| 
			٢٩\٦\٢٠١٩ 
			
			 
			زەنگیانەی ئاویی. 
			        
			- رستی 
			یازدەم -
			 
			 
			فەتاح حەسەن 
			
			  خەون.مرۆڤی تەنیا کەمتر خەون دەبینێ
 خەونەکانیشی زیاتر زیندەخەون
 هەرکات
 سەرەتای خەوبینیم، لەبیرما
 دڵنیابە،
 ئەوسا.. ئەمن
 کەسێکی ترم، خۆشدەوێ.
 
 
			  
			هەواری خاڵیی.كەم دڵم بشكێنە وبڵێ نا..
 ڕۆژێك دادێت
 بێیتە سەرهەواری خاڵی
 ئەوجا..
 پەنجەی پەشیمانی دەگەزی و
 دەڵێی:-
 خۆزگە ھێندە نەموتایە،نا
 ئەوساش
 پەشیمانیی، دادت نادات، نا.
 
 
			  
			درۆزن.هەرچەند ناوت دەبەم
 دەیگەزم زمانم،
 بڕیار لەگەڵ خۆمدا دەدەم
 چیدی ناوت نەیەتە سەر زارم
 ئای لە من، کە، درۆزنم.
 
 
			  
			ئێستا.کە، من دەمەوێ
 لە ئیستادا بژیم
 ڕابردووم بەبیر مەهێنەوە
 داهاتووش هەرچی دەبی باببێ،
 کەپیی گەیشتم،
 دەبیت بە ئێستا..
 
 
			  
			بەخشندە.بەندەیەك لەبری ئەوەی بەرد بگرێتە شەیتان
 گرتییە کابەو
 بەتەمایە خوا بیبەخشێت
 چون دەزانێت
 خودا بەخشندەیە،
 ژن هەیە گوڵیشی تێبگریت
 بەخشندەیی خۆی نانوێنێ ،نا.
 
 
			  
			کڕنووشبردن.ئەگەر بەنیازی
 کڕنووش بردن بم، بۆ مرۆڤ
 تەنها و تەنها..
 کڕنوش بۆ خودی خۆم دەبەم..
 
 
			  
			دڕک.هەر کەس وێرای
 بە گوڵ بڵێت ناشرینە
 چاك بزانە
 بە دڕکی گوڵیش نابێ.
 
 
			  
			تاریکیی.شەمشەمەکوێرە
 چەند حەزی بە ڕوناکییە
 مرۆڤی تەنیاش، هێندە بەتاریکیی.
 
 
			  
			خۆڕاگر.سنەوبەرێك و ھەنجیرێ
 بوو بەشەڕیان
 ھەنجیرەكە
 تاتوانای بوو
 پرچی سنەوبەری داڕنی
 سنەوبەرەكە وتی
 ئەمن لێتدەگەگەڕێم
 بۆ پایز.
 
 
			  
			دوودڵیی.لەودەمەیدا جوتێك کۆتری نێرو مێ
 بەدەمی یەکدا دەڕشێنەوە،
 واشەیەك بێ و
 ئەوانیش بدەن لە شەقەی باڵ
 نازانم
 نەفرەت لە برسییەك کەم
 یا..
 ببمە قوربانی عاشق و مەعشوقێك.
 
			
			___________________________________________ 
			رستی 
			دەیەم:
			
			
			
			www.emrro.com/zengiyaneyawiy10.htm 
			رستی 
			نۆیەم:
			
			
			
			www.emrro.com/zengiyaneyawiy9.htm
			 
			رستی 
			هەشتەم:
			
			
			
			www.emrro.com/zengiyaneyawiy8.htm 
			رستی 
			حەوتەم:
			
			
			
			www.emrro.com/zengiyaneyawiy7.htm 
			رستی 
			شەشەم:
			
			
			
			www.emrro.com/zengiyaneyawiy6.htm 
			رستی 
			ێنجەم:
			
			
			
			www.emrro.com/zengiyaneyawiy5.htm
			 
			رستی 
			چوارەم:
			
			
			www.emrro.com/zengiyaneyawiy4.htm 
			رستی
			سێیەم:
			
			
			www.emrro.com/zengiyaneyawiy3.htm 
			رستی
			دووەم:
			
			
			www.emrro.com/zengiyaneyawiy2.htm 
			رستی یەکەم:
			
			
			www.emrro.com/zengiyaneyawiy1.htm 
			دانیمارك 
			/ ڤالبی
 
			
			ماڵپەڕی فەتاح حەسەن 
 
 |