به ناوی کوردستانی گه‌وره
زانستی ''گۆڕانکاری وشه'' له‌خزمه‌ت زمانی کوردی‌دا.
ح.س.سۆران (زمان پێناسه‌ی گرنگی نه‌ته‌وه‌و که‌ره‌سه‌ی هه‌رمانی گه‌لانه)
دوای ئه‌وه‌ی راڤهیهکم سه‌باره‌ت به زانستی "ریشه‌ی وشه ناسی" پێشکه‌ش کرد ، له‌م نووسراوه‌یه‌دا ، ده‌مه‌وێ سه‌باره‌ت به زانستی " گۆڕانکاری وشه " یا Morphology وشه بدوێم :
بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م شرۆڤه‌یه ، وه‌ک وێنه‌یه‌ک ، باسی یاسای گۆڕانکاری ئه‌و وشانه ده‌که‌م ، که له زمانی کوردیه‌وه ، چوونه‌ته نێو زمانی فارسی ( روونکردنه‌وه : بۆیه ناڵێم له زمانی فارسیه‌وه هاتوونه‌ته نێو زمانی کوردی ، چون زمانی کوردی به زمانێکی بوورهتر(بیکر) تر و کۆن تر ده‌زانرێ ) :
- گۆڕانی پیتی "و" ، به پیتتی "ب" :
زۆر جار پیتی " و" له زمانی کوردی دا ، کاتێک ده‌چێته نێو زمانی فارسی ، دهگۆررێ و ده‌بێ به " ب" ، وه‌ک : شه‌و = شه‌ب ؛ لێو = لهب ؛ خه‌و = خاب ؛ سێ‌و =سیب ؛ باوک = بابه‌ک و هتد
- گۆڕانی پیتی "و " ،به پیتی "م" :
زۆر جار پیتی "و " له زمانی کوردی دا ، کاتێک ده‌چێته نێو زمانی فارسی ، ده‌گۆڕرێ و ده‌بێ به " م " ، وه‌ک : دا‌و = دام ؛ خاو = خام ؛ کاو = کام ؛ ناو=نام؛ راو کردن = رام که‌رده‌ن و هتد .
- گۆڕانی پیتی "ۆ" به پیتی " وو" :
هه‌میشه پیتی " ۆ" له زمانی کوردی دا ، کاتێک ده‌چێته نیو زمانی فارسی ، ده‌گۆڕرێ و ده‌بێ به " و " ، وه‌ک: بۆران = بووران ؛ بۆر = بوور ؛ جۆر = جوور ؛ بۆران = بووران ؛ گۆران = گووران و هتد .
- گۆڕانی پیتی " و " به پیتی " ڤ" :
زۆرجار پیتی " و" ، له زمانی کوردی دا ، کاتێک ده‌چێته نێو زمانی فارسی ده‌گۆڕرێ و ده‌بێ به " ڤ " ، وه‌ک : ده‌ماوه‌ند = دهماڤهند ؛ ئه‌ڵوه‌ند = ئهلڤهند ؛ پاوه = پاڤه ؛ مه‌ریوان = مهریڤان و هتد . ( روونکردنه‌وه : له زمانی فارسی دا پیتێک به شکڵی " ڤ" نیه ، به‌ڵام ده‌ربڕینه‌که‌ی وه‌ک " ڤ" یه ) .
- گۆڕانی پیتی " ح " به پیتی " ه" :
زۆر جار پیتی "ح " له زمانی کوردی دا ، کاتێک ده‌چێته نێو زمانی فارسی، دهگۆڕری و ده‌بێ به " ه" ، وه‌ک : حه‌وت = هه‌فت ؛ حه‌ڤده = هیفده و هتد .
- زۆر جار پیتی " ێ " ، له زمانی کوردی دا کاتێک ده‌چێته نێو زمانی فارسی، ده‌گۆڕرێ و ده‌بێ به " ی " ، وه‌ک : ته‌ورێز = ته‌بریز ؛ سێزده = سیزده ؛ سێ‌و = سیب ؛ شێر (شێری جه‌نگه‌ڵ) = شیر و هتد .
- هه‌میشه‌ش پیتتی "ح" و " ع" ی عاره‌بی که هاتوونه نێو زمانی کوردی ، له زمانی فارسی دا وه‌ک " ه " و " ا : ئه = ئا = ئێ ... " ، ده‌رده‌بڕرێن ،به‌ڵام هه‌ر به‌چه‌شنی عاره‌بی ده‌نووسرێن ، وه‌ک : حاشا = هاشا ، حه‌ز = هه‌ز ؛ حه‌راره‌ت = ههرارهت . یا : عه‌لی = ئه‌لی ؛ ئه‌حمه‌د = ئه‌همه‌د ، حوسه‌ین = هوسه‌ین و هتد . ( رۆۆنکردنهوه : له زۆر له زاراوه کوردیه‌کاندا ، پیتگه‌لی "ح " و "ع" ، هه‌ر وه‌ک فارسی ده‌رده‌بڕرێن ، وه‌ک زاراوه‌ی گۆرانی و هتد .
زۆر روانگه‌ی دیکه‌ش هه‌یه ، که پێویستان به نووسینی کتێبگه‌لێکی زله‌یه ، به‌ڵام من لێره‌دا ، وه‌ک مشتێک له گشتێک ، ئه‌م کورته راڤهیهم پێشکه‌ش کرد . پێویسته ئه‌مه‌ش وه‌بیر بخه‌مه‌وه ، که ئه‌م زانسته ، ده‌توانی زۆر جا بۆ لێکۆلینه‌وه ، وه‌ک بنه‌ما و فۆڕموولێک که‌ڵکی لێ وهربگیررری .
تاران 20/3/2709
|