|
٢٥\٢\٢٠١١
زۆر به په‌له له
ناوه‌ندی (چاک)ه‌وه.
تکا له که‌سوکاری ئه‌و کوڕه گه‌نجه‌ی که ئه‌مڕۆ فڕێنراوه به سه‌یا‌ره‌ی
ژماره(ڕربیل 7663)، به زووترین کات ناوی سیانی مان بۆ بنێرن. ئێمه
له ناوه‌ندی چاک وه‌ک ڕامانگه‌یاندوه، کار ده‌که‌ین له هه‌موو ئه‌ورپا
و ئامریکا و که‌نه‌دا له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنکراوه‌کان و فرێنراوه‌کان،
بۆیه داوا ده‌که‌ین به زووترین کات زانیاری وردوو ڕاستمان پێبده‌ن تا
ئه‌و کوڕه گه‌نجانه ئه‌شکه‌نجه نه‌درێن و نه‌دزرێن. تکایه زانیاریه‌کانمان
بۆ بنێرن بۆ ئێمه‌یلی مه‌رکه‌زی ناوه‌ندی چاک که له خواره‌وه‌ی ئه‌م
بانگه‌وزه دانراوه. ژماره‌ی ته‌له‌فوونمان لای ئه‌و سایتانه‌ش هه‌یه
که ئه‌م بانگه‌وازانه بڵاوده‌که‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سێک وویستی په‌یوه‌ندی
ته‌له‌فوونی بکات.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه، دژ به ئه‌نفالکردن و
جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
Chak.org@gmail.com
www.chak.info
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
زۆر به په‌له له ناوه‌ندی
(چاک)ه‌وه.
ئێمه له ناوه‌ندی چاک، ئاگاداری ئه‌وه‌ین که هه‌ندێک له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی
که له رۆژی 17.2، رۆژانی دواتردا گیراون، تا ئێستا هه‌ندێکیان به‌رنه‌دراون.
کۆمه‌ڵێک له‌و به‌رنه‌دراوانه وه‌ک ئێمه زانیاریمان وه‌رگرتووه له
زیندانیه‌کی نا فه‌رمیدان، واته له پۆلیسخانه‌و ئاسایش‌دا نین، ئه‌مانه
به بێ سه‌روشوێنکراو داده‌نرێن، چوونکه ئه‌و لایه‌نه میلیشیاداره‌ی
که ئه‌مانه‌ی گرتووه پێ ده‌چێت بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌دان
تا ئێستا ڕاده‌ستی پۆلیس و ئاسایشی نه‌کردوون.
بۆیه داوا له خانه‌واده‌ی ئه‌و گیراوانه و هاوڕێکانیان ده‌که‌ین به
زووترین کات ناوی سیانی وونبووه‌کانمان بۆ بنێرن. تا ئێمه کاری خۆمان
بکه‌ین و فشار بخه‌یه‌ن سه‌ر ئه‌و لایه‌نه بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و
وونکراوانه.
ئه‌گه‌ر ناوه‌کانمان لابێت به ڕاستی و دروستی ئه‌و کاته ماوه‌ی 24 ده‌مژمێر
داده‌نێین بۆ ئاشکراکردنی گیراوه‌کان، ئه‌گه‌ر له‌وماوه‌یدا نه‌کرا ئه‌وه
ئێمه ڕێگه‌ی تر ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئاشکراکردنیان.
هیوادارین به راست و دروستی ناوه‌کانمان بۆ بنێرن بۆ ئێمه‌یل ئه‌دره‌سی
ناوه‌ندی چاک له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ته‌له‌فوونی که‌سێکیان، تا بتوانین قسه‌یان
له‌گه‌ڵ بکه‌ین و به وردی زانیاریان لێوه‌ربگرین. ئه‌وه‌ی ئاگادرین که‌سێک
له‌وانه کوردی ڕۆژهه‌ڵاته، که ڕه‌نگه خانه‌واده‌ی له سلێمانی و
کوردستاندا نه‌بێت، به‌ڵام دیاره که‌سی ناسراو و خزم و هاوڕێی هه‌یه
له سلێمانی یان له شوێنانی تری کوردستان.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه،
دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
Chak.org@gmail.com
www.chak.info
|