ئیمامێك له نایجیریا ٨٦ ژن و ١٧٠ مناڵی هه‌یه.
وه‌رگێڕانی: هۆشیار ئه‌حمه‌د
ئایا ده‌بێ ئیمام توانیبێتی ئه‌ركی مێردایه‌تی به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیدا به جێ هێنابێ؟
دیسانه‌وه حه‌جیه هانوسات هاته گۆ گوتی مه‌سابه تاوانبار نیه و نابوایه ده‌وڵه‌ت ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی دژی ئه‌و ئه‌نجام بدایا چونكه ئیمام دیاری خوایه بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه و خوا بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ناردۆتی و وه‌ك باوكێكیش باوكایه‌تی بۆ مناڵه‌كانی سه‌لماندووه و له‌رووی ئه‌ركی جنسیشه‌وه هه‌موو ژنه‌كانی بێ به‌ش نه‌كردووه، ئێمه وه‌ك ژنه‌كانی ئیمام پێتان ده‌ڵێین ئێمه پیاوی خۆمان ده‌وێ و زیندانی كردنه‌كه‌شی به‌ڕه‌وا نازانین چونكه نه ئه‌ركمان هه‌یه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه نه داوای پاره‌مان لێكردوون نه ئه‌ویش دزی و سواڵی كردووه، هه‌ركه‌س ده‌بێ له خوا بترسی ئه‌و پیاوه خوا بۆ ئێمه‌ی ناردووه و نیازی ژنهێنانی تریشی هه‌یــــــــــــــــه، ئێمه‌ش هه‌ر هه‌موومان به ئاره‌زووی خۆمان شوومان پێكردووه، هیچ زیانێكمان به‌یاساكانی ئه‌م ووڵاته نه‌گه‌یاندووه بۆیه داوای ئازادكردنی به‌په‌له‌ی ده‌كه‌ین،یه‌كی له ژنه‌كانی و كورێكی چاویان به لێپرسراوێكی دادگای نه‌یجیری كه‌وت و ئه‌و لێپرسراوه گره‌نتی ساغ وسه‌لامتی ئیمامی پێدان و به‌ڵام دادگای شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ماوه‌ی تا كۆتایی مانگی ٩ ی بۆ دیاری كردووه كه ده‌بی ٨٢ ژن له سه‌رجه‌م ژنه‌كانی ئازاد و سه‌ربه‌ست بكات و په‌یوه‌ندی ژن و مێردایه‌تیان كۆتایی پی بێت و ته‌نها چواریان بهێڵێته‌وه، ئیمام هه‌موو به‌نده‌كانی دادگای ره‌تكرده‌وه چونكه زۆربه‌ی مناڵه‌كانی بی دایك ده‌مێننه‌وه.
سه‌رچاوه:TARAF GAZETESI COM TR
|