٩\١٢\٢٠١٣
چه‌مکی خێزان.

ئا:
تاڤگە سابیر
- بەشی
چارەم (کۆتایی) -
سروشتی په‌یوه‌ندییه
خێزانییه‌کان:
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پێداویستییه‌کی گرنگی ژیانن و هیچ
دامه‌زراوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به خێزانیشه‌وه ناتوانێ به بێ پەیوەندیی
ناوخۆیی نێوان ئه‌ندامه‌کانی و پەیوەندیی ده‌ره‌کیی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی
دیکەدا کاروباره‌کانی خۆی به‌ڕێوه ببا، هەر لە رێی ئەو
پەیوەندییانەشەوە ده‌توانێ دید و بۆچوونه ده‌روونییه‌کان و ره‌وشی
کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ندامه‌کانی و رێگەکانی مه‌مه‌ڵه‌کردنی نێوانیان بناسێ
و شاره‌زایان بێ، په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خێزان سێ خه‌سڵه‌تی
سه‌ره‌کییان هه‌یه که ئەوانەن:
• په‌یوه‌ندییه‌کان ئا‌ڵۆز و لێکدراو و هه‌مه‌لایه‌ن و تێهه‌ڵکێشن له‌گه‌ڵ
یەک.
• په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌ندێکیان کاتیی و هه‌نووکه‌یی و کتوپڕین و به
هۆیه‌که‌وه ده‌رده‌که‌ون و بۆ هێنانه‌دی چه‌ند ئامانجێک سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن
پا‌شان کۆتایی‌یان پێدێ و به نه‌مان و کۆتاییهاتنی هۆکاره‌کانیان نامێنن،
هه‌ندێک تریشیان ماوه‌که‌یان درێژتر و پتر ده‌خایه‌نن هه‌ندێک په‌یوه‌ندیی
دیکەش هه‌ن هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامن و نابڕێنه‌وه وه‌ک په‌یوه‌ندیی
نێوان دایک و باوک و منداڵه‌کانیان.
• په‌یوه‌ندییه‌کان روخساری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاکاری سایکۆژییان هه‌یه،
روخسارە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که بریتیین له یار‌مه‌تی تاکه‌کان بۆ
تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ گرووپەکان و راهاتن له‌گەڵ ئه‌و سیستەم و پێوه‌رانه‌دا
که کۆمه‌ڵگه ده‌یسه‌پێنێ به سه‌ریاندا، روخساری ئاکارییش بریتییه
له پێکهێنانی بنه‌مای مرۆڤایه‌تیی گشتیی که له‌سه‌ر رێزگرتنی تاکه‌که‌س
و پیرۆزڕاگرتنی ئازادییه‌کانی را‌گیره (رێزنان لە بەهایە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
و هاوبەشی ویژدانیی و بنه‌ماکانی پێگەیشتنی کۆمه‌ڵایه‌تی). روخساری
سایکۆلۆژییش بریتییه له راده‌ی کاریگه‌ریی هه‌مبه‌ریی نێوان ده‌روونی
تاکه‌کەسەکان و هه‌ست و نه‌ستیان له لایه‌ک و له‌گه‌ڵ پێشه‌وا جه‌ماوه‌رییه‌کان
و ملکه‌چکردن بۆیان له لایه‌کی دیکەوە. پەیوه‌ندییه‌کان سه‌رجه‌م ئه‌و
پێوه‌ر و بنه‌ما و چه‌شنی ره‌فتارانه ده‌گرێته‌وه (فەرمیی و نافەرمیی)
کە به‌سه‌ر هه‌موو رواڵه‌تەکانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خێزاندا زاڵن و
باڵده‌کێشن به‌سه‌ریدا، تاکه‌کانی خێزانیش ئه‌و پێوه‌ر و بنه‌مایانە له
رێی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێکردنی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه فێرده‌بن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌کانی خێزانیش به دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌ک
ده‌مه‌زراوه (دینیی و ئابووریی و سیاسیی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان... هتد)
رێکده‌خرێن و پێکدێن. گه‌رچی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایەتیه‌کان له‌پڕ و
به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکیی به هۆی پێویستیی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی
مرۆڤاکانه‌وه دروست ده‌بن.. به‌ڵام چه‌ندین فاکته‌ری گرنگ هه‌ن که
یارمه‌تییده‌رن بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.. لێره به
دواوه ئاماژه‌یان پێ دەدەین.
ئه‌و فاکته‌رانه‌ی پێکهێنه‌ری پەیوەندییە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن:
• تێرکردنی پێداویستییه کەسییه‌کان:
تاکه‌که‌س و گرووپه‌که‌کان بۆ فه‌راهه‌مکردن و تێرکردنی پێداویستییه
ساتکۆلۆژییەکانیان په‌ره به په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ده‌ن
و خه‌سڵه‌تی به‌رده‌وامییان پێده‌به‌خش، ژیانی مرۆڤایه‌تی به گشتیی و
ژیانی خێزانی به تاییه‌تیی پێویستی به ئافەریدەکردنی چه‌شنه‌کانی ئه‌و
په‌یوه‌ندییانە هه‌یه بۆ ژیاندنه‌وه و چاندنی تۆی شادیی و ئاسووده‌یی
له نێو ده‌روونیاندا.. جۆری ئەو په‌یوه‌ندییانه‌ش وه‌ک هاوڕێیه‌تی له
نێوان تاکه‌که‌سەکاندا یان پەیوەندیی خۆشه‌ویستیی و هۆگریی و هاوکاریی
نێوان گرووپه‌کان.. ئەوانە و سه‌ره‌ڕای پەیوەندیی خۆشه‌ویستیی نێوان ئه‌ندامه‌کانی
خێزان (باوک، دایک، منداڵه‌کانیان، یان له‌گه‌ڵ خزم و که‌سوکاریاندا...).
• ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش:
فاکته‌ری گرنگ بۆ کۆکردنه‌وه و دروستکردنی پەیوەندییە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
بۆ ئه‌وه‌ی کاروباره تایبه‌تیی و گشتییه‌کان به‌ڕێوه‌بچن بریتییه له
ئاره‌زووه‌کانی تاکه‌که‌س و به‌رژه‌وه‌ندیی و ئامانجی هاوبه‌شی نێوان
ئه‌ندامه‌کانی خێزان، بۆیه تاکه‌کان رێکده‌که‌ون و هاوکاریی یه‌کدی ده‌که‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئه‌مانجانه بگه‌ن له ناو خێزان و ده‌ره‌وه‌یدا واته
له کۆمه‌ڵگه‌دا، له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه پێویستییان به پێکهێنانی
پەیوەندیی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه له نێوانیاندا.
• پێشبینیی و وابه‌سته‌بوون:
له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌ستێک هه‌یه که ئه‌ندامه‌کان به لای یه‌کدیدا
کێش ده‌کا و وایان لێده‌کا پارێزگاریی له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان
بکه‌ن و وابه‌سته بن پێیانەوە ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌زیش به
پێکهێنانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ یەکدیدا.. چونکه هه‌ندێک
به‌رژه‌وه‌ندیی و ئه‌نجامی هاوبه‌ش هه‌یه ناچاریان ده‌کا وا بکه‌ن..
ره‌نگه داب و نه‌ریتی دێرینی رۆشنبیریی و شارستانییەکان فاکته‌ر بن
وه‌ک باوک و دایک و منداڵه‌کانیان هەیانە که ده‌شێ له بیروباوه‌ڕه
دینیی و ئاکاریی و ئه‌ده‌بییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبێ.
• ئاڵوگۆڕی هاوبه‌ش:
تاک و گرووپه‌کان له چالاکییه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا هاوکاریی و
هاوبه‌شیی ژیانی یەکدی ده‌که‌ن و له ئه‌نجامی ئه‌و هاوکاریی و هاوبه‌شیکردنەشدا
چه‌ندین چه‌شنی پەیوەندیی کۆمه‌ڵایه‌تی له ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌دا
په‌یدا دەبن و روودەدەن، ئه‌و پەیوەندییانه‌ش په‌ره‌ده‌سێنن و تازه ده‌بنەوە
و چەندەش درێژه بکێشێن و به‌رده‌وامیی وه‌ربگرن له چالاکییە
ئابوورییەکانی نێوان کرێکاره‌کانی یه‌ک دامه‌زراودا ده‌رده‌که‌ون و
ئاشکرا دەبن که هه‌ر یه‌که‌و له لایەن خۆیەوە له نێو ده‌مه‌زراوه‌که‌دا
به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵده‌ستێ، ئینجا به هۆی کاردا‌به‌شکردن و
سه‌رهه‌ڵدانی پسپۆڕییه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخدا پتر ئا‌ڵۆز بوونە
و گه‌شه‌یان کردووه و چه‌ندین پەیوەندیی ئاڵوگۆڕی هاوبه‌ش له نێوان
ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵگه به گشتیی و خێزان به تایبه‌تیی دروست بوونە.
• هێز:
هێز و ناچارکردنی خه‌سڵه‌تێکی دیکەی سه‌ره‌کییە و درێژه‌پێدان و به‌رده‌وامیی
دەدا به په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.. دیارترین نموونه‌ش پێدانی
کرێیه به کرێکاران یان خه‌ڵاتکردن و پشتگیریی کردنیانه.. له‌و باره‌وە
خاوه‌نکار ناچار ده‌بێ به‌و ئه‌رکانه هه‌ڵبستێ.
ئه‌و فاکته‌رانه‌ی کارده‌که‌نە سه‌ر سروشتی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان:
ئه‌و هۆکارانه‌ی خرانه‌ڕوو گرنگن بۆ دروستکردن و پێکهێنانی په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، بەڵام هه‌ندێک فاکته‌ری تر هه‌ن کارده‌که‌نە سه‌ر
سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که پێکهاتوون.. لێره‌دا
ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌ین.
• خه‌سڵەته بایۆلۆژییه‌کان:
پێکهاته‌ی ئه‌ندامیی و جه‌سته‌یی تاکه‌که‌س به شێوه‌یه‌کی گه‌وره کار
ده‌کاته سه‌ر ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وته‌کان و ئاستی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزان و تاکه‌کانی دیکەی کۆمه‌ڵگه‌دا.. بۆ نموونه
ئەو که‌سه‌ی ئه‌ندامێکی له‌شی ناته‌واو بێ یاخود که‌مئه‌ندام بێ ئەوە
ئه‌و ناته‌واوییه لەسەر په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی له‌گه‌ڵ
گرووپه‌که‌یدا ره‌نگدەداته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به توانا ئەقڵییه‌کان
و راده‌ی دروستی کۆئه‌ندامی ده‌ماریی هه‌مان ره‌نگدانه‌وه به سه‌ر ره‌فتار
و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی که‌سه‌که‌دا (به چاک و خراپ) ده‌رده‌که‌وێ له
ناو خێزان و له ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا و وه‌ک بارێکی نائاسایی له
پەیوەندیی کۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆی ده‌خاته‌ڕوو.
• ژینگه‌ی رۆشنبیریی:
ژینگه‌ی رۆشنبیریی تێکڕای داب و نه‌ریت و بەهایەکان و چه‌شنه‌کانی ره‌فتار
ده‌گرێته‌وه که تاکه‌که‌س له ناویاندا پێدەکا و گه‌شە ده‌کا.. ئه‌و
بۆماوەیەش له نه‌وه‌کانی پێشتره‌وه نه‌وه له دوای نه‌وه که‌ڵه‌که
ده‌بێ و ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نه‌وه‌ی نوێ و له ویژدانیاندا ده‌چه‌سپێ و
ره‌گ داده‌کوتێ و ده‌بێته به‌شێک له که‌سێتیی کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه‌که‌س
و رۆڵێکی مه‌زن ده‌گێڕێ له کرده‌وه و چه‌شنه‌کانی ره‌فتاری که‌سه‌که‌دا
له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا، ئینجا به هۆی جیاوازیی نێوان رۆشنبیریی کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه
جیاوازییش له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی گرووپه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ،
بۆیه هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر پەیوەندییە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
بکرێ پێویسته چوارچێوه‌ی رۆشنبیریی ئه‌و گرووپه ره‌چاو بکرێ و به هه‌ند
وه‌ربگیردرێ و خێزانیش وه‌ک به‌شێک له کۆمه‌ڵگه‌که‌ی به‌شێکه لێی و
له پەیوەندیی ئه‌ندامه‌کانیدا ره‌نگده‌داته‌وه.
• ئه‌زموونی که‌سێتی:
تاکه‌که‌س له ژیانی رۆژانه‌یدا رووبه‌ڕووی چه‌ندین بارودۆخ و ره‌وشی
دیاریکراو ده‌بێته‌وه و هه‌ر یه‌که‌یان شوێنه‌واری خۆیان به‌سه‌ر هه‌ست
و نه‌سته‌کانیه‌وه به‌جێده‌هێڵن و ئه‌زموونی تایبه‌تی بۆ دروست ده‌که‌ن
که دواتر کارده‌که‌نه سه‌ر پەیوەندییە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و که‌سه
و ئه‌و به‌ها و هزر و بۆچوونانه‌ی که وه‌ریانده‌گرێ له ژیانی رۆژانه‌یدا
و راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆش به ره‌فتاره‌کانیه‌وه ده‌رده‌که‌ون
کاریگه‌رییان بەسه‌ر پەیوەندییە‌کانی به که‌سانی دیکەوە ره‌نگده‌داته‌وه..
ئه‌و ئه‌زموونانه‌ش له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ن و درێژه
ده‌کێشن. سه‌ره‌ڕای ئه‌و فاکته‌رانه سیستەمی چینایه‌تییش کاریگه‌ریی
به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به‌جێده‌هێڵێ واته خه‌سڵه‌ته
چینایه‌تییه‌کان له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو خێزان
و نه‌ریته تایبه‌تەکان به هه‌ر چینێک وه‌ک رێوشوێنی ژنهێنان و
شووکردن و پله و پا‌یه کۆمه‌ڵایه‌تییەکان و... هتد هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کشتوکاڵیی رۆتینیی جیاوازه له هی
کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ و هاو‌چه‌رخ و شارستانیی.
په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵاتییه خێزانییه‌کان:
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه خێزانییه‌کان به‌وه ده‌ناسرێنە‌وه که
سروشتی تایبه‌ت و شێوازی هه‌مه‌جۆری خۆیان هه‌یه.. ئه‌و په‌یوه‌ندییه
به نیشانکردن ده‌ستپێدەکا و به هاوسه‌ریی پێدەگا و پا‌شان منداڵ
دروستکردن و جودابوونه‌وه و مردنی یه‌کێک له دوو هاوسه‌ره‌که و
ئینجا پشتبه‌ستن به که‌سوکار و بۆماوە و مسۆگه‌رکردنی ژیان و بوونی هه‌تیو
و کارکردنی بێوه‌ژن و... هتد، که‌واته په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌کان هه‌مه‌چەشنه
و پڕ لق و پۆپن و ده‌یان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست دەکەن و ژیانی تاکه‌کان
ئا‌ڵۆز ده‌کەن.
له سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا گۆڕانکاریی و ته‌بایی له نێوان پیاو ژن‌دا بووه
به پێویست بۆ تێرکردنی پێداویستییه مرۆییه‌کان، زۆربەی زانا و نووسه‌رانی
ئه‌و بواره گرنگیی به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ژن و پیاو ده‌ده‌ن چونکه
شوێنه‌واری ئەرێنیی به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌جێده‌هێڵێ و ده‌بێته
هۆی پێکهێنانی پەیوه‌ندیی هاوڕێی دروست و پا‌شان ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانیی
تاکه‌کان. ئه‌مرۆ باهۆزی ماده‌گه‌رایی و بەهایە دژ به یه‌که‌کان و
کێشه‌کانی ژیان کارێکی وایان کردووه که‌متر گرنگیی و بابه‌خ به
پەیوەندیی ناوه‌کیی و گیانییه‌کان بدرێ و پتر گرنگیی به رواڵه‌تی ده‌ره‌کیی
ده‌درێ.
ژیان ئه‌و سروشته‌ی داوه به مرۆڤ که وه‌ربگرێ و ببه‌خشێ بۆیه با‌ڵاده‌ستیی
لایه‌نی مادیی به‌سه‌ر پەیوەندیی ژن و پیاودا تێڕوانینێکی وای
دروستکردوه که پێکهێنانی پەیوەندیی گیانیی له نێوانیاندا سه‌خت و
دژوار بێ، ئه‌وه‌تا پیاو هه‌موو پرسە مادییه‌کان ده‌سته‌به‌ر ده‌کا هه‌ر
له کڕینی خانوو و ئوتۆمبیل و که‌ره‌سته و پێداویستییه مادییه‌کانی
دیکە ناوماڵ که‌چی له‌گەڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانێ له‌گه‌ڵ ژنه‌کاندا به
ئاسوده‌یی بژی و نازانێ سه‌رچاوه‌ی ئاسوده‌یی له کوێوەیە.
پەیوەندیی خۆشه‌ویستیی نێوان باوان و منداڵان له قۆناغی منداڵییه‌وه
په‌ره‌ده‌گرێ و گه‌شه ده‌کا چونکه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێدانی
تواناکانی منداڵ بۆ خۆشه‌ویستیی.. له‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌ندا منداڵ وای
لێدێ سۆز و خۆشه‌ویستییان لێ وه‌رده‌گرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه
به شێوه‌یه‌کی ئاسایی به‌رده‌وام بێ و جودابوونه‌وه‌ی تێنه‌که‌وێ (جودابوونه‌وه
یان مردنی یه‌کێکیان...) ئه‌و کاته بڕوای به خۆی ده‌بێ و هه‌ست به
په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌کان ده‌کا و فێری ده‌بێ و پێداویستیی فسیولۆژیی و
ده‌روونییه‌کانی دێنه تێرکردن و هه‌ست به ئاسوده‌یی و دڵ ئارامیی ده‌کا،
له قۆناغی دووه‌مدا که ده‌که‌وێته دوای ساوایییه‌وه منداڵ فێر ده‌بێ
خودی خۆی له که‌سانی دیکە جودابکاته‌وه و له ته‌مه‌نی دوو سێ
ساڵییدا ده‌توانێ هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ و بڕیار بدا و کاردانه‌وه‌ی باش
یان خراپ فێر ده‌بێ به پێی په‌روه‌رده و هه‌ڵسوکه‌وتی گه‌ورەکان له‌گه‌ڵیدا،
له قۆناغی سێیه‌مدا ده‌توانێ رای خۆی بۆ که‌سانی دیکە ده‌ربڕێ و
تواناکانی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی خێزاندا پتر گه‌شه دەکەن و په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی فراوانتر ده‌بن.
گونجاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی له په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌کاندا:
گەرچی ژن و مێرد هه‌ر یه‌که‌یان له بار و ره‌وشێکی کۆمه‌ڵاتیی جیاواز
له‌ویدیکە گه‌شه ده‌کا و که‌م تا زۆر له رووی که‌سێتی و بەهایەکان و
چه‌شنی ره‌فتارکردن و پێشینەی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی جیاوازه‌وه په‌روه‌رده
ده‌کرێن و پێکهاته‌ی جه‌سته‌یی و سۆزدارییان له یه‌کدی ناچێ.. به‌ڵام
ئه‌و جیاوازییانه نابنه مه‌ترسیی له‌سه‌ر پێکهێنانی هاوسه‌ریی لە
نێوانیان ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی راست و دروست په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیان دابمه‌زرێنن و له‌یه‌کگه‌یشتن و هاوسۆزیی و
رێزگرتنی به‌رامبەر له نێوانیاندا بەرجەستە بێ، بۆیه هاوکاریی و هه‌ماهه‌نگیی
له نێوانیاندا بابه‌خ و گرنگیی ته‌واوی ده‌بێ له‌سه‌ر بنیاتنانی
پەیوەندیی خێزانیی دروست و که‌مکردنه‌وه‌ی ماوەی جیاوازی نێوانیان به
ئاقاری ئاسووده‌یی خێزان.
خۆگونجاندن پرۆسه‌یه‌کی زۆر گرنگه بۆ داڕشتن و پێکهێنانی په‌یوه‌ندییه
خێزانییه‌کان.. چونکه کۆتایی به ناکۆکیی و ناته‌بایی ده‌هێنێ و په‌یوه‌ندیی
درێژخایه‌نی ئەرێنیی داده‌مه‌زرێنێ که به هۆیه‌وه که‌سێتیی هه‌ردوو
لا رووه و پێگەیشتن هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ و کێشه‌کان که‌متر و که‌متر ده‌بێته‌وه
و نامێنێن.. لێره‌دا ئا‌ماژه به چه‌ند ئاکارێکی خۆگونجاندن دەدەین.
گو‌نجانی سۆزداریی:
بۆ ئه‌وه‌ی پەیوەندیی کۆمه‌ڵایه‌تی خێزانیی بەرجەستە بێ ده‌بێ ژن و
مێرد هاوسۆز بن و له رووی سۆزه‌وه بگونجێن و یه‌کدیان خۆشبووێ و رێز
بۆ یه‌کدی دابنێن و راستگۆییان و هه‌ست و نه‌سته‌کانیان بۆ یه‌کدی ده‌ربڕن
و چاوپۆشیی له هه‌ڵه‌ی یه‌کدی بکه‌ن و بڕوا و متمانه‌یان به یه‌کدی
هه‌بێ و گومان و دوودڵیی له ره‌فتارەکانی یه‌کدیدا دروست نه‌که‌ن و
کۆشش بکەن کێشه و گرفته‌کان بچووک بکه‌نه‌وه و به شێوه‌یه‌کی
سروشتیی لێیان بڕوانن.. ئه‌گه‌ر وابوو ئاسووده‌یی له خێزاندا دێته
ئاراوه و به‌سه‌ر که‌سێتیی منداڵه‌کانیشدا ره‌نگده‌داته‌وه.
گو‌نجانی سێکسیی:
لەبەرئەوەی پاڵنه‌ری سێکسیی یه‌کێکه له فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی
دروستبوونی ژیانی هاوسه‌ریی کەواتە رۆڵی گه‌وره ده‌گێڕێ له سه‌رکه‌وتنی
هاوسەریی، ئه‌و تاکه که‌سه‌ی بۆ هاوسه‌رگرتن ده‌چێته پێشه‌وه ده‌بێ
له لایه‌نی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی و سێکسییه‌وه (پیاو یان ژن) ئاسایی
و ته‌واو بێ.. که‌م توانایی سێکسیی له لای هه‌ر لایه‌کیان شیرازه‌ی
خێزان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنەوە دەبا و ناهاوسه‌نگیی دروست ده‌کا (نەبوونی
توانای منداڵ دروستکردن و نه‌زۆکیی).. ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌ش له په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێوان ژن و مێرده‌وه بۆ منداڵه‌کانیان و که‌سوکار
و دۆست و ناسیاوانیش په‌ره‌ده‌گرێ.
گو‌نجانی ئابووریی:
کاروبار و دۆزه ئابوورییه‌کان لە ژیانی خێزاندا به به‌رده‌وامیی
کاریگه‌ریی خۆیان هه‌یه و له هیچ کات و ماوه‌یه‌کی ژیاندا بێ بایه‌خ
نابن.. تێرکردنی پێداویستییه مادییه‌کان له خواردن و پۆشاک و شوێنی
نیشته‌جێبوون و که‌ره‌سه پێویسته‌کانی ناوماڵ هه‌رگیز نکوولیان
لێناکرێ و ناکرێ فه‌رامۆش بکرێن.. ده‌بێ هه‌ردوو لا بۆ ئه‌و مه‌بەسته
تێ‌بکۆشن ئەوەش به ره‌چاوکردن و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی توانای ئابوورییان..
زێدەڕۆیی له خه‌رجییه‌کاندا راسته‌وخۆ کار دەکاته سه‌ر پەیوەندییە
خێزانییه‌کان.. ناتەواویی و نەزانیی و ناڕاستگۆیی هه‌ر لایه‌ک لە خه‌رجکردندا
هاوسه‌نگیی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌شێوێنێ و تێکیده‌دا و چه‌ندین کێشه ده‌هێنێته
ئاراوه.. سه‌ختیی و دژواریی ئابووریی که رووبەڕووی ژن و مێرد ده‌بێته‌وه
نەرێنییانە کار ده‌کاتە سه‌ر په‌یوه‌ندییان به منداڵه‌کانیانه‌وه.
__________________________________
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/cemkixezan3.htm
بەشی دووەم:
www.emrro.com/cemkixezan2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/cemkixezan1.htm
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|