک ڕەخنە لە محمد دەگرێ یان فێری دەکات کە مسوڵمانان کفر دەکەن، ئەو داوا لە محمد دەکات بە مسوڵمانەکان بڵێ کفر نەکەن، ئەگەر ئەوەتان نەبوایە ئێوە زۆر میللەتێکی باشن، محمد دەڵێ چی یە؟ جوولەکە دەڵێ سوێند بە کەعبە ئەخۆن، محمد بێدەنگ دەبێ و دەڵێ گوێتان لێبوو چی ووت، بۆ لەمەودوا کەسوێندتان خوارد بە خودای کەعبە سوێند بخۆن، هاوشانی نەکەن لەگەڵ شتی تردا (اتی حبر من الاحبار رسول اللە ص فقال یامحمد ، نعم القوم انتم لولا انکم تشرکون، قال سبحان اللە وماذاک؟ قال تقولون اذا حلفتم والکعبة: قالت فآمهل رسول اللە ص) شیئآ ثم قال، انە قد قال فمن حلف فلیحلف برب الکعبة، قال یامحمد نعم القوم انتم لولا انکم تجعلون اللە ندآ، قال سبحان اللە وماذاک، قال تقولون ماشا اللە وشئت، قال فآمهل رسول اللە ص) شیئآ ثم قال، انە قد قال، فمن قال ماشآ اللە فلیفصل بینهما ثم شئت. مسند احمد ، حدیث قتیلة بنت صفی صححە الالبانی) ئەوکەسە جوولەکە بوو هەڵەی پەیامبەری ئیسلامی ڕاست کردەوە، لەکاتێکدا محمد کۆتا پەیامبەرە، سەروەری هەموو پەیامبەرانە،چۆن خودا ئاگاداری نەکردەوە؟ ئەی جبرئیل بۆ نەهات پێیبڵێ بەمەرجێ شەوڕۆژ لە نێوانی خوداو پەیامبەرەکەی هاتووچۆی بوو، لە گەورەو بچووکی ڕوداوەکان ئاگاداری دەکردەوە! چۆن خودا ئاگادارنەبوو کە مسوڵمانان سوێند بە کەعبە دەخۆن؟


لەدینی ئیسلامدا هیچ بریکاریەک (وصیة) قبوڵ نیە لە نێوانی خودا ومرۆڤدا، نابێ بڵێین خودایە بۆ خاتری پێغەمبەر ڕسقم بدە یان بڵێین خودایە لەبەر خاتری محمد باران ببارێنە! بەڵام عمرکوڕی خەتاب ئەم داوای کردوە، عمر کەسێکی سادە نیە بەڵکو خەلیفەیە، عمر دەڵێ خودایە داوای بارانمان لە تۆ دەکرد لە ڕێگەی پەیامبەرەکەمانەوە، ئەمڕۆ داوای باران لە تۆ دەکەین لەڕێگەی مامی پەیامبەرەکەمانەوە(الاستسقاء بالعائلة المقدسة)عن انس آن عمر بن الخطاب (رض) کان اذا قحطوا استسقى بالعباس بن عبد المطلب فقال: اللهم انا کنا نتوسل الیک بنبینا(ص) فتسقینا، وانا نتوسل الیک بعم نبینا ماستقینا، قال فیسقون. صحیح البخاری، کتاب الاستسقاء باب سٶال الناس الامام الاستسقاء آذا قحطوا. ئەگەر من بڵێم خودایە بۆ خاتری گۆڕی شەهیدان، بۆخاتری فرمێسکی دایکی شەهیدان، خودایە بۆ خاتری ئەو هەموو منداڵە بێ نازوبێ باوکە، خودایە بۆ خاتری ئەو هەموو جوانیەی بە کوردستانت بەخشیوە وڵاتەکەمان بپارێزەو لەفیتنە بەدووری بگرە، ئەوکات من بووم بەکافر لەئیسلام بەدەرو جێگەم دۆزەخە، بەڵام عمر بن ختاب داوا لەخودا دەکات لەبەرخاتری مامی پەیامبەر(عباس ) باران ببارێنێ ئایە ئەمە شرک نیە؟ هەروەها عمر دەڵێ ئێمە پێشتر داوامان دەکرد، مانای بەتەنها عومەر ئەم داوایەی نەکردووە بەڵکو هاوەڵەکانی تری پەیامبەر هەمان داوایان کردووە.
 

ماڵپه‌ڕی جه‌‌مال عه‌زیز

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک