٧\١٠\٢٠١٦
دیموكراسی له
تیۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین!

ئاریتما موحه‌مه‌دی
- بەشی
شازدە -
ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به درووشمه‌كانی جێگیركردنی چه‌مكی دیموكراسیی له
كۆمه‌ڵگاكان ههڵواستووه، ته‌نیا ئامانجیان ده‌ستگه‌ییشتن به ده‌سه‌ڵات
و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه و سامانه. له ئه‌گه‌ری جێگیربوونی
دیموكراسیدا كۆشكیان ده‌كه‌وێته له‌رزه. بۆیه تاكوو ده‌سه‌ڵاتدارێتیی
سیاسیی ئه‌م كۆمه‌ڵگانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه
و كه‌سانی نه‌شیاودا بێ، نابێ چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاریی سیاسیی قووڵ و بنه‌ڕه‌تیی
بین. چونكه ئه‌وان ته‌نیا دیموكراسیی له چوارچێوه‌ی دروشم‌دا به‌كار
ده‌هێنن. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و سیاسیی و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌مڕۆ
ته‌نیا له ڕێگای دیموكراسییه‌وه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و
كۆشكیان پێ چۆڵ ده‌كرێت.
كه‌واتا دەستگرتن به سه‌ر درووشمی جێگیركردنی دیموكراسیی له ناوچه‌كه‌دا
ته‌نیا درووشمێكی پووچ و بێبنه‌مایه. له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كێ له تاییبهتمهندییهكانی
پڕۆسه‌ی دیموكراسیی ئه‌وه‌یه كه وڵاتێكی وێران ڕۆژ له دوای ڕۆژ
گۆڕانكاریی قووڵ به‌خۆیه‌وه ببینێت و دۆخی سیاسیی و ئابوورییه‌كه‌ی گه‌شه
بكات و پێش بكه‌وێت. به‌ڵام دۆخی سیاسیی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
تاكوو هه‌نووكه‌ش ئاڵۆز و ئاڵۆزتریش بووه. بۆیه چاره‌سه‌ریی بنه‌ڕه‌تیی
كێشه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگانه له تێڕوانینی سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌وه
ده‌ستبه‌ر ناكرێت. پارت و ڕێكخراوه‌كانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
كه به‌رده‌وام پێداگرییان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دیموكراسیی كردووه‌ته‌وه،
دۆخی وڵاته‌كانیان پتر ئاڵۆز كردووه. دیموكراسیی ڕۆژئاوایی لانیكه‌م
له پێوه‌ندیی به ئاشتیی، ئازادیی و مافه‌كانی مرۆڤ مێژووێكی خاوێنی
له وڵاتانی ڕۆژئاوایی هه‌یه و تا ئاستێكی پێشكه‌وتوو ئازادییه‌كانی
بۆ گه‌لانی ڕۆژئاوا ده‌ستبه‌ر كردووه.
به‌ڵام بۆچی ئه‌م دیموكراسییه ڕۆژئاواییه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكوو دۆخی سیاسیی
وڵاتانیی ڕۆژهه‌ڵاتیی پتر ئاڵۆز ده‌كات. ئه‌مه گه‌لێك هۆوهۆكار له‌خۆ
ده‌گرێت كه گرینگ‌ترینیان ئه‌وه‌یه وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست خاوه‌ن
سیاسیی و سه‌ركرده‌ی مه‌زن و دڵسۆز نین، به‌ڵكوو زۆربه‌ی سیاسیی و سه‌ركرده‌كانی
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كهسایهتیگهلێكی گه‌نده‌ڵ و ساماندۆست
و ده‌سه‌ڵاتخوازن. ئه‌وان دیموكراسیان ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌وێ كه له‌و
ڕێگایه‌وه به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن و سامان كۆبكه‌نه‌وه. كاتێكیش به ده‌سه‌ڵات
گه‌ییشتن جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی بۆ خۆیان داده‌بڕن و ئیزن به
جێگیربوونی كولتووری دیموكراتیی ناده‌ن. دیاره من ڕه‌خنه‌ی زۆرم له‌سه‌ر
پڕۆسه‌ی دیموكراسیی هه‌یه. چونكه ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش درووستبێ كه ئه‌گه‌ر
دیكتاتۆرێك وڵاته‌كه‌ی خۆش بووێت خزمه‌تی بكات و گه‌شه‌ی پێبدات. به‌ڵام
ئه‌م چه‌شنه دیكتاتۆرانه زۆر كه‌من و وه‌ك باس ده‌كرێت ته‌نیا قه‌زافیی
دیكتاتۆرێكی دڵسۆز بۆ وڵاته‌كه‌ی بووه.
یه‌كێ له‌و ڕه‌خنانه‌ی من كه له‌و چه‌مكه هه‌مه ئه‌وه‌یه كه
دیموكراسیی ڕێگه‌یه‌كی باشه بۆ گه‌نده‌ڵكاران و ده‌سه‌ڵاتخوازانی گه‌نده‌ڵ
و سامانادۆستان كه به به‌كارهێنانی ئه‌و پڕۆسه دیموكراسییه ده‌سه‌ڵات
به‌ده‌سته‌وه بگرن. ئێمه ده‌بین كه زۆربه‌ی حوكوومه‌ته دیكتاتۆرییه‌كانی
ناوچه‌كه، زۆربه‌ی سه‌ركرده و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه له ڕێگای
دیموكراسییه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و به یاسایی
خۆیان سه‌پاندووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست. كه‌واتا
ئه‌م پڕۆسه له‌م وڵاتانه ته‌نیا له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌نده‌ڵكاران
و ده‌سه‌ڵاتخوازانه و كۆمه‌ڵ هیچ ده‌ستكه‌وتێكی ئابووریی و سیاسیی له‌و
پێوه‌ندییه‌دا ده‌ست ناكه‌وێت. من پڕۆسه‌ی جڤاكیی به تاكه چاره‌سه‌ریی
كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پێناسه ده‌كه‌م و پێم
وایه كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كۆی گشتیی ئاڵۆزییه سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی
و ئابوورییه‌كان جێگیركردنی پڕۆسه‌ی جڤاكی گه‌له. چونكه له پڕۆسه‌ی
جڤاكی گه‌لدا خه‌ڵك ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتدارن و خۆیان باشتر له كه‌سانی
دیكه زانیاری‌یان له‌سه‌ر كێشه‌كانیان هه‌یه. له پڕۆسه‌ی جڤاكی گه‌لدا
حوكوومه‌ت خزمه‌تكاری ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵكه و ته‌نیا پێداویستییه‌كان بۆ
گه‌شه‌دان و پێشخستنی كۆمه‌ڵ دابین ده‌كات.
تاكه ڕێگه كه بتوانێ ببێته ستراتیژیی ڕۆخانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و
بنه‌ماڵه و هێنانه‌ئارای دهسهڵاتێكیی دادپه‌روه‌ر و كراوه، له هه‌ناوی
گه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگا سه‌رچاوه ده‌گرێت و پێویسته كه
كۆمه‌ڵ پشتئه‌ستوور نه‌بێ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و له پێناو ئاشتیی
و ئازادی‌دا خه‌باتی بێ وچان ده‌ست پێبكات. هێنانه‌دی ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته
به ئاستیی هۆشیاریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی كۆمه‌ڵگا. تاكوو دۆخی
ئابووریی و ژیان و گووزه‌رانی كۆمه‌ڵگه گۆڕانكاریی به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت،
ناكرێ چاوه‌ڕوانیی گۆڕانكاریی گشتگیر بكه‌ین. بۆیه كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست پێویستیان به شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسیی و ئابووریی هه‌یه
و پێویسته كه خاوه‌ن هزرانی ناوچه‌كه داهێنه‌ری ئه‌و چه‌مكه
گۆڕانخوازانه بن نه‌ك چه‌مكێك كه له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌وه هاورده
بكرێت. چونكه ئه‌وكات ئه‌و چه‌مكه ناتوانێ كێشه‌كان وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ر
بكات و به قه‌یران قه‌یران تێده‌په‌ڕێنێت.
ئاماژه؛ دیموكراسیی له وڵاتی هیند جێگیر كراوه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌كه
دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی خه‌ڵك گۆڕانكاریی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه،
ده‌بینین كه كۆمه‌ڵی هیند له دۆخێكی دژوار‌دا ژیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و
برسێتیی باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا كێشاوه و له به‌شێك له ناوچه‌كانی
هیند خه‌ڵك بۆ بژێویی ژیان منداڵه‌كانیان ده‌فرۆشن یانخود ده‌یانكوژن.
هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆمه‌ڵگای هیند له یه‌كێ له
هه‌نگاوه‌كانی گواستنه‌وه‌دا و له كاتی هه‌ڵزنانی له به‌شێك له
قۆناغه‌كانی سیاسی‌دا خاوه‌ن سه‌ركرده‌ی بلیمه‌ت بووه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته
هۆی ئه‌وه‌كه ئه‌و سه‌ركردانه ده‌سه‌ڵاتخواز نه‌بوونه و پڕۆسه‌ی
دیموكراسییان له‌و وڵاته‌دا جێگیر كردووه. به‌ڵام ئه‌وه له كاتێكدا
بووه كه هاوكات تاكی كۆمه‌ڵگای هیند خاوه‌ن هۆشیاریی سیاسیی نه‌بووه
و نه‌یتوانیوه كه ئه‌و گۆڕانكارییانه له قازانج و بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی
وڵاته‌كه‌یان كه‌ڵك وه‌رگرن.
بۆیه كاپیستالیستهكان له هاتنه‌ئارای ئه‌و ده‌رفه‌ته‌دا كه‌ڵكیان وه‌رگرت
و سامان و سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگای هیندیان ڕاماڵ كرد. هه‌نووكه وڵاتی
هیند خه‌ریكه ده‌بێته جه‌مسه‌رێكی ئابووریی له ئاستی جیهاندا، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتووانی هیند له خه‌ڵكی هه‌ژار
و نه‌دار پێك دێن، چونكه كۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا
دابه‌ش بووه، به‌شێكی زۆر هه‌ژار و نه‌دار كه له شلۆمهكان ژیان
تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و به‌شێكی دیكه‌شیان سامان و سه‌روه‌ته‌كانیان گه‌لێك
زۆره. ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه كه ئه‌و كۆمه‌ڵگه به‌خته‌وه‌ریی
ده‌ستبه‌ر ناكات. كه‌واتا وڵاتی هیند وڵاتێكی سه‌رمایه‌داره كه زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌ژاره.
هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هیندییه‌كان خاوه‌ن پڕۆسه‌ی
دیموكراسیی بوون، به‌ڵام خاوه‌ن كۆمه‌ڵێكی هۆشیار و پێشكه‌وتووخواز نه‌بوون.
یه‌كێ له تاییبهتمهندییهكانی دیموكراسیی كه له هندێك وڵات‌دا كاره‌ساتی
لێكه‌وتووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پڕۆسه ده‌لاقه و ده‌ره‌كانی
وڵات به‌ڕووی دوونیادا ده‌كاته‌وه و له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی كۆمه‌ڵی
هۆشیار و سه‌ركرده‌ی تێگه‌ییشتوو و بلیمه‌تدا، وڵات هه‌رزانفرۆش ده‌كرێت
و ده‌بێته وڵاتێكی به‌كارهێنه‌ر و ده‌بێته بازار بۆ وڵاتانی دیكه،
له ئاكامدا كێشه‌ی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دێنه‌كایه‌وه و
وڵات تووشی تێڕمانی ئابووریی ده‌بێت. {له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌رێمی
باشووری كوردستانیش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه}
كه‌واتا ئه‌وه دیموكراسیی نییه كه ئازادیی، یه‌كسانیی، ئاشتیی و
دادپه‌روه‌ریی دابین ده‌كات، به‌ڵكوو ئه‌وه ئاستی هۆشیاریی سیاسیی،
كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌كه وڵاتێك وێران
ببێت یانخود پێشبكه‌وێت. ئه‌گه‌ر گه‌لی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ئاستی
هۆشیاریی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌سه‌ر بێ، بێگومان ئه‌گه‌ر سیسته‌می
سیاسیی ئه‌و وڵاته دیكتاتۆریش بێ، هه‌ر پێش ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
گه‌لی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیش ئاستی هۆشیاریی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییان له
خوار بوو، بێگومان ئه‌گه‌ر سیسته‌می سیاسیی وڵاته‌كه‌شیان دیموكراسیی
بێ هه‌ر دوا ده‌كه‌وێت و گیرۆده‌ی گه‌نده‌ڵیی، دواكه‌وتوویی سیاسیی،
كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووری ده‌بێ. {وڵاتی هیند له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌یه‌كی
ڕوونه} به‌ڵام چه‌مكی جڤاكی گه‌ل یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌كه هه‌ر
كۆمه‌ڵگایه‌ك ڕێی پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی خۆی بدۆزێته‌وه.
ئه‌مه ته‌نیا خاڵێكه كه له سیسته‌می دیموكراسیی و سیسته‌مه‌كانی
دیكه‌دا به‌دی ناكرێت. چونكه بناغه و چوارچێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه له‌سه‌ر
بنه‌مای ده‌سه‌ڵات، به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپیی و حیزبیی، سه‌رمایه و
سامان دامه‌زراوه. ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانهه‌وێ له ڕێگای دیموكراسییه‌وه
به‌ده‌سه‌ڵات بگه‌ن، بێگومان هه‌وڵی سه‌رمایه، سامان و ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن
و له دوورماوهشدا هه‌وڵی خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌ده‌سته‌وه
گرتنی تێكڕای جمگه سه‌ره‌كییه‌كانی حوكوومه‌ت و وڵات ده‌ده‌ن. {شایانی
وتنه كه دامه‌زرانی ئیمپراتووری ماد له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆسه‌ی جڤاكی
گه‌ل بووه}. ئه‌گه‌ر سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ر وڵاتێك له‌سه‌ر بنه‌مای
پڕۆسه‌ی جڤاكی گه‌ل بێ، ئه‌گه‌ر هاتوو و وڵاته‌كه تووشی قه‌یرانی
سیاسیی ببێ، خه‌ڵك هه‌ستی پێناكه‌ن و ژیان وه‌ك خۆی به‌بێ هه‌ستكردن به
كه‌موكووڕیی و پێداویستیی تێپه‌ڕ ده‌بێ. چونكه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بۆی
خۆی خاوه‌ن حوكوومه‌تێكی خۆماڵییه و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌رچاوه‌كانی
ئابوورییه‌كه‌شی هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره دابین ده‌كرێت.
ده‌بێ یه‌كه‌م قۆناغی سه‌رله‌نوێ داڕشته‌وه‌ی بنه‌مای سیاسیی و
ئابووریی هه‌ر وڵاتێك جێگای باییخ بێ و هاوكات هه‌ستیاره، بۆیه ده‌بێ
به وریاییه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵنێنه‌وه. باشووری كوردستان خاوه‌ن
زه‌ویه‌كی پان و به‌رین و به‌رئاوه، كه‌چی كه‌رتی خۆماڵی كشتوكاڵیان
له‌بیر كردووه و په‌نایان بۆ كه‌رتی نه‌وت برد، ئه‌مه‌ش حوكوومهتهكهیانی
به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شان و ئاڵۆزیی پاڵ پێوه‌نا. پێویسته كه ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و هه‌رێمه به‌خۆیاندا بچنه‌وه و سه‌رله‌نوێ پلانی نوێ بۆ كه‌رتی
به‌راو و كشتوكاڵ دابڕێژن. زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌ن سامانی
نه‌وتن گه‌نده‌ڵیی ڕووی تێكردوون، چونكه سه‌ركرده‌كانیان سه‌رمایه‌خواز
و ده‌سه‌ڵاتخواز بوونه.
وڵاتێكی وه‌ك باشووری كوردستان قه‌د پێویستی به‌وه نه‌بووه كه له
بووژاندنه‌وه‌ی ئابووریدا كه‌ڵك له سامانی نه‌وت وه‌رگرێت، چونكه
خاوه‌ن زه‌وییه‌كی به پیت و به‌رئاوه. كه‌چی باییخی پێ ناده‌ن. له‌به‌ر
چی باییخی پێناده‌ن؟ چونكه ئه‌گه‌ر باییخ به كه‌رتی كشتوكاڵ بدرێت،
خه‌ڵك قازانج ده‌كات و كۆمه‌ڵ ده‌بووژێته‌وه و جێپێی ده‌سه‌ڵاتداران
لێژ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باییخ به كه‌رتی نه‌وت بدرێ ده‌سه‌ڵات
قازانج ده‌كات، چونكه له‌و وڵاته‌دا ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ستیان
به نه‌وت ڕا ده‌گات. بۆیه ئه‌و سه‌ركردانه بۆ هه‌رێمه‌كه‌یان دڵسۆز
نین. باشترین كات بۆ ئه‌وه كه سهرمایهخوازان په‌ره به سه‌رمایه
و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بده‌ن ئه‌و كاته‌یه كه وڵات له قه‌یراندا بێ.
ئه‌م قه‌یرانانه‌ش له ده‌روازه‌ی تێڕوانینی كاپیتالیسته‌كانه‌وه دێته
ده‌ر.
___________________________________
بەشی
پازدە:
www.emrro.com/dimukrasiyle15.htm
بەشی
چواردە:
www.emrro.com/dimukrasiyle14.htm
بەشی
سێزدە:
www.emrro.com/dimukrasiyle13.htm
بەشی
دوازدە:
www.emrro.com/dimukrasiyle12.htm
بەشی
یازدە:
www.emrro.com/dimukrasiyle11.htm
بەشی
دە:
www.emrro.com/dimukrasiyle10.htm
بەشی
نۆ:
www.emrro.com/dimukrasiyle9.htm
بەشی
هەشت:
www.emrro.com/dimukrasiyle8.htm
بەشی
هەفت:
www.emrro.com/dimukrasiyle7.htm
بەشی
شەش:
www.emrro.com/dimukrasiyle6.htm
بەشی
پێنج:
www.emrro.com/dimukrasiyle5.htm
بەشی
چوار:
www.emrro.com/dimukrasiyle4.htm
بەشی
سێ:
www.emrro.com/dimukrasiylet3.htm
بەشی
دوو:
www.emrro.com/dimukrasiylet2.htm
بەشی
یەک:
www.emrro.com/dimukrasiylet.htm
ماڵپه‌ڕی
ئاریتما موحەمەدی
|