په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٧\٢٠١٥

رژێمی ئێران له سروشتی كوردستانیش دهترسێ!

ئاریتما موحه‌مه‌دی   

- بەشی یەک -

 

باسکردن لەسەر سیاسەت و ستراتیژیی رژێمی ئێران لهپێوهندی بهكوردستان و بەتاییبەت ئەم مژارە، پێش هەموو شتێک پێویستی بەخوێندنەوەیەکی کورتی سیاسیی، جوگرافی دەکات کە لێرەدا بە کورتی ئاماژەی پێ دەکەم؛ دۆخی سیاسیی، كۆمهڵایهتیی، ئابووریی و تهنانهت جوگرافیای سیاسیی و سرووشتیی ڕۆژههڵاتی كوردستان لهژێر كاریگهری نهرێنیی سیاسهت و تاكتیك و ستراتیژییهكانی سیاسیی و ئابووریی كۆماری ئیسلامیی ئێران دایه، كاتێك کە باس لهڕۆژههلاتی كوردستان دهكهین و ئاماژهبهكهندوكۆسپهكانی سهرهڕێی ئاوهدانیی و گهشاندنهوهی دۆخی ئابووریی و ژیان و گوزهرانی كۆمهڵگای ڕۆژههڵات دهكهین، دهسهڵاتی سیاسیی رژێمی ئێران و وهلایهتی فهقی لهبهر چاومان وێنا دهبێت. رژێمی ئێران و ئهو دهسهڵاتهسیاسییهش كهلهو وڵاتهدا درێژهبهژیانی سیاسیی و حوكمڕانی دهدات، دهسهڵاتێكهكهبنهماكانی لهسهر ڕێزگرتن لهناسنامهی نهتهوهكانی جیاوازی ئهو وڵاتهو بهتاییبهت ناسنامهی كورد دانهمهزراوه. ههمیشهكوردستان و كورد لهڕوانگهی دهسهڵاتی ناوهندی ئێرانهوهبهناوچهیهكی كێشهزا و ئاڵۆز پێناسهكراوهو ههردهم رژێمی ئێران لاوازییهكانی سیاسیی و دهسهڵاتدارێتیی خۆی، لهخۆرههڵاتی كوردستانهوهههست پێكردووه. ئهمهش دژكردهوهی رژێمی بهدای خۆیدا هێناوه.

 

نهتهوهی كوردیش وهك نهتهوهیهكی خاوهن مێژوو لهزاگرۆسو میزوپۆتامیا خاوهن پێگهو دامهزراوهی كولتووریی و ناسنامهی مهدهنیی، نهتهوایهتیی و زمانهوانیی خۆی بووهو كۆمهڵی كوردهواریی بهچهشنێكی چڤاكیی لهدۆخگهلی ئاڵۆز و لهقۆناغهكانی جیاوازی ڕهوت و لهڕێڕهوی مێژوودا ژیانی سیاسیی و كۆمهڵایهتیی خۆی بهڕێوهبردووهو خاوهن ئابووریی و بهڕێوهبهرایهتیی سیاسیی تاییبهت بهخۆی بووهو هاوكات بهبهردهوام لهخهبات و تێكۆشاندا بووهبۆ ئهوهكهمافهكانی دهستبهر بكات و ژیانی سیاسیی و كۆمهڵایهتیی و ئابووریی خۆی گهشهپێ بدات. بۆیههەمیشە كورد لهڕۆژههڵاتی كوردستان لهڕوانگهی دهسهڵات و حوكوومهتی ناوهندییهوهبهنهیاری ئهو دهسهڵاتهئهژمار كراوه، چونكهداخوازییهكانی كورد لهلایهك و بهرژهوهندیی سیاسیی و ئابووریی نهتهوهی باڵادهست و حوكوومهتی ئێران لهلایهكی دیكهلهگهڵ یهك ناتهبا بوونه.

 

كورد وهك تاكهنهتهوهیهكی چالاك و خهباتگێڕ لهگۆڕهپانی سیاسیی ئێراندا لهپێوهندی بهدژایهتیی كردنی سیاسهت و ستراتیژییهكانی ئهو رژێمهدا ڕۆڵی سهرهكیی گێڕاوهو ههمیشهپێشڕهوی هێزهكانی داكۆكیكاری مافی گەلانی بندەستی ئێران بووه. بۆیهههمیشهکوردستان تاكهناوچهیهكی میلیتاریزهكراوی بندهستی ئێران بووهكهلهئاستێكی پان و بهریندا هێزهكانی چهكداری رژێم تێیدا كۆكراونهتهوه. فهلسهفهی كێشهكانی نێوان ڕۆژههڵاتی كوردستان و رژێمی داگیركهر گهلێك ڕوونن و بهئاسانی ههستی پێدهكرێت. فاشیزمی نهتهوهی باڵادهست و پهراوێزخستنی نهتهوهی كورد و باییخ و گرینگی نهدان بهكورد و مێژوو و ناسنامهی كوردستان، لهو هۆكارانهی بنهڕهتین كهخهبات و تێكۆشان، نافهرمانیی مهدهنیی و سیاسیی لهو بهشهی كوردستان پهرهپێداوهو گوڕوتینی بهخهبات و تێكۆشانی نهتهوهیی كورد بهخشیوه.

 

ههروهها بێكاری و پێك نههێنانی دهرفهتی كار لهڕۆژههڵاتی كوردستان و میلیتاریزهكردنی ڕۆژههڵات و پهرهسهندنی گوشارهسیاسیی و كۆمهڵایهتیی و ئابوورییهكان تهنی بهخهڵكی كوردستان ههڵچنیوهو كۆمهڵگای ڕۆژههڵات لهژێر گۆشاری سیاسیی و مهدهنیی و ئابووریی دان، بهپێی زانیارییهكان، ههنووكهزۆربهی دانیشتووانی ڕۆژههڵات لهژێر هێڵی ههژارییهوهژیان بهسهر دهبهن و دۆخی ئابووریی كاریگهری نهرێنی لهسهر ژیانی دانیشتووانی ئهو بهشهی كوردستان داناوه. بهڵام بهربهرهكانێ كردنی كورد لهگهڵ رژێم و نهچوونهژێر باری داخوازیی و سیاسهتهكانی، بووهتههۆی ئهوهكهكۆماری ئێران بیر لهفهوتاندنی دهرفهتی خۆبهڕێوهبهریی كۆمهڵایهتیی و ئابووریی لهڕۆژههڵاتی كوردستان بكاتهوهو دهرفهتهكان لهنێو ببات و ههوڵ بۆ بهرفهراوان كردنی گوشارهكانی سهر كۆمهڵگا بدات، ئهوهش بهئامانجی ملكهچ كردنی كۆمهڵ و جێبهجێكردنی سیاسهتی سهركووتكردنی گهلی كورد.

 

لهڕاستیدا ئەو سیاسەتەی رژێمی ئێران لە پێوەندی بە نەتەوەکانی دیکەی بندهستی ئێران سەری گرتووە، بەڵام لەبەر ئەوەکە کوردستان ناوچەیەکی بە پیت و بەرەکەتە و خاک و ئاوی دەوڵەمەند و دەیان شاخی بەرز و پێدەشتی مەزن و بەرفەراوان و هەزاران دۆنم دارستانی سەرسەوز لەخۆ دەگرێت، ئەوەش بووەتە کۆسپی سەرەکیی لەبەردەم جێبەجێکرنی سیاسەتی ملکەچ کردنی کۆمەڵگا لەلایەن رژێمی ئێرانەوە. بوونی ئەو ڕێژە لە دارستانی سەرسەوز و هەزاران کێڵگەی ئاویی لەو بەشەی کوردستان، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر ژیانی خەڵک داناوە و بووەتە سەرچاوەی بژێویی كۆمهڵگا، هاوکات دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لهبەشێکی زۆر لەو دارستانانە وەک سەرچاوەی داهات كهڵكی لێوهر دهگرن و ئهمهش بووەتە دەرفەتێک بۆ کۆکردنەوەی دەخڵ و دان و بەخێوکردنی مەڕوماڵات و پێکهێنانی دەرفەتی نوێ، کاری نوێ و دابینکردنی خۆراک. سیاسەتی رژێمی ئێرانیش ئەوەیە کە لە هەموو بوارێکەوە گوشاری سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئابووریی بسەپێنێتە سەر نهتهوهی كورد و ئهو سیاسهتهش هێدی هێدی پهرهپێ بدات، بەڵام کاتێ کە کۆمەڵگای کوردستان بۆ بەردەوامیی ژیان بە چەشنێکی ئاسایی، ملکەچی گەمارۆ و ئابڵۆقە ئابووریی و گوشارەکانی کۆمەڵایەتیی رژێم نابێت، ئەو ستراتیژییەی ئێران کە خۆی لە بێدەنگ کردن و ملکەچ کردنی کۆمەڵگا دەبینێتەوە نشست دێنێت و سەرکەوتوو نابێت و تووشی قەیرانی بنەڕەتیی دەبێتەوە.

 

ئهمهش دهسپێكی ئهو قۆناغهیهكهتێیدا رژێم بیر لە وشک کردنی ئەو سەرچاوانە دهكاته‌‌وهکە بوونەتە لەمپەری بەردەم جێبەجێ کردنی پیلانهكانی دژبە گەلی كورد. هەنووکە وشک کردنی سەرچاوەکانی بژێوی ژیانی خهڵكی ڕۆژههڵات لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لە سووتاندنی دارستانەکانی کوردستانهوهدەستی پێکردووە، هەروەک لهدهسپێكی ئهم وتارهدا ئاماژەم پێداوه، بوونی دارستانی سەرسەوز و بەرفەراوان لە کوردستان هەمیشە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی دابینکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتییانی کوردستان بووە، یەکێ لە هۆیەکانی لەنێو نەچوونی نەتەوەی کورد لە ڕەوتی مێژوودا و هاوکات نەکەوتنە ژێر کاریگەریی کولتوور و زمان و ناسنامهی نهتهوهكانی دیکەی ناوچەکە و دەورووبەر، دەوڵەمەندیی خاک و ئاو و شاخەکانی کوردستان بووە، کاتێ کە ئابڵۆقەی ئابووریی خراوەتە سەر کوردستان، کۆمەڵگا پەنای بۆ شاخەکان و دارستانەکان بردووە و لەو ڕێگایەوە خۆراک و خواردەمەنی دابین کردووە و ناسنامهكهی لهكهوتنهژێر كاریگهری گهلانی هێرشبهر پاراستووه، هەروەک چۆن هەمیشە ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕانی نەتەوەکەمان بۆ ڕزگاربوون لە دەست چەتەکانی داگیرکەر و بۆ داڕشتنی بنەمای شۆڕش و بزووتنەوەیەکی سیاسیی نەتەوەیی نوێ پەنایان بۆ شاخەکان و دارستانهكان بردووە و وهك باشترین پهناگا كهڵكیان لێوهر گرتووه. بەهەمان چەشن شاخەکان و دارستانەکان مهزنترین سەرچاوەی داهاتی خەڵکی کوردستانه و ڕۆڵی تاكهسهرچاوهی بژێویی ژیاندهگێڕێ كهدهكرێ نهتهوهی كورد لهڕۆژانی دژواردا پشتی پێ ببهستێت.

 

ماڵپه‌ڕی ئاریتما موحەمەدی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک