٢٣\١١\٢٠١٣
چه‌مکی خێزان.

ئا:
تاڤگە سابیر
- بەشی دووەم -
گۆڕانی له سیستەمی
خزمایه‌تیدا:
خزمایه‌تی وه‌ک هه‌ر یەکەیەکی کۆمه‌ڵایه‌تی تر به هۆی گۆڕانی کۆمه‌ڵگایەکان
و به‌شارستانیی بووه‌نه‌وه دووچاری گۆڕانکاریی هاتووه و وه‌ک خۆی
نەماوه‌ته‌وه. هەڵوه‌شان و له‌به‌ریه‌کترازانی په‌یوه‌ندییه‌کانی
خزمایه‌تی به‌و به‌ڵگه‌یه هه‌ژمار ناکرێ، که خێزانیش هه‌ڵوه‌شابێته‌وه
لاوا بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێداویستی و
داواکارییه‌کانی ژیانی هاوچەرخ و مه‌ده‌نی. زاڵبوونی خێزانی بچووک و
باڵاده‌ست بوونی له کۆمه‌ڵی هاوچه‌رخدا و بڵاوبوونه‌وه‌ی بنه‌مای
دیموکراسیی و ئازادیی له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ریی ژیان و بڵاوبوونه‌وه‌ی
فێربوون و خوێنده‌واریی و تێکه‌ڵا بوونی شارستانییەکان و زاڵبوونی
شارستانی نوێ به هه‌موو چه‌مکه‌کانییه‌وه ئه‌مانه ئەو فاکته‌رانه‌ن
که بوونه‌ته هۆی لاوازکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه له کۆمه‌ڵدا، به‌ڵام
لێره‌دا له گۆڕینی ئه‌و سیستەمه‌دا ئه‌وانیش بڵاوبوونه‌وه‌ی
بەشارستانییبوون و پتربوونی به‌پیشەسازیییکردنه.
١- به‌شارستانییبوون:
مه‌به‌ست له به‌شارستانییبوون بریتییه له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێک
چه‌شنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ بۆ ژیانی تاکه که‌سان و گرووپه‌کان وه‌ک
چالاکیی بازرگانیی و پیشەسازیییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیی حکومه‌ت و به‌کارهێنانی
که‌ره‌سه‌ی نوێ له ژیانی گشتیی و تایبه‌تییدا و پتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کان
و گه‌یاندن و خێراتربوونیان لە نێوان گرووپه‌کانی دانیشتواندا و
چڕبوونه‌وه‌ی دانیشتوان له ناوچه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا که چالاکی
ئابوورییی و دارایی تێیدا فه‌راهه‌م کراون.
به‌شارستانییبوون پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ژیاننی کۆمه‌ڵایه‌تییه له
قۆناغی گوندی کشتوکاڵیی رۆتینییه‌وه بۆ ژیانی شارستانیی له‌رێی
پووکانه‌وه‌ی هه‌ندێک خوو و نه‌ریت و شێوازی گوزە‌ران و رەفتارکردن، که‌واته
پرۆسه‌یه‌کی به‌رفراوانه و له تێکڕای سیستەمه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵدا
رووده‌دا به خێزانیشه‌وه. سیستەمی خزمایه‌تیش گۆڕانکاریی به‌رچاوی به‌سه‌ردا
هات ئه‌وەش دوای ئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی خێزان گۆڕا له‌و چه‌شنه‌وه، که له
گوندا باو بوو (خێزانی درێژکراوه) بۆ خێزانی بچووک له شاره‌کاندا.
٢- به‌پیشەسازیییکردن:
به‌پیشەسازیییکردن شێوه‌یه‌کی نوێیه له چالاکی ژیان کۆمه‌ڵایه‌تی و
په‌یوه‌سته به مه‌شقکردن له‌سه‌ر که‌ره‌سه و ئامێره‌کان و به‌کارهێنانیان
لە به‌رهه‌مهێنانی پیشەسازییدا هه‌روه‌ها پشت ده‌به‌ستێ به داهێنان و
ده‌ستکه‌وته زانستییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی رێی نوێ و باشتر له پرۆسه‌ی
به‌رهه‌مهێناندا. به‌پیشەسازیییکردن بووە هۆی چڕکردنه‌وه‌ی دانیشتوان
له شار و به‌گه‌ڕخستنی هێزه مروییه‌کان له پیشەسازییدا هه‌روه‌ها به‌پیشەسازیییکردن
په‌ره‌پێدانی پیشەییه لە کاری ده‌ستییه‌وه بۆ بەرهه‌می میکانیکیی و
ئه‌و قۆناغه‌ش به دوای خۆیدا گۆڕانکاریی له ژیانی کۆمه‌ڵاییه‌تی و
رۆشنبیریی و ئابوورییدا هێنا.
به‌پیشەسازیییکردن ره‌فتاری گونجاو و سه‌ربه‌خۆی ده‌وێ.. خوازیاری
چینێکی کراوه‌یه لە هه‌موو بواره‌کانی بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافیی
و تاکه‌که‌سیی ئازا بوو له جوولە و جێگۆڕکێ لە بوارێکی کارکردنه‌وه
بۆ بوارێکی تر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خێزان شوێنێکی سه‌ربەخۆی دەوێ بۆ
نیشته‌جێبوونی به‌وەش تاکه که‌س له تۆڕی په‌یوەندییه خزمایه‌تییه‌کان
رزگاری بوو و به هه‌موو واتایه‌کیه‌وه هه‌ر لە گۆڕانی شێوازی رەفتار
و ژیانی تا جلوبه‌رگ و ئاخاوتن بۆ ئەوەی بگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشەدا
که هه‌یه‌تی له چینه نوێیه‌که‌یدا به بێ گۆێدان به رەخنە و ده‌ستتێوه‌ردانی
کەسوکار، به‌پیشەسازیییکردن شوێن و پایه‌ی ژنی له نێوان کۆمه‌ڵدا گۆڕی
جگه له گۆڕینی داهات و پیشه و هێز که چیتر پشتی به په‌یوه‌ندیی
خزمایه‌تی نه‌ده‌به‌ست.
شوێنه‌واره‌کانی سیستەمی خزمایه‌تی:
هه‌موو مرۆڤێک له ژیانی ئاسایی‌دا سه‌ر به خێزانه یان خه‌سڵه‌تی ئه‌ندامێتیی
له دوو خێزاندا هه‌یه یه‌که‌میان سه‌ر به(خێزانی ناوک)ه که ئه‌و
که‌سه و دا‌یک و باوک و خوشک و براکانی ده‌گرێته‌وه ئه‌م خێزانه‌ش
پێی ده‌ترێت خێزانی ئاراسته‌که‌ر.
کاتێک هاوسه‌ر ده‌گرێ (ژن ده‌هێنێ یان شوو ده‌کا) ده‌چێته (خێزانی ئه‌تۆمی)یەوە،
که له‌و کەسەوە (ژن یان مێرد) منداڵه‌کان دروست دەبن پێیدەگوترێ
خێزانی زاوزێیی.
کاتێک مرۆڤ ئەندامی ئەو خێزانه بێ ئه‌وا په‌یوه‌ندیی ره‌چه‌ڵه‌کیی له‌گه‌ڵ
کەسەکانی دەبەستێ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خێزانی ئه‌تۆمی تریشدا، ئینجا به
هۆی ئه‌ندامێتییه‌وه تاکه که‌س ده‌توانێ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو
خێزانەش که ئاماژه‌مان بۆ کردن پەیوەندیی ببەستێ.
دایکنشینیی:
سیستەمی دایکنشینیی پشت به خزمایه‌تی دا‌یک ده‌به‌ستێ چونکه منداڵ
تێیدا وابه‌سته‌یه به دا‌یک یان خێزانی دایکه‌وه.. ئه‌ندامه‌کانی
خێزانی باوکیان به بێگانه ده‌زانن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان پێکه‌وه
نییه له هه‌ندێک کۆمه‌ڵگه‌دا (تیره‌کانی ئوسترالیا) خێزان باوکیان ده‌کوشت
ئه‌گه‌ر به‌لایانه‌وه پێویست بووایه.
هه‌ندێک له توێژ‌ره‌ران پێیانوایه ئه‌و سیستەمه له کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌کاندا
باو بووه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەو سیستەمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (ره‌چه‌ڵه‌کی
دایکایه‌تی و دایکنشینیی) بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی ژن هه‌یبووه و له‌گه‌ڵ
پیاودا.. یه‌ک ره‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کسانیان هه‌بووه و هه‌ندێ جاریش
له پیاو باڵاده‌ستر بووه ئه‌وه‌ش بووه هۆی فه‌رامۆشکردنی باوکایه‌تی
له‌و کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییانه‌دا، له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا خۆشەویستیی و
غیره‌بوونی له نێوان پیاو و ژن‌دا له رووی سێکسییه‌وه هاوتا بوون..
پێیان وابووه شێوه‌ی یه‌که‌می خێزان دایکایه‌تی بووه، گه‌رچی به‌ڵگه‌یه‌کی
زانستی ئه‌وتۆیان له به‌رده‌ست نییه بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌که‌یان.
هه‌ندێک بیرمه‌نده‌کان گواستنه‌وه‌ی خزمایەتی له سیستەمی دایکایه‌تییه‌وه
بۆ باوکایه‌تی بۆ چه‌ند فاکته‌رێک ده‌گه‌ڕێننه‌وه که گرنگترینیان ئه‌وانه‌ن:
١- جێگیربوونی مرۆڤ به هۆی فێربوونی کشتوکاڵه‌وه له ناوچه‌یه‌کی
جوگرافیی دیارکراوە و مانه‌وه‌ی ژن له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا له‌و ناوچه‌یه‌دا.
٢- به هۆی راوه‌وه له‌و قۆناغانه‌دا پیاو بازووی به‌هێز بووه و ئه‌وه‌ش
بوویتە هۆی چەسپاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ژن‌دا،، دیاره ژن له رووی جه‌سته
و ماسولکه‌وه له پیاو لاوازتر بووه.
٣- به‌کارهێنانی کۆیله و ده‌ست و پێوه‌ند له لایه‌ن پیاوه‌وه و به‌کارهێنانیان
بۆ کاره سه‌خت و دژواره‌کان.. ئه‌وه‌ش وای له پیاو کردووه بیانلکێنی
به خێزانه‌وه و دانیان پێدا بێنێ وه‌ک ئه‌ندامی خێزان.
٤- بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک خورافه و بیر و باوه‌ڕ که دەڵێ ژن گیانی
شه‌ڕ و شه‌یتانی له ناخ دایه و ئەوەش بووه مایه‌ی له که‌دارکردنی
ژن.
٥- بڵاوبوونه‌وه‌ی جه‌نگ و کوشتار له نێوان خێڵ و هۆزه‌کاندا که ئه‌وه‌ش
خۆی له خۆیدا پێویستی به هێزی ماسولکه و بازوو هه‌بووه کە هه‌ر بە
پیاو ده‌کرا.
هه‌نێک بیرمه‌ند و پسپۆڕ پیانوایه سیستەمی دایکایه‌تی مه‌رج نییه له
هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کاندا کۆنترین رژێم بووبێ چونکه هه‌ر کۆمه‌ڵێک سروشتی
تایبه‌تی خۆی هه‌بووه به هۆی رووه ئابووریی و سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیه‌وه
و له هه‌مان کاتیش‌دا ناکرێ بوونی ئه‌م سیستەمه وه‌ک کۆنترین سیسته‌م
ره‌ت بکه‌ینه‌وه چونکه له هه‌ندێک کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌یاییدا بوونی هه‌بووه
و زاناکانی ئه‌نسرۆپۆلوژیا سه‌لماندوویانه.
لاوازیی به‌ڵگه‌کان له‌وه‌دایه که ژن هه‌رده‌م لە پیاو لاوازتر بووه
له رووی جه‌سته‌ییه‌وه و نه‌یتوانیوه به بێ مێرده‌که‌ی چاودێریی
پێویست بۆ منداڵه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکا چونکه ئاشکرایه ژیانی
مرۆڤەکان له‌و کۆمه‌ڵە رۆتینییانه‌دا سه‌خت و دژوار بووه.. کاتێک پیاو
بۆ راوشکار له کۆچ و ره‌ودا بووه مه‌رج نییه به ته‌نها رۆیشتبێ و
خێزانی له‌گه‌ڵدا نه‌بووبێ.. ده‌شێ له‌گه‌ڵ خۆیدا ته‌واوی خێزانه‌که‌ی
کۆچی کردبێ و له نزیک خۆیه‌وه یان له شوێنێکی بێ مه‌ترسییدا چاوێریی
کردبێتن چونکه کۆچ و ره‌و و شوێن گۆڕین کارێکی هه‌روا سووک و ئاسان نه‌بووه،
بۆیه سه‌لماندنی سیستەمی دایکایه‌تی پێویستی بە به‌ڵگه‌ی به‌هێز و پتر
هه‌یه.
باوکنشنیی:
له‌م سیستەمه‌دا ته‌وه‌ری خزمایه‌تی پشت به باوک یان خێزانی باوک ده‌به‌ستێ
و دا‌یک و خێزانی دا‌یک وه‌ک بیگانه ته‌ماشا ده‌کرێ و منداڵ هیچ سۆزێکی
له به‌رامبه‌ریاندا نییه، ئەو سیستەمه له هه‌ندێک خێڵ و هۆزی
ئوسترالیا و ئه‌مریکادا باو بووه.. بوونی ئه‌و سیستەمه له هه‌ندێک
کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تاییدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بایه‌خی کۆمەڵایەتی و
ئابووریی سیاسیی پیاو و کۆنترۆڵکردنی خێزان له لایه‌ن باوکه‌وه.
ژنه توێژه‌رێکی وه‌ک (هێنری مین) بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌ته
توێژینه‌وه‌ی بۆ کۆماری رۆمانیی کۆن کردووه و ده‌ڵێ:
خێزانی باوکایه‌تی ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتی باوک بووه و بنه‌مای میراتی
منداڵ و جێشینی و پێشه‌وایی له رێی ره‌چه‌ڵه‌کی باوه‌که‌وه بووه..
ئەو سیستەمه ئه‌ڵقه‌ی یه‌که‌م بووه له زنجیره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی
خزمایه‌تیدا ئینجا ده‌سه‌ڵاتی دا‌یک له قۆناغ دووه‌مدا بووه، بۆ ئەوەش
(مین) و هاوبیره‌کانی ئەو به‌ڵگانه ده‌هێننه‌وه:
له قۆناغی جێگۆڕکێدا بە تایبه‌تیی له راودا که بە پێی پێویست پیاو
ناچار بووه ماڵ به‌جێبهێڵێ بۆیه ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ست داوه و ژن جێی
گرتۆته‌وه ئه‌گه‌ر پیاو به‌رپرسیار بووبێ له‌سه‌ر بژێوی رۆڵه‌کانی و
خێزاندا خاوه‌نی ده‌سه‌لات و بڕیار بووبێ، کاتێکیش پیاو ماڵی به‌جێهێشتوه
لەو قۆناغه‌دا پێویستی بەوه بووه که‌سوکاره‌که‌ی سه‌رپه‌شتیی منداڵه‌کانی
بکه‌ن و یارمه‌تی بده‌ن که‌واته به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ
دەسەڵاتەکەی ون کردووە و بۆ دابین کردنی ژیان و گوزه‌ران خێزانەکەی
بردۆته لای که‌سوکاری و خۆشی به‌رده‌وام بووه له کۆچ و گه‌ڕاندا.
بەڵام کاتێک خێزان بە هۆی دۆزینه‌وه‌ی کشتوکاڵه‌وه جێگیر بووه زۆربه‌ی
بیرمه‌ند و توێژه‌ران پێیانوایە باوکنشینی بووه به باو، چونکه خێزان
پێویستی به چاوێریی و چالاکیی ئابووریی و خاوه‌نی هێزی جه‌سته بووه
ئەوە سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ی له قۆناغه‌کانی پێشتره‌وه
بۆی ماوه‌ته‌وه.
خێزانی لێکدراو:
خێزانێکی لێکدراو یان درێژکراوه له رێی تێکه‌ڵاوبوون و په‌یوه‌ستبوونی
چه‌ند خێزانێکی ئه‌تۆمییه‌وه له خێزانێکی فراواندا پێکدێ.. له رێی
ئەو درێژبوونه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان منداڵ و ته‌واوی
ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌دا دروست ده‌بێ . ئەو جۆره خێزانه پتر له سێ
نه‌وه له خۆده‌گرێت (باپیره و باوک و نه‌وه) یان چه‌ند ژنێکی یه‌ک
پیاو. کۆمه‌ڵه سه‌ره‌تایی و کشتوکاڵیی و رۆتینییه‌کان ئه‌و جۆره
خێزانانەیان به‌خۆوه دیوه (خێزانی درێژکراوه، خێزانی هه‌مه‌جۆر،
خێزانی گه‌ورە، خێزانی لێکدراو) له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییاندا
گونجاو له‌بار بووه.
تێۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خێزان وه‌ک په‌یوه‌ندیی سێکسیی ته‌ماشای
هاوسه‌ر ناکه‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه به‌ڵکو به بناغه‌ی په‌یوه‌ندیی
خوێن و په‌یوه‌ندیی رەچه‌ڵه‌ک لێی ده‌ڕوانن و خێزانی پێ پێناسه ده‌که‌ن.
خێزانێکی لێکدراو کۆمه‌ڵێک که‌س و په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی دیارکرا و
به یه‌که‌وه‌ی گرێ ده‌دا و تاکه‌کانی به چه‌ندین ئه‌رک هەڵدەستن کە
گرنگترینیان په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ و چاودێرییکردن و ده‌سته‌بەرکردنی
شوێنی کۆمه‌ڵایه‌تییه بۆیان ئەوە جگه له‌وه‌ی خێزان پردێکی گرنگه بۆ
گواستنه‌وه‌ی شارستانیی لە نێوان نه‌وه‌کاندا.
خێزانی لێکدراو به‌وه ده‌ناسرێته‌وه که یه‌که‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنان و
به‌کاربردنه و خۆیان پێداویستییه‌کانی خۆیان دابین ده‌که‌ن و پشت به
ده‌ره‌وه‌ی خێزان نابه‌ستن و تێیدا که‌ره‌سه و ئامێر و پۆشاک دروست
ده‌که‌ن و خواردن و پێداویستییه‌کانی تر ئاماده ده‌که‌ن.. جگه له‌وه‌ی
هه‌ر ئه‌ندامێک هه‌ر له‌سه‌رتاوه به ئه‌رکی خۆی هه‌ڵده‌ستێ و هه‌موویان
به‌شدارن له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ماڵ و کێڵگه‌دا.. کار دابه‌شکردن
له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و پله و پایه و... هتد ده‌بێ.
مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ گۆڕینی خێزانی ناوک بۆ لێکدراو یان درێژکراوه
بریتییه له سیستەمی نیشته‌جێبوونی یه‌کایه‌تی که ده‌بێ یه‌کێک له
دوو ره‌گه‌زه‌که (کوڕ یان کچ) له دوای هاوسه‌ر گرتن له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی
باوک و دایکیدا بمێنێته‌وه، لێره‌دا نموونه‌کانی پێکهێنانی ئه‌م جۆره
خێزانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
خێزانی لێکدراو له ئاکامی باوکنشینییه‌وه:
لێره‌دا مه‌رجه کوڕ (کۆڕه‌کانی باوک) له دوای ژن هێنان به ژن
ومنداڵه‌کانیه‌وه له‌گه‌ڵ باوکی‌دا له هه‌مان خانوودا بمێنێته‌وه.
ئەو جۆره خێزانه پشت بە په‌یوه‌ندیی خوێن ده‌به‌ستێ و له هێڵی
باوکه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه له باوک و منداڵ و منداڵی کوڕ پێک دێ، له
زۆربه‌ی کۆمه‌ڵه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا ئه‌و جۆره نموونه‌یه باوه و تێیدا
ژن ملکه‌چی فرمانه‌کانی پیاو و فرمانه‌کانی که‌سی پیاوه‌که‌یه چونکه
پیاو به‌رپرسه له‌سه‌ر بژێویی و چاودێریی خێزانه‌که‌ی (ژنەکەی) لە
دوای جودابوونه‌وه‌ی له که‌سوکاری.
خێزانی لێکدارو له ئاکامی دایکنشینییه‌وه:
لێره‌دا پێویسته کچ له دوای شووکرانی له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا له‌گه‌ڵ
خێزانه‌که‌ی خۆیدا بمێنێه‌وه و له رووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تێکه‌ڵیان
بێ. خێزانی لێکدراو له‌و نموونه‌یه‌دا له دا‌یک و منداڵ و منداڵی کچ
و... هتد پێکدێ و نه‌وه له دوای نه‌وه به‌و ئاقاره‌دا درێژ ده‌بێته‌وه..
ئەو جۆره له کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌کان باو بووه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵی
هاوچه‌رخدا جۆرێکی ده‌گمه‌ن و که‌مه و له کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتییدا
په‌سه‌ند نییه و نه‌بووه بە نه‌ریت.
خێزانی لێکدراو له ئاکامی دووانه‌ی نیشته‌جێبوونەوه:
له‌و جۆره‌دا ژن و مێرد بۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خێزانی یه‌کێکیاندا ژیان
به‌سه‌ر ببەن.. هه‌ندێک بارودۆخی دیارکراو ده‌ستنیشانی ئه‌وه داکه‌ن
کامیان هه‌ڵبژێرن دایکایه‌تی یان باوکایه‌تی، له هه‌ندێک کۆمه‌ڵدا هیچ
بوارێک ناده‌ن به ژن و مێرده‌که کامیان هه‌ڵبژێرن به‌ڵکو دارایی و
سامان و پله و پایه‌ی به‌رز ئەوانە بڕیارده‌رن.. ئه‌و خێزانه‌ی
سامانی زۆر بێ و خاوه‌ن پله و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رز بێ ده‌توانێ
پێداویستییه‌کانی ئه‌و ژن و مێردە دابین بکا له کاتێکدا زۆر نه‌دار بن.
له کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌کاندا به ده‌گمه‌ن رێککه‌وتووه (ژن و مێرد)
لە خانوویه‌کی سه‌ربه‌خۆی خۆیاندا دوور له خێزانه‌کانیان ژیابێتن.. هه‌ر
دووانه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌ستنیشانی ژیانیانی کردووه له‌گه‌ڵ یه‌کێک له
خێزانه‌کاندا (خێزانی مێرد یان خێزانی ژن) چونکه ئه‌وان پێیان وانه‌بووه
که ئه‌و جۆره خزمایه‌تییه پرۆسه‌ی ملکه‌چکردنی ژن و مێرده‌که بێ بۆ
خێزانه‌کانیان به‌ڵکو پێیان وابووه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هێز و ده‌سه‌ڵات
ده‌دا به رۆڵه‌کانیان گه‌رچی هه‌ندێک زیانیشیان لێ ده‌که‌وێ.
نیشته‌جێبوونی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی ژن و مێرد له خانوویه‌کی سه‌ربه‌خۆدا
له دایکبوونی ژیان و پیشەسازیی و سشارستانیی هاوچه‌رخه و پێشتر نه‌بووه،
پێویسته بگوترێ نیشته‌جێبوونی له‌و جۆرە لە کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تایی و
رۆتینییه کشتوکاڵییه‌کاندا سوود و که‌ڵکێکی زۆری هه‌بووه بۆ ژن و
مێرده‌که چونکه باپیره و کوڕ و نه‌وه‌کان هه‌موویان پێکه‌وه بوون
یان براکان و ژنه‌کانیان و خوشکه‌کان و مێردەکانیان لە هه‌مان خانوودا
ژیاون یان خاڵ مام (رەبەن) هه‌موویان له بازنه‌ی ئه‌و گرووپه خزمایه‌تییه‌دا
ژیاون و فراوانتر بووه له خێزانی باوک.
نیشته‌جێبوونی هاوبه‌شی نێوان خێزانه ئه‌تۆمییه‌کان و خزماکانیان گه‌لێک
ئه‌رک و ده‌ستکه‌وتی بۆ فه‌راهه‌م کردوون هه‌ر له‌ئاماده‌کردنی خواردن
و ده‌سته‌به‌رکردنی حه‌سانه‌وه و کات به‌سه‌ربردن به خۆشیی و گه‌شه‌پێکردن
و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ بۆ هه‌موو ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر
یه‌کێ له‌و خێزانه بچووکانه ژیانی تایتبه‌تی خۆی هه‌بووه و نیمچه
سه‌ربه‌خۆ بووه.
خێزانی لێکدراو له ئاکامی سیستەمی نیشته‌جێبوون له‌گەڵ خاڵ و مام:
ئه‌و جۆره ئاڵۆزتره و له‌وانیتریش که‌متر باو و بڵاو بووه له نێو
کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تیدا هه‌ندێک جار پێیده‌گوترێ خاڵنشینیی، کاتێک کوڕه‌که
ژن ده‌هێنێ یان کچەکه شوو ده‌کا و ماڵ به‌جێ ده‌هێڵێت له هه‌مان
کاتدا باوکان منداڵی مێردی خوشکه‌کانیان (خوشکه‌زا) له ئامێز ده‌گرن و
به‌خێویان دەکه‌ن یان منداڵی براکانیان (برازا) لە لای خۆیان و له
هه‌مان خانوودا به‌خێو ده‌که‌ن له‌و بارەدا (ژن و مێرد) به ره‌زامه‌ندیی
هه‌ردوو لایان منداڵه‌کانیان لێوه‌رده‌گرن و به‌خێویان دەکەن.
ئه‌و جۆره سیستەمه له کۆمه‌ڵگه‌ی کشتوکاڵییه رۆتینییه‌کاندا به
تایبه‌تیی له کۆمەڵگه‌ی عه‌ره‌بییدا هه‌یه و روو ده‌دا که خاڵ یان
مام له‌گه‌ڵ منداڵی خوشک یان منداڵی برادا ژیان به‌سه‌ر ده‌با ئه‌وه
له‌کاتێکدا که باوک یان دایکیان به هۆی رووداوێکه‌وه نه‌مابن و مردبن
یان تووشی نه‌خۆشیی کۆشنده هاتبن.. لەو باره‌دا کوڕ و کچ له‌گه‌ڵ مام
یان خاڵی خۆیاندا ده‌ژین یان خێزان منداڵی خۆی ده‌نێرێته لای خاڵ یان
مام بۆ ماوه‌یەکی دیارکراو (کورت یان درێژ) ژیان له لای ئه‌وان به‌سه‌ر
ده‌به‌ن بەو شێوه‌یه ئه‌وان چاودێرییان ده‌که‌ن و په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز
لە نێوانیاندا دروست دەبێ کە لە ئاکامدا ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی
هاوسه‌ریی له نێوان کوڕی مام و کچی مام له‌و کۆمه‌ڵانه‌دا.
خێزانی لێکدراو لە ئاکامی ژیانی چه‌ند مێردێک له‌گه‌ڵ گرووپێک ژن:
هه‌ندێک له توێژه‌ران له دورگه‌کانی مارکیزدا سیستەمێکی هاوسه‌رییان
له شێوه‌ی خێزانی لێکدراودا دۆزییه‌وه، لەو سیستەمه‌دا خێزانه‌کان له
کۆمه‌لێک مێرد پێک هاتوون که له‌گه‌ڵ کۆمه‌لێک ژن‌دا ده‌ژین.. سه‌ره‌تای
ئه‌و خێزانه لێکدراوه به هاوسه‌رییی ژن و مێردێک ده‌ست پێ ده‌کات
پاشان درێژه ده‌کێشێ و فراوان ده‌بێ و له رێی به‌کرێگرتنه‌وه (کرێکاری
نوێوە) پیاوێکی تر له‌گه‌ڵ خۆیاندا له هه‌مان خانوودا نیشته‌جێ دەکان
به شێوه‌ی مێردی دووه‌م یان مێردی سێیه‌م و هه‌مان مافی ده‌بێ که
مێردی دووه‌م هه‌یه‌تی.. لێره‌دا مێردی یه‌که‌م (سه‌ره‌کیی) ماڵ له
ژێر کۆنترۆڵی خۆیدایه و ئه‌و مافه بۆ خۆی وەدەست دێنێ یان مێردی یه‌که‌م
ژنی دووه‌م ده‌هێنێ و مێردی دووه‌م سێیه‌می بۆ به‌کرێ ده‌گرێ و په‌یوه‌ندییه
سێکسییه‌که ته‌نیا له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی دووه‌م ده‌بێ و بۆی نییه په‌یوه‌ندیی
له‌و جۆرەی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێ، گه‌رچی ئه‌و جۆره بوونی ده‌گمه‌نه له
کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تایییه‌کاندا به‌ڵام هه‌ندێک کۆمه‌ڵگه تێیاندا بووه
به باو و بڵاوبۆته‌وه له‌ناویاندا.. ئەو سیستەمه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی
داب و نه‌ریت و به‌هایە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگەکا‌ندا یه‌کی
نه‌گرتۆته‌وه و نه‌شیاو بووه.
لە ئاکامی توێژینه‌وه‌کانه‌وه ده‌رکه‌تووه
که باوترین خێزانی لێکدراو ئه‌و خێزانه بووه که سیستەمی نیشته‌جبوونی
یه‌کایەتییان پیاده کردووه.. به‌ڵام به هۆی تێکه‌ڵبوونی چه‌ند
خێزانێکی بچووکه‌وه له‌ژێر ناوی ک ۆهاوسەریی رێ خۆش بووە بۆ سه‌رهه‌ڵدانی
فره‌ژنیی.. لێره‌دا پیاوێک رۆڵی باوک و مێرد له ژماه‌یه‌ک خێزانی
بچووکدا ده‌گێڕێ.. له هه‌ندێک کۆمه‌ڵگه‌ی تردا هاوسه‌ریی پیاوێک له‌گه‌ڵ
چه‌ند خوشکێکدا سه‌ریهه‌ڵداوه واتە پیاوێک خۆشکی ژنه‌که‌ی ده‌هێنێ وه‌ک
ژنی دووه‌می به ره‌زامه‌ندی ژنه‌که‌ی که ئه‌وه‌ش ده‌بووه هۆی گونجان
و ئیره‌یی نه‌کردن له نێوان هه‌ردوو ژنه‌که‌دا (هه‌ردوو خوشکه‌که‌دا)،
دوای خستنه‌ڕووی جۆره‌کانی خێزانی لێکدراو له کۆمه‌ڵگه جیاجیاکاندا
ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که خێزانی لێکدراو له ئاکامی باوکنشینییه‌وه
له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کاندا باو و بڵاوبووه (کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تایی و
کشتوکاڵییەکان) پاشان دایکنشینیی به پلەی دووه‌م هاتووە به‌ڵام
نموونه‌کانی تر ده‌گمه‌ن بوون و له هه‌ندێک کۆمه‌ڵگه‌دا به هیچ جۆرێک
ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵیاندا نه‌بووه.
گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی له خێزانی لێکدراو:
به‌و هۆی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به خۆیه‌وه
دیویه‌تی هه‌ر وه‌ک له سیستەمی خزمایه‌تیدا ئاماژه‌مان بۆی کرد سه‌باره‌ت
به پیشەسازییکردن و به‌شارستانییبوون خێزانیش به هەمان شێوه گۆڕانی
به‌سه‌ردا هاتووه و له‌و ره‌وشه فراوانکراوەیدا گۆڕاوه و له قه‌واره‌دا
به‌رته‌سک و بچووک بۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خێزان له کۆمه‌ڵگه‌ی
کشتوکاڵییدا پشتی به خۆی دەبه‌ست ئه‌و باره گۆڕا و خێزانی ژینگه‌ی
پیشەسازیی ناچار بوو بۆ مانه‌وه و تێرکردنی پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانی
له پۆشاک و خۆراک و ته‌ندروستیی و فێربوون پشت به هێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
خۆی ببه‌ستێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا پارێزگاریی له هه‌ندێک ئه‌رک
کردووە و وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵات به هۆی به‌شارستانییبوون
و به‌پیشەسازییکردنه‌وه له سه‌رۆکی خێزانه‌وه چووه ده‌ست که‌سانی
ده‌ره‌وه‌ی خێزان و ئه‌وانه‌ی له بواری پیشەسازییدا کاریان ده‌کرد وه‌ک
به‌ڕێوەبه‌رەکان و ته‌کنیکاره‌کان و هیتر ئه‌وه جگه له لەده‌ستدانی
کۆنترۆڵ و دیسپیلین به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی خێزانی پیشەسازییدا، به هۆی
ئه‌و گوڕانکارییه خێرا و به‌رده‌وامانە له بواره جیاجیاکانی ژیاندا
گۆڕانکاریی له شێوه و سیستەم و ئه‌رکی خێزاندا به‌دی هات لێره‌دا
ئاماژه به‌و فاکته‌رانه ده‌که‌ین که سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گۆڕانکارییانه
دەیانکەنە دوو گرووپ.. بەو شێوه‌یه:
__________________________________
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/cemkixezan1.htm
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|