١\١٢\٢٠١٣
چه‌مکی خێزان.

ئا:
تاڤگە سابیر
- بەشی
سێیەم -
فاکته‌ره مێژووییه‌کان:
ده‌کرێت بڵێین داب و
نە‌ریت و به‌هایەکان ده‌رهاویشته‌ی کاری مرۆڤه‌کان
خۆیانن.. پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌کان مۆرکێکی تایبه‌ت
بووه به قۆناغێکی مێژوویی دیاری کراو، کاتێک کۆمه‌ڵگه گۆڕا و ئه‌و
بونیاته کشتوکاڵییه‌ی نه‌ما و شێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیی
نوێی به‌خۆوه
گرت ئیدی مرۆڤ له بارودۆخه نوێیه‌که‌یدا هێز و توانای پتر بوو بۆ
ئافەرریدەکردن و راستکردنەوەی ئه‌و داب و نه‌ریت و به‌هایانه‌ی، که
جاران له کۆمه‌ڵگه‌ی رۆتینییدا باو بوو.. پتر باوه‌ڕی به‌وه هێنا که
پرۆسه‌ی گۆڕان له ئاسته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا پێویسته و ناکرێ نه‌کرێ.
زاڵبوونی بیرکردنه‌وه‌ی سکیۆلاریی به‌و واتایه دێ تاکه که‌س نه‌ک هه‌ر
ئازاده له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پۆستانه‌دا (ئاستی داب و نه‌ریت و به‌هایەکان) به‌ڵکو ئه‌و توانایه‌شی هه‌یه به بێ ترس و سڵه‌مینه‌وه بیانگۆڕێ،
چونکه به پێی بیرکردنه‌وه‌ی سکیۆلاریی رێ و شێوازه‌کانی ژیان ملکه‌چی
تاقیکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامن، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ژیانی له
باری گۆڕاندایه. پرۆسه‌ی گۆڕان هه‌موو به‌شه‌کانی سیستەمی کۆمه‌ڵگه‌ی
گرته‌وه گه‌رچی پله‌ی گۆڕانه‌که له نێو سیستەمی کۆمه‌ڵگه‌دا
جیاوازیی هه‌بوو، به‌ڵام خێزان یه‌کێک بوو له‌و سیستەمانه‌ی گۆڕانکاریی
گه‌وره‌ی به خۆوه دیوه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێست و بۆچوونانەی له
مێشکی مرۆڤه‌کاندا بوون
و له نه‌وه کۆنه‌کانه‌وه مابوونه‌وه وه‌ک هه‌ڵوێستی
پیاو به‌رامبه‌ر به ژن یان دا‌یک و باوک بۆ منداڵه‌کانیان یان بۆ هه‌ندێک
به‌های دی.
باڵاده‌ستیی باهۆزی مرۆڤایه‌تی.
بیروباوه‌ڕه‌کانی باهۆزی مرۆڤایه‌تی لە بزووتنه‌وه‌کانی سیاسه‌ت و هونه‌ر
و ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه‌دا کاری خۆی کردۆته سه‌ر خێزان.. ئەو ره‌نگدانه‌وه‌یه
به‌سه‌ر که‌سێتیی تاکه که‌ساندا وای کردوه به شێوه‌یه‌کی ئەرێنییانە
هاوبه‌شیی بکه‌ن له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌گه‌ر سکیۆلاریی فاکته‌ری
یاریده‌ده‌ر بووە بۆ ناساندنی تاکه که‌سە به تواناکان و هاندانیان بۆ
بەشدارییکردنیان له ده‌ستنیشانکردنی ئاسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ئه‌وا
گه‌شه‌کردنی ئەو باهۆزه مرۆڤایەتییانه وای لێکردن پتر هۆگری ئه‌و
توانایانه بن و حه‌زی پێ بکه‌ن، که له ئاکامدا دەتوانێ هه‌ندێک بنه‌ما
و پرانسیپ بگۆڕێ و راستی بکاته‌وه به شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن
و پێشکه‌وتنی هاوچه‌رخدا بگونجێ.
بڵاوبونه‌وه‌ی هۆشیاریی دیموکراسیی.
بڵاوبوونه‌وه‌ی دیموکراسیی و سه‌قامگیربوونی به‌هایەکانی له کۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تیدا کاری کردۆته سه‌ر گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتی خێزان و سه‌روه‌ریی
پێشه‌وایەکانی و ملکه‌چکردنی ئه‌ندامانی خێزان بۆ ئه‌و را و حوکمانه‌ی
که‌سانی سەرەرەوەی خۆیان له پله و پایه‌دا، که لەسه‌ر هه‌ندێک بنه‌مای
لاواز و نادروست دایانڕێشتوون.
لە دیموکراسیی سیاسیی‌دا پیاده‌کردنی مافه‌کانی تاکه که‌س بوون به به‌شێک
له که‌سێتیی تاکه که‌س و وایان لێکردووە له‌و بڕوایه‌دا بێ که توانای
هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆی.. پتر باوەڕی بە خۆی هات که ده‌توانێ
یاخیی بێ له دژی هه‌ر ره‌وشێک که نه‌توانێ به شێوه‌یه‌کی رێک و
دروست که‌س ئاراسته بکا.
هه‌ر دیموکراسیی بوو کاری کرده سه‌ر ئه‌ندامانی خێزان و لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاتی
خێزان به شێوه باوه‌که‌ی به جۆرێک تاکه‌کانی خێزان به گشتیی بواری
گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌یان هه‌بێ لەسه‌ر هه‌ر شتێک پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری
یه‌کجاریی له باره‌وه بدرێ
و هه‌موویان به‌شدار بن به گه‌وره و
بچووک و کچ و کوڕه‌وه له ده‌رکردنی بڕیاردان. قووڵبوونه‌وه‌ی
دیموکراسیی له نێو خێزاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی خوێنده‌واریی
و پتربوونی هۆشیاریی له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا به‌و جۆره‌ی تاکه که‌س
بتوانێ گوزاشت له دید و بۆچوونه‌کانی بکا له‌و پرسانەدا که تایبه‌تن
به ژیان و ئاینده‌ی خۆیه‌وه.
فاکته‌ره نوێیه‌کان:
جگه له فاکته‌ره مێژووییه کۆمه‌ڵایه‌تییەکان هه‌ندێک فاکته‌ری
شارستانی هه‌ن که کاریگه‌ریی دوورتریان بەسه‌ر خێزانه‌وه به‌جێهشتووه
له رووی پێکهاته‌ی دەروونیی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ندامه‌کانه‌وه.. که
بریتیین له‌وانە.
تاکایەتی.
تاکایەتی به واتای مافی تاکه که‌س دێ له کاریگه‌ربوونی پتری له
هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی که حه‌زی لێیانه دوور له هه‌ر رێکخستن و
سیستەمێک له لایه‌ن که‌سانی دیکەوە.. واتە تاکه که‌س ئازاد بێ له
هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌دا که دوور لە له
ناچارکردن خۆی هه‌ڵیبژاردوون بۆ په‌سه‌ندکردنی کۆمه‌ڵێک ئامانج له لایه‌ن خێزانه‌وه.
تاکایەتی جیاوازه له یاخییبوون چونکه یاخییبوون بریتییه له
کارکردنی تاکه که‌س له چوارچێوه‌ی تایبه‌تی خۆیدا به بێ ئه‌وه‌ی نرخ
و به‌ها بۆ مافه‌کانی که‌سانی دی دابنێ،
به‌ڵام تاکایەتی ئه‌و بنه‌مایانه بۆ تاکه که‌س دەڕخسێنێ که به
هۆیانه‌وه رێز له مافی که‌سانی دی ده‌گرێ و شکۆمەندییان ده‌پارێزێ..
هاوکات ئازادیی به‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی تاکه که‌سەکانە له په‌یوه‌ندییه‌کانی
ناو خێزان (وه‌ک پەیوەندیی منداڵان به باوک و دایکیانه‌وه)،
تاکایەتی و یاخییبوون دوو چه‌مکی جیاوازن له رووی
پاڵنه‌ره‌کانیانه‌وه که وه‌ڵامدانه‌وه لای تاکه که‌سەکان دروست ده‌که‌ن چونکه بریتین له پرۆسه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه
و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه یان گونجان و نه‌گونجان لە ناوه‌ندی خێزاندا به
هه‌موو پرۆسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناویه‌وه لە کاریگه‌ریی تاکه که‌سدا
ده‌رده‌که‌وێ بۆ پشتبه‌ستن به خۆی له پرسەکانی دواڕۆژی خۆیدا ئینجا
لە کارکردن یان هاوسه‌ریی یان لە هەر
پرسێکی دیکەدا بێ.
دیموکراسیی.
خێزانی دیموکراسیی بایەخ و گرنگیی به هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی ناوی ده‌دا
له وه‌رگرتنی هه‌ر حوکمێک‌دا به‌وپه‌ڕی کرده‌یی و تواناوه.
رێکخستنی دیموکراسییانه‌ی خێزان بۆته هۆی ده‌رخستنی دوو روخساری
بنچینه‌یی له ناویاندا.
یه‌که‌م: پشتبه‌ستنی خێزان به ده‌سه‌ڵاتی هۆشمەندیی.. چونکه گرنگیی
به راو بۆچوونی تاکه‌کان ده‌دا و به‌رز ده‌یاننرخێنێ به تایبه‌تیی
ئه‌وانه‌یان که سه‌لماندوویانه به توانان له راییکردنی کاروباری
خێزاندا ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی خێزانی رۆتینییه که ده‌سه‌ڵات تێیدا بۆ
تاکه که‌سە له به‌ڕێوه‌بردنی خێزاندا.
دووه‌م: بریتییه له په‌یوه‌ستکردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی دروست به‌وه‌ی
هه‌ر تاکێک مافی هه‌یه له گه‌ڵاڵه‌کردنی حوکمه‌کانیدا به بێ ئه‌وه‌ی
ره‌خنه‌ی لێ بگیردرێ یان که‌سانی تر ده‌ستیان هه‌بێ له گه‌ڵاڵه‌کردنیدا، تاکه که‌س
به بێ سانسۆر و ناچاکردن مافی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وه‌ی
هەیە که ده‌ویەوێ
بڕیاری له سه‌ر بدا.. واتە ده‌سه‌ڵاتی به‌خێوکه‌ری خێزان یان سه‌رۆکی
خێزان به هۆی دیموکراسییه‌وه وه‌ک جاران نه‌ماوه.. ئه‌ندامه‌کانی ناو
خێزانی نوێ ده‌توانن سه‌باره‌ت به پرسە په‌یوه‌ندداره‌کانی خۆیان
رایان هه‌بێ و ده‌توانن بڕیاری په‌سه‌ندکردن یان په‌سه‌ندنه‌کردن و
حەزلێبوون و حەزلێنەبوون بده‌ن.
یەکسانیی.
خێزانی دیموکراسیی
تاکایەتی ئه‌ندامه‌کانی بۆ چه‌ند گرووپێک پۆلێن
ناکا یاخود هه‌ندێکیان له هه‌ندێکی دی به باشتر بزانێ یان هه‌ندێکیان
به لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات له ده‌رکردنی بڕیاردا دیار بکا هه‌ر وه‌ک
خێزانی رۆتینی ده‌یکا. ئەو یەکسانییه
کە هه‌ر تاکێکی خێزان ده‌گرێته‌وه
و بواریان پێ دەدا به بێ جیاوازیی رای خۆیان ده‌رببڕن و له ره‌خنه‌ی
که‌سانی دی نه‌ترسن هه‌روه‌ها ژنان و کچانیش ده‌گرێته‌وه وه‌ک ئه‌ندامی
پێگه‌یشتوو و خاوه‌ن را و بۆچوون چ وه‌ک ده‌ربڕین لە باره‌ی کاروباری
خێزانه‌وه یاخود وه‌ک ئه‌و کاروبارانه‌ی تایبه‌تن به چاره‌نووس و
ئاینده‌ی خۆیانه‌وه.. تێیدا ژنان ئه‌وه‌ندە بوار و هێزیان پێده‌درێ که
بتوانن پله و پایه و شوێنی شیاوی خۆیان و وه‌ربگرن و به شێوه‌یه‌کی
یه‌کسان له‌گه‌ڵ پیاواندا په‌یوه‌ندییه‌کان به‌رجه‌سته بکه‌ن و
برجەستەی بکەن.
سه‌باره‌ت به منداڵیش ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خسا که حه‌ز و ئارەزووەکانیان
تێر بکرێن و هێز و تواناکانیان گه‌شه‌یان پێبدرێن و چیدی وه‌ک
(گه‌وره) ته‌ماشا نه‌کرێن و مافه‌کانیان پێشێل نه‌کرێن و به پێی ته‌مه‌ن و
توانایە هۆشمەندیی و جه‌سته‌ییه‌کانیان ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بکرێ.
ئەوانه روخساره‌کانی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی بوون که باڵیان به سه‌ر
خێزاندا کێشاوه له‌و چه‌رخه نوێیه‌دا، پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ هه‌موو
گۆڕانکارییه‌ک له هه‌ر سیستەمێکدا رووبدا
ناشێ ئیدی هه‌موو لایه‌نه‌کانی
باش بن و لایه‌نی خراپی تێیدا به‌دی
نەکرێ.. هه‌موو گۆڕانێک
تەنیا به باش یان به خراپ دیار
ناکرێ، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌رکردنی لایه‌نی
خراپ ده‌بێ رێنمایی و ئاراسته‌کردن هه‌بێ و نابێ هه‌موو کۆنێک به خراپ
بزاندرێ و ره‌ت بکرێته‌وه‌و هاوکات هه‌موو نوێگه‌رییه‌ک به چاک و بە
بێ که‌م و کورتیی بزاندرێ، بۆیه پێویست به‌وه ده‌کا پرۆگرام و به‌رنامه‌ی
دروست و ته‌واو بۆ گه‌شه‌پێکردنی تاکه که‌سەکان دابڕێژدرێ تاکو خۆیان به
دوور بگرن له‌و کێشه و دژوارانه‌ی رووبه‌ڕووی خێزانی نوێ ده‌بنه‌وه.
خێزانی (ناوک)ی نوێ:
خێزانی ناوک بریتییه له یه‌که‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
که پێکهاتووه له ژن و مێرد و منداڵه‌کانیان.
به رای زۆربه‌ی توێژەرانی بواری ئه‌نسروپۆلۆژیا ئه‌و جۆره له خێزان
له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانی مرۆڤایه‌تی هه‌بووه و به‌شێکه له سیستەمی
خزمایه‌تی به‌رفراوان که له تۆڕێک پەیوەندیی نێوان (باپیره و نه‌وه
و خاڵ و مام) پێکهاتووه، ئەو جۆره به‌وه جوداده‌کرێته‌وه که ژیانی
تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و بچووکترین یه‌که‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی خزمایه‌تین و
ده‌کرێ وه‌ک یه‌که‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و جودا له کۆمه‌ڵ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا
بکرێ. هه‌ندێک له توێژه‌ران پێیانوایه خێزانی ناوک گرووپێکی جیهانییه‌وه
له هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کاندا بوونی هه‌یه و ئه‌و چاوگه‌یه که خێزانی
گه‌وره و ئاڵۆزی لێ ده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێک له‌گه‌ڵ ئەو
رایه‌دا نین و ده‌ڵێن گرووپێکی جیهانیی نییە و گومانیان هه‌یه که له
کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تاییدا هه‌بووبێ نموونه‌ی ئه‌م توێژه‌رانه‌ش (سپیرۆ و
کاپلین)، کاپلین له توێژینه‌وه‌که‌ندا بۆ کۆمه‌ڵی (نه‌یرس) له باشووری
هندستان ئه‌وه‌ی دیوه که ژنان له‌و کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌موویان بێ مێردن و
منداڵانیش بێ باوکن، به واتایه‌کی دی به خێزانی ناوک ئاشنایه‌تی نییه
و نەبووە. ئه‌و رایه‌یان که پێیوایه خێزانی ناوک جیهانییه ده‌ڵێ
هه‌موو تاکێک له کۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌ندامی دوو خێزانی جیاواز و
تێکهەڵکێشە..
کاتێک مرۆڤ له خێزانی ناوکدا
له دا‌یک ده‌بێ خۆی و خوشک و برا و دا‌یک و
باوکی له‌گه‌ڵ
دایە (واتا خێزانی ناو‌کی ئاراسته‌که‌ر) کاتێکیش پێدەگا ئەو
خێزانه ئاراسته‌که‌ره به‌جێده‌هێڵێ و خێزانێکی دیکە پێکده‌هێنێ، که
له خۆی و هاوسه‌ر و منداڵه‌کانی پێکدێ ئەو خێزانه‌یان پێی ده‌گوترێ
خێزانی ئه‌تۆمیی زاوزێیی، خێزانی ناوک له زۆربه‌ی شارستانییه کۆنه‌کاندا
بوونی هه‌بووە
و هه‌ر به هۆی ئه‌و چه‌شنه له خێزانه‌وه چه‌ندین به‌ها و
نه‌ریت و ره‌فتاری هاوبه‌ش له نێو دانیشتوانی جیهاندا به‌دی ده‌کرێ..
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێک تێبینیی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
• سیستەمی خێزان له کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهاندا به ئاراسته‌ی ئه‌م چه‌شنه
خێزانه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه گه‌رچی جیاوازیی هه‌بووە له شێوه‌ی
په‌ره‌سه‌ندنه‌کانیاندا بۆ نموونه
لە سیستەمی له یه‌ک جودابوونه‌وه
منداڵی زۆڵ واته (ناشه‌رعی) و منداڵ هه‌ڵگرتنه‌وه
و... هتد له
هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کاندا بوونیان هه‌یه و ناسراون.
• به‌پیشه‌سازییکردنی و به‌شارستانییبوونی کاریگه‌رییەکی فراوانیان
کردۆته سه‌ر گۆڕانی سیستەمی خێزان له رووی پێکهاتن و ئه‌رکه‌کانه‌وه
(هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی بۆ کراوه).
زانای کۆمه‌ڵناسیی (پارسۆنس) پێیوایه خێزانی ناوک له کۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازییدا
جۆرە گۆشه‌گیرییە‌کی (رێژه‌یی) پێوه دیاره ئه‌مه‌ش به هۆی سروشتی ئه‌و
کۆمه‌ڵەیه، که وا ده‌خوازێ پیاو شوێنی خۆی له جێیه‌که‌وە بۆ جێیه‌کی
تر بگوێزێته‌وه، به‌ڵام (گۆد)
و (لاسلێت) پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رایەیان هه‌یه
و ده‌ڵێن خێزانی ئینگلیزی له پێش شۆرشی پیشه‌سازییدا گۆڕانکاریی به‌سه‌ر
قه‌واراکه‌یدا هاتووه و مه‌رج نییه (به‌پیشه‌سازییکردن) ته‌نیا فاکته‌رێک
بێ بۆ گۆڕانی پێکهاته‌ی خێزان به‌ڵکو به یه‌کێک له فاکته‌ره
یاریدەره‌کان ده‌ژمێردرێ له پرۆسه‌ی گۆڕانی پێکهێنانی ئه‌رکی خێزانی
رۆتینییه‌وه بۆ خێزانی ناوک.
ئه‌رکه‌کانی خێزانی ناوک:
گه‌رچی تێهه‌ڵکێشه‌یه‌ک له نێوان ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ردوو خێزانی
لێکدراو و ناوکدا هه‌یه، به‌ڵام دوابه‌داوی گواستنه‌وەی هه‌ندێک ئه‌رکی
خێزانی لێکدراو بۆ دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دی خودی
پێکهاته‌ی خێزانیش رووه‌و خێزانی ناوک گۆڕاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
خێزانی ناوک هه‌ندێک ئه‌رک و خزمه‌تگوزاریی گشتیی بۆ ماوه‌ته‌وه که
پێشکه‌ش به ئه‌ندامه‌کانی ده‌کا وه‌ک گه‌شه‌پێکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی
و پارێزگارییکردن له‌سه‌ر هه‌ندێک پاڵنه‌ری تاکایه‌تی که وه‌ک فاکته‌ری
گرنگ پاڵیان پێوه ده‌نێ بۆ به‌شدارییکردن له کۆمه‌ڵگه‌دا
بۆ پێکهێنانی
که‌سێتی ئه‌ندامه‌کان و پێدانی پله و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جگه له که‌مکردنه‌وه
و خاوکردنه‌وه‌ی نائارامیی ده‌روونیی و دڵه‌ڕاوکێ... هتد.
سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزیی و ته‌مومژێک که به سیمای ئه‌رکه‌کانی خێزانی ناوکه‌وه
دیاره به‌ڵام هه‌ندێک ئه‌رکی گشتیی هه‌یه که هاوبه‌شه له هه‌موو
خێزانه‌کانی کۆمه‌ڵگه
جوداجودایەکان.. لێره‌دا ئه‌ماژه‌یان پێده‌که‌ین:
• پەیوەندیی هاوسه‌ریی نێوان ژن و پیاو له خێزاندا ئاما‌نجی تێرکردنی
پێداویستییه سێکسییه‌کانه.. ئه‌و تێرکردنه‌ش خۆی له خۆیدا ده‌بێته
هۆی شاردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌ڵچوونی ناڕێک و لاده‌ر له
رووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.. کۆمه‌ڵ بۆ خۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌ی
نێوان که‌سانی باڵقبوو رێکده‌خا گه‌رچی هیچ کۆمه‌ڵێک سه‌ڵتیی و قه‌یره‌یی
ره‌ت ناکاته‌وه.. به‌ڵام به‌ره‌ڵاکردنی پرۆسه‌ی سێکسیی به بێ هیچ کۆت
و به‌ندێک هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئا‌رامیی و مانه‌وه و به‌رده‌وامیی کۆمه‌ڵگه
ده‌کا.
• خێزانی ناوک به‌وه جیاده‌کرێته‌وه که یه‌که‌یه‌که بۆ زاوزێ
و وه‌ک
به‌رهه‌مێک بۆ په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کانی نێوان ژن و پیاو منداڵ بووە
کە
له کۆمه‌ڵگه‌دا بایه‌خ و گرنگییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی باڵا
بەو خێزانانە دەدا که بێ وەچە نین (واته وه‌جاخ کوێر نین).. هه‌ندێک کۆمه‌ڵی رۆتینیی
یه‌کێک له دوو ره‌گه‌زه‌که ( کچ یان کوڕ) به باشتر ده‌زانن. زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کان له پرۆسه‌ی سیکسییدا مه‌سه‌له‌ی منداڵبوون
به گرنگ و پڕ به بایەخ ده‌زانن. بانارۆ له توێژینه‌وه‌یه‌کیدا که له
کینیای نوێ ئه‌نجامی داوه بۆی ده‌رکه‌وتووه که داب و نه‌ریتی ئه‌و
ده‌ڤه‌ره رێ به مێرد نادا (تازه زاوا) پەیوەندیی سێکسیی له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا
ببه‌ستێ تا ئه‌و ژنه له پیاوێکی دیکە منداڵێکی نەبێ.. ئه‌و مێرده‌ش (
تازه زاوا) بۆی هه‌یه و ده‌توانێ ره‌زامه‌ندیی بدا یان نه‌دا به په‌یوەندییه
سێکسییه‌که له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا تاکو دڵنیا
نه‌بێ له توانای منداڵ دروستکردنی پیاوه‌که.
ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کاندا پشکنینی پزیشکیی ته‌واو ده‌کرێ
بۆ کوڕ و کچ له پێش هاوسه‌رییدا بۆ دڵنیابوون له توانای منداڵ
دروستکردن.. ئه‌و کارەش به پێویست ده‌زاندرێ بۆ پارێزگارییکردن له
زاوزێ.
• یه‌کێک له نیشانه دیاره‌کانی خێزانی ناوک نیشته‌جێبوونی هاوبه‌شه
ئه‌ویش ئه‌و واتایه‌ی هه‌یه خێزان ئازاده و ده‌توانێ له‌گه‌ڵ هه‌ر
گرووپێکی که‌سوکاردا (باپیره و داپیره و خوشک و برا خوشک و زاوا، برا
و براژن) له هەمان خانوودا نیشته‌جێ بێ یاخود له‌گەڵ خاڵ و مامه‌کاندا
(که هێشتا سه‌ڵتن) ئەو نیشته‌جێبوونه هاوبه‌شه لە نێوان خێزانی ئه‌تۆمیی
و خزم و که‌سوکاردا چه‌ندین ئه‌رک و فرمانی بۆ ده‌سته‌به‌ر و ئاسان
کردوون وه‌ک ئاماده‌کردنی خواردن پشوودان
و حه‌وانه‌وه گه‌شه‌پێکردنی
منداڵ و په‌روه‌ردەکردنی و چه‌ندین ئه‌رکی دیکە.. شایانی باسه ئه‌و
خێزانانه ژیانی تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان به هیچ جۆرێک له ده‌ست نه‌داوه.
• پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێکردنی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی منداڵان یه‌کێکه له
ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی خێزانی ناوک له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای
ته‌مه‌ندا پەیوەندیی منداڵ به دایکه‌وه زۆر پته‌وه و هه‌ر دایکه
هه‌موو ئه‌رکه‌کان (واته تێرکردن پاککردنه‌وه پاراستن فێرکردن و
گه‌وره‌کردن و... هتد) له ئه‌ستۆ ده‌گرێ پاشان باوک ئەو ئه‌رکه
ته‌واو ده‌کا و درێژه‌ی پێده‌دا له قۆناغه‌کانی دواتردا. که‌واته
هه‌ردوو لا (دا‌یک و باوک) ئه‌رکی گه‌شه‌پێکردنی منداڵیان له ئه‌ستۆ
دایه.. ئه‌وانه‌و جگه له‌و رۆڵه سه‌ره‌کییه‌ی که دامه‌زراوه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه (دایە‌نگە، باخچه‌ی ساوایا‌ن،
قوتابخانه،... هتد) ده‌یان ئه‌رک و خزماتگوزاریی پێشکه‌ش به خێزانی
ناوک یان ئه‌تۆمیی ده‌که‌ن که هه‌موویان به ته‌واوکردنی ئه‌رکی خێزان
هه‌ژمار ده‌کرێن.. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌دا هێشتا ناتوانین
رۆڵ و با‌یه‌خی خێزان له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌م
بکه‌ینه‌وه و له یادی بکه‌ین.
__________________________________
بەشی دووەم:
www.emrro.com/cemkixezan2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/cemkixezan1.htm
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|