م . حه‌مید ئێمه کێین و چین و له‌کوێوه هاتووین پرسیارگه‌لێکه تۆ سه‌رسام ده‌کات ته‌مه‌نی پیاده‌و شه‌که‌تیمان له‌م ژینه هیچه هه‌ر فه‌نایه مرۆڤیش چنگ له‌سه‌رشان هه‌ربۆی ڕاده‌کات چه‌ند هات و چه‌ند ڕۆی به‌لای ئه‌م ژینه هیچ و پووچه‌دا کێ حاڵی بووه له‌م هاتووچۆیه تا چرای ئه‌وینێکی خۆی بۆ هه‌ڵبکات .
ئێمه کێین و چین و له‌کوێوه هاتووین .؟. ئه‌ی کێ ئه‌زانێ که‌ی بووینه میوانی ئه‌م خاکه‌و چۆن چۆنی په‌یدا بووین .؟. سه‌رگوزه‌شته‌ی ته‌واو نه‌بوونه ئه‌م چیرۆکه له‌وه‌ته‌ی هه‌ین هه‌ڵه‌شاخێین به‌یه‌کترداو هیچ حاڵی نین . بۆ ڕێک ناکه‌وین له‌م بیابانی مه‌رگه‌دا که ئه‌م بوون و ژیانه ڕه‌ق و مرۆڤ ڕه‌قتر نازانین ڕۆح له‌گه‌ڵ کێدا به‌جوانی هه‌ڵده‌کات . بۆچی هاتین بۆچی ئه‌ڕۆین ئه‌مه پرسی ملیۆنه‌ها بوونه‌وه‌رو ژن و پیاوه له‌م هه‌راو ژیانی لێوان لێوو به‌دبه‌ختی یه‌دا بێعاره مرۆڤ هه‌ر خه‌ریکی خۆ بادان و هه‌رایه بۆ لیره‌یه‌ک سه‌ما ده‌کا . چی یه هات و چی یه چی بوو که ڕۆی هه‌موو ته‌مه‌نی ئاده‌میزاد وه‌ک ته‌می داوێنی چییا بوو پێش خۆرهه‌ڵاتن ڕۆی بۆی ده‌رچوو . کێ چه‌ندو کێ چۆنی لێده‌زانێ بێته مه‌یدان کێ ده‌زانێ ئه‌م چنگه‌ی یه‌خه‌ی گرتووین له کوێووه هات .. کێ ده‌زانێت ئه‌م لافاوی شه‌ڕو میهره بۆ کوێ ده‌چێت .. کێ ده‌زانێت کۆتایی چیرۆکی ته‌مه‌ن له دووای مردن به چی ده‌گات .؟.
کێ ده‌زانێت ئه‌ودیوو دیوواره‌کانی مردن چ باسه .؟. له‌کوێ بووین و بۆکوێ ده‌چین له‌م هه‌راو تاریکستانه .. که‌س ناپرسێ له‌م مه‌ینه‌تی و تاڵی و ژانه .. هۆش و بیریش سنورداره ئه‌وه‌ی پیاو کووژه قاره‌مانه .. مرۆڤ بۆخۆی له‌خۆی به‌گومانه .. ئێمه یان ئه‌وان که‌س نازانێت کێ زۆر به‌شخوراوو به‌سته‌زمانه .؟. هه‌رکه‌سه بۆ خۆیی و ماچی لێوێ غاری به‌تینه و ڕاده‌کات .. ئه‌وه کێ یه ژینی وه‌ک سه‌عات کرده تاقه‌تی خۆیه‌وه‌و بوو به خوداوه‌ند له گه‌ردوونی بێ سه‌ره‌تاو بێ کۆتایی .. خوداوه‌ندی میهر مرۆڤی بێ ده‌ست و پێی کرده هه‌وێنی ژیان وشانۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگی بوونی ئێمه به‌زم و سه‌فا بۆ بێ تاقه‌تی خۆی ساز ده‌کات . ئه‌م ژینه کاڵ و کرچ و سوێر‌و تاڵه چی یه باخێکی بێ به‌ره وه‌ک و خورمای خه‌ڵاڵ ( کاڵ ) وایه جابۆ حه‌رامه مه‌سته‌کی ڕاست گۆیانه دوور له جه‌نگه‌ڵ له‌گه‌ڵ مه‌ی هه‌نگوینه عه‌شق و ژیان تاجی سه‌ره وه‌لێ داخه‌که‌م و هه‌زار ئه‌فسووس هه‌م عه‌شق و هه‌م مه‌سته‌کی حه‌رامن له‌ده‌ڤه‌ری ئێمه .؟. لای ئێمه بڤه‌یه هه‌ناسه‌و ژیان سه‌رده‌می مه‌غۆل و ته‌ته‌ره ئاسانه بۆ پیاو کووژو درۆ‌و خیانه‌ت که‌چی باسی مرۆڤ دۆستی و عه‌شقێک قه‌ده‌غه‌و ئابڕوچوونه .! .
کێ یه نه‌خشی ته‌مه‌ن و بوون به‌دیواری ژیان ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌کات .. ئه‌وه کێ یه کوڕان و پیاوانی ووڵاتی به‌و شێوه‌یه نه‌خشاندووه هه‌وێنی جه‌نگ و تفه‌نگ و پیاو کوشتنی بۆ گۆمی خوێن لێ ساز ده‌کات .. هه‌رکه‌س به‌له‌ش و هۆش و بیری خۆیه‌وه له‌دایک بوو . سروشتی یه له‌له‌دایکبووندا قیژه‌و قریشکه تۆ سه‌رسام بکات ئاخر له‌له‌دایکبووندا حه‌زو ویستی مرۆڤ خۆی نی یه تا ئاره‌زوو بکات مێ بێت یان نێر که‌چی قه‌ومی عه‌با ڕه‌ش و عه‌قڵ کورت و به‌ربه‌ر نێریان ده‌وێت کوڕیان ده‌وێت کوڕیش هه‌ر به‌بچوکی جه‌نگی ده‌وێت خۆ که‌س فێری شه‌ڕی ناکات بۆ ناپرسن ئه‌وه کێ یه به‌منداڵی کچان و ژنان فێری سه‌ماو ماکیاج ده‌کات .. کێ په‌ی ده‌با به نهێنی و سه‌رسامی ئه‌م ژیانه .؟. تۆش سه‌رت سوڕماوه وه‌ک و من له‌م هات و چۆی سه‌رقه‌برانه .. له‌م جه‌هه‌نه‌می ڕۆح سوتان و زوقمی به‌ناو ژیانه .. دڵنیام ئه‌مه ژین نی یه به‌ڵک و ته‌ختی شانۆی به‌هه‌شتی گا‌و که‌رانه .. به‌ڵام هه‌ندێکیش هه‌ن ئه‌زانن ئه‌م ژینه کاول و وێرانه هه‌ندێکی زۆریش هه‌ن که‌نازانن چ باسه ئه‌م ژیانه . زۆر سه‌خڵه‌تین و شپرزه‌ین بۆ ئه‌م ژینه به په‌رۆشین که ناهێنێت تورێکی قوڕاوی تاڵ له‌گه‌ڵ جێنه‌هێشتنی مه‌ی و مه‌یخانه .. ئه‌م ژینی پڕگریانه که‌ناهێنێت په‌نجه ته‌ڕکه‌ی بۆ خاتری ئه‌م زیندانی به‌ناو تاریکستانه . که‌چی بۆ هێندێ شتی بێتامی ئه‌م جه‌وره گه‌لێ ناحاڵی و بێهۆشین که دڵخۆشین جار جار وه‌ک و نه‌زان که نازانین بۆ دڵخۆشین ئه‌وه له‌وکاته‌ی که‌ته‌واو سه‌رخۆشین یان شێتین .؟.
ئه‌ی ئه‌وه کێ یه تابلۆ تاڵ و شیرینه‌کانی ژین به‌هه‌ناسه‌ی خوداوه‌ندێتی خۆی دروست و ووردوخاش ده‌کات کانیاوی ته‌ڕو بیابانی ووشکیش به پێنوسی نهێنی خۆی ئه‌نوسێته‌وه ئه‌وه باوکی هه‌موومانه و که‌سیشی لێ په‌یدا نابێت ئه‌وه کوڕی خه‌ڵکه‌و له‌که‌سیش په‌یدا نه‌بووه ، ئه‌م خوداوه‌ندی کێشمه کێش و هه‌رای بوونه له‌چاوو هۆش وونه له‌دێر زه‌مانه‌وه گره‌ومان له‌گه‌ڵ ده‌کات تادنیادنیایه نایدۆزینه‌وه چاوشارکێ یه‌کی ئه‌به‌دی یه له‌وه ده‌چێت زۆری خۆشی بووێین و دوور‌و دۆستمان له‌گه‌ڵ بکات . ئاخر چۆن مرۆڤ به‌و جوانی یه دائه‌تاشێ و په‌یکه‌ر ساز نی یه .. چۆن خوداوه‌ندێکه له هیچ شتێ قه‌د سڵ ناکات .. وه‌ستایه‌که که‌س وه‌ک و ئه‌و خاک و نیشتمان و مرۆڤ دروست ناکات .. نیشتمانی من وه‌ک و بووکێ جێ په‌نجه‌و پێنوسی ئه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه له پیرۆزیی کتێبیا بۆ خۆی باسی لێوه ده‌کات .. ئه‌م ژین و ته‌مه‌نه‌ی که به دڵیش بۆی سوتاوین نی یه شیرین تر له‌نیشتمان ئه‌ی بۆ ده‌مرین و له نیشتمانی باووباپیرانمان ده‌کات .. ئه‌و به‌و جوانی و عه‌شقه‌وه حه‌بیبه‌ی بۆ نالی دروست کرد ئه‌ی بۆ دووای ئه‌و ته‌مه‌نه شیرینه‌ی پڕ سه‌وادی نالی به‌هه‌ناسه‌یه‌ک بۆ مردن و جودایی و غوربه‌ت سه‌رهه‌ڵگرێ و سه‌فه‌ر بکات .. سه‌یره گێژاوێکه ئه‌م وانه‌یه که‌س تێ ی ناگات .. له‌م ڕۆڵی شانۆی شه‌که‌ت بوونه‌دا به‌س بزانی بۆچی دێی و بۆچی ده‌ڕۆی ناخ ئاسوده و ئیدی ژیر‌و فه‌یله‌سوفیش بۆڵه‌و وورته ناکات .. ئه‌و ته‌مه‌نی جه‌نجاڵی و کوێره‌وه‌ری یه‌ی ئێمه وه‌ک سه‌هۆڵی به‌ر هه‌تاو وایه ئه‌خلیسکێ و ڕۆده‌چێ و زوو ڕاده‌کات . ته‌مه‌ن چی یه که‌چرکه‌یه‌ک ڕانه‌وه‌ستێ وه‌ک و ئاو فریای عه‌شقێک نه‌که‌وێ له‌دووای فێربوون باوه‌شی حه‌ز بو‌وروژێنێ .. تا تامی حه‌زێک له‌دووای گێل بوون شیرین‌تر بتامێنێ .. یه‌که‌م ژیان کاڵ و کرچه ماڵێکیشی پڕ ئاشوب و چه‌رمه‌سه‌ری دووجار ژیان لێزانینه ئاده‌میزاد زۆری ده‌وێ عه‌شق فێربێت چونکه عه‌شق واتای ژینه بۆ گشتمان .. گه‌لحۆش ده‌بیت بزر ده‌بیت ماندوو ده‌بیت بێکه‌س ده‌مریت ئه‌گه‌ر بێ نیشتمان بژیت . له‌دووای مردن جارێکی تر عه‌شق وواتات پێ ده‌به‌خشێت بژێیته‌وه ته‌نها عه‌شقی نه‌شمیل و خاک به‌رهه‌مێکی جوانی ژینه .. به‌بێ نه‌شمیل باهه‌ناسه‌ش هه‌ر نه‌بووایه ژین لێواو لێو ده‌ردو ڕک و کینه .
دوو دێڕ پێشتر سه‌د ساڵ ژیان له‌مه‌وبه‌ره باسی ته‌مه‌ن و ئاومان ده‌کرد ئاویش ده‌بێته هه‌ڵم و ده‌چێته سه‌ر ته‌مه‌نی باران له ئاسمانی بێ کۆتایی تۆزێ لیته‌و قوڕاو دا ئه‌کات بۆده‌روونی زانا‌و هۆشیار زووخاو ڕۆ ئه‌کات .. ئه‌و بارانه‌ی که‌به‌تاو له‌به‌هارا به‌گریانێکی هه‌نسکاوی به‌کووڵ میوانی گووڵه ڕه‌نگ ئاڵه‌کانی باخچه‌ی ئه‌م بوونه دیاری ده‌کات ساڵیش له‌ته‌مه‌نی ڕه‌شمان که‌مده‌کاته‌وه . ئێمه کێین و چین و له‌کوێوه هاتووین .. ئه‌ی که‌ی بووینه میووانی ئه‌م خاکه‌و چۆن چۆنی په‌یدا بووین .. سه‌رم سوڕماوه که چ ده‌ریایه‌کی تۆ له‌ئازاری بیابان و تینوێتی له‌ئازاری ووشکێتی و شه‌ق بردن ناگه‌یت که‌چی دنیایه‌ک ناڕه‌حه‌تیت له خوێندا چاند خوێنیش بۆ ئێمه‌ی بنیاده‌مه بێ قاچ و ده‌سته‌کان بێ ده‌سه‌ڵات له هاتن و بێ قاچه‌ڵات له ڕۆیشتنا خوێن بۆ ئێمه ده‌ردوو ژان بوو نه‌گبه‌تی بوو هه‌تا ئێستا هیمۆگڵۆبینی به‌ربه‌رو مه‌غۆل و شه‌ڕه‌نگێزی له‌گیانمان چه‌که‌ره ده‌کات .
بۆ مرۆڤ به‌م جۆره ئاڵۆشه پێکهات هه‌رچی غه‌ریزه‌ی دنیایه تێیخنراوه ئه‌و هه‌موو ئاره‌زوه چی یه‌و دنیای جۆراو جۆر له حه‌ز به‌یاسای نه‌داران حه‌رامه گه‌ر وایش نه‌بێ به‌ڵام به‌چه‌شنی دی ئاره‌زووه‌کان تێرن به‌شه‌رعی به‌رژه‌وه‌ندی . هه‌رچی خۆشی ژیان هه‌یه نیشانه‌ی پرسیار‌و حه‌رامه .. ناخۆشه‌کان حه‌ڵاڵن بێ یه‌ک و دوو دوعایه‌کی له‌م چه‌شنه به‌تاڵه گه‌ردوونی جوان و شیرین لای بێ خه‌م و به‌خته‌وه‌ران تۆش ئاسمانێکیت پڕله پێکه‌نین و تریقانه‌وه‌و گوێ نه‌دان .. بێ خه‌می و ڕۆح سوتان .. تۆی هه‌ناسه‌و خه‌م و شایی و پرسه‌و به‌هارو زریان .. ئه‌وه تۆی تاریکی شه‌وانی توڕه‌بوونت ده‌هاویژی یه ناومان بۆ خه‌وزڕان .. یاخی له‌ئێمه‌ی چه‌قاوه‌سوو له‌شه‌وی ساردی بڵێسه‌و باو‌و بۆران .. یان ئێمه‌ش توڕه‌و ماندو له‌دنیای بێ ده‌نگی تۆ یان بێزار و بێ بڕوا له چاوشارکێ ی وون بوونی تۆ وون بونێکی ئه‌م ماڵه گه‌وره‌یه‌ی دنیای هه‌تا ئه‌به‌د ئه‌ی چی ده‌کا بنیاده‌مێک یاده‌وه‌ری هه‌موو عومری شیرین نه‌بێ تاڵی هاوڕێی شه‌وگارو ته‌مه‌نێک مه‌نفای بێ نیشتمان و بێ لانه‌یی جاڕسی هه‌موو ساتێکه تاکو ئه‌مرێ ئه‌ی چی حاڵی بوو ئه‌م ئاده‌میزاده به‌دبه‌خته له‌م دنیای سته‌مه تا له‌و دنیا به‌قولاپا هه‌ڵبوواسرێ وه‌ک مه‌له‌وانێ که تێنه‌گا و حاڵی نه‌بێ له‌قوڵی ئاو له‌سامی شه‌پۆل و بێ‌ئاگا له خنکان وه‌ک ڕاوچی یه‌ک ناشاره‌زا له‌جه‌نگه‌ڵ و گرتنی داویان بێ هۆش له ته‌مه‌نی خۆی و ناڕه‌حه‌ت له‌خوێنی گه‌نجیا .
به‌حه‌زی خۆت ئه‌ی گه‌ردوون کێش مه‌کێشی ژین ئه‌که‌یته ناو ڕۆحمانه‌وه ئاده‌میزاد لێوان لێو له مه‌ملله‌که‌تی قه‌ده‌رو ئازاردا بژی خه‌نجه‌ر به‌ناو ڕۆحیا گوزه‌رو پیاسه ده‌کات ناڕه‌وایه که‌سێک له‌ووڵاتی جه‌نگه‌وه هاتبێ و به‌ئاره‌زوی یه‌کێکی دی بمرێت .. کاره‌ساته ئه‌م به‌ناو ژینه به‌ڵایه ئه‌م ترس و تۆقینه له‌وێ .. خۆ تێنا‌گات که بۆ هه‌یه خۆ نا‌زانێ بۆ کوێ ده‌چێت .. ده‌با پرسێ ده‌با شتێ پێش هاتن و ده‌با ده‌نگێ دووای ئۆغربێت .. ده‌با شتێ دووای بوون و دیسان شتێ دووای مردن بێت .. ڕۆح ده‌ڕوات و جه‌سته ده‌ڕزێت .. بۆ بێ ئاگا بێین و بڕۆین له‌م زیندانه لێڵ و شوومه جیهانێکیش هه‌ناسه‌ی تاڵ میوانی چوار وه‌رزی ساڵ بێت .
ئێمه کێین و چین و له کوێوه هاتووین ئه‌ی که‌ی بووینه میووانی ئه‌م خاکه‌و چۆن چۆنی په‌یدا بووین هه‌رکه‌س هات و ناحاڵی له ده‌ورو به‌ری .. هه‌رکه‌س هات و زمانی چه‌قۆی ده‌سه‌ڵات بوو .. هه‌رکه‌س هات و قامچی پێ بوو کوشتنی لا ئاوخواردن و که‌یف و سه‌فا درۆی له لا پێنج فه‌رزه ڕه‌وا بوو سه‌ربڕینی گووڵ و په‌پوله‌ش غه‌زاو شۆڕش .. هه‌رکه‌س هاتو به‌زمانی گووڵ زۆر نامۆ بوو .. هه‌رکه‌س هات و قێزی له‌وه‌نه‌وشه‌و دڵی له عه‌شق تێکه‌ڵ ده‌هات .. هه‌رکه‌س هات و تفوو نه‌حله‌تی له‌گووڵ کرد گۆرانی بۆ جه‌نگ و کوشتن ده‌ووته‌وه .. هه‌رکه‌س هات و بۆ کوشتن و سه‌ربڕینی په‌پووله‌کان ده‌ست واڵابوو .. هه‌رکه‌س هات خه‌نده‌و شادی نه‌کرده دیاری مرۆڤ . ده‌سه‌ڵات خاکی ووڵاتی کێڵا به ئاگر و ئاسن بۆیه شه‌ونمه‌کانی ته‌مه‌ن دڵۆپ دڵۆپ له‌گه‌ڵای چاوانی خاکه‌وه فرمێسکی ده‌ڕشت بوو به‌هه‌ڵمی فه‌نابوون فریای دوو به‌یانی ڕه‌نگ شه‌فه‌قی نه‌که‌وت تاعه‌شق له‌گه‌ڵ هه‌تاوا بکات . ئێمه کێین و چین و له‌کوێوه هاتووین وه‌ڵامی سه‌رئێشه‌ی ئه‌م پرسیاره ئاسان نی یه ئێمه‌ی ناحاڵی له‌م به‌زمه چی ئه‌زانین ، له‌م جیهانی باخی بێ به‌ره چی حاڵی بووین ئه‌وه‌ی زانینه لای ئێمه هه‌رکه‌س که ڕۆی نایه‌ته‌وه مه‌گه‌ر خودا بۆ خۆی له‌مردنێکا بۆمان باس بکاو بیگێڕێته‌وه ئه‌م چیرۆکی نهێنی ئاده‌میزاده . ئه‌گه‌ر گه‌ردوون وانه‌یه‌ک بێت بۆ سزادان له‌ناو قه‌ومی هه‌ژارو دوواکه‌وتووی به‌ربه‌رستان ئاخوند‌و ڕیش بۆز یه‌که‌م که‌سن له‌ئاگردا بتوێنه‌وه گریمان دنیا سروشته‌و خاوه‌نێکی هه‌ر نه‌بووه ئه‌ی کێ له‌ودیو گه‌ڵاکانه‌وه سات به سات وچرکه به چرکه ته‌مه‌نی گووڵان ده‌نوسێته‌وه گریمان باخه‌وان ده‌ستی باوکایه‌تی باخ و گووڵه ئه‌ی بۆ ته‌مه‌نی خۆشه‌ویستی خۆی له باخ و نهێنی چرۆکان ناهۆنێته‌وه .؟.
نامه‌یه‌ک بۆ نهێنی یه‌کانی تۆ ئه‌ی سبه‌ینێی کڵۆڵتر له‌ئه‌مڕۆ ئه‌م هه‌موو جه‌نگه چی یه بێ پشوو تاوێ برسی و تاوێ وێڵ تاوێ لافاو تاوێکی تر شمشێری کولی دوواکه‌وتوی خێڵ .. هه‌ناسه‌یه‌کین بێ ئۆخه‌ی هه‌ر له دووێنێی چاوه‌ڕوانیدا به‌جێماین زه‌مینێکین بێ خاکه‌نازو پاچ و بێڵ .. ژینێک که هه‌ناسه‌کانی سارده بێ پرسیار هاتووین بێ وه‌ڵام ده‌ڕۆین ده‌با ژین هه‌مووی تاڵی نه‌با .. بۆ که‌سی زانا زه‌هری مارنه‌با .. فه‌لسه‌فه‌ی ژیان بێ کۆتایی یه ده‌ڵێن چناره‌و هه‌رگیز نانه‌وێت .. ئه‌ی بۆ هۆنراوه‌و چیرۆکی مرۆڤ و سۆز هێنده کورته فریای ماچی کتێبێک ناکه‌وێت .. ته‌مه‌نی مێروله چی یه که‌چی قه‌ومی شه‌ڕن بۆ پووش و په‌ڵاش و ده‌نکه گه‌نمێک . نامه‌یه‌ک بۆ تۆ ئه‌ی بوون ئه‌ی تاقه‌تی بێ کۆتایی ناڕه‌حه‌تیت کرده خوێنی مێژووه‌وه بۆیه نان سێژه‌م گریانه هیلاک بوون و خه‌م و ژانه نه‌بوون له‌م شه‌ڕه چاتره دوای عومرێکی کوله‌مه‌رگی هه‌زاران جار مردن ده‌بێته میوان و له‌مه‌نفادا هاوڕێ ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێ مردنێکیش له‌غوربه‌تا مسۆگه‌ره بۆ پیاوی هه‌ستیارو ژیرمه‌ند .
پیاوێک ژین و ووڵاتی له‌لاشیرین بێت جارێکی دی به‌ره‌و نه‌مان و بێ به‌رگی ناڕوواته‌وه ناو باسی غوربه‌ت .. غه‌ریبی تاڵه زه‌هره نامۆیی یه ، له‌مێژه سه‌گه ئازاکان چیرۆکی وه‌فایان بووه سه‌گ گیاندارێکی به‌وه‌فایه له‌ئێمه‌ی مرۆڤی سپڵه‌و داوێن و مێشک پیس باشتره هه‌رگیز کولانه‌و ماڵی خۆی جێناهێڵێت ، له‌ئه‌نفالی زوڵم و سته‌می مرۆڤ خۆی سه‌گه‌کان له‌مرۆڤه ناپاکه‌کان مرۆڤ تر بوو به‌رگرییان له‌کولانه‌کانیان کردووه سه‌گێک بۆمانه‌وه‌و نه‌ڕوخانی ماڵی خاوه‌نه‌که‌ی قه‌پی به زنجیری ده‌بابه‌کاندا کردووه . ئێمه کێین و چین و له‌کوێوه هاتووین هه‌تا بژیت قه‌د مه‌پرسه چونکه وه‌ڵامێک نابینییه‌وه گرنگ شادی یه بۆ ئه‌وان شادیش قه‌د میوانی ژیران نی یه هه‌رچی گه‌رمای دنیا هه‌یه به‌خۆشبه‌ختی یه‌کی ده‌روون نابێ دنیای زوقمم ناکرێمه‌وه ئه‌ی سه‌فای خۆره‌که‌ی من کوا وه‌کو کورد‌و ته‌مه‌ن بۆ من لاپه‌ڕه لێڵه‌کانی زیندانه خۆ ده‌رگاوان وون بوو نه‌ما .. ئیدی به‌ندم تاهه‌تایه بوونیش ته‌مه‌ن بۆ خۆی ده‌با .. دنیای جوانی و گه‌ڵای دره‌ختی مناڵیم زوو به‌سه‌رچوو کوێره‌وه‌ری و تاڵی ژینم ڕووخا وه‌ک و ده‌وار و ڕه‌شه‌با .. ترس و گریان له‌مێژه هاوڕێی بوونمه ئاسمانی شادیشم فه‌نا .. ساتێک نه‌هات به‌خته‌وه‌ری هه‌مووی شینه خۆشی له‌ڕۆحم داڕما .. نامه‌یه‌ک بۆ تۆ ئه‌ی بوون ئه‌ی کاتژمێری بێده‌نگی ..! .
من
عه‌بدێکی پڕ له ژانم پڕ ئاسمانێک هه‌ناو سووتان و دنیای به‌شی
تاریکستان قه‌ده‌رم بوو نۆره‌ی جه‌نگه‌ڵی نه‌فامیم به‌رکه‌وت وه‌لێ
عه‌شقی سوتاندوم خه‌یاڵت بۆیه بۆلای نورت هاتووم خاڵێک له
دیوانه‌که‌ی نالیم هاتوم
تاڵه موویه‌ک عه‌شق فێربم ، من له
ووڵاتی ده‌رده‌وه
هاتوم
گلێنه‌م
لێڵ و تاریکه ئیتر وه‌ڵامی نامه‌که‌م به‌ته‌پوتۆزی کاروانا بۆ بنێره
ئه‌و کاروانه‌ی به‌رده‌ووام بیر له‌من وتۆ ده‌کاته‌وه . ئه‌ی ئه‌و
بوونه‌ی که گه‌وره‌ییت له‌مرۆڤدا نوسی یه‌وه که‌جوانی یه‌کی بێ
وێنه‌ت به‌خشی یه ئاده‌میزاد . به‌ڵام گه‌وره‌م خوارو خێچیت
له‌ته‌وێڵی نه‌فامێکا به‌دی ده‌کرێت زیره‌کیشت له‌ئه‌نیشتاین و
نیتشه‌دا ڕه‌نگی گرتووه . ئه‌م بوون و ژیانه گه‌ر تاڵیشی زۆره
گه‌لێ خۆشه که‌چی ئاقیبه‌ت هه‌ر ده‌مسڕیته‌وه . ده‌ست و په‌نجه‌که‌ت
هه‌مووی جوان نی یه .. نوسینت هه‌یه له‌سه‌قه‌تیدا .. له‌غه‌درو
کڵۆڵی و له به‌دبه‌ختیدا..یه‌کێ جوان و یه‌کێ نابووته..یه‌کێ
ده‌ووڵه‌مه‌ند یه‌کێ په‌ڕپووته . ناڕێکیت هه‌یه جێگه‌ی پرسیاره هیچ
چاویلکه‌یه‌ک نایخوێنێته‌وه.
www.hamiid.com
|