به ناوی کوردستانی گه‌وره
زانستی ریشه‌ی وشه ناسی، له خزمه‌ت زمانی کوردی دا.
ح.س.سۆران
(زمان پێناسه‌ی گرنگی نه‌ته‌وه‌و که‌ره‌سه‌ی هه‌رمانی گه‌لانه)
هه‌روه‌ک ده‌زانین ناوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان ناوه "سه‌ده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی زانست " و ئه‌گه‌ر که‌سانێک بیلامانێ ، به هه‌ڵه له ته‌قینه‌وه‌ی زانست بۆ ته‌قاندنه‌وی خۆیان و خه‌ڵک و ته‌قته‌قێن که‌ڵک وه‌ربگرن ، زۆرتر به‌ر له‌هه‌مو که‌س، خۆیان ده‌بنه کۆیله‌ی ئه‌و بیره چه‌وته و تیا ده‌چن .
ئێستا پاش هه‌ڵدوورینی ئه‌و په‌راوێزه پێویسته له سه‌ر مژاری ئه‌م زانسته ، دێمه سه‌ر بستۆی ته‌وه‌ری بابه‌ته که ، که سه‌باره‌ت به زانستی "ریشه‌ی وشه ناسی " ، یا عاره‌ب کوته‌نی " فقه اللقه " یاEtymology یه ، که ده‌توانرێ به که‌ره‌سه‌یه‌کی له خۆڕسکی زمان ناسی دابنرێ ، به‌ڵام ده‌توانرێ به چه‌شنی ئه‌مرۆیی و به‌ربڵاو بۆ لێک دانه‌وه و تیگه‌یشتن و بگره ، ناساندنی وشه‌ی نوی ، له لایه‌ن تاک ، فه‌رهه‌نگستان و نێوه‌نده زانستیه کانی کوردیه‌وه ، که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ :
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی باسه‌که پتر بکه‌ینه‌وه ، لێره دا دو دانه وشه‌ی کوردی ، به پێی زانستی "ریشه‌ی وشه‌ناسی "راڤه ده‌که‌م و واتاکانیان لێک ده‌ده‌مه‌وه :
- وشه‌ی " هێلانه " : بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ، به پێی ئه‌و زانسته ، وشه‌ی " هێلانه " مانای چیه ، هۆنراوه به ناوبانگه‌که‌ی پیر شالیاری هه‌ورامی ده‌که‌ینه به‌ڵگه ، که ده‌فه‌رموێ " *که‌ر‌گه جه هێڵێ ، هێڵێ جه که‌رگه‌ن " که واته مامر له هێلکه‌یه و هێلکه له مریشک " و ده‌یه‌وێ به‌م هۆنراوه‌یه بپرسێ " ئایا هه‌وه‌ڵ هێڵکه خولقاوه یا مریشک ؟ هه‌رچون بێ ، ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆر ده‌وێ ، به‌ڵام بۆمان ده‌رده‌که‌وێ له زاراوه‌ی هه‌ورامی زمانی کوردی دا، که به زاراوه‌یه‌کی فره بووره ( بیکر) ی کوردی داده‌نرێ ، هێڵێ واته " هێلکه " و وشه‌ی " هێلانه " به پێی زانستی ریشه‌ی وشه ناسی ، ده‌بێته " هیل + لانه " ، که به‌مانای لانه و جگێه‌ی هێلکه کردنی په‌له‌وه‌ره‌کانه .
- وشه‌ی " هاوسێ " :
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین وشه‌ی" هاوسێ" واتای چیه ،به‌شه‌کانی ئه‌م وشه‌یه له یه‌ک جیا ده‌که‌ینه‌وه ، که به‌م پێیه ده‌بێته " هاو + سێ " . به‌م چه‌شنه دازانین که " هاو سێ " واته که‌سێک که له‌گه‌ڵ که‌س یه که‌سانی دیکه هاو سێبه‌ره . چون ده‌زانین له زمانی کوردی دا ، "سێ " به مانای سایه و سێبه‌ره و هاو سێ واته ، که‌سێک که ماڵه‌که‌ی به ماڵی که‌سێکی دیکه‌وه وا نووساوه و نزیکه ، که کاتێک ساو تاوه و‌سێبه‌ری ماڵه‌کانیان ده‌که‌وێته سه‌ر زه‌وی ، سێبه‌ره کانیان به‌یه‌که‌وه‌ن . وه‌ک وشه‌ی هاوبیر ، هاو ژین ، هاو ماڵ و هتد .
خۆزگه فه‌رهه‌نگ نووسانی زمانی کوردی ، له ناساندن و راڤه کردنی هه‌ر وشه‌یه‌ک دا ، له روانگه‌ی ریشه‌ی وشه ناسیشه‌وه ، وشه‌که‌یان شرۆڤه بکردایه ، که زۆر به شتێکی پێویستی ئه‌مڕۆیی ده‌زانرێ .
* رۆۆنکردنه‌وه ، چون ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی پیر شالیار سینگ به سینگ هاتوه ، به چه‌ند له‌ونی دیکه‌ش نووسراوه‌ته‌وه .
تاران 17/3/ 2709
|