په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٨\٢٠١٦

کورتە وەڵام!


کامیل ژیر      

- ٥ -

 

- کوردستانی نوێ ١٠/٨/٢٠١٦ ھەڵمەتێکی جیھانی بۆلەناوبردنی فیکری داعش.
١- ئەستەخفیروڵا! ئەوە ھەمان فیکری پەیامبەرە کە ئومەری کوڕی خەتاب لەماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەیدا (١٣-٢٣ کۆچی ٦٣٤-٦٤٣ زاینی) بەزەبری شمشێر رژانیە کوردستان!
٢- بەڵگە: بەراوردێکی شنگالی ٢٠١٤ و شارەزوری ئەو سەردەمە، کەلەگێڕانەوەی دەماودەم و ئەم ھۆنراوەیەی پیر شالیاردا رەنگئەداتەوە:
ھورمزگان رمان ئاتران کژان
ویشان شاردەوە گەورەی گەورەکان
زۆرکار ئارەب کردنە خاپور
گنای پاڵەیی ھەتا شارەزور
شن و کنیکان وە دیل بشینا
میرد ئازا تلی وەروی ھوینا
رەوشت زەردشترە مانۆە بێکەس
بزیکا نەکا ھورمز وە ھیچ کەس
واتا:
مزگەوتان رمان ئاگران کوژان
خۆیان شاردەوە گەورەی گەورەکان
زۆرداری ئەرەب کردنی خاپور
دێی کرێکاران ھەتا شارەزور
ژنان و کچان بە دیل ئەگیران
پیاوانی ئازا لە خوێنا ئەتلان
رەوشتی زەردەشت مایەوە بێ کەس
ھورمز بەزەیی نەھات بە ھیچ کەس


ئەمە لەسەر پارچە چەرمێک دۆزراوەتەوە لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی جێشانەو ھەزار مێردی سلێمانی.


تەنیا جیاوازییەک ئەوەیە: مەلا کوردە موچەخۆرەکانی ئەرەب، ساڵانێکی زۆر، کوردە گەوجێنراوەکانیان ھانئەدا بەرد بگرنە گۆڕستانی باپیرانیان (کافران) و گوڵ بۆ گۆڕستانی داگیرکەران (ئەسحابیان). ئەمە لە شنگاڵ روینەدا.


- ھەمان رۆژی کوردستانی نوێ:لاریجانی بۆ بەرھەم - چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا...
١- شەیتان ناوبژیکەربێ!؟
٢- ھەرکات کێشەکانی بومەلەرزەو گەرمای ھاوین چارەسەرکران، ئەوانەی نێوان ھەرێم و بەغداش چارەسەرئەکرێن.
٣- ئەبوایە تەوەری دانیشتنەکەیان، دوربێ!، لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی لەسێدارەدانبوایە. یاکێشەکانی نێوان ھەرێم و ئێران، وەک تۆپبارانەکان! کە یەک رۆژ دوای ئەو گەشتە دەستیپێکردەوە!
٤- تۆبڵێی ئەو سەردان و پێشوازییە ھەر بۆ ئارداویکردنی شان نەبوبێ!؟

__________________________

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک