په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 زیندووراگرتنى دروشم و جێبەجێنه‌کردنى بەڵێنەکان.


شوان سدیق   


نامەیەک لە جەنابى ...... گەورەوە بۆ راگەیاندنەکانى خۆمان هەر چەندە خۆم ناتوانم پیرۆزباى بنووسم لەبەرئەوەى وەک ئێوە دەستى باڵام نییە لە نووسیندا، ئومێد دەکەم بەیانێکى زۆر بەپێز و سەرەنج راکێش بڵاو بکەنەوە بەناوى منەوە کە لەشەکر شیرین تربێ" ساڵانە لەبیرەوەریەکاندا دەیان دروشمى بریقەدار لەسەر زارى بەپرسەکانى دەسەڵات دەردەچێت، بەوەى کە ئەم ساڵى ئایندە ساڵى خۆشى و کامەرانى و گەرانەوەى ئیرادەى سەروەرییەى ژیانى هاوڵاتییە بۆ هاوڵاتى خوودى ئەم دروشمانە نەک نەخراونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە بەڵکو کاریشى لەسەر نەکراوە، جا هاوڵاتى بابۆخۆى چى لەدەست بێت با بیکات، لەلایەن دەسەڵاتەوە بەندیحانەو دەیان دەزگاى پۆلیس و ئاسایش و دەزگا نهێنییەکان بەناوى جۆراو جۆرەوە دامەزراون گەر هاوڵایەکیش بێتە گۆ و لەسەر شەقامێک داواى مافى خۆی بکات دروشم بەرزبکاتەوە بۆ گۆرینى ئەو کارەکتەرە نەشیاوانەى کە ئەمرۆ لەنێو دەسەڵاتدان، ئەوا پۆلیس و ئاسایش ئیشیان دەست دەکەوێت، بۆرووبەروو بوونەوەى ئەوانەى بیانەویت گۆرانکارییەک بێننەکایەوە، لەروانگەى هەرتاکێکى ئەم کۆمەڵگەیە سەرنج بدەیت، متمانەناکەن کە جارێکى تر دەسەڵاتى ئەمرۆى کوردى ئەم هەرێمە بتوانێت ئیرادەی ژیانیان بۆ بگەڕێنێتەوە وەک هەر مرۆڤێکى ئاسای بژین، بۆ لەبەر ئەوەى ژیانى ئێستاى کوردستان لەسایەى سەرى هەردوو ئەحزابى دەسەڵاتدا ئۆقیانووسێکلى لێ هاتۆتە بەرهەم کە ئەوەیە ئەمرۆ بەروونى هەستى پێدەکرێت، وەک گەندەڵى و نەبوونى ناعەدالەتى و رەواى کۆمەڵاتى، جابا هەر دروشمى بریق و باق زیندووبکەنەوە لەکاتى بۆنەکان لەرێگاى راگەیاندنە لۆکاڵەکانیانەوە کەشەوتا بەیانى زورنا و بانگەشە بۆ ئەزموونەکەیان لێ دەدەن و بەڵگەى پووچ و وەهمى بۆ حیزبەکانیان بەرز رادەگرن وەک ئەوەى کەس نەیبیستبێت و بێخەبەرێت، راگەیاندەکانیان کە هەمیشە وەڵام دەرەوەیەک بووە بۆ راگەیاندە ئەهلى و ئازادەکان، هەرچەندە ئەوانیش تا ئێستا ریگایان پێنادرێت بوونى دەسەڵاتى چوارەم بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن، ئەم ساڵى یش وەک هەر ساڵەکانى تر بەریێمان کرد حەڤدە ساڵمان لەکەشتییە بێ کەشتی وانەکەدا بەرێکرد گەنجان وەک نموونەى توێژێکى کۆمەڵگا کە تائێستا نازانن مافەسەرتاییەکانیان چییە و نائومێدن بەداهاتوویان، کەهۆکارى ئەمەش خوود هەردوو ئەحزابى دەسەڵاتدارە ئێستاش ئەگەر حەڤدەساڵى تریش حکومرانى بکەن جێگاى باوەر نیە متمانەى هاوڵاتى بۆ هاوڵاتى بگەرێننەوە،‌ بتوانن دەنگى نارەزاى و تورەبوونى ئاپۆراى جەماوەر هێور بکەنەوە، کە سەرەتا گەنجانە چەندین ساڵە دەسەڵاتدارییەتى ئەم هەرێمە نەیتوانیوە تەنانەت ئاو کارەبا و پێداویستییە سەرەتاییەکانى ژیانى هاوڵاتى دابین بکات، ئیتر چۆن چى ئومێدێکت لا دروست دەبێت بەرامبەریان و کە داهاتوویەکى روون چاوەرێمان بکات".

 

 

 shwansdiq@yahoo.com