راگەیاندنى
کەمپینی پشتگیری‌کردن لە دکتۆر عادل حوسێن.
ئێمە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسین لە شاری هەولێر، بەتوندی حوکمی زیندانی
کردنی نووسەرو ڕۆژنامەنووس دکتۆر عادل حوسێن ئیدانە دەکەین و داوا
دەکەین کە بە زووترین کات ئازاد بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش ئەم کەمپینە
رادەگەیەنین، بۆدروستکردنى فشارێکى مەدەنییانە لە پێناو پێداچوونە بە
حوکمەکەى دادگاى کەتنى هەولێر دژى دکتۆر عادل و ئازاد کردنى.
داوا لە سەرجەم نووسەران و ڕۆژنامەنووسان دەکەین کە هەڵوێست بنوێنن بە
پشتگیری کردن لە داواکاریەکانی کەمپینەکەمان کە بریتییە لە:
1- ئازادکردنی دکتۆر عادل حوسین کە ئێستا لە زیندانی محەتەی شاری
هەولێرە.
2- بنبڕکردنی زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان، بۆ ئەمەش داوا لە
سەرکردایەتی سیاسی کوردستان دەکەین کە هەڵوێستی ڕوون و یەکلایی
کەرەوەیان بنوێنن.
3- خستنە بواری کارپێکردنی یاسای نوێی ڕۆژنامەگەری، کە هەرچەندە
پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کردووە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیمزای
کردووە و لە ڕۆژنامەی (وەقائیقی کوردستان) بڵاوکراوەتەوە بەڵام تاکو
ئێستا دادگاکانی کوردستان کاری پێ ناکەن.
لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە
(
pshtgiry@ymail.com ) پشتگیریتان دەگاتە دەستمان،
کە پشتگیری کردنتان هەڵوێست نواندنە بۆ دابینکردنی ماف و ئازادی
ڕۆژنامەنووسانی کوردستان. لەگەڵ رێزماندا..
کەمپینی پشتگیری‌کردن لە دکتۆر عادل حوسێن
2/12/2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئازادیی
دادپەروەریی
مافى دیارکردنى چارەنووس
راگەیاندنى
پێکهاتنى "یەکێتى چەپى کوردستان".
وەکو پێویستیەکى سیاسى چارەنووسساز و بۆ زاڵبوون بەسەر جیاوازیەکان و
پەراگەندەیى بزووتنەوەى چەپى کوردستان و بۆ گرێدانى هێز و تواناى ئەو
کەسایەتى و رێکخراو و لایەنانەى بەرگرى لە مافە سیاسى و کۆمەڵایەتى و
مەدەنیەکان دەکەن و خەباتدەکەن بۆ چاکسازى ریشەیى لەژیان و گوزەرانى
خەڵکدا، دواى زنجیرەیەک کۆبوونەوە و کار‌و هەڵسوڕانى سیاسى و جەماوەرى
هاوبەش و فەراهەمبوونى زەمینەى یەکگرتن، سەرەنجام " کۆمیتەى کوردستانى
یەکێتى کۆمۆنیستەکان لەعێراق"، "پارتى چەپى کوردستان"، "کۆمەڵێک
لەهەڵسوڕاوانى چەپ و کۆمۆنیست" گەیشتن بە پێکهێنانى "یەکێتى چەپى
کوردستان" وەکو هەنگاوێکى گرنگ بەمەبەستى فەراهەمکردنى پێویستیەکان و
زەمینەکانى دامەزراندنى حزبێکى بنکەفراوانى یەکگرتوو.
ئامانجى سەرەکى "یەکێتى چەپى کوردستان" دامەزراندنى کۆمەڵگایەکى ئازاد
و دادپەروەر و خۆشگوزەران و بێ چین و چەوسانەوەیە و لەچوارچێوەى ئەم
ئامانجەدا تێدەکۆشین بۆ:
1. چارەسەرى کێشەى کورد لەسەر
بنەماى بەرەسمى ناسینى" مافى دیاریکردنى چارەنوس"، تائاستى جیابوونەوە
و پێکهێنانى دەوڵەتى سەربەخۆ. ئەم مافە لەیاساکان و دەستورى عێراقدا
جێگاى بۆ نەکراوەتەوەو نکوڵى لێدەکرێت بۆیە "یەکێتى چەپى کوردستان"
وەکو ئامانجێکى سەرەکى لەم بارودۆخەدا خەباتى دەکات.
2. دامەزراندنى دەوڵەتێکى مەدەنى
و دیموکراتى و عەلمانى لەکوردستان، لەسەر بنەماى مافى هاووڵاتیبوونى
یەکسان بۆ هەموو دانیشتوان بەبآ جیاوازى نەتەوەیى و ئاینى و تائیفى،
ئەنجامدانى هەڵبژاردن و گۆڕینى پەرلەمانى ئێست و دامەزراندنى حکومەتێکى
نوآ کەپشت بەدەنگدان و بەشدارى راستەوخۆى خەڵک ببەستێت و دیموکراسیەتى
راستەخۆ لەبەڕێوەبردنى کوردستاندا پەیڕەو بکات.
3. نەهێشتنى کێشەى گەندەڵى سیاسى،
ئیدارى و ئابوورى لەکوردستان.
4. دابینکردنى ئازادیە سیاسى و
مەدەنیەکان لەچەشنى ئازادى بیروڕا، رۆژنامەگەرى، رێکخراوبوون،
خۆپیشاندان و مانگرتن و جێگیرکردنیان لەدەستوورو یاساکاندا.
5. دامەزراندنى سیستمێکى ئابوورى
لەسەر بنەماى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى و نەهێشتنى چەوسانەوە، پەرەدان
بەخاوەندارێتى گشتى و دەخالەتى دەوڵەت لەدامەزراندن و بوژانەوەى
ژێرخانى ئابوورى کوردستاندا، دابینکردنى خزمەتگوزاریە تەندروستى و
کۆمەڵایەتیەکان.
6. باشکردنى ژیان و گوزەرانى
موچەخۆران و چین وتوێژەکانى خوارەوە، دیاریکردنى لانى کەمى کر و موچە
بەپێى پێویستیەکانى ژیان، دابینکردنى کار یان بیمەى بێکارى بۆ
هەمووکەسێکى ئامادە بەکار و کەمکردنەوەى بەرپرسیارێتى ئابوورى خێزان بۆ
منالڕ و پیر و پەککەوتەکان و سپاردنى بەدەوڵەت و فروانکردنى سیستمى
زەمانەتە کۆمەڵایەتیەکان بەگشتى.
7. بەرگرى لەژیان و مافەکانى چینى
کرێکار، خەبات بۆ داڕشتنى یاساکارێکى پێشکەوتوو کەماف و داخوازیەکانى
کرێکارانى کوردستان لەخۆبگرێت.
8. بەرگرى لەمافى یەکسانى هەمەلایەنەى ژن و پیاو و نەهێشتنى
هەڵاواردن و ستەم لەسەر ژنان لەیاساکان و لەژیانى سیاسى و کۆمەڵایەتى و
ئابووریدا.
9. ...........
"یەکێتى چەپى کوردستان" ئەو ماف و ئامانج و داخوازییانەى سەرەوە
بەسەرخەتى گشتى پلاتفۆرمى سیاسى خۆى دەزانێت و بۆ بەدیهێنانیان
تێدەکۆشێت، هاوکات بۆ خۆئامادەکردن و خۆرێکخستنى زیاتر خەریکى
زەمینەسازیە بۆ بەستنى کۆنگرەى دامەزراندنى پارتێکى خەباتکارى یەکگرتوو،
لەوبارەیەوە داواکارین ئەو لایەن و کەسایەتیە چەپ و پێشکەوتنخوازانەى
ئەم پلاتفۆرمە بە هى خۆیان دەزانن، لەمپرۆسەیەدا بەشدار و هاوکار و
هاوخەباتمان بن.
هەروەها "یەکێتى چەپى کوردستان" کارى هاوبەش و پێکهێنانى بەرەیەکى
ئۆپۆزسیۆنى بەپێویست دەزانێت و بۆ ئەو مەبەستە دەستى هاوکارى و
هاوخەباتى بۆ هەموو ئەوانە درێژدەکات کەشەریکى هەموو، یان بەشێک لە و
داخوازیانەى سەرەوەن.
بۆ پەیوەندیی:
07708949125 ،
07501208254
kurdistan left@yahoo.com e-mail
لیژنەى باڵای یەکێتى
چەپى کوردستان
25/11/2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆڕێک
بۆ هۆزان مه‌حمود له زانکۆی لیدز له به‌ریتانیا.
یه‌کێتی
زانکۆی لیدز به‌شی ژنان به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی له دژی توندووتیژی له
دژی ژنان 16 ڕۆژ له‌چالاکی یان ڕاگه‌یاندووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
هۆزان محمودیان بانگهێشت کردوه بۆ کۆڕێک له ژێر ناونیشانی:
16
رۆژ له چالاکی: خه‌باتی ژنان بۆ یه‌کسانی له عێراق.
ڕۆژی
هه‌ینی 5 ی دێسه‌مبه‌ر
کاتژمێر: 5 تا 6.30
ی ئێواره
زانکۆی لیدز
Michael
Sadler Building LG 15
هۆزان
محمود: نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ڕێکخراوی ئازادی ژنه‌و که‌سایه‌تی
یه‌کی پێشه‌نگ و هه‌ڵسواڕاوی مافی ژنانه له عێراق و کوردستان . هۆزان
چه‌ندین که‌مپینی جیهانی به‌ڕێخستوه له دژی کوشتاری ژنان و سه‌پاندنی
شه‌ریعه‌تی ئیسلام له ده‌ستوری عێراق و کوردستان وه که‌مپین بۆ
ڕاگرتنی یاسای فره‌ژنی له کوردستان.
بۆ
زانیاری زیاتر تکایه به‌م ئیمه‌له‌و تێله‌فۆنه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندی
بکه‌ن به مادێلین هاریس ڕێکخه‌ری سیمینار:
07941 819 785
Ipi6mhs@leeds.ac.uk
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ ئاگاداریی
زیندانیکردنی
دوو په‌نابه‌ری کورد له سوێد.
بۆ ڕای گشتی و
ڕێکخراوه مرۆیی یه‌کان و فیدراسیۆن و خه‌ڵکانی ئازادیخواز و مافی مرۆڤ
و ڕاگه‌یاندنه‌کان و پارته کوردی یه‌کانی کوردستان و نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان له‌ووڵاتی سوید :
له‌ڕۆژی
چوارشه‌مه‌ی 26/11/2008 ه‌وه دوو په‌نابه‌ری کورد که‌خه‌ڵکی سلێمانین
و ژن و مێردن له‌زیندانی شاری فلێن شوێنی ژماره 21 زیندانی کراون
به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی که‌مافی په‌نابه‌رییان نی یه وه‌لێره‌دا
ناوونیشانی شوێنه‌که ئاشکراده‌که‌م و له‌خواره‌وه ده‌ینووسم .
ئه‌وه‌ی شایانی
باسه به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه ڕاپێچی زیندانیان کردوون و
نه‌یانهێشتووه هیچ پێداویستی یه‌ک ببه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیاندا
که‌له‌ڕاستیدا شێوه‌ی گرتنه‌که‌و بردنیان بۆ زیندان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر
نامه‌ده‌نیانه بووه .
له‌وه‌ش خراپتر
ئه‌وه‌یه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دڵنه‌وایی ئافره‌ته‌که‌یان نه‌کردووه
چونکه ئافره‌ته‌که سکی هه‌یه‌و شه‌ش مانگه‌و باری ده‌روونی زۆر
خراپه.
هیوادارم
خه‌ڵکانی ئازادیخواز نه‌هێڵن ئه‌و دوو مرۆڤه له‌و کاته ناهه‌موارو
ناسکه‌دا بنێرنه‌وه بۆ کوردستان چونکه ئافره‌ته‌که ته‌ندروستی
خراپه‌و .. هتد . ئه‌وه‌ی شایانی باسیشه ئه‌و دوو مرۆڤه کاری سپی
ده‌که‌ن و زه‌کات ( زه‌ریبه ) ده‌ده‌ن به‌ووڵاتی سوید و نزیکه‌ی پێنج
ساڵه خۆیان به‌خێو ده‌که‌ن و هیچ کێشه‌یه‌کیان نی یه .
* تێبینی : ئه‌و ژن و مێرده
خۆیان پێیان خۆش نه‌بووه که‌ناوه‌کانیان بنوسرێت به‌ڵام داوای
یارمه‌تی ده‌که‌ن له‌هه‌موو ڕێکخراوێکی ئازادیخوازا و مرۆڤ دۆست .
م . حه‌مید
Hamid773@hotmail.com
شوێنی
زیندانیکردن:
Änglundavägen.
21
642 23 flen
Sverige-sweden
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له‌پێشوازی دادگایی‌کردنی تۆمه‌تباراتی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی كوردستان
كه‌سوكاری قوربانیانی شاری هه‌ڵه‌بجه
رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان، حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان .
دوای ئه‌وه‌ی تاوانبارانی تاوانی ئه‌نفال له‌دادگای باڵای
تاوانه‌كان دۆسێكه‌ی به‌تاوانی جینۆساید یه‌كلایی كرده‌وه‌و
تۆمه‌تبارانیشی به‌تاوانی جینۆساید " كۆمه‌ڵكوژیی، تاوانی جه‌نگ،
تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی"
تاوانباركردو سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندن.
ئه‌وا جارێكی تر له‌رۆژی
21/12 /2008 دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، له به‌غدا دادگایی
كردنێكی تر بۆ تۆمه‌تبارانی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی كوردستان‌و
به‌دیاری كراوی بۆ تاوانی هه‌له‌بجه سازده‌كات، كه تیایدا جگه
له تاوانبارانی ئه‌نفال چه‌ند تۆمه‌تبارێكی تریش ده‌خرێنه
قه‌فه‌زی تاوانه‌وه‌و دادگایی ده‌كرێن.
بێگومان به‌ده‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان،
به‌تایبه‌تی رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان، رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت
به‌ئه‌نفال‌وجینۆسایدو كه‌سایه‌تیه نیشتمانیه‌كان وه‌ک ماف
په‌روه‌ران‌و یاساناسان و سیاسی‌و رۆشنبیریه‌كان بۆسه‌رخستنی ئه‌و
دادگایی كردنه ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی‌و سیاسی‌و نیشتمانیانی
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان، بۆ رێزگرتن له‌گیانی شه‌هیدان‌و قوربانیان‌و
ئازاری بریندارانی رۆژی 16/3ی هه‌ڵه‌بجه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه،
هه‌رجۆره خه‌مساردیه‌ك، ده‌رهه‌ق به‌دۆسێی تاوانی هه‌ڵه‌بجه،
چاوپۆشین له‌تۆمه‌تباران‌و ئه‌وزانیاریانه‌ی له‌به‌رده‌ستان، بێبایه‌خ
ته‌ماشاكردنی دادگاكه‌و نه‌خستنه رووی ئه‌و به‌ڵگه‌و دۆكۆمینتانه‌ی
هه‌تا ئێستا به‌شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه، پێنه‌دانی زانیاری به
دادوه‌رو پارێزه‌ران‌و ده‌سته‌ی كارگیری لێكۆلینه‌وه‌ی دۆسێی
تاوانی كیمیابارانی هه‌له‌بجه، شه‌رمه‌زاری به‌رده‌م مێژووی ئه‌م
گه‌له‌جینۆسایدكراوه‌یان دهكاو هاوكاری كردنیشیان هۆكارێكه
بۆدوباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی‌و جینۆساید و
رێزگرتنیانه له‌مرۆڤ و به‌های مرۆڤایه‌تی.
دیسان به‌هیواین دادگای باڵای تاوانه‌كان به‌ئه‌ركی ئه‌خلاقی‌و
یاسایی خۆی هه‌ستێ‌و به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی تۆمه‌تباران
دادگایی بكا‌و
تاوانبارانی به‌سزای یاسایی بگه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها به‌دواداچونیش
له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تبارانه بكات، كه هێشتا به‌رده‌ستی دادگا
نه‌كه‌وتوون‌و تۆمه‌تبارن به‌و تاوانه. بێگومان سه‌ربه‌خۆیی دادگاكه
هه‌ر قوربانیان‌و كه‌سوكاریان ئاسوده‌ناكات، به‌ڵكو به‌های هاوڵاتی
بوون‌و مافه‌كانی مرۆڤیش له‌ئاینده‌دا ده‌سته‌به‌ر دهكاو خه‌ونی
تۆتالیتارێتیش له چاڵ ده‌نێ‌و ده‌بێته به‌ربه‌ستی راسته‌قینه‌و
به‌هێز له‌به‌رده‌می هه‌ر نیازێكی جینۆسایدكردنه‌وه‌ی كورد‌و
گه‌لانی تر له عێراق‌و ناوچه‌كه‌دا.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژبه‌ئه‌نفالكردن و جینۆسایدكرنی گه‌لی كورد - چاك
3/12/2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێشگیری لە بە تاڵان
بردنی ئاسەوارە مێژووییەكانی كوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەكرێ.
كوردستان و كوردنیوز:
كۆمیتەی پێشگیری لە بە تاڵان بردنی ئاسەوارە مێژووییەكانی نەتەوەی كورد
داوا لە خەڵكی كوردستان و حیزب و رێكخراوە سیاسییەكانی
رۆژهەڵاتی كوردستان و كۆڕ‌و كۆمەڵە جیهانیەكان دەكا سەبارەت بە بەتاڵان
بردنی ئاسەوارە مێژووییەكانی كوردستان لە لایەن رێژیمی كۆماری ئیسلامی
ئێرانەوە هەڵوێست بگرن.
كۆمیتەی پێشگیری لە بە تاڵان بردنی ئاسەوارە مێژووییەكانی نەتەوەی كورد
لە داواكارییەكی جیاجیا دا داوا لە سەرجەم خەڵكی كوردستان، حیزب و
رێكخراوە سیاسییەكانی كورد و رێكخراوەكانی پشتیوانی لە میراتی كلتووری
و مێژوویی كورد دەكا كە بە مەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرانبەر
بەتاڵان بردنی ئاسەوارە مێژووییەكانی نەتەوەی كورد بە تایبەت تەرمیی
مۆمیایی كراوی پاشایەكی 3500 ساڵە كە لەم دواییە دا لە شاری سنە
دۆزراوەتەوە، هەڵوێست بگرن و دەست بدەنە دژكردەوەیەكی جیددی . كۆمیتەی
پێشگیری لە بە بەتاڵان بردنی ئاسەوارە مێژووییەكانی نەتەوەی كورد لە
رێگەی دانانی وێبلاگێكەوە رۆژی پێنج شەمە 4ی سەرماوەز وەك رۆژی
ناڕەزایەتیی دەربڕینی گشتی لە شاری سنە دیاری كردوە و داوای لە خەڵكی
سنە و گشت خەڵكی كوردستان كردوە كە لە كاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆی رۆژی 14ی
سەرماوەز لە پاركی ئیستیقلالی ئەم شارە كۆ ببنەوەو دژ بە بەتاڵان بردنی
ئاسەوارە مێژووییەكانی كوردستان و لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە،
ناڕەزایەتیی دەربڕن.
كۆمیتەی ناوبراو هەروەها داوا لە خەڵكی كوردستان دەكا كە شەوی هەینی
15ی سەرماوەز سەری ساعەتی 10ی شەو بە كووژاندنەوەی چراكانیان بۆ ماوەی
10 خولەك درێژە بەم هەڵوێستە ناڕەزایەتیە بدەن. كۆیتەی پێشگیری لە
بەتاڵان بردنی ئاسەوارە مێژووییەكانی نەتەوەی كورد لە نامەیەك دا بۆ
سكرتێری رێكخراوی نێونەتەوەیی یۆنیسێف داوای لێ دەكا كە بە دواداچوونی
بەتاڵانبردنی تەرمی مۆمیایی كراوی پاشای 3500 ساڵەی گۆرستانی تەپۆڵكەی
زاگرۆس لەو شارە بكا‌و خەڵكی كوردستان لە نیگەرانی بە تاڵانبردنی
شوێنەوارە مێژوویییەكانی رزگار بكا.
هەر ئەم كۆمیتەیە لە داواكاری نامەیەك دا داوا لە دەزگەكانی راگەیاندنی
كوردی دەكا كە بە وردی بە دواداچوونی ئەم مەسەلەیە بكەن و هەواڵەكانی
پێوەندیدار بە بەتاڵان بردنی شوێنەوارە مێژووییەكانی كوردستان بە
زووترین كات بە ئاگاداری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بگەیەنن.
ناوه‌ندی
هه‌واڵی کوردستان و کورد
news@kurdistanukurd.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
.لە
ئاکامی تێکهەڵچوونی هێزەکانی رێژیم و خەڵک
دا 8 کەس بریندار دەبن
کوردستان و کوردنیوز: هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم هێرش دەکەنە سەر
کاسبکاران و لە ئاکامی تێکهەڵچوونی هێزە دژى گەلییەکانی رێژیم و خەڵکی
ناوچەکەو تەقەى چەند کەسێکی نەناسراو، 8 کەس لە هێزەکانی رێژیم بە
تووندى بریندار دەبن.
هەواڵنێرى ناوەندەى هەواڵى "کوردستان و کوردنیوز" لە شارى بانە پێی
راگەیاندین کە ئەمڕۆ، 10ى سەرماوەز هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیم لە شارى
بانە هێرشیان کردە سەر کاسبکاران لە بازارچەى "کۆخی حەمە چاورەش" لە
ناوچەى حەوتەوانانی ئەم شارە و زۆربەى بار و کەلءپەلی کاسبکارانیان کە
بریتی بوون لە گازۆئیل و نەوت و سیگار، ئاور تێبەردا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە بەرانبەر ئەم هێرشەى هێزەکانی رێژیم دا خەڵکی
ئاوایی "ئاڵوەت" ی شارى بانە دەستیان دایە نارەزایەتی دەربڕین و بە ژن
و پیاوو گەورەو چووکەوە بەرەنگارى هێزە سەرکەتکەرەکانی رێژیم بوونەوە و
زیانیان بە چەند ماشێنێکی هێزەکانی رێژیم گەیاند کە لە بەرانبەر دا
هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم فشاریان بۆ خەڵکی ئاوایی ئاڵوەت هێنا کە
دەبێ برى ماشێنەکانیان چەند ماشێنێکی خۆیان تەحویل بەوان بدەن کە ئەم
داوایەش لە لایەن خەڵکی گوندەکەوە لە گەڵ ناڕەزایەتى بەرەوڕوبوو.
بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکە هێزەکانی رێژیم بە چەند ماشێنێکەوە
گەڕانەوە بۆ کۆخی حەمە چاورەش و داوایان کرد کە لە شارى بانەوە هێزى
کۆمەکییان بۆ بنێرن. کاتێک کە خەڵکی گوندى ئاڵوەت هەستیان بەم پیلانەى
هێزەکانی رێژیم کرد بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەیان بە دانانی بەرد
جادەکەیان گرت. لە کاتی گەرانەوەى هێزەکانی رێژیم بۆ سەر خەڵکی ئاوایی
ئاڵوەت و لە کاتی لابردنی بەردەکانی سەر رێگا، چەند چەکدارێکی نەناسراو
هێرش دەکەنە سەر هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم و تەقەیان لێدەکەن و لە
ئاکام دا 8 کەس لە دژى گەلییەکان بە توندى بریندار دەبن و باقی
هێزەکانی دیکەى رێژیم لە ناوچەکە دوور دەکەونەوە.
بە پێی زانیارییەکان دواى گواستنەوەى بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەى بانە
بە هۆى کارى بوونی برینی چەند کەسێکیان، بۆ نەخۆشخانەى سنە رادەگوێزرێن.
بە پێی ئەو زانیارییانەى بە "کوردستان و کوردنیوز" گەیشتووە یەکێک لە
بریندارەکان کەسێکە بە ناوى سەرهەنگ تورابی.
سەرهەنگ تورابی بەرپرس و فەرماندەى هێزە سەرکوتکەرەکانی سەر سنوورى
ناوچەى بانەیە و یەکێک لەو مۆرە جەنایەتکارانەى رێژیمە کە دەستی بە
خوێنی دەیان کاسبکارى بێ تاوانی سەر سنوور سوورە.
ناوه‌ندی
هه‌واڵی کوردستان و کورد
news@kurdistanukurd.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
با ڕۆژی
21-12
، بکه‌ینه ڕۆژی
داواکاری دادگایی سه‌رجه‌م تاوانکارانی هه‌ڵه‌بجه.
تاوانی هه‌ڵه‌بجه له ڕێکه‌وتی 16 -3-1988 ، ته‌نها سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی
تاوانکار نه‌بوون له به‌رامبه‌ری ، به‌ڵکه هه‌موو ئه‌و وڵات و
کۆمپانیایانه‌ی هاوکاری ڕژێمی ڕوخاویان کرد ، به دانی چه‌کی کیمیاوی ،
فڕۆکه ، زانیاری سیخوڕی ، یارمه‌تی لۆجستیکی به‌شێکن له تاوانه‌که ،
ئه‌مڕۆ ده‌بێت باجی تاوانبارییان بده‌ن .
21-12 ڕۆژێکه بۆ شه‌رمه‌زاری هه‌موویان و په‌ڵه‌یه‌که به‌ناو چه‌وانیانه‌وه
.
ناوه‌ندی چاک داوا له هه‌مووان ده‌کات ، با هه‌موو پێکه‌وه ڕۆژی
21-12 بکه‌ینه ڕۆژی داوای گشتی بۆ دادگایی سه‌رجه‌م تاوانکارانی کۆمه‌ڵکوژی
هه‌ڵه‌بجه به بێجیاوازی .
له ناوخۆی کوردستان و هانده‌ران ، بکه‌رانی ئه‌م تاوانه شه‌رمه‌زار
بکه‌ین و داوای دادگایی‌کردنی ئه‌نجامده‌رانی بکه‌ین .
ناوه‌ندی چاک
1-12-2008
www.chak.be
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌مینارێك بۆ
سیاسه‌تمه‌داری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ڕێزدار حاجی
ئه‌حمه‌دی له شارى له‌نده‌ن.
چونكه به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی به‌سه‌ردانێك له‌وڵاتی به‌ریتانیایه،
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا به‌پێویستی زانی سه‌مینارێكی بۆ ساز بكات،
بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی كوردی به‌ریتانیا له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕۆژه‌ڤی
دوا گۆڕانكاری و بویه‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بزاڤی ڕزگاری
خوازی كوردستان بین.
بۆیه بۆ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئاره‌زوویان هه‌یه ئاماده‌ی
سه‌میناره‌كه بن، داوایان لێ ده‌كه‌ین ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی
06/12/2088 له‌و ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه كاتژمێری 6 ی ئێواره ئاماده‌ی
سه‌میناره‌كه بن.
بؤ زانيارى زياتر :
07709435998
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا
01/12/2088
www.chak.be
کات و شوێنی
کۆبوونه‌وه‌که:
Rivercourt Methodist Church
King Street
Hammersmith, London
W6 9JT
6.00 - 8.00 pm
Saturday 6 / 12 / 2008
Ravenscourt Park Station:
District Lin
Hammersmith Station:
District, Piccadilly,
Hammersmith & City Lines.
Buses: 27, 190, 267, 391, H91
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئێمه
مۆنومێنته‌که‌ی هه‌له‌بجه‌مان سووتاند -
وه‌لامێک بۆ مه‌لا به‌ختیار.
راستی هه‌له‌بجه‌یی
پێش ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار بڵێم که‌بۆ سووتاندمان، پێشنیارێکت بۆ ده‌که‌م
که‌ده‌ورانی ئه‌و جۆره‌له‌قسه‌کردن و وتاردان به‌سه‌رچووه‌باشوایه‌که‌له‌جێگایه‌کدا
یان له‌خولێکی قسه‌فێربوون ئه‌وه‌ی که‌به‌ئێنگلیزی پێی ده‌لێن پره‌زه‌نته‌یشن
بخوێنیت بۆ ئه‌وه‌ی فێری قسه‌کردن بیت. له‌فیستیڤالێکی ئه‌ده‌بیدا که‌بریار
وایه‌به‌رزترین ئاست و توانا و جوانترین وشه‌له‌وێ ده‌وور ببینێت. لێ
تۆ له‌ئاستی مندالێکی قوتابی سه‌ره‌تایی ئه‌ورپاشدا هونه‌ری قسه‌کردنت
نییه تا ده‌م له‌وه‌به‌یت که‌سالێکی تر فیستڤالی گه‌لاوێژ بکه‌یت به‌جیهانی
و قه‌رار‌بێت نووسه‌رانی گه‌وره‌ی جیهانی بێن و گوی له‌به‌ریزتان بگرن
له‌ته‌لاری هونه‌ری یه‌کێتی له سلێمانی. له‌به‌رده‌م خه‌لکدا و له‌به‌رده‌م
که‌ناله‌کاندا پاساوی چی ده‌هێنیته‌وه‌و منه‌تی چی ده‌که‌یت گوایه‌هه‌موو
پێداویستیه‌کانی هه‌له‌بجه‌تان دابینکردوه، ئه‌گه‌ر ماساوچیه‌کانی ده‌ورووبه‌رت
سه‌رت بۆ بله‌قێنن ئه‌وا برواناکه‌م خه‌لک به‌ئاسانی گالته به‌قسه‌کانیشت
نه‌که‌ن.
جا با پێت بڵیم بۆ مۆنومێنته‌که‌مان سووتاند و
ئێمه‌کێ بووین.!
ئه‌و ده‌سته‌که‌هه‌میشه‌بۆته‌مۆته‌که‌ی گیانتان ئێمه‌ی خه‌لکی هه‌له‌بجه‌بووین
نه‌ده‌ستی ره‌ش و نه‌ده‌ستی کۆنه‌په‌رست نیین. وه‌ک هه‌له‌بجه‌یی ده‌سته‌کانی
خۆمان بوو، هه‌مان ئه‌و ده‌ستانه‌بووین که به‌ر‌گریمان له‌ئازادی‌به‌رێزتان
کرد له‌زیندانه‌که‌ی یه‌کێتدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مت له‌رێبازی شاسوار
جه‌لال (ئارام) ده‌کووتا، هه‌مان ئه‌و ده‌ستانه‌بووین که‌دژی به‌عس
بووین، هه‌مان ئه‌و ده‌ستانه‌ش بووین که‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و مه‌لا
عه‌لی مان له‌هه‌له‌بجه‌کرده‌ده‌ره‌وه. لێ ئێوه‌و سه‌رۆکه‌به‌رزه‌که‌ت
چوونه‌تارانی پایته‌ختی ره‌شی جمهوری ئیسلامیه‌کان و مه‌لا عه‌لی و
بزووتنه‌وه‌تان به‌پێی بریارنامه‌ی تاران هێنایه‌وه‌بۆ سه‌ر سه‌ری خه‌لکی
هه‌له‌بجه. ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی سوالێکتان ده‌ست ده‌که‌وێت به‌ناوی
هه‌له‌بجه‌وه‌و هه‌رچی یارمه‌تی خه‌لکی هه‌له‌بجه‌هه‌یه‌که‌له‌لایه‌ن
ریکخراوه‌کانی جیهانه‌وه‌ده‌کرا، ئێوه‌به‌ناوی ئه‌وه‌ی که‌هه‌له‌بجه‌له‌ژیر
ده‌ستی ئیسلامیه‌کاندایه‌بۆ خۆتان به‌تالان به‌رن و له‌سلێمانی بیکه‌نه
سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌و له‌نێوان خۆتاندا دابه‌شی که‌ن. دواتریش که‌ئه‌مریکا
هات و ده‌ووری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌ما ئێوه‌ده‌بوایه‌کارێکتان
بکردایه‌که‌بزنزه‌که‌تان په‌کی نه‌که‌ویت و هه‌ر خه‌ریکی بازرگانی بن
به‌ناوی هه‌له‌بجه‌وه. بۆیه ئه‌و مۆنومێنته‌باشترین بیت المال بوو
که‌به‌سواڵ پاره‌ی پێ کۆکه‌نه‌وه. ده‌ستی ئازا و سپی هه‌له‌بجه‌یه‌کان
سووتاندیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو دنیا ئێوه‌ڕه‌ش و رسوا بکه‌ن و کاسپیه‌که‌تان
په‌کی که‌وێت. ئه‌و ده‌ستانه‌ئیمه‌بووین.... منه‌تیش مه‌که‌ن به‌سه‌ر
خه‌لکی هه‌له‌بجه‌وه‌ئیوه‌زۆر رسواترن له‌وه‌ی که‌منه‌ت به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌بکه‌ن.
هه‌له‌بجه‌بوویه‌قوربانی و گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی به‌سه‌ر هات، لێ شیعه‌کان
دادگای سه‌رانی به‌عسیان کرد و ئه‌و هه‌مووه‌وه‌عده‌ی که‌به‌خه‌لکی
کوردستان و هه‌له‌بجه‌تان دا ئه‌ویشتان فرۆشت. رسوای له‌وه‌زیاتر ئێستا
گه‌نده‌لی و تالانیتان ئه‌وه‌نده‌زۆره‌له‌وانه‌یه‌عه‌یب بێت باسی شتی
بچووک و ژیانی تایبه‌تی وه‌ک ئه‌وه‌بکه‌یت به‌رێزه‌که‌ی لای تۆ له‌ئه‌ورووپاوه‌جلی
....ی تایبه‌تی بۆ دێت به نرخی هه‌زاران دۆلار، بێجگه‌له‌و هه‌موو
پاره‌ی که‌له‌شه‌وه‌سووره‌کانی ... سه‌رف ده‌که‌ی. لێ برینداره‌کانی چه‌کی
کیمیایی هه‌له‌بجه‌ئێستاش له‌ئازاردا ده‌تلێنه‌وه.
ژینگه‌ی هه‌له‌بجه‌ئێستاش پیسه‌و و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیر به‌ژێر له‌گه‌ل
زۆربه‌ی کۆمپانیا تاوانباره‌کاندا رێکه‌وتوون ته‌نانه‌ت ناشوێرن به‌حکومه‌تی
عیراقی فیدرالیه‌که‌ی خۆتان بلێن که‌به‌چه‌ند سه‌د ملیۆن دۆلاریک ژینگه‌ی
هه‌له‌بجه پاکاتاوه. زۆر شتان پێووتراوه‌و زۆر شتان له‌سه‌ر نووسراوه‌به‌رامبه‌ر
به‌و تاوانانه‌ی که‌کردووتانه‌به‌رامبه‌ر خه‌لکی هه‌له‌بجه و کوردستان.
ئه‌وه‌نده‌ت پێده‌لێم که‌تۆ له‌ئاستی ئه‌وه‌دانیت و زۆر له‌وه‌بچووکتری
که‌باسی خه‌لکی هه‌له‌بجه‌بکه‌یت، میژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه.
|