١\٩\٢٠١٨
دیمانە
لەگەڵ د. عیرفان مستەفادا.
وەک پاشکۆ یاخود بەشی دووەمی پەرتووکی: کوردبوون و ناسیۆنالیزم -
سازدانی: هەڵۆ محەمەد
- بەشی
پێنجەم -
كورد و مۆدێرنیتێ.
ـ
ئایا مۆدێنیزم، وەک سیستەم و دیاردە، خۆی دزێو و زاڵمە، بەو یاسا و
ڕێسایانەی هەیەتی و پێڕەوی لێ دەکات، بەرامبەر بە دۆخێکی وەک کورد بە
نموونە؟ یاخود ئەوە نەزانی و لێنەهاتوویی ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرانەی
کوردە، کە ئیمانی تەواویان بە مۆدێرنیزمە هێناوە و تەنیا لەم
کڵاورۆژنەیەوە سەیری دۆزە نەتەوەییەکەیان دەکەن و کوێرانە و ناشییانە،
لاسایی و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی مۆدێرنە دەکەن؟ چونکە ئێوە دەڵێن کورد
کێشەی لەگەڵ دەوڵەتەکانی داگیرکەراندا نییە، هێندەی شەڕێتی لەگەڵ
سیستەمەکەی کە مۆدێرنە دایمەزراندووە.
د. عرفان مستەفا: بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌رتاوه
جیاكاریه‌ك بكرێت له نێوان ئه‌و چه‌مكانه‌دا كه له‌و شه‌ی (مۆدێرن-
(modernوه رۆنراون، واته (مۆدیرنیتێ-modernhty ) و
(مۆدێنایزیشن-modernization ) و (مۆدێرنیزم- modernism) دوای ئه‌وه
ده‌توانین ئه‌وه روونبكه‌ینه‌وه مه‌به‌ستی ئه‌و رۆشنبیرانه له
مۆدێرنه یان نوێخوازی چییه؟ ئایا مه‌به‌ستی ئه‌وان له‌م وشه‌یه
مۆدیرنیزمه یان مۆدێنیتێیه یان مۆدێرنایزه‌یشنه.
وشه‌ی (مۆدێرن- (modernی ئینگلیزی له وشه‌ی (مۆدوس- modus) ی
لاتینییه‌وه هاتووه به مانای پێوه‌ر یان نه‌ریت، وشه‌یه‌كه ته‌واو
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌گه‌ینێ له سه‌رده‌می نوێ‌دا وشه‌ی مۆدێرنی بۆ
به‌كارده‌هێنرێت كه مانای دژبوون به نه‌ریت و پێوه‌ره كۆنه‌كانه‌كان
ده‌گه‌ینێ كه له مێژووییه‌كی دوور‌و درێژدا له دووپابوونه‌وه
نه‌كه‌ووتوون.
به‌ڵام وشه‌ی مۆدێرن له‌لایه‌كه‌وه هه‌رمانای نه‌ریت و پێوه‌رێك
ده‌گه‌یێنێ كه له به‌ر‌امبه‌ر ئه‌و نه‌ریت و پێوه‌ره‌دا
وه‌ستاوه‌ته‌وه كه خۆی دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی جیای ده‌كاته‌وه
له‌و نه‌ریت و پێوه‌ره كۆنه ئه‌وه‌یه رێگه به به‌سه‌رچوونی خۆی و
هاتنی نه‌ریت و پێوه‌رێكی تر له دوای خۆی ده‌دات.
واته نوێ به‌م مانایه ئه‌وه نییه كه جێگه‌ی كۆن بگرێته‌وه‌و دوای
ئه‌وه كه كات به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی و كۆنبوو رێگری بكات له‌وه‌ی
نه‌ریت و پێوه‌رێكی نوێ هه‌ڵی وه‌شێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت شیانه‌ی
ئه‌وه‌ی له خۆیدا هه‌ڵگرتبێت كه نه‌ریتێكی تر‌و پێوه‌رێكی تر له دوای
خۆی په‌یدا ببێت و له‌و دووپاتبوونه‌وه‌یه رزگاری بكات كه نه‌ریته
كۆنه‌كه‌ی پێش خۆی كۆنیه‌تی خۆی پێ ده‌پاراست.
واته ئه‌وه‌ی مۆدێرنه هه‌ر ئه‌وه نییه كه به‌پێی ئه‌و پێوه‌رو
نه‌ریته نه‌هاتووه‌ته ئاراوه كه كۆنه و به‌پێی نه‌ریت وپێوه‌رێكی
نوێ هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌شه كه له سه‌رده‌مێكدا
ده‌رده‌كه‌وێت و دوای ئه‌وه خۆی دووپات ناكاته‌وه‌و رێگه ده‌دات
نوێیه‌كی تر بێته ئاراوه‌و به‌كۆتایی هێنان به‌نوێكه‌ی پێش خۆیشی
رێگه ده‌گرێت له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه كۆنبووه درێژه به ژیانی خۆی بدات
و بمێنێته‌وه. كه‌واته مۆدێرن ئه‌و نوێیه‌یه كه كۆتایی به كۆنێك
هێناوه‌و به‌ر له‌وه‌ی خۆیشی كۆن ببێت له‌لایه‌ن نوێیه‌كی تره‌وه
كۆتای پێ ده‌هێنرێت.
ئه‌م بنه‌مایه كه بنه‌مایه‌كه مرۆییه‌و له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی مرۆڤدا
بوونی هه‌یه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ئه‌مه ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه مرۆڤ له
زینده‌وه‌ره‌كانی تر جیاده‌كاته‌وه. بنه‌مای گۆڕینی نه‌ریته
مرۆییه‌كان بنه‌مایه‌كه ئۆنتۆلۆجییه‌و مرۆڤیه‌تی مرۆڤ له‌و
بنه‌مایه‌دا په‌نهانه. ئه‌م بنه‌مایه هه‌ر له مرۆڤدا كاری خۆی ناكات
له سروشتیشدا كاری خۆی ده‌كات. شێوه‌ی مرۆڤه‌كان شێوه‌یه‌كی
دووپاتنه‌بوه‌وه‌وه‌یه‌و هه‌ر مرۆڤێك به‌شێوه‌یه‌ك هاتووه‌ته بوون كه
شێوه‌یه‌كی ناوازه‌یه‌و جیاوازه له شێوه‌ی هه‌موو ئه‌و مرڤانه‌ی كه
له‌سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیدا هه‌ن و جیاوازه له شێوه‌ی هه‌موو ئه‌و
مرۆڤانه‌ی كه له پێش خۆیدا هه‌ن و له دوای خۆیشه‌وه دێن. هه‌ر
مرۆڤێك بۆ خۆی تابلۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆیه.
بۆیه گه‌ر مۆدێرنیتێ ئه‌و بنه‌مایه بێت له بوونی بایلۆجیانه‌ی
مرۆڤدا رێگه بگرێت له‌وه‌ی له په‌یدابوونی هه‌ر مرۆڤێكدا شێوه‌ی
مرۆڤێكی تر دووپات ببێته‌وه‌و وا بكات ئه‌و مرۆڤه‌ی دێته‌بوون
شێوه‌كه‌ی دووپاتبوونه‌وه‌ی شێوه‌ی هیچ مرۆڤێكی پێش خۆی و دوای خۆیشی
نه‌بێت، ئه‌وه ده‌توانین بڵێین مۆدێرنیتێ بنه‌مایه‌كه كه له بوونی
سروشتیانه‌ی مرۆڤدا هه‌یه‌و رێگره له‌وه‌ی شێوه‌ی هیچ مرۆڤێك له
مرۆڤه‌كان خۆی دووپاتبكاته‌وه‌و ئه‌و مرۆڤه‌ش كه دێته‌بوون له‌گه‌ڵ
هاتنه‌بوونی خۆیدا شێوه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێ كه شیانی
دووپاتبوونه‌وه‌ی له په‌یدابوونی هیچ مرۆڤێكی تردا نییه.
ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه له په‌یدابوونی سروشتیانه‌ی مرۆڤدا به‌بێ ویست و
ئاگایی مرۆڤ و به شێوه‌یه‌كی جه‌بری كاری خۆی ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه
له په‌یدابوونی ئه‌و نه‌ریتانه‌شدا به شێوه‌یه‌كی ئیختیاری كاری خۆی
ده‌كات كه مرۆڤ له ژیانی خۆیدا بۆ كردنی كارێك په‌یڕه‌وییان
لێده‌كات. له‌وانه‌یه زمانی مرۆیی وه‌ك نه‌ریتی قسه‌كردنی مرۆڤ یه‌كێك
بێت له باشترین نموونه‌كانی كاركردنی ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه بنه‌مای
داهێنانی شێوه‌كان و نه‌ریته‌كانه.
له سه‌رتای په‌یدابوونی مرۆڤایه‌تیدا ده‌توانین گریمانه‌ی یه‌ك
نه‌ریتی زمانی بكه‌ین كه مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی خۆیدا
دایهێناوه‌و قسه‌ی پێكردووه. گه‌ر ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاوبگرین له
شوێنه جیاجیاكانی گۆی زه‌ویدا له سه‌رتادا چه‌ند مرۆڤێك په‌یدابوون،
ئه‌وه ده‌توانین گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین له هه‌ر شوێنێك له‌و
شوێنانه‌دا ئه‌و مرۆڤانه نه‌ریتێكی زمانیییان بۆ قسه‌كردنی خۆیان
داهێناوه. به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و گروپانه دوای تێپه‌ڕێنی كات و
زۆربوونیان ئه‌و نه‌ریته زمانییه‌ی كه بۆ قسه‌كردن دایان هێناوه
وه‌ك خۆی نه‌ماوه‌ته‌وه‌و له نه‌ریتێكی زمانییه‌وه بووه به چه‌ند
نه‌ریتێكی زمانی جیاواز، تا وای لێهاتووه ئه‌و هه‌موو زمانه جیاوازه
په‌یداببن كه مرۆڤایه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك نه‌ریتی قسه‌كردن
به‌كاریان ده‌هێنێ و هه‌ریه‌كه‌شیان نمووونه‌یه‌كه له داهێنانی
نه‌ریتێكی زمانی نوێ.
به‌ڵام گه‌ر ئه‌و نه‌ریته ده‌نگییه وه‌رگرین كه له
زینده‌وه‌ره‌كانی تردا هه‌یه ئه‌وه ده‌بینین وه‌ك نه‌ریتی زمانیی
مرۆڤ ئه‌و بنه‌مای نه‌ریتداهێنانه له پشتییه‌وه نییه تا به
دڕێژایی ئه‌و مێژووه‌ی كه ئه‌و جۆره له زینده‌وه‌ر تیادا ژیاوه
نه‌ریتی ده‌نگی جۆراجۆر دابهێنێ. بۆ نموونه چۆله‌كه‌كان له‌وه‌ته‌ی
هه‌ن هه‌ر به‌هه‌مان نه‌ریت ده‌جریوێنن.
گه‌ر له دروستكردنی شوێنی ژیانی مرۆڤ له سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا
رامێنین، ئه‌وه ده‌بینن مرۆڤایه‌تی نه‌ریتی جیاجیای بۆ بیناسازی
داهێناوه‌و له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا و له‌ناو هه‌ر میلله‌تێكدا نه‌ریتێكی
بیناسازی جیاواز ده‌بینن به‌ڵام چۆله‌كه‌كان له‌وه‌ته‌ی هه‌ن هه‌ر
به‌هه‌مان نه‌ریت هێلانه‌كانیان دروست ده‌كه‌نه‌وه.
بنه‌مای داهێنانی نه‌ریت له مرۆڤدا كاری خۆی ده‌كات و هه‌ر له‌و
بنه‌مایه‌وه ئه‌م هه‌موو نه‌ریته جۆراوجۆرانه له ژیانی
مرۆڤایه‌تیدا هاتوونه‌ته ئاراوه.
ئه‌م بنه‌مایه له ناو مرۆڤایه‌تیدا تا ئێستاش هه‌ر كاری خۆی ده‌كات و
نه‌ریتی نوێ داده‌هێنێ، ئیتر ئه‌و نه‌ریتانه نه‌ریتی قسه‌كردن بن یان
نه‌ریتی بیركردنه‌وه بن یان نه‌ریتی خواناسی بن یان نه‌ریتی
كۆمه‌ڵایه‌تی. بۆیه گه‌ر ئه‌وه‌ی ناونراوه مۆدێرنیتێ ئه‌و بنه‌مایه
بێت، ئه‌وه بنه‌مایه‌كه هه‌ر له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی مرۆڤدا هه‌یه و
كاری خۆی ده‌كات و بنه‌مایه‌ك نییه كه پیش‌تر له‌ناو مرۆڤدا كاری
نه‌كردبێت و مرۆڤی رۆژئاوایی ئه‌و بنه‌مایه‌ی له مرۆڤدا دۆزیبێته‌وه‌و
چالاكی كردبێت.
ئه‌و بنه‌مایه له داهێنانی شێوه‌ی نوێ ئه‌و مرۆڤانه‌دا كه په‌یدا
ده‌بن به‌بێ ویستی مرۆڤ كاری خۆی ده‌كات و هه‌میشه له كاردایه.
به‌ڵام ئه‌و بنه‌مایه له داهێنانی نه‌ریتێك له نه‌ریته مرۆییه‌كانی
ناو میلله‌تێك ئیتر نه‌ریته‌كه زمانی بێت یان هونه‌ری بێت یان ئاینی
..هتد خۆی به شێوه‌یه‌كی سروشتی كارا نییه‌و هه‌میشه له كاردا
نییه، كارابوونی ئه‌و بنه‌مایه بۆ داهێنانی نه‌ریتێكی نوێ
وابه‌سته‌یه به هوشیاربوونه‌وه‌ی مرۆڤ به‌خۆی و بیركردنه‌وه‌ی له
بوونی خۆی ئه‌و نه‌ریتانه‌ی كه بۆ ژیان له ده‌ره‌وه‌ی خۆی
وه‌ریگرتوون.
مانه‌وه‌و دووپاتبوونه‌وه‌ی نه‌ریتێكی دیاریكراو به‌هۆی كارانه‌بوونی
ئه‌و بنه‌ما نه‌ریتداهێنه‌وه‌یه كه له‌ناو ئه‌و میلله‌ته‌دا هه‌یه،
هۆكاری كارانه‌بوونه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌و میلله‌ته یان ئه‌و خێڵه
هوشیاریان به بوونی خۆیان نییه‌و نه‌كه‌وتوونه‌ته ناو بیركردنه‌وه
له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی له ژیانی خۆیاندا ده‌یكه‌ن چییه‌و بۆ ده‌یكه‌ن.
ئه‌وان هه‌ر خه‌یاڵیان لای ئه‌وه‌یه چۆن بتوانن پێداویستیه‌كانی
مانه‌وه‌یان دابین بكه‌ن.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ژیان ته‌نها له به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه
سروشتی وبایلۆجیه‌كانی خۆیاندا ده‌بینن ژیانیان له ژیانی مرۆیی دوور
ده‌كه‌وێته‌وه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له ژیانی زینده‌وه‌ره‌كانی تر
نزیك ده‌كه‌وێته‌وه كه سروشت ناچاری كردوون به‌و نه‌ریته بژین كه
بۆی داناون.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ژیانیان به‌و شێوه‌یه به‌سه‌ر ده‌به‌ن ئه‌و
نه‌ریتانه‌ی له باوانه‌كانیانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه به نه‌گۆڕی
ده‌مێننه‌وه‌و هیچ گۆڕانێك به خۆیانه‌وه نابینن. ئه‌و نه‌ریتانه
ته‌نها نه‌وه به نه‌وه له‌پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌ك خۆیان
ده‌گوازرێنه‌وه‌و خاسیه‌تی ئه‌و نه‌ریته سروشتییه وه‌رده‌گرن كه
نه‌ریتی زینده‌وه‌ره‌كانه.
ئه‌مه له‌و خێڵه سه‌رتاییانه‌دا كه له سه‌ده‌ی بیستدا
دۆزراونه‌ته‌وه‌و ئه‌نترۆپۆلۆجسته‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له
باره‌وكردوون ده‌بینرێت. ئه‌و خێڵانه نه‌ریته‌كه‌یان وه‌ك نه‌ریتی
سروشتیی زینده‌وه‌ره‌كان وه‌ك خۆی بۆ ساڵانێكی زۆر ماوه‌ته‌وه‌و هیچ
گۆڕانێكی ئه‌وتۆی به خۆیه‌وه نه‌بینیووه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی
كارانه‌بوونی ئه‌و بنه‌مایه‌وه‌یه كه له مرۆڤدا نه‌ریته‌كان
داده‌هێنێ.
ئه‌و خێڵانه‌ی له‌ودۆخه ده‌رده‌چن و هوشیاری به بوونی خۆیان په‌یدا
ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه بیركردنه‌وه، بنه‌مای نه‌ریتداهێنان له
ناویاندا كارا ده‌بێت و نه‌ریتی نوێ له ژیانی خۆیاندا داده‌هێنن و
نه‌ریته كۆنه‌كان جێ ده‌هێڵن. به‌ڵام ئه‌و خڵاینه‌ی كه ناكه‌ونه ناو
هوشیاری به بوونی خۆیان و بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه ده‌یكه‌ن، ئه‌و
بنه‌مایه له ناویاندا كارا نابێت و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌و
نه‌ریته‌ی كه له باوانه دێرینه‌كانیانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه هه‌ر
وه‌ك خۆی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و هه‌تا مردنیان پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بن.
___________________________________________________
بەشی
چوارەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan4.htm
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan1.htm
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ
محه‌مه‌د
|