زۆریى کتێب و نەبوونى خوێنەر
وا لە دەزگاکان دەکات نرخى کتێبەکان دابشکێنن
:ئامادەکردنى.راپۆرت شوان سهدیق
سەرلەبەیانى ڕۆژى چوارشەم بەروارى 26/3/2008 دەزگاى ئاراس پێشانگایەکى کتێبى لەژێر ناونیشانى کتێب باشترین هاوەڵى ڕێگەى ژیانە،لە هۆڵى میدیاى شارى هەولێر کردەوە ، بە باشمان زانى لەکردنەوەى
:ئەم پێشانگایە ریپۆرتاژێک ئامادە بکەین
سەرەتا.
بەدران ئەحمەد حەبیب"سەرنووسیارى بڵاوکراوەى دەزگاى ئاراس و
سەرپەرشتیارى پێشانگاکە، بەم شێوەیە بۆ ڕۆژنامەکەمان دواو گوتى، ئامانج
لە کردنەوەى ئەم پێشانگایە دەگەرێتەوە بۆ زۆرى فرۆشتنى کتێبەکان وە
ئارەزومان کرد زیاتر هەموو بەرهەمە چاپ کراوەکان لە پێشانگایەکدا بە
خوێنەرى ئاشنا بکەین بۆ ئەوەى هەر دولا سودى لێ وەربگرین، سەبارەت
بەنرخى کتێبەکان بەرێز بەدران"گوتى: پێم وایە نرخەکان زۆر هەرزانە و
داشکانیشى تێدا کراوە، لە سەدا چل، لەوە زیاتر بڕوابکەن دەبێت بەبەلاش
و کتێب هیچ سەنگێکى نامێنێت، سەبارەت بە بەشداریکردنى دەزگاگانى تر لە
پێشانگا کەدا، بەرێَز بەدران"گوتى ئێمە بڕیارمان داوە وەک دەزگاى ئاراس
خۆمان بەجیا پێشانگا بکەینەوە بۆ ئەوەى خوێنەرى کتێب زیاتر لە
.کتێبەکان بگەن
ئەبوبەکر کاروانى"ئەندامى سەرکردایەتى یەکگرتووى ئیسلامى: کردنەوەى پێشانگاى کتێب بەهەموو شێوەیەک بەباشى دەزانم، سەبارەت بەکردنەوەى ئەم پێشانگایە پێم وایە ئەمە یەکەمین پێشانگای کوردیە، دەزکا یەکى کوردى بەو داشکانە زۆرەى کتێب لە کوردستان دا هەبێت، وە هیوا دارم لەشێوەى ئەم پێشانگایە ساڵى چەند جارێک بکرێتەوە، بۆ ئەوەى قوتابیان وتوێژى کەم دەرامەت سودى لێ وەربگرن، هەرچەندە ئەمڕۆ خوێنەریش کەمە، بەداخەوە ئێمە بەشێکین لە ئەم مەنزوومە ڕۆژ هەڵاتیە، تا ئێستاکە خوێندنەوە نەبووە بە کولتوورمان، خوێندنەوەى ئێمە زیاتر بۆ وەزیفە یە و هیچیتر، بیرو بۆ چونە فکریەکان تا ئێستاکە لاى ئێمە شوێنێکى شایەستەیان نیە، پرسى خۆراک و مەعیدە تێرکردن لە پێشەوەى پرسەکانى تروەن، هۆکاری ئەمانەش دەگەرێنمەوە بۆ ئەوەى تا ئێستاکە ئەو بوارە سەقامگیرى و سیاسى وفکریەمان نەبووە سیستمێکى پەروەردەیى تۆکمە دابنێین، بتوانین خوێندنەوە بکەین
.بە بەشێک لە ژیانى ڕۆژانەى هاوڵاتیان لەگشت بوارێکدا، گەشبینم
و سەرەتایەکى باشیش لە کوردستان بەدى دەکرێت ڕۆزە عهبدوڵا " پێى وایە کردنەوەى پێشانگاى کتێب هەنگاوێکى گرنکە، ئەوەى ئەمڕۆ بەر چاو دەکەوێت لەم پێشانگایە زۆرى کتێبەکانە زۆر لەبارە و جێگاى دەست خۆشیە بۆ دەزگاى ئاراس، کە توانیویەتى ئەم پێشانگایە بکاتەوە، سەبارەت بە پێشانگا تایبەتیەکان ڕۆزە " پێى باشە هەر دەزگایەک پێشانگایەکى تایبەت بەخۆى بکاتەوە باشترە، بۆ ئەوەى کتێبەکان لەڕووى خوێنەر دا بەشێوازێکى جیاوازتر پیشان بدرێت وهەر دەزگا و دامەزراوێکى .کتێبیش تایبەتمەندى خۆى هەیە
|