٢٩\٩\٢٠١٤
نامه نامۆیەكان.
دانەر
- نامه‌ی
سێیەم -
هاوڕێ وام ده‌زانی کلیله نهێنییه‌که‌ی
ده‌رگای داخراوی دڵم لای تۆیه، که‌چی تۆ وه‌ک ئەندێشە هاتی و وه‌ک
ئەندێشە رۆیشتی! ئه‌فسووس چ قه‌ده‌رێک بوو!
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به یه‌ک ناساند ئە‌شق بوو..
ئه‌وه‌ش که ئێمه‌ی له یه‌کتر جودا کرده‌وه هه‌ر ئە‌شق بوو!
ئە‌شق وه‌ک خه‌ڵووزێکی گه‌ش دره‌وشایه‌وه و له کۆتاییدا ره‌ش داگه‌ڕا
هه‌ر بووه‌وه به خۆڵه‌مێش!
سه‌یره هاوڕێ له‌باتی دڵی ئێمه دڵی ئه‌و که‌سانه بڕیار ده‌دا که
ماسکیان له ده‌موچاو دایه، ئە‌شق دەکوژرێ، ئە‌شق له‌نێو دەبرێ،ئە‌شق زه‌رد
هه‌ڵدەگه‌ڕێ.. وه‌ک گه‌ڵایه‌کی پایز له سێداره دەدرێ و ته‌رمه‌که‌ی
دەکه‌وێته به‌ر پێی رێبوارانی شار..
ئە‌شق چ یارییه‌کی جوانی به‌رده‌ستی منداڵێک بوو، ئە‌شق چ درۆیه‌کی شیرین،
چ ژه‌هرێکی تاڵ، چ گومانێکی پیرۆز بوو!
ئیتر مه‌یه‌ره‌وه ئه‌ی شای ئەندێشە.. ته‌نیایی یه‌که‌م جوانتره له
هه‌موو ئه‌و ئێوارانه‌ی دەگه‌یشتمه لووتکه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به تۆ!
له‌بیرته ئێواره رۆمانسییەکانی به‌ر له خۆرئاوابوون، پێم بڵێ تا
چه‌ندێک راسته ئێواره‌کانی قه‌ده‌ر، تا که‌ی دەمده‌یته ده‌ست تاراوگه
سپییه‌کانی ونبوون! هاوڕێ گومانم هه‌یه له ترس، گومانم هه‌یه له
کردنه‌وه‌ی ده‌رگایە داخراوه‌کان.. تۆ چه‌ندێک پڕی له راستیی؟ چه‌ندێک
پڕی له ئەندێشە!
من راهاتووم له ته‌نیایی.. مه‌مده‌ره‌وه ده‌ست قه‌ده‌ری ره‌شه‌با، مه‌مده‌ره‌وه
ده‌ست نمه‌ی بارانی ئه‌ودیو سنوور..
تۆ که له سپێده‌ی خۆری به‌یان دەچی زۆر ئه‌سته‌مه هاوڕێ بته‌وێ
تێبگه‌ی له ده‌روونی من..
ده‌روونی من خه‌نده‌کانی لێ دزراوه، سه‌رده‌مێکه هه‌وارێکی
ئەندێشەییە، به نۆته‌کانی مۆسیقا ئارام نابێ، له‌و رۆژه‌وه که‌وته
به‌ر تاسه‌یه‌کی گه‌وره.. په‌نجا درزی تێ که‌وتووه... تاسه‌یه‌کی گه‌وره
هه‌موو ژیانی نقوم کردم.. تۆ دەته‌وێ چی ئافەریدە بکەی.. چی بێنیته‌وه
بوون! کۆشش مەکە بمکه‌یته‌وه به خۆم.. من بووم به رۆمان.. به
تراژیدیا.. من ونم بووم به ئەندێشە، بووم به ناونیشانی ملیۆنان دڵی
شکاو.. من دەگه‌ڕێم به شوێن هه‌نگاوه‌کانم.. هه‌نگاوی جێماو!
هاوڕێ ئێستا له نامۆیی نامۆترم، ئێستا هه‌موو فرمێسکه‌کانم دەچنه‌وه
سه‌ر رێی ده‌ریا، ئێستا شه‌پۆله‌کانم تووڕه‌ن وه‌ک تووڕه‌یی ره‌شه‌با..
پڕن له نائومێدیی.. پڕن له ئاوابوونی خۆر!
ئێستا دڵم له دڵۆپه‌ی باران ناسکتره.. کۆشش مەکە دوا تنۆکی فرمێسکه‌که‌ت
به‌ر دڵی من که‌وێ.. باسی چ خۆشه‌ویستییه‌ک دەکه‌ی! ئیتر با ئاسمانی
هیچ دوو چاوێک فرمێسک دانه‌کاته سه‌ر دڵی من، تازه دڵم خاکێکی
ئازادکراوه کێ دەتوانێ داگیری کات.. ته‌نیایی من له دوا پله‌ی باڵا
دایە کێ پێی دەگا! کێ دەتوانێ په‌ی به نهێنیی دڵ شکان ببا!
تۆ پێتگوتم ژیان درۆیه‌کی گه‌وره‌یه.. منیش دەڵێم ئەشقیش درۆیه‌کی
گه‌وره‌تر! ببووره لێم...
________________________________
نامەی
دووەم:
www.emrro.com/namenamoyekan2.htm
نامەی یەکەم:
www.emrro.com/namenamoyekan1.htm
سلێمانی
homelaxdir@gmail.com
|