په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

زیادبوونی عەرەبە هه‌ڵاتووه‌کان و کاریگەریە ترسناکەکانی

بۆ سەر کۆمەڵگای کوردی و هەنگاوە ئایندەییه‌کان بۆ تەعریب کردنەوەی کوردستان .


هەورامان عه‌لی تۆفیق


هێندەی لەبارودۆخی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوری هەرێمی کوردستان لێک بدەینەوە هێندە زیاتر دەتوانین باس لە کەم و کوڕی ‌و هەڵە‌و گەندەڵی ‌و بێ بەرنامەیی و گوێ نەدانە ئایندەو تەنها ڕوانین لە ئەمڕۆ و هەندێ بەرژەوەندی و دەستکەوتی کاتی و تایبەتی ئەگەر تاکە کەسی بن یان لایەن و حزبی و کۆمەڵی بن زیاتر لەوە بەولاوە هیچی دی نین ..


یەکێک لەو دیاردانەی کە ماوەیەکە قسەو باسی لەسەر دەکرێت و جۆرەها ڕاوبۆچوونی جیاوازی لێ دروست بوون ، ئەویش لێشاوی هەڵهاتنی ئەو عەرەبە بەناو ڕاکردوانەیە بۆ هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی نەبوونی ئارامی لەناوچەکانیان و خراپی باری گوزەرانیان ، ئەگەر لێکۆلینەوەی تەواو بکرێت زۆربەیان لە خواری عێراقەوە هاتوون و ناوچەکانیان بەتەواوی ئارامەو کێشەیان نیە .


گەر لەلایەنێکەوە بڕوانینە ئەم دیاردەیە و لایەنی مرۆڤایەتی لێک بدەینەوە ، هەموو مرۆڤێک بۆیی هەیە و دەتوانێ لەو شوێنەی بەئارام و ئاسودەو پێویستی دەزانێ بۆ ژیانی خۆیی تێیدا بژی ، بەڵام ئەو کاتەی بارودۆخەکان ئارام بن و ئەو شوێنەی پەنایی بۆ دەبرێت لەو ئاستەدابێت کە وەک مۆڵگایەک جێگایی هەڵهاتوانی تێدابێتەوە و کێشەی مێژوویی لەنێواندا نەبێت و کێشەکان وەک ئێستایی نێوان کورد و عەرەب و تورک و فارس بە هەڵوسراوەیی و بێ چارەسەر نەمابێتنەوە . کەواتە لەم ڕوانگەیەوە باس و خواسێکی دی وەردەگرێت ..


لەهەمان کات دا هەرێمی کوردستان بەخۆیی لەدەیان گێژاو گرفت و دایە و گرنگ ترین گرفتیش یەکلا نەبوونەوەی کێشەی نەتەوایەتی و جیانەبوونەوەی سنوری هەرێمی کوردستان و نەگەڕانەوەی ناوچە تەعریب کراوەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان .. واتە بەردەوام بوونی دوژمنان لە پلان و زیادبوونیان بەشێوەیەک کە لەچەند ساڵانی پێشوو زیاتر و ترسناک تر .. کە پێویستە دەسەڵاتی کوردی هێمنانە ترو ووریاتر مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکات ، چونکە بەم شێوەیە کوردستان بەرەو تەعریب کردن دەبرێتەوە و لەهەمان کات دا لەڕووی کۆمەلایەتی و کێشە و گرفت و تەنگەژە سیاسیەکان لە ئایندەیەکی زیاتر لە دەساڵیدا بۆ کۆمەڵگایی کوردی دروست دەکات ، کەواتە گرتنە بەری ڕێوو شوێنی پێویست بۆ خۆپاراستن لەو وەبا ئایندەییەی کە چاوەڕوانی دروست بوونی دەکرێت دەبێ خۆمانی لێ بپارێزین و لە ئێستاوە ڕێگاو شوێنی پێویست بگرینە بەر چونکە باری ئابوری و بێ کاری گەندەڵی و بێ سەرو بەری لەو پەڕی بێ سنوری دایە و بەم شێوەیە ناتوانرێت ڕوو بەڕووی کێشەی لەم شێوەیەبینەوە ...


ئەگەر بەوردی لەم چەند ساڵانەی دوای یدا سەیری بازارو دەستی کارو زۆربوونی بێ کاری لەنێوان لاوانی کورد و خاوەن کاردا بەرەو زیاد بوون دەچێت و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ زیاد بوونی ئەو عەرەبانەیە و یازیاد بوونی کرێ خانوو گرانی شت و مەک و بوونی کاری تیرۆرستی ناوەخت و پاشان گومانی ئەوەش دەبێ بکرێ کە کاری ئەو گروپ و لایەنە تیرۆرستانە لەو پەڕی هێمنی و نەفەس درێژی و دوورخایەن دایە کە وەک مار لە کاتێک دا پێتەوە دەدەن لەو پەڕی بێ ئاگایی و هێوربوونەوەدا بیت .


دەبێ حکومەتی هەرێم و ئەو ئاسان کاریانەی بۆ ئەو عەرەبە هەڵهاتوانە بکات لەچ مەبەستێکەوە بێت..؟ بەرژەوەندیە سیاسیەکانی چی بن ئەگەر بۆ حزب یا بۆ کۆمەڵکاو نەتەوەیی کوردی بەگشتی ..؟ ئەگەر هەنگاوەکان بۆ پتەو کردنی برایەتی کورد و عەرەبە و هەنگاوە بەناوی ئاشت بونەوەی گشتی و نیشان دانی نیەتی پاکی کورد بۆ ڕای گشتی ناوخۆیی و دەرەکی عەرەبی و جیهانی وناوچەکە یا ڕازی کردن و دڵنەوای کردنی ئەو سەرکردە عەرە شۆڤێنیانەیە کە تا ئێستاش بەخۆیان ڕەوا نابین ناوی هەرێمی کوردستان ببەن و باس لە فیدرالیەت و مافی چارەنووسی نەتەوەی کورد بکەن و بێ شەرمانە هەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆش لایان شیمالی عێراقە .


یا ئەوەتا هەنگاوێکە بۆ بەدەست هێنانی چەند دەست کەوتێکی تایبەتی حزبی و تاک لایەنی .. بێ گومان یەکێک لەم هۆکارانە دەبێ ڕاستیان بۆ هەبێت بۆیە گرنگە بەهەموو ئەو ئەگەرانەی باسمان کردن و ئەگەر ئەگەری دی شاراوەش هەن وەلایان نێین و هەموو پێکەوە لە چارەسەێکی یەک لایەنی و خێرا و بێ بیرکردنەوەو ڕاوەستان کاری بۆ بکەین ئەویش :


• هەنگاوی یەکەم ڕێگا گرتن بەشێوەیەکی بن بڕی و بێ گەڕانەوە بە هاتنە ناوەوەی هیچ عەرەبێک بۆ هەرێمی کوردستان بەهەر ناوێکەوە بێت .


• دروست کردنی چەند ئۆردوگایەکی گەورە لە زۆربەی ئەو ناوچە سنوریانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچە عەرەب نشینەکانی ناوەڕاستی عێراق ، واتە عەرەبی سوونە ، ئەو ئۆردوگایانەش بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و شارستانیانە ڕێک بخێرێن و چاودێری بکرێن تا نەبنە مۆڵگای تیرۆرو گواستنەوەی تیرۆرو گێرە شێوێنی بۆ هەرێمی کوردستان .


• ئەم ئۆردوگایانە لەرێگایی ڕێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤ و مانگی سنوری عێراقی و جیهانی و نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەری ، هاوکاری و سەپوەرشتی و چاودێری بکرێن .


• کۆکردنەوەی هەموو ئەو خێزان و کەسانەی کە چەند ساڵا بەرەو هەرێمی کوردستان هاتوون و ناردنیان بۆ ئەو ئۆردوگایانە بەبێ جیاوازی و دەست تێوەردانی ئەم لایەن و ئەو لایەن و بەرپرسانەوە .


• دەبێ لەم ئاست و ساتانەی ئەمڕۆدا دەسەڵات و دەزگا ئەمنیەکانی و لایەنی بەرپرسیار لە کاروباری هەرێم و هاوڵاتیان ئەوەی بچوکترین و بێ نرخترین خاڵ بێت و کەس بیری لێنەکاتەوە ، ئەمانە دەبێ بەو پەڕی گرنگی یەوە سەیر بکرێت و چاودێری هەمەلایەنەی بارودۆخەکان بکرێت و هەموو ڕێگەو شوێنەکان گرنگیان پێ بدرێت ، چونکە دەسەڵاتی کوردی و بەپێی ئەو ئاشنابوونەمان و شارەزایی لەکارەکان ، هیچ شتێک بەلایانەوە گرنگ نیە و ئەوەی دەبێتە کێشەو ئەو کاتەی بارو دۆخەکان ئاڵۆزدەبن و کار لەکار دەترازێ ئەو کات ڕادەچڵەکێن و ئەو کات دەکەونە خۆ بەڵام دوای چی وەک ئەڵمانەکان دەڵێن Zuschpet ( تسوشپێت ) واتە درەنگەو کات بەسەرچوو دوای چی ... لەهەمان کات دا بڕوا بەخۆبوون و هەمیشە خۆ بەڕاست زانین و وەرنەگرتنی ڕایی بەرامبەر و قبوڵ نەکردنی و بڕواپێنەکردنی و بەدژ زانینی ، ئەمەش دیسان یەکێکە لەو هۆکارانەی کە هەمیشە کێشە بۆ دەسەڵات دروست دەکات و بڕیارەکان لە شوێن و کاتی خۆیاندا نابن . وەک دیاردەی هەڵاتنی ئەو عەرەبانەی کە ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەنێن ...