|
له پێناو
ئازادکردنی (عه‌لی مه‌حمود
و مام هه‌ژار و ناجی ئه‌رگوشی).

عه‌لی مه‌حمود،
مام هه‌ژار، ناجی ئه‌رگوشی
سوپاسنامەی
چاودێری کوردۆساید/ چاک بە
بۆنەی ئازادکردنی کاک عەلی.
دوای زیندانی کردنی ئەندامی ماندونەناس و خەباتکەری دۆسیەی
ئەنفالکراوەکان عەلی مەحمود دەنگی نارەزایەتی هەمەجۆر لەلایەن چەندین
پارت وڕێکخراو و ماڵپەر و نوسەر و کەسایەتیەکان بۆ ئازادکردنی بەرزبۆوە
، خۆشبەختانە ئەمرۆ کاک عەلی و هەردوو ئەندامی پارتی چارەسەری
دیموکراتی کوردستان مام هەژار و د. ناجی بە کەفالەت ئازادکران، بۆیە
ئێمە بەناوی سەرجەم ئەندامانی چاودێری کوردۆساید/ چاک ، سوپاسی
یەکەبەیەکەی میدیای ئەهلی لە ، کەناڵە ئاسمانیەکان و رۆژنامەو مالپەر
ودەیان نووسەر و پارت و ڕیکخراو کەسایەتیە حیزبی و سیاسیەکان دەکەین .
ئێمە پیمان وایە بەربوونی کاک عەلی بەروبوومی ئەو دەنگە نارەزایتیانە و
هەوڵی چەند بەرێزێک بووە.
به‌ڵێن به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌ین هه‌ر له‌سه‌رداوا
ره‌واکانیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی پرنسیپه‌کانی مافی مرۆڤ سوور بین.
چاودیری کوردۆساید - چاک
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دەستگیرکردنى
چالاکوانانى مەدەنى ئیدانە دەکەین.
پێویستە وەزیرى ناوخۆ دەست لەکاربکێشێتەوە.
بۆ:
ڕاى گشتى
لە کۆتایى مانگى ڕابردوو ژمارەیەک چالاکوانى
مەدەنى کۆبونەوەیەکى ناڕەزایەتیان بۆ بەردەم کونسوڵگەرى ئێران لە
هەولێر سازکرد. بە مەبەستى
ئیدانەکردنى ئەو سزا ناڕەوایەى کە کۆمارى
ئیسلامى ئێران بەسەر لاوانى کورد دا دەیسەپێنێ.
ئەگەرچى لە سەرەتادا کۆبوونەوەکە
بە شێوەیەکى هێمنانە بەڕێوەچوو بەڵام بە
هۆى گوێ پێنەدانى بەرپرسانى کونسوڵگەرى بە
داواى بەشداربووانى کۆبوونەوەکە،
ئامادەبووان ناچاربوون ژمارەیەک بەرد بگرنە بیناى کونسوڵگەرى ئێران لە
هەولێر لەگەڵ خوێندنەوەى بەیاننامەیەکى ناڕەزایەتى و دا‌واشیان
کرد کە کونسوڵگەرى ئێران لە
هەولێر دەربکرێ. وەکو کاردانەوەى ئەم هەڵوێستەى چالاکوانانى
سیاسى و ڕۆژنامەوانانى بەشداربوو بەرپرسانى ئەمنى هەرێم خۆیان پێنەگیرا
و دواى چەند ڕۆژێک لەم چالاکیە مەدەنیە دوو لە
بەشداربوانیان دەستگیرکردووە بە
ناوەکانى(مام هەژار و عه‌لى
مه‌حمود)، وەکو (هەڵمەتى
نا نا نا بۆ سێدارە) وێڕاى ئیدانەکردنى ئەم کارە نایاساییە داواش
دەکەین هەرچى زووتر ئەم دوو چالاکوانە سیاسیە ئازاد
بکرێن و وەزارەتى ناوخۆى هەرێمیش لە
جیاتى ئەوەى بڕیارى دەستگیرکردنى کەسانى مەدەنى بدا باشتر وایە وەزیرى
ناوخۆى هەرێم دەست لەکاربکێشێتەوە چونکە دەمێکە کاتى هاتووە و
ڕووداوەکانى ئەم ماوەیەى هەرێمى کوردستان پێویستی ئەوەیان زیاتر کرد بۆ
ئەوەى وەزیرى ناوخۆ دەست لەکاربکێشێتەوە وەکو تیرۆرکردنى (مامۆستا
عوسمان شێخ محه‌مه‌د و تیرۆرکردنى هەردوو
خویێندکارى کچ شۆخان و شەیدا هەروەها ڕووداوەکانى ساڵى ڕابردوو وەکو
فڕاندن و دواتر تیرۆرکردنى سەردەشت عوسمان)
جارێکى تر وەکو (هەڵمەتى نا نا نا بۆ سێدارە) داوا لە
بەرپرسانى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان دەکەین بە
بێ مەرج و هەرچى زووتر ئەم دوو دەستگیرکراوە ئازاد
بکرێن و جارێکى تر هەڵەى لەم شێوەیە
نەکەن.
هەڵمەتى نا نا نا بۆ سێدارە
هەرێمى کوردستان - هەولێر
3\2\2011
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
زیندان و رێگرتن
له ئازادییه‌کان دوا کارتی دیکتاتۆر و بنه‌ماڵه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه.
سه‌ر له سپێده‌ی ئه‌وڕۆ - ٢\٢\٢٠١١
- (عه‌لی مه‌حمود) سەرۆکی پێشووی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید - چاک و
ئەندامی ئێستای دەستەی کارگێڕیی هه‌مان رێکخراو و وته‌بێژی ئێستای
(که‌مپینی راپرسی بۆ دیارکردنی چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان) له لایه‌ن
هێزێکی چه‌کداری سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و بنه‌ماڵه‌یی ده‌ستگیر
ده‌کرێ.
ئه‌م ده‌ستگیرکردنه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه هاتووه که ئه‌و
چاڵاکوانه له رێکخستنی خۆپیشاندانی دژ به سێداره و کاره
قێزه‌ونه‌کانی رژێمی کۆنه‌په‌رست و دڕنده‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵی
کاریگه‌ریی هه‌بووه و هه‌ر له‌سه‌ر داوای کونسوڵگه‌ری ئێرانیش له
هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دوو که‌سیتر به ناوه‌کانی (مام هەژار) و (ناجی
ئەرگوشی) له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌ستگیر کراون.
ئێمه وه‌ک ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ زۆر به‌توندیی ئه‌و کاره دژه ئازادییه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین که له پێناو
په‌یوه‌ندییه گوماناوییه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌رستترین و دیکاتۆرترین
رژێمی سه‌ر زه‌مین رێگه له چالاکیی ئازادیخوانی کوردستان ده‌گرێ و
ده‌ستگیریان ده‌کا، هاوکات خوازیارین ده‌سه‌ڵاتداران به زووترین کات
به داوای لێبووردنه‌وه ئه‌و چالاکوانانه ئازاد بکه‌ن و چیدی هه‌ڵه‌ی
ئاوه‌ها دووباره نه‌که‌نه‌وه ده‌نا چاره‌نووسیان له بنه‌ماڵه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک زه‌ینه‌لعابدین و موباره‌ک و
ئه‌وانیدی چاکتر نابێ.
- ئه‌مڕۆ -
٢\٢\٢٠١١
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
عەلی
سیاسی...قوربانییەکیتری ئازادیی
لە کۆمەڵگەی کوردستان.
سەرلەبەیانی دووی شوباتی 2011 حکومەتی هەرێمی کوردستان لەشاری هەولێر
هەستا بەدەستگیرکردنی کاک عەلی مەحموود ناسراو بە عەلی سیاسی سەرۆکی
پێشووی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید - چاک و ئەندامی ئێستای دەستەی
کارگێڕیی هه‌مان ڕێکخراو و وته‌بێژی ئێستای (که‌مپینی ڕاپرسی بۆ
دیارکردنی چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان). ئەمیش وەک پەرچەکردارێک
لەبەرامبەر بەشداریکردن و ڕیکخستنی خۆپیشاندانی 29 ی کانونی یەکەم
لەبەردەم قونسڵخانەی کۆماری ئاخووندەکان لەدژی لەسێدارەدانی چالاکوانی
سیاسی کورد لە ئێران. کەتیایدا قونسوڵخانە بەردبارانکرا و وێنەکانی
سەرۆک و ڕابەرانی ئەو کۆمارە ڕەشەش درێندران. کاک عەلی سیاسی گیراوە
بەتۆمەتی دڕاندنی وێنەی مام جەلال. ئینجا مام جەلال سەدام حوسێن نییە
خەڵک لەسەر دڕاندنی وێنەکانی بگیرێن. هەرچەندە ئەم تۆمەتە ئەگەر ڕاستیش
بێت(کە وا نییە) هێشتا دڕاندنی وێنەی سەرۆکی عێراقی عروبە هی ئەوە نییە
چالاکوانێکی خەباتی مەدەنی لەسەر زیندانی بکرێت. کاک عەلی سیاسی
نەدەبوایە دەستگیر بکرێت، بەڵکو دەبوایە چەپکە گوڵی پێشکەش بکرێت چونکە
دەنگی ناڕەزایی بەڕووی ئەو تاوانبار و جەللادانەی کۆماری ئاخوندەکانی
ئێران بەرزکردەوە لەدژی لەسێدارەدانی ڕۆڵەکانی کورد. کاک عەلی سیاسی
نەدەبوایە دەستگیر بکرێت، بەڵکو دەبوایە ئەو جاسوس و تێکدەرانەی ڕژێمی
ئاخوندەکان لەهەولێر و کوردستان دەربکرێن. کاک عەلی سیاسی نەدەبوایە
لەگرتووخانەی خانەقا بەند بکرێت، بەڵکو دەبوایە گرتووخانەی خانەقا و
سەرجەم گرتووخانەکانی تری باشووری کوردستان ببێتە شوێنی نەخشەدانەر و
پێلانگێڕەکانی کۆماری ئاخوندەکانی ئێران، ئەوانەی نەخشەی تیرۆرکردنی
سەرانی ئەم حکومەتە کوردییەیان لەتاران داڕشت و دایانە دەست
چەقۆکێشەکانیان لەعێراق بۆ ئەوەی تیرۆریان بکەن. ئەوانەی خەریکی
جێبەجێکردنی نەخشەی وشککردنی کوردستانن لەڕێگەی گرتنەوە و بەنداو
دروستکردن لەسەر ڕووبارەکان و سەرچاوە ئاوییەکان.
دەستگیرکردنی بەڕێز کاک عەلی سیاسی نیشاندەری دوو ڕاستی گرنگ و
حاشاهەڵنەگرن :
یەک: حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق
حکومەتی دژی ئازادی و دژی خەڵکی کوردستانە. حکومەتێکە تاسەر ئێسقان
کۆنەپەرست و دواکەوتووە و ئامادەیە لەپێناو بەرژەوەندییە سیاسی و
بنەماڵەییەکانی خۆی هەموو عەلی سیاسییەکانی کوردستان لە
گرتووخانەکانیدا توند بکات.
دوو: حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق نۆکەر
و ئەڵقەلەگوێی ڕژێمی دژی مرۆیی جمهوری ئاخوندەکانی ئێرانە.
دەستگیرکردنی کاک عەلی سیاسی وەڵامدانەوەی حکومەتی هەرێمە بەخواستی
ئاخوندەکانی ئێران و دڵ ڕازیکردنی ئەو تاوانبارانەیە کە درێخی ناکەن
لەکوشتنی هەر شتێکی جوان لەشیعرەوە بیگرە تا ژن، لە منداڵەوە بیگرە تا
خەون.
دەستگیرکردنی کاک عەلی سیاسی ئەو هەڕەشە - پەیامەی حکومەتی هەرێمی
کوردستانی لەخۆیدا هەڵگرتووە کە هەرکەسێک لەدەرەوەی خواستەکانی
بەرژەوەندی سیاسی بنەماڵە و حیزب بجوڵێتەوە چارەنووسی زیندان و
گرتووخانەکان ئەبێت. ئەمەش جگە لەدەرخستنی ماهییەتی دژی ئازادی و دژی
مرۆیی حکومەتی هەرێم هیچیتر نییە. کاک عەلی سیاسی ئازاد بکرێت یان نا
هیچ لەناوەڕۆک و مەرامی نامرۆڤانەی حکومەتی هەرێم ناگۆڕێت و مێژووی
ڕەشی ئەو حکومەتە و حیزبەکانیان لەهەمبەر ئازادی سیاسی لە باشووری
کوردستان تۆختر و تۆختر ئەکاتەوە.
عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
02\2\2011
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سەفیری
ئەنفالکراوەکان ئازاد بکەن!
ئیمڕۆ هەواڵی دەستگیرکردنی عەلی محمود لە هەولێر پێگەیشت. عەلی
تێکۆشەرێًکی ماندوونەناس و ناسراوی گەلەکەمانە و ژیانی خۆی بۆ بەرگری
لە کەیسی قوربانیانی جینۆساید تەرخان کردووە.
عەلی مەحمود بەکردەوە سەلماندوویەتی کە رەمزێکی لەبەرچاوی خەباتی
مەدەنییە لە کوردستان و شایەنی ئەوە نییە بەو شێوە ناشرینە دەستگیرو
زیندانی بکرێت.
چالاکوانی ناوبراو یەکێکە لە دامەزرێنەران و بەرپرسانی رێکخراوی(چاکە)
و ئێستا وتەبێژی کەمپینی راپرسی بۆ چارەنووسی کوردستان.
عەلی محمود و هەر یەک لە(شاکر موستەفا ناسراو بە مام هەژار)و(ناجی
ئەرگوشی) بەشداریان کرددوە لە ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە لەسێدارەدانی
حوسین خزری لەلایەن کۆماری لەسێدارەدانی ئیسلامی ئیران.
دەستگیرکردنی ئەم 3 خەباتگێڕانە مەحکوم دەکەین و داوا لە هەموو
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، رۆژنامەنووس و نووسەران و حیزب و
لایەنەکان دەکەین هەموو توانای خۆیان بەکاربهێنن بۆ ئازادکردنیان.
سەرپەرشتیاری کەمپینی راپرسی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کوردستان
سەلام عەبدوڵا
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لێدوانێکی رۆژنامەوانی:
پێشمەرگە
دێرینەکانی حیزبی شیوعی داوای ئازادکردنی عەلی مەحمود دەکەن.
ئەنجومەنی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان داوا دەکات دەسبەجێ
پێشمەرگەی دێرین و چالاکوانی مەدەنی عەلی مەحمود ئازاد بکرێت.
حەمە رەشید قەرەداغی بەرپرسی ئەنجومەنی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی
کوردستان رایگەیاند هەواڵی دەسگیرکردنی عەلی مەحمود بەهۆی بەشداریکردن
و ریکخستنی خۆپیشاندانی 29ی کانونی یەکەم لەبەردەم کونسڵگەرخانەی
کۆماری ئیسلامی، لە لایەن پۆلیسی شاری هەولێرەوە، نیگەرانی کردین.
عەلی مەحمود نوسەرو چالاکوانی ناسراوی رێکخراوی چاک شایەنی ئەوەیە رێز
لە ماندوبونی بگرین کە یەکێکە لە کەسە چالاکانەی کە بەردەوام خەمخۆر
بووە بۆ دۆسییەی ئەنفال و هەڵبجە.
هەوەک سەدان خۆپشاندانی مەدەنیانەی لە ئەورپا سەرکردایەتی کردووە،
سەرسوڕمانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە تۆمبارکردنی بە بەکارهێنانی
توندوتیژی لەو چالاکییەدا.
ئێمە وەکو ئەنجومەنی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی پشتیوانی هەموو
چالاکییەکی جەماوەری ئاشتیخوازانەی مەدەنیانە دەکەین و دژی هەموو
شێوازەکانی توندوتیژین .
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
عەلى مەحمود
ئیعدام بکەن.!
ئۆژین کەرکوکى
نوسەر و روناکبیر، چالاکوانى مەدەنى و هەڵسوڕاوى ئەکتیڤى بوارەکانى
مافی مرۆڤ بەرگریکارێکى سەختى قوربانیانى ئەنفال و هەڵەبجەو کەسوکاریان
(عەلى مەحمود) بەیانى ئەمڕۆ 2.2.2011 لەلایەن دەسڵاتى هەولێرەوە
دەستگیر و زیندانى دەکریت .. بۆ؟!
عەلى مەحمود دەڵێت با موستەشارەکان دادگایی بکرێن و بەسە چیتر داڵدەى
پیاوکوژەکان بدرێت، تاوانبارانى جنیوساید و ئەنفالى کورد بە سزاى خۆیان
بگەن.. عەلى دەڵێت نا بۆ سیدارە و نا بۆ کوشتن و قەتل و ئیعدامى
رۆڵەکانى کورد لە ئێران و تورکیا‌و سوریا.. ئەو دەڵێت خزمەتى زیاتر بە
کەسوکارى ئەنفال و هەڵەبجەو رەخساندنى زەمینەو باشترکردنى گوزەرانیان،
ئەو هەمیشە پێشڕوى دەکات لە خۆپیشاندان و داخوازیە رەواکانى جەماوەر و
چى بە نوسین یا بە کردار هەڵویست دەنوێنێت.. ئەو دەبێژێ کوا چارەنوسی
بێسەرو شوینەکانى شەرى ناوخۆ و لەگەڵ کەسوکاریاندا دەچێتە سەرجادەو
خۆپێشاندان دەکات.. عەلى دەڵێت خائین و نۆکەرە ئەوەى بەشداربێت لە
یادکردنەوەى حکومەتى ئیسلامى سێدارەى ئێران لەسەر خاکى ئازاد کوردستان
و هەمیشە قەڵەمەکەى تیژە بۆ نێو چاوى ئەنفالچیان و تاوانباران و
گەندەڵکاران.. عەلى لە ئەوروپاوە چۆتەوە بۆ ئەوەى هاوشانى قەڵەمە ئازاد
و روناکبیرە بوێرەکانى وڵات بەدەنگ بێت لەسەر مافەکانى خەڵک و
داخوازیەکانیان.
ئەمە بەشێکى بچوکن لە تاوانەکانى عەلى مەحمود و عەلیەکانى تر کە ئەمڕۆ
بیت یان سبەى زیندان و راوەدونان و کوشتن و ئازاردان پاداشتیان دەبێت..
جا بۆ ئەوەى دڵى حکومەتى سێدارەى ئێران نەڕنجێت و رێگە لە هەڵسوڕان و
هاندانى بگرن و سەرکوتى خەڵکیشی پێبکەن و چاوترسێنى خاوەن مافەکان بکەن
و دەنگە ئازادەکان خەفە بکەن، عەلى مەحمود ئیعدام بکەن و قاسم ئاغا‌و
ئاغا‌و بەگ و ئەنفالچی و قاتیلە نۆکەرو هەرچى و پەرچیەکانتانیش ئازادتر
بکەن و مەیانشارنەوە لە خەڵکى و پلەو پایەى زیاتریان پێ بدەن چونکە هەر
ئەوان بەکەڵکى ئێوەو دەسڵاتە ئۆلیگارشی و ناڕواکەتان دێن.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کامپین بۆ
ئازادکردنی عه‌لی مه‌حمود .
به‌ڕێزان ئه‌مڕۆ چالاکوانی سیاسی به‌ڕێز عه‌لی مه‌حمود له‌لایه‌ن
پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیرکراوه له‌سه‌ر سکاڵای کونسوڵخانه‌ی رژێمی
کۆماری سێداره له هه‌ولێر" ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له پارێزگای
هه‌ولێره‌وه مۆڵه‌تی خۆپیشاندانه‌که‌ی رۆژی 29/1/2011مان وه‌رگرتبوو
له دژی شاڵاوه‌کانی له سێداره‌دان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان"
ئه‌وه‌بوو خۆپیشاندانه‌که‌مان سازدا و وتاره‌کانیش هه‌موو روون و
ئاشکرابوون" به‌ڵام له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی له سێداره‌دراوان و کۆمه‌ڵێک
به‌شداربووی تره‌وه کونسوڵخانه‌که به‌ردبارانکرا که ئێمه ئه‌وه‌مان
نه‌ده‌ویست به‌ڵکو ویستمان به‌شێوه‌یه‌کی شارستانیانه و مه‌ده‌نیانه
ئه‌م ره‌فتاره نامرۆییانه‌ی کۆماری سیداره ریسوا و شه‌رمه‌زاربکه‌ین"
ئێستاش که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوکارمان ده‌ستبه‌سه‌رکراوه داوای
ده‌ستبه‌جێ ئازادبوونی ده‌که‌ین و داواش له‌هه‌موو کوردێک ده‌که‌ین بۆ
ئه‌م گیراوانه به‌تایبه‌ت کاک عه‌لی واژۆ بکات... ئێمه هه‌موومان
عه‌لی مه‌حمودین.
شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئێوه
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد/ رۆژنامه‌نووس و چالاکوانی مه‌ده‌نی
هێمن مه‌لازاده/ رێکخراوی را بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
1-کارزان که‌ریم/نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
2-سه‌روه‌ت محه‌مه‌د/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
3-مه‌ولود ئافه‌ند/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل-کورد
4-هەڵگورد سەمەد/ رۆژنامەنووس
5-پێشرەو حەمید / رۆژنامەنووس
6-ئیحسان مەلا فواد
7-کەمال چۆمانی، رۆژنامەنوس
8-شێرزاد شێخانی/ نووسه‌ر
9-ئیبراهیم عه‌لی
10-زانا قاسم دزه‌یی/ رۆژنامه‌نووس
11-عه‌تا حوسێن/ رۆژنامه‌نووس
12-گۆران دوکانی/ رۆژنامه‌نووس
13-که‌مال چۆمانی/ رۆژنامەنووس
14-فەرەیدون بێوار، رۆژنامەنووس و توێژەری کۆمەڵایەتی، هەولێر
15-رزگار کۆچه‌ر/ رۆژنامه‌نووس و دیکۆمێنتار
16-قاسم ئه‌مین/ کۆیه
17-هیوا ره‌شید
18-جه‌لال چوارتایی/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌ون/ هۆڵاند
19- رابەر رەشید- رۆزنامەنووس
20- فرمێسک خدر- رۆزنامەنووس
21- تریفە خدر- هونەرمەندو سروودبێز
22- رزکار حەساری- رۆزنامەنووس
23- حەمەڕەشاش - ب.م دێرین
24- یوسف حەساری- ب.م دیرین
25- قاسم نۆکانی- ب.م دیرین
26- ئاشتی حەساری- ب.م دێرین
27-مەهدی خالید خەمبار/ نوسەر و شاعیر وڵاتی فینلەند
28- ناڵە عەبدولڕەحمان/نوسەر و رۆژنامەنوس/ هەولێر
29- قادر نادر/ نووسه‌ر و چالاکوانی سیاسی
30- هاوڕێ نوری/ له‌نده‌ن پێشمه‌رگه‌ی دێرین
31- شاخه‌وان عومه‌ر حه‌سه‌ن/ مامۆستا و پسپۆڕی ئای تی
32- خه‌لیل غه‌زالی / سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
33- ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی / نووسه‌ر - دانیمارک
34- ستاڤی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
35- دکتۆر ناجح محمەد گولپی//هەورامان
36- رێکار ئه‌حمه‌د/ سه‌رۆکی حزبی رزگاری کوردستان
37- مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی/ رۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
38- شه‌یما که‌رکوکی/ کچه شه‌هید
39- ره‌حمان غه‌ریب/ سه‌نته‌ری میترۆ
40-هاوڕێ باخه‌وان/ به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری کوردپێدیا
www.kurdipedia.org
41-پشکۆ ناکام
42-سه‌لام عه‌بدوڵلا / نووسه‌ر/ خانه‌قین
43-سیروان گه‌ڕه‌شێخانی/ ئه‌دیب و شاعیر/ هه‌ولێر
44-نه‌جات عومه‌ر/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
45-هاژه هه‌ولێری / نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
46-موسلیح ئیروانی / کۆمه‌ڵناس
47-ستاڤی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
48- ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ
www.emrro.com
kempin21@gmail.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دەنگی چالاکوانان
کپ مەکەن.
بەیاننامەیەک لە رێکخراوی ڕا بۆ پرسە نەتەوەییەکان لە بارەی
دەستگیرکردنی چالاکوانانی کورد لە هەولێر.
بۆ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بەڕێزان لە حزبە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
بەڕێزان چالاکوانەکانی مافی مرۆڤ، جەماوەری کوردستان
دوای ئەوەی کۆمەڵێک چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی،
رۆژی شەممە ڕێکەوتی 26/1/2011 لە شاری هەولێر رێپێوانێکیان بۆ بەردەم
کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، بە مەبەستی پڕۆتستۆکردنی لەسێدارەدانی
چالاکوانانی کورد لە ئێران، ئەنجام دا، دیارە ماوەی چەند رۆژێکە لایەنە
ئەمنییەکانی شاری هەولێر (ئاساییشی هەولێر) دەستی کردووە بە
دەستگیرکردنی چەند چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی کە بەشدارییان لە
خۆپیشاندانەکەدا کردووە، دواترینیشیان دەستگیرکردنی کاک (عەلی مەحموود)
بوو کە چالاکوانێکی دیاری کۆمەڵگەی مەدەنی و داخوازی مافەکانی مرۆڤە.
بۆیە ئێمە وەکو رێکخراوی ڕا بۆ پرسە نەتەوەییەکان دەستگیرکردنی (عەلی
مەحموود) و برادەرانی دیکەمان لە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە
توندی ئیدانە دەکەین و پێمانوایە ئەمە مۆدێلێکی زۆر ترسناکە لە کپکردنی
دەنگی هەق و ئازاد و نەتەوەخواز و ئاماژەیەکی مەترسیداریشە بۆ ئەوانەی
لە داهاتوودا بیانەوێت لەسەر بچووکترین هەقیش خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
ئێمە لە رێکخراوی را بۆ پرسە نەتەوەییەکان لە نزیکەوە ئاگاداری ئەوەین
کە چەند گەنجێک بەردیان لە کونسوڵخانەی ئێران گرتووە و لەو کاتەشدا
بەڕێز (عەلی مەحموود) ویستوویەتی رێگریی بکات لەو بەردبارانکردنە،
بەڵام ژمارەیەک لەو گەنجانە هەر سووربوونە لەسەر ئەو کارەیان، ئێمە
پێمانوایە پۆلیسی مەدەنی و ئاساییش بەرپرسن لە پاراستنی باڵەخانەی
کونسوڵخانەی ئێران، نەک خودی ئەوانەی سەرپەرشتی خۆپیشاندان دەکەن، بۆیە
نابێت چالاکوانان دەستگیر بکرێن.
داوا دەکەین لە بەڕێزان سەرۆکی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی
هەرێم، بە زووترین کات (عەلی مەحموود) و برادەرانی دیکە ئازاد بکات،
هاوکات داوایان لێ دەکەین بە جددی لێکۆڵینەوە لە دەستگیرکردنی ئەو
بەڕێزان بکەن و دووپاتی دەکەینەوە، ئەم جۆرە لە مۆدێلی دەستگیرکردن،
زەرەر بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت و با دەستی لێ هەڵبگرن.
رێکخراوی ڕا بۆ پرسە نەتەوەییەکان
باشووری کوردستان ــ هەولێر
2\2\2011
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لەسەرد
داخوازی قونسلی ئێران ئەندامی دەستەی کارگێریی رێکخراومان زیندانی
کراوە.
قادر نادر: ئەگەر کاک عەلی ئازاد نەکرێت،
نارەزایەتی هەمە جۆر ئەنجام دەدەین.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کەلەپۆلیسی خانەقای شاری هەولێر بەدەستمان
گەیشتوەو، کەئێستا کاک عەلی تیایدا زیندانی کراوە ئەوەی راگەیاندوە کە
زیندانیکردنی ئەو لەسەر داخوازی قونسلی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەشاری
هەولێر کە سکاڵای فەرمی لەسەر تۆمار کردوە . بەهۆکاری ئەوەی مۆڵەتی ئەو
خۆپیشاندانەی کەدژ بە سزای لەسێدارەدانی لاوانی کورد لەرۆژهەلات ،
ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامی دەدا ، ڕۆژی ٢٩ی مانگی جانیوەری
سەدان هەڵسوراوی پارت‌و ڕێکخراوەکان خۆپیشاندانێکی نارەزایەتیان
لەبەردەم قونسلیەی ئێران لەشاری هەولێر ئەنجام دابوو.
ئەندامی چاودیری کوردۆساید قادر نادر لەم بارەوە وتی ئەمە شەرمەزاریەکی
زۆر گەورەیە بۆ بەرپرسانی هەرێم کەئەندامانی ئێمە لەسەر خۆپێشاندان دژ
بە سزای لەسێدارەدان زیندانی بکرێن . وە ئێمە پێمان وایە هۆکاری سەرەکی
ئەوەیە ، ماوەیەکە لەشاری هەولێر لەگەڵ چەندین تێکٶشەری تر خەباتی
جەماوەری لەم شارەدا زیاتر تەکان پێبدات . هاوکات لەو کاتەی کەدەسەلاتە
دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەلات لەراپەرینی جەماوەر دەترسن ، بۆیە هەولدەدەن
بەخەیاڵی خۆیان خەلک بترسێین و کەسە چالاکەکان دە ستگیر بکەن ئێمە شەو
کۆبۆنەوەی دەستەی کارگێر دەکەین و دواتر هەلوێستی رونی خۆمان دەبێت
هەرگیز بەرامبەر زیندانی کردنی کاک عەلی بێدەنگ نابین و ڕۆژانی داهاتوش
دەبینن چۆن نارەزایەتی هەمەجۆر دەردەبڕین.
چاودێری کوردۆساید - چاک
٢\٢\٢٠١١
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پارتی دیموکراتی
کوردستان چالاکڤانی مەدەنی و تێکۆشەری ناسراوی گەلەکەمان عەلی مەحمود
دەستگیر دەکا.
لەدڕیژەی هەوڵە سەرکوتکەرەکانی دەسەلاتی کوردی بەگشتی و پارتی
دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی بۆ سەرکوتی ئازادی سیاسی خەلکی کوردستان
بەگشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی ، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ٢ چالاکڤانی
مەدەنی و ئەندامی پارتی چارەسەریان دەستگیرکردوە
هاوکات سەرلەبەیانی ئەمڕۆش ئەندامی دەستەی کارگێری و سەرۆکی پێشووی
ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید / چاک عەلی مەحمود لەلایەن هێزێکی جەکدار
ەوە دەستگیر دەکەن وبەرەو شوێنێکی نادیار دەبەن . بێ ئەوەی هۆکاری
گرتنەکەی بەدیار بخەن یان بەشێوازی یاسایی وڕێچکەی سروشتی یاسایی بگرنە
بەر.
چاودیری کوردۆساید / جاک پاراستنی گیانی ئەوئەندامە ێکۆشەر ەمان دەخاتە
ئەستۆی بەرپرسانی پارتی دیومکراتی کوردستان و لەچەند کاتژمیری داهاتووش
هەڵوێستی تایبەتی سەبارەت بەزیندانی کردنی ئەو ئەندامە ماندونەناسەمان
رادەگەینێ.
چاودێری کوردۆساید - چاک
٢\٢\٢٠١١
|