ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر
خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ریی دژ به
ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌موو به‌ناو
به‌رهه‌ڵستکاره‌کانین.

به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان که له کوردستانه‌وه به‌ده‌ستمان
گه‌یشتوون، له خۆپیشاندانه‌که‌ی
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌وڕۆی شاری سلێمانی،
له‌پاش ئه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران له به‌رده‌رکی سه‌راوه گه‌یشتنه
شه‌قامی ساڵم هێڕشیان کرده سه‌ر مۆڵگه‌ی لقی چاری پارتی دیموکراتی
کوردستان، ئه‌وانیش ترسنۆکانه به
گولله وه‌ڵامی خۆپێشانده‌رانیان داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا
خۆپیشانده‌رێک شه‌هید کراوه و به ده‌یان که‌سیش بریندارن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه تا ئێستا هه‌موو پارت و لایه‌نه به‌ناو
به‌رهه‌ڵستکاره‌کان بێلایه‌نیی خۆیان له‌و خۆپێشاندانه
راده‌گه‌یه‌نن و دووپاتیشی ده‌که‌نه‌وه که ناڕاسته‌وخۆش هانده‌ری
ئه‌و خۆپێشاندانه نین و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان
به‌یاننامه‌یان ده‌رکردووه دژی خۆپیشانده‌ران قسه‌یان کردووه.
ئێمه وه‌ک ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر نیگه‌رانین به
هه‌ر قوربانییه‌ک که دراوه له‌و خۆپیشاندانه،
به‌ڵام ئه‌و خۆپیشاندانه دیسان ئه‌وه‌ی
سه‌لمانده‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له هه‌ولێر بن
یا له سلێمانی یا له هه‌ر کونجێکی ئه‌و کوردستانه ده‌سه‌ڵاتی
خه‌ڵکی کوردستان نین و دژ به ئامانجه ره‌واکانی گه‌لن و به
گولله وه‌ڵامی بچووکترین داواکارییه‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه،
پشتوانیی ته‌واوی خۆمان بۆ ئه‌و خۆپێشاندانه و هه‌ر خۆپێشانێک
ده‌رده‌بڕین که له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه
ئه‌نجام ده‌درێ و ده‌ستی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی تێدا
نه‌بێ که ئێستا له کوردستان هه‌ن و
خۆیان به به‌رهه‌ڵستکار ده‌زانن و که‌چی له
راستییدا بوونه‌ته پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و
دیکتاتۆره‌که‌ی کوردستان.
١٧\٢\٢٠١١
- ئه‌مڕۆ -