١\٢\٢٠١٦
دوایین رێگا.

عەبدوڵا
سڵێمان(مەشخەڵ)
بەلیستێک خەون و
ئاوات و ئومێدەوە
بە ڕێگایەکدا داگەڕاین
پڕ لە ونبوون و ماڵئاوایی و مردن بوو
ئازیزانمان یەکە یەکە لە نێو خوڕەی چەمی ژیان
لە بەردەم کەڵبەی گورگدا لە باوەش کرد
خۆشمان چووینە حزوری ئەژدیهای قەدەر
هێشتا چاومان بریسکەی تیا دەدرەوشاوە
هێشتا ترپەی دڵمان دەیوت بڕواننە ئاسۆی رەنگاوڕەنگ
هەتاهەتا و بێکۆتایە
لە رێی شەپۆڵێکی سەرشێت دوا هەناسەی کۆیلەبوونمان بەخشی بە ئازار و
خەمی
ئینسانەکانی دۆزەخی خوای سەر زەوی و
چاوچنۆکیی قازانجکەرانی سەرمایە
ئێمە خنکاین لەو خودایە وایە نەزان و بێ ئاگاین
تازە ئیتر زۆر درەنگە و من نایبینم
گۆڕی ساز و هەڵکەنراوی خودای غاز و دۆلار و نەوت
بەڵام مەرگی ئێمەی خنکاو تاوانێکە
وەک هەزاران تاوانی تر لە ئەستۆی ئەو دزانە کەوت.
کانوونی دووەمی
٢٠١٦
- کەنەدا
ماڵپهڕی عهبدوڵا
سڵێمان(مهشخهڵ)
|