ئاخ لە
ڕێژەبەستنم لە جەنگی نوێدا
لە کۆتایی جەنگەکانی پێشووی بریتانیادا
وڵاتێکی تازه ھاتە پەیدابوون
خوێنێکی تازە کەوتە بزووتن
بەڵام من چیدی ڕێژەنابەستم.
منیش بەشی خۆم لە هیندۆسەکانم کوشتوون
لە هەزاران جەنگی جیاوازا
لەوێ بووم لە چاخە گەڕۆکەکانا
درۆی زۆرێک لە پیاوانم ژنەوت
مەرگی زۆرێکم بەرچاوکەوت
بەڵام من چیدی ڕێژەنابەستم.
هەمیشه پیرەکانن بەرەو جەنگ ڕاماندەپێچن
هەمیشهش ھەر لاوەکانن لەنێودەچن
بنواڕە ئەو هەمووەی، ئێمە بە شمشێر و تفەنگ بەدەسمانهێنا
پێمبڵێ هەموو ئەو گشتەی دههێنا؟
بۆ دزینی کالیفۆرنیا لە وڵاتی مەکسیکان
لە جەنگێکی نێوخۆی خوێناویدا جەنگیم
بەڵێ تەنانەت برای خۆمم کوشت
هەروا چەندانی دیکەش
چیدی ڕێژەنابەستم.
ھێرشم بردە سەر سەنگەرەکانی ئاڵمان
لە جەنگێکدا کە کۆتایی بەگشت جەنگەکان هێنا
ئاخ دەبوو ملیۆنێ مرۆڤم کوشتبا
هەنووکە دەیانهوێت دیسانەوە بمبەنەوە
بەڵام من چیدی ڕێژەنابەستم.
هەمیشه پیرەکانن بەرەو جەنگ ڕاماندەپێچن
هەمیشهش ھەر لاوەکانن لەنێودەچن
بنواڕە ئەو هەمووەی، ئێمە بە شمشێر و تفەنگ بەدەسمانهێنا
پێمبڵێ ئەو هەمووە شتەی دەهێنا؟
بۆ دوا فەرمان بە ئاسمانی یاباندا فڕیم
چاندنی قارچکی ژەهراوی بێئەژمار
کاتێ سووتانی شارەکانم دیت
زانیم کە خەریکە فێردەبم
کە چیدیکە ڕێژەنەبەستم.
ھەر ئێستا هاواری ڕابەرانی کارگەران، کارگەکانی موشەک دادەخەن
هاواری یەکگرتووی میوەچنان لە کەنارەکانی کوبا
"ئاشتی" پێدەڵێن یا "دژەخونی"
"ئەوین"ی پێدەڵێن یا "هۆکار"
بەڵام من چیدیکە ڕێژە نابەستم.
___________________________
*
رێژەبەستن:
بە واتای نەچوونە
شەڕ و جەنگین.
- دهقی
ئینگلیزی: http://web.cecs.pdx.edu/~trent/ochs/lyrics/i-aint-marching-anymore.html
ماڵپهڕی ههژێن