مه‌هدی کاوانی
70Pine St. / AIG Building
بانکی سه‌نتراڵی ئه‌وروپیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست 30 بلیۆن یۆڕۆ و بانکه ئه‌وروپیه‌کانیش 60 بلیۆن یۆڕۆیان ته‌رخان کردووه.
بانکی ئینگلیزیش 5 بلیۆن پاوه‌نی ئینگلیزی کهدهکاتهنزیک 10 بلیۆن دۆلار خستویه‌تیه ناو دامه‌زراوه مالیه‌کان بۆ پاڵپشتی کردنی 30 بانک تا وه‌کو کارتێکردنه‌کانی بانکی لیمان برازه‌ر به‌فراوانی نه‌یان گرێته‌وه. ده‌شڵێن ده‌بێ ئه‌و نه‌ختینه‌یه بۆ داهاتوویه‌کی نزیک بۆ 20 بلیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی به‌رز بکرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانیش بڕیار وایه کۆی پاڵپشتی پاره جیهانیهکان بۆ دامه‌زراوه بهنکیهکان بگاته500 بلیۆن دۆلار تاوه‌کو له ڕێگایه‌وه له‌و قه‌یڕانه مالیه سه‌خته جیهانیه‌ی ئێستا ڕزگاریان ببێت که ئێستاکه ڕووبه‌ڕووی بانکه ئه‌مه‌ریکی و ئه‌ورووپیه‌کان بووه‌ته‌وه.
له‌هه‌مان کاتدا وه‌زیره‌کانی مالی عه‌ره‌بی هی وڵاتانی که‌نداو له‌کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆیانه‌وه له جده به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی نه‌ختینه‌ی جیهانی(دۆمینیک سترۆت)باسیان له‌و قه‌یرانه مالیه جیهانیه و کارتێکردنه‌کان به‌سه‌ر وڵاتانی که‌نداوه‌وه کرد. که ده‌بێت بانکه‌کانی سهنتڕای که‌نداو پاڵپشتی مادی پێشکه‌ش به بانقه‌کانیان بکه‌ن تاوه‌کو زیانه‌کان زیاتر نه‌یان گرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و ڕێوشوێن دانانانه، ڕێگا به‌وه ناگرێ که پاره‌داره‌کانی که‌نداو که‌وتونه‌ته په‌له بۆ کێشانه‌وه‌ی به‌شی زۆری پاره‌کانیان له‌بانکه‌کانی ئه‌مه‌ریکی بۆ بانکه‌کانی ئه‌وروپی و مه‌غربی.
ڕاسته به‌گوێره‌ی لێدوانه‌کانی شاره‌زا له بواری چالاکیه‌کانی به‌نکی که خه‌بیره له بانکی(بارکلیز کابیتال) له‌له‌نده‌ن ، که‌ده‌ڵێ ،ئهوقهیرا نهمالیهی ئێستاکه‌ی ئه‌مه‌ریکی کارتێکردنێکی ئه‌وتۆی نابێت له‌سه‌ر هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریکی چونکه قه‌یرانه‌که جیهانیه و ئه‌وروپاشی گرتۆته‌وه به‌ڵام کاری خراپی خۆی کردۆته سه‌ر هاتنه‌خواره‌وه‌ی نرخی نه‌وت که له ته‌مووزی ڕابوردو نرخه‌که‌ی گه‌یشتبووه دۆلار تاوه‌کو ئیستا به نزیکی 50 دۆلار نرخه‌که‌ی که‌م بۆته‌وه. به‌ڵام به‌گوێره‌ی لێدوانه‌کانی هه‌ندێ لهگهورهلیپرسراو شاره‌زایانی فه‌ڕه‌نسی ئه‌و قهیڕانهمالیه ئه‌وانیش ئه‌گرێته‌وه به‌ڵام به‌پله‌یه‌کی زۆر له‌خواره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکی . به‌مه‌زنده‌ی خۆشم ئه‌و قهیڕانهمالیهی کهلهبانک و دامه‌زراوه نه‌ختینه هه‌ره گه‌وره‌کانی ئه‌مه‌ریکی دروست بووه، کارتێکردنی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو جیهانهوهدهبێت به‌ڵام کاریگهریهکهزیاتر ئه‌و دامه‌زراوه مالیانه ده‌گرێته‌وه که ته‌عامولی فراوانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریکیانه‌وه هه‌یه. له‌و نێوه‌نده‌دا به‌ریتانیاو وڵاتانی که‌نداو پشکی گه‌وره‌تریان لهئهمهکانی تر به‌ر ده‌که‌وێ . ڕاستهئهو قهیڕانهمالیهههندێ عافیه‌ی دۆلاری هێناوه‌ته‌پێشه‌وه، به‌ڵام چونکه قه‌یڕانه‌که بووه‌ته جیهانی و لهڕیگایهوه بووه‌ته هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌های هه‌موو پاره‌کان ، بۆیه هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریکی له‌و ڕوهوهخۆی نیشان نادات . به‌ڵام بۆ ئاینده‌یه‌کی نزیک له‌وانه‌یه له‌لایه‌که‌وه نرخی که‌ل وپه‌ل و خزمه‌ت گوزاریه‌کان به‌رزتر بێته‌وه، له‌و کاتی ده‌زانی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌های هه‌موو پاره‌کانی جیهانی به‌دۆلاری ئه‌مه‌ریکیش ، هاتۆته‌خواره‌وه. ئه‌وه‌جگه‌له‌وه‌ی له‌وانه‌یه پێشبینی ئه‌وه بکری که‌دیسان به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریکی له‌چاو هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌های پاره‌کانی تر زیاتر بێت.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین له‌و نێوه‌نده‌دا وڵاتانی ده‌رهێنه‌ری نه‌وتیش ئه‌و ماوه زێڕینیهی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیان له‌ده‌ست دا و بووه قوربانی قه‌یڕانی مالی ئه‌مه‌ریکی و له‌ڕێگایه‌وه زیانێکی گه‌وره‌یان به‌رده‌که‌وێ.
ئه‌وه‌ش به‌دوور نابینرێ که ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا، له‌ڕیگای سنوقه‌کانی سیادی وبانکهکانیان، داوا له‌وڵاتانی که‌نداو و چین و یابان و کۆریاو سه‌نگافۆره بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه مالیه جیهانیه که‌متر کاته‌وه، بکه‌ن ، تاوه‌کو پاره‌یه‌کی زۆرتر بگاته ناو دامه‌زراوه نه‌ختینه جیهانیهکان و به‌هۆیانه‌وه هه‌ندێ جێگیری له‌سیسته‌می مالی جیهانی دروست ببێت و ئه‌وانیش به‌ده‌وری خۆیانهوهلهو زیانه مالیه جیهانیه ڕزگاریان ببێت.
هه‌ر ته‌نیا ئه‌و قه‌یڕانه مالیه نیه که بووه‌ته کاره‌سات به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکاوه، به‌لکو گه‌رده‌لولی گۆستافیش به‌ده‌وری خۆیه‌وه گیروگرفتێکی مادی تری بۆ وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خولقاندوه.
به‌گوێره‌ی لێدوانی شاره‌زایانی ئابووری له‌سه‌ر گه‌رده‌لولی (ئایک) ¼ وهبهرههمهینانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریکی هاتۆتهخوارهوهو زیانێکی زۆر گه‌وره له دامه‌زراوه نه‌وتیه‌کانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریکی له‌ناوچه‌کانی که‌ئه‌و گه‌رده‌لووله ده‌یانگرێته‌وه،پێ که‌وتووه.
تاوه‌کو ئیستا 13 پاڵاوته‌ی نه‌وت لهوشوینانهلهکار که‌وتوه‌و جوله‌ی شه‌حن کردنی نه‌وتیش له‌گه‌ڵ بۆریهنهوتیهکانی ئه‌و شوێنه‌که ده‌یانبه‌ستێته‌وه به شوێنه‌کانی تری وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکی زیانی گه‌وره‌یان پێ که‌وتووه به‌درێژایی ڕۆخهکهناریهکانی ته‌کساس..به‌ڵێ گه‌رده‌لولی غۆستاف بووه‌ته هۆی په‌ککه‌وتنی 97% کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان و 93%ی کۆمپاناکانی گازی سروشتی .
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و قهیڕانانه له‌و چه‌ند مانگه ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری جۆرج ده‌بلیۆ بۆشی ئه‌مه‌ریکیه که بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی بێ‌کاری و عجزی مالی و قه‌رزاری... ئه‌و قه‌یڕانه وا له ئه‌مه‌ریکا ده‌کا که هه‌یمه‌نه‌ی یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی به‌هێزی جیهانی پێ بێته خواره‌وه. دیاره‌ئه‌و قه‌یرانه مالیه‌ی ئه‌مه‌ریکی که‌متر نیه له قه‌یرانی عیڕاق و ئه‌فگانستان و بۆ ناوچه‌ی قۆقازو ئێرانیش به‌ڕێوه‌یه که هه‌ر هه‌موویان ڕووبه‌ڕووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆش بووه‌ته‌وه‌و کارتێکردنێکی نێگه‌تیڤیش ده‌خاته‌سه‌ر ناخبی ئه‌مه‌ریکی ک هدهنگ بهپالێوراوی دیموکراته‌کان بده‌ن. چونکه به‌شی زۆری ئاخاوتنه‌کانی ئۆباما بۆ چاککردنی باری ئابووری ئه‌مه‌ریکی و ئه‌و تێکههلکێشه سه‌ربازیانه‌ی ئێستایه و چونکه ئه‌و زیاتر له‌گه‌ڵ خه‌یاری ئاشتی جیهانی و به‌ئاشتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه جیهانیه‌کانه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه جۆن ماکین زۆری بانگیشهکانی هه‌مان دووباره‌کردنه‌وه‌ی سیناریۆکانی بۆشهبۆ ئایندهی حوکمی ئه‌مه‌ریکی ئه‌گه‌ر هه‌ڵیبژێرنه‌وه.
کۆلن پاول و مادلین ئۆلبرایت و وارن کریستۆڤه‌ر و هینری کسنجه‌ر که هه‌ر یه‌که‌یان پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایان پێشتر له‌ده‌ست بوو، ئامۆژگاری سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مه‌ریکی ده‌که‌ن که دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئیران و سوریا بگرنه‌به‌ر و خۆشیان له‌په‌یوه‌ندی پچراندن له‌گه‌ڵ ڕوسیا و چین بپارێزن. ئه‌گه‌ر چی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشتر ، کۆلن پاول وجێمس بیکه‌ر پۆستی پارتی کۆماریان هه‌بووه و له پڕۆپاگهندهکانیش پاڵپشتی ئۆبامایان نه‌کردووه، به‌ڵام خۆدانهپاڵیان بۆ بۆچونه‌کانی ئۆلبرایتی دیموکراتی مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که پڕۆپاگه‌نده‌کانی ئۆبامایان له‌هه‌ڵمه‌تی پێشبرکێ بۆ کۆشکی سپی له‌هی مه‌کین پێ باشتر بێت و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئۆبامای یه‌که‌م پێست ڕه‌شی ئه‌مه‌ریکی بگاته کۆشکی سپی نامه‌یه‌کی یه‌کجار به‌هێز ده‌بێت بۆ جیهان.
تێبینی: له‌نوسینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌مدا، سوودم له‌چه‌ند بابه‌تێکی بڵاوکراوه‌ی ئابووری له‌چه‌ند ژماره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی (حه‌یات)ی له‌نده‌نیه‌وه وه‌رگرتووه.
18/09/2008 mahdikawani@yahoo.co.uk
|