٢٨\١٠\٢٠١٨
چەپکە
هۆنراوەیەک.
- ٤ -
عەلی حەمەڕەشید
فەرهاد ئەحمەد
یادی
لەدایکبوون.

عەلی حەمەڕهشید
لە رۆژی جەژن و
ئاھەنگ
میزەڵانی رەنگــاوڕەنگ
شــیرینی و کێک و میوە
ناو ژووەکــــەی تەنیوە
بۆ یـــادی لە دایکبوون
ئازیزەکـــــانم ھاتوون
بە دیاری و ماچی شیرین
من دەخــــەنە پێکەنین
تەمــــەنی منی منداڵ
پێدەنێتە پێنجــەم ساڵ.
١١\١١\٢٠١٧
پیانۆژەنێکی
بچکۆڵە.
ژیــــر ژەنیــاری پیانۆیە
زیــــرەک و لەســەرخۆیە
کــــاتێک پیـانۆ لێدەدا
ھەموومان دڵخۆش دەکـــا
پەنجەی ناســـک و جوانی
کــــاتی پیانـــۆ لێدانی
پێی سەرســامی بە جــارێ
ھەر بەھرەی لێ دەبـــارێ
ئاوازی خـــــۆش و دڵگـیر
بە پیانۆ و بە پەنجەی ژیر
دێتە بەرھــەم گشت کاتێ
خــۆشیی نییە بیگــــاتێ.
١٣\٣\٢٠١٦
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
---------------------------------------------------------------------------------------
خۆزگەی
منداڵان.

فەرهاد ئەحمەد
منداڵی کوردستانین
دۆستی ئاشتی و ژیانین
با دووربین لە ناخۆشیی
هەتا بژین بە خۆشیی
جیهانی ئێمە وایە!
پڕ لە خۆزگە و هیوایە
ئامانجمان گەش و روونە
ژینی بەرەو پێشچوونە
بە پرسیار و تێڕوانین
تێدەگەین و دەزانین
ئەو گەلە پێشکەوتووە
کە رۆڵەی تێگەیشتووە
دنیامان مەشێوێنن
لە ژین مەمانڕەنجێنن
دەمانەوێ دواڕۆژمان
گەشبێ وەک ناخی خۆمان۰.
farhad.ahmadbarznji@yahoo.com
|