٧\٩\٢٠١٨
دیمانە
لەگەڵ د. عیرفان مستەفادا.
وەک پاشکۆ یاخود بەشی دووەمی پەرتووکی: کوردبوون و ناسیۆنالیزم -

سازدانی: هەڵۆ محەمەد
- بەشی
شەشەم -
كورد و مۆدێرنیتێ.
میلله‌ته
زیندووه‌كانی ناو مێژووی مرۆڤایه‌تی ئه‌و میلله‌تانه‌ن كه به‌هۆی
هوشیاربوونه‌وه‌یان به بوونی خۆیان و بیركردنه‌وه‌یان له‌وه‌ی كه ئه‌و
ژیانه‌ی پێی ده‌ژین ژیانی خۆیانه‌و ته‌نها خۆیان لێێ به‌رپرسیارن ئه‌و
بنه‌مایه له ناویاندا كارابووه‌و نه‌ریتی نوێیان بۆ ژیانی خۆیان
داهێناوه‌و جاری واش هه‌بوو ئه‌و نه‌ریتانه له‌لایه‌ن میلله‌تانی ده‌وربه‌ره‌وه
وه‌رگیراون و په‌یڕه‌وكراون به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه خۆیان به‌رزكه‌نه‌وه
بۆ ئاستی ئه‌و میلله‌ته‌ی كه نه‌ریته‌كه‌ی داهێناوه. له كاتێكدا وه‌رگرتنی
ئه‌و نه‌ریته داهێنراوانه بۆ ئه‌وان نه‌ك هه‌ر ئه‌و بنه‌ما نه‌ریتداهێنه‌ی
ناوخۆیان كاراناكات به‌ڵكو وای لێده‌كات كه له كاركردنی خۆیشی بكه‌وێت.
رۆژئاواییه‌كان له قۆناغێكی مێژووی دیاریكراودا ئه‌و هوشیاره به‌بوونی
خۆیان له ناویاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كه ئه‌و
هوشیارییه لێیه‌وه ده‌ستپێده‌كات به سه‌رده‌می رێنساس ناویده‌به‌ن،
ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌رچوونیانه‌وه‌یه له نه‌ریتی رۆمانی و گه‌ڕانه‌وه‌یان
بۆ نه‌ریته ناوچه‌ییه‌كانی خۆیان و گه‌شه‌پێدانیان. سه‌رده‌می مۆدێرن
هیچ نییه جگه له كارابوونی ئه‌و بنه‌مایه له ناو میلله‌ته ئه‌ورپیه‌كاندا
به‌هۆی ئه‌و هوشیارییه‌وه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به خۆیان په‌یدای ده‌كه‌ن
و له نه‌ریته زمانییه لاتینیه‌كه‌و نه‌ریته‌كانی تری رۆمانیه‌كان ده‌رده‌چن
و به شوێن دۆزینه‌وه‌ی نه‌ریتێكی تایبه‌ت به خۆیان ده‌گه‌ڕێن.
گه‌ر مۆدێرنیتێ ئه‌و بنه‌ما نه‌ریتداهێنه‌و كارابوونی ئه‌و بنه‌مایه
بێت له ناو میلله‌تێكدا بۆ داهێنانی نه‌ریته‌كانی خۆی و په‌ره‌پێدانیان،
ئه‌وه سه‌رده‌می مۆدێرن كه سه‌رده‌مێكی رۆژئاواییه كارابوونی ئه‌و
بنه‌مایه‌یه له ناو میلله‌ته رۆژئاواییه‌كانداو ئه‌مه‌ش له ناو
مێژووی مرۆڤایه‌تی یه‌كه‌مجار نییه ئه‌و بنه‌مایه له ناو میلله‌تێكدا
یان چه‌ند میلله‌تێكدا كارا ببێت، به‌ڵكو به‌ر له سه‌رده‌می مۆدێرن ئه‌و
شارستانیه‌تانه‌ی كه هه‌بوون به شارستانیه‌تی رۆمانییشه‌وه هه‌موویان
به‌رهه‌می كارابوونی ئه‌و بنه‌مایه‌ن له ناو ئه‌و میلله‌ته‌دا كه ئه‌و
شارستانیه‌ته به‌وه‌وه ناسراوه.
بۆیه مۆدێرنیتی وه‌ك بنه‌مای داهێنانی نه‌ریتی نوێ تایبه‌ت نییه به
میلله‌تانی رۆژئاوا به‌ڵكو بنه‌مایه‌كی مرۆییه و چۆن له بوونی
مرۆڤێكی رۆژئاوایدا هه‌یه ئاواش له بوونی مرۆڤێكی ناو ئه‌و خێڵه سه‌رتایانه‌شدا
به چالاك نه‌كراوی هه‌یه كه ژیانیان به‌پێی كۆمه‌ڵه نه‌ریتێك ده‌گوزره‌رێنن
كه ته‌مه‌نیان هه‌زارساڵ زیاتره.
به‌هۆی ئه‌و هوشیارییه‌وه كه له‌سه‌ده‌ی شانزه‌و حه‌ڤده له‌لای
میلله‌ته رۆژئاواییه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌و بنه‌مای داهێنانی نه‌ریته
له‌ناویاندا كارا ده‌بێت و كۆمه‌ڵه نه‌ریتێكی نوێ داده‌هێنن كه به‌ر
له هه‌موویان نه‌ریتی بیركردنه‌وه‌یه‌و له مرۆڤ و له جیهان.
دیكارت و فرانسیس بیكۆن ئه‌و دوو بیرمه‌نده ئه‌ورپییه‌ن كه به‌هۆی
هوشیاریان به بوونی خۆیان هه‌ریه‌كه له‌لای خۆیه‌وه ده‌یه‌وێت له
نه‌ریتی گریكی به‌لاتینی كرا‌و سه‌ده‌كانی ناوه‌راست ده‌رچێت و نه‌ریتێكی
نوێ بۆ بیركردنه‌وه بهێنێته ئاراوه.
كارابونی ئه‌م بنه‌مایه له‌ناو میلله‌ته رۆژئاواییه‌كانداو داهێنانی
نه‌ریتێكی نوێ بۆ بیركردنه‌وه له دوای كارابوونی ئه‌و بنه‌مایه‌وه
دێت له ناو میلله‌ته گریكیه‌كانداو داهێنانی فه‌لسه‌فه وه‌ك نه‌ریتێكی
بیركردنه‌وه كه به‌ر له خۆیان بوونی نه‌بووه.
بۆیه كارابوونی ئه‌و بنه‌مایه بۆ داهێنانی نه‌ریته‌كان و به‌ر له هه‌مووشیان
نه‌ریتی بیركردنه‌وه، ته‌نها په‌یوه‌ندی به میلله‌ته رۆژئاواییه‌كانه‌وه
نییه‌و به‌ر له‌وانیش له‌ناو میلله‌ته‌كانی تری جیهاندا به‌هۆی
هوشیاربوونه‌وه به بوونی خۆیان ئه‌و بنه‌مایه كارابووه‌و نه‌ریتێكی
بۆ بیركردنه‌وه‌یان داهێناوه‌و دوای داهێنانی ئه‌و نه‌ریته نه‌ریته‌كانی
تریش داهێنراون و به ناو ئه‌و میلله‌تانه‌شدا بڵاو بوونه‌ته‌وه كه
خۆیان داهێنه‌ری ئه‌و نه‌ریتانه نه‌بوون.
بۆ نموونه نه‌ریتی بیركردنه‌وه‌ی گریكی له گه‌ردوون و له مرۆڤ و له
كۆمه‌ڵگا نه‌ریتێكه كه دواتر له‌لایه‌ن میلله‌ته موسڵمانه‌كان و
میلله‌ته مه‌سیحیه‌كانی رۆژئاوه‌وه وه‌رده‌گیرێت، به‌رهه‌می
كارابوونی ئه‌و بنه‌مایه‌یه له‌ناو گریكه‌كاندا. ئه‌وه‌ی له سه‌ده‌ی
شانزه‌دا له‌ناو میلله‌ته رۆژئاواییه ئه‌ورپیه‌كاندا رووده‌دات
گۆڕینی نه‌ریته گریكییه‌كه‌ی بیركردنه‌وه‌یه به نه‌ریتێكی نوێ كه
دواتر زانسته ئه‌ورپیه‌كانی سه‌رده‌می مۆدێرنی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ده‌توانین بڵیێن یه‌كه‌مجار له‌لای رۆژئاواییه‌كان ئه‌و بنه‌ما نه‌رتداهێنه
بووه‌ته جێگه‌ی بیركردنه‌وه‌و تێڕامان. به‌ڵام تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش
تێگه‌یشتنێكی وه‌رد له باره‌ی كارابوونی ئه‌و بنه‌مایه‌و چۆنیه‌تی
داهێنانی نه‌ریته‌كانه‌وه له‌لایان بوونی نییه‌و هه‌تا ئه‌و بنه‌مایه‌ش
لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له باره‌وه نه‌كرێت تێگه‌یشتن له مۆدێرنیتێ و
مۆدێنیزم و مۆدێنایزه‌یشن هه‌ر به لێڵی ده‌مێنێته‌وه.
له كتێبی (بوونی نه‌ته‌وه‌یی كورد) و دواتریش له وانه‌كانی (ئایدیای
نه‌ته‌وه له فه‌له‌سه‌فه‌ی ئه‌ڵمانیدا) ئه‌وه‌م رۆشنكردووه‌ته‌وه
رۆژئاواییه‌كان له‌سێ ره‌وانگه‌ی جیاوازه‌وه له نه‌ته‌وه ده‌ڕوانن،
هه‌ر رانگه‌یه‌ك له‌و روانگانه مه‌حكومه به بنه‌مایه‌ك. فه‌یله‌سوفانی
ئه‌ڵمان له عه‌قڵه‌وه بیر له نه‌ته‌وه ده‌كه‌نه‌وه وله بیركردنه‌وه‌ی
ئه‌واندا نه‌ته‌وه به‌رهه‌می دیالێكتیكی نێوان عه‌قڵ و سروشتی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه
كه ده‌بن به نه‌ته‌وه. به‌ڵام بیرمه‌نده فه‌رنسیه‌كان له سروشته‌وه
بیر له‌نه‌ته‌وه ده‌كه‌نه‌وه‌و نه‌ته‌وه‌ش به به‌رهه‌می دیالیكتیكی
نێوان سروشت وماده ده‌بینن. به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی ئه‌نگلۆساكسۆنی له
ماده‌وه بیر له نه‌ته‌وه ده‌كاته‌وه و نه‌ته‌وه له‌لای دروستده‌كرێت
و به‌رهه‌می دیالێكتیكی نێوان ماده‌و سروشته. به‌ڵام هه‌ریه‌ك له عه‌قڵ
و سروشت و ماده له‌لای هیچیان به‌جیاكردنه‌وه‌یه‌كی ورد جیانه‌كراونه‌ته‌وه.
لای هیگڵ عه‌قڵ و سروشت به تێكه‌ڵی باسده‌كرێن و ئه‌وه‌ش كه له
دیالیكتیكه‌كه ده‌كرێته ده‌ره‌وه ماده‌یه.
لای بیرمه‌ندێكی فه‌رنسی وه‌ك گۆستاف لۆبۆنیش یان لای رۆسۆ ماده‌و
سروشت به تێكه‌ڵی باسكراون و جیاكردنه‌وه‌یان له یه‌كتری ئاسان نییه.
لای هه‌ردووكیشیان عه‌قڵ ده‌خرێته ده‌ره‌وه‌ی دیالێكتیكه‌كه.
بیركردنه‌وه‌ی ئه‌نگلۆساكسۆنیش له نه‌ته‌وه كه دواتر له تیۆری
ناسیۆنالیزمدا بۆ نه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه گوزارشته له زاڵبوونی
ئه‌وه‌ی كه مادی وته‌كنیكییه به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا كه سروشتیی و هونه‌رییه.
له‌م تیۆره‌دا هه‌م ئه‌وه‌ی سروشتییه ده‌رده‌كرێت هه‌م ئه‌وه‌ی عه‌قڵییه
ده‌رده‌كرێت. ئه‌و جیاوازییه ریشه‌ییانه كه له بیركردنه‌وه‌ی
رۆژئاوایی‌دا هه‌ن هه‌ر له بیركردنه‌وه له نه‌ته‌وه ده‌رناكه‌وێت به‌ڵكوله
بیركردنه‌وه له مۆدێرنیتێش ده‌رده‌كه‌وێت.
كاراكردنی ئه‌و بنه‌ما نه‌ریتداهێنه‌ی ناو میلله‌ته‌كان په‌یوه‌ندی به‌و
سێ توخمه‌وه هه‌یه واته عه‌قڵ و سروشت و ماده. عه‌قڵ سه‌چاوی ئه‌و
فرمانانه‌یه كه به‌و نه‌ریته نوێیه جێبه‌جێ ده‌بن و سروشت سه‌رچاوه‌ی
ئه‌و چۆنییه‌تیانه‌یه كه بۆ جێبه‌جێبوونی فرمانه‌كانی عه‌قڵ دایانده‌هێنێ
و ماده‌ش ئه‌و فرمانه‌ی كه عه‌قڵ ده‌یدات و سروشت چۆنیه‌تی وه‌دیهاتنه‌كه‌ی
بۆ داده‌هێنێ له خۆیدا شێوه‌گیری ده‌كات و له‌واقعدا به‌هۆی ئه‌مه‌وه
جێبه‌جێ ده‌بێت.
كاتێك یه‌كێك له‌و سێ بنه‌مایه له پرۆسه‌ی داهێنانی نه‌ریته‌كه‌دا
ئاماده‌یی نییه یان ئاماده‌ییه‌كی ته‌واوی نییه ئه‌وه نه‌ریته‌كه
له‌واقعی ئه‌و میلله‌ته‌دا په‌یدا نابێت. بۆیه بۆ تێگه‌یشتن له‌و بنه‌مایه‌و
بۆ تێگه‌یشتن له پرۆسه‌ی په‌یدابوونی نه‌ریته نوێكان ده‌بێت ره‌چاوی
هه‌رسێ بنه‌ماكه‌ی په‌یدابوونی نه‌ریته‌كه بكرێت.
هابرماس به پشت به‌ستن به هیگڵ مۆدێرنیتێ وا پێناسه ده‌كات كه
پرۆژه‌یه‌كی هه‌میشه ته‌واونه‌كراوه، ئه‌مه‌ش بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی
بۆچوونی بیرمه‌نده فه‌ره‌نسیه‌كانبوو كه پێییان وابوو مۆدێرنیتێ
كۆتایی پێهاتووه‌و ئێستا له سه‌رده‌مێكی ترداین كه سه‌رده‌می پۆست
مۆدێرنیتێیه.
هابرماس بۆ ئه‌مه‌ش پشت به وانه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی مێژووی هیگڵ ده‌به‌ستێت
كه باس له گه‌شتی روحی جیهان ده‌كات و پێی وایه روحی جیهان له
ئێرانه‌وه هه‌ڵهاتووه‌و له سه‌رده‌می گریكدا له‌لای گریكیه‌كان گه‌یشتووه‌ته
ناوه‌راستی په‌ره‌سه‌ندنی خۆی و له مه‌سیحه‌یه‌تی ئه‌ورپیشدا گه‌یشتووه‌ته
كۆتایی گه‌شته‌كه‌ی. به‌ڵام هابرماس له باسكردنی مۆدێرنیتێ لای هیگڵ
ته‌نها باسی قۆناغی سێهه‌می ده‌ركه‌وتنی روح ده‌كات كه‌ده‌ركه‌وتنیه‌تی
له ناو جیهانی مه‌سیحی-جه‌رمه‌نیدا. ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی بۆ هابرماس
دروستكردووه ئه‌وه‌یه بۆ باسكردنی مۆدێرنیتێ گه‌ڕواته‌وه بۆ وانه‌كانی
فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو له كاتێكدا باسكردنی ئه‌و بنه‌مایه لای هیگڵ له
راستیدا له كـتێبی مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا به رۆشنی ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌ویش
له‌و شوێنه‌دا كه هیگڵ باس له فه‌لسه‌فه جیاوازه‌كان و یه‌كبوونی فه‌لسه‌فه
ده‌كات. ئه‌و له‌و كتێبه‌دا ئه‌وه رۆشن ده‌كاته‌وه كه هه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه‌ك
هی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌تی و فه‌لسه‌فه جیاوازه‌كانیش هه‌ر هه‌موویان
یه‌ك فه‌لسه‌فه‌ن.
لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و روون بكه‌مه‌وه كه لێكدانه‌وه هیگڵ و
بۆدلێر بۆ مۆدێرنیتێ هه‌ر جیاوازیه‌كه‌ی له‌وه‌دا نییه كه هیگڵ وه‌ك
كاراكردنی ئه‌و بنه‌ما نه‌ریتداهێنه له ناو مێژوودا باس له
مۆدێرنیتێ ده‌كات به‌ڵام بۆدلێر باسی هه‌مان بنه‌ما ده‌كات له ناو
هونه‌رو شیعردا، به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م دوانه بۆ ئه‌و بنه‌مایه‌و
كاراكردنی جیاوازیه‌كی ریشه‌یی هه‌یه‌و ئه‌م جیاوازییه ریشه‌ییه‌ش هه‌ر
له لێكدانه‌وه‌ی هیگڵ و بۆدلێردا نییه بۆ بابه‌تێك كه مۆدێرنیتێیه،
به‌ڵكو جیاوازیه‌كی ریشه‌ییه له نێوان بیركردنه‌وه‌ی فه‌رنسی وئه‌ڵمانیداو
ئه‌مه‌ش له بیركردنه‌وه هه‌ردوو لادا بۆ بابه‌ته‌كانی تر دیاره بۆ
نموونه بۆ بابه‌تی نه‌ته‌وه‌و بابه‌تی زمان... هتد.
___________________________________________________
بەشی
پێنجەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan5.htm
بەشی
چوارەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan4.htm
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan1.htm
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ
محه‌مه‌د
|