په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٩\٢٠١٦

کورتە وەڵام! دیسان شەڕی موسڵ و بەفیڕۆچوونی خوێنی پێشمەرگە!


کامیل ژیر      

- ٨ -


(فەرید ئەسەسەرد) لە وتارێکیدا ئەڵێ: ھەرێم بۆ بەشداری لەشەڕی موسڵدا ژمارەیەک پێشمەرجی ھەبوە، بەڵام ھیچی بۆ نەچۆتەسەر، کەچی ھەر بەشداری ئەو شەڕەش ئەبێ!

دیارە کورد ھیچ پەندێکی لە ئەبو موسلیمی خۆراسانی وەر نەگرتوە کە بە خوێنی ھەزاران کورد دەوڵەتی ئەمەویی لەناوبردو رادەستی ئەباسییەکنی کرد!


ھیچ پەندێکی لە ‌سەلا‌ھەدینی ئەیوبی وەنەگرتوە کە ھەزاران لاوی کوردی بەکوشتدا بۆ دەرکردنی خاچپەرستەکان لەقودس! ئەنجامیش بەوە شکایەوە کە سەدان ھەزار کورد لە فەلەستین و ئەردەن و سوریاو لبنان و میسرو سۆدان، لەناو ئەرەبدا توانەوە! دواییش ھەر ئەو خاچپەرستانە بە پەیمانی سایکس بیکۆ، یەک بە ھەزار تۆڵەی کارەکەی سەلاھەدینیان لە کورد کردەوە!!


ھیچ پەندێکی لەوەش وەرنەگرتوە کە دوای دروستبونی کۆماری تورکیا، ئەتا تورک دەستێکی پە پشتی کوردا داو یۆنانییەکانی بە خوێنی ھەزاران کورد لەتورکیا دەرکرد، جگە لەوەی بەشی زۆری کوشتاری ئەرمەنییەکانی بە سوارەی ھەمیدییە کردو گەلێ نمونەیتر.


نا! نەکەی بەڕێز سەرۆکی ھەرێم، تۆش لەپێناوی ھیچدا، ھەزاران رۆڵەی کورد بەکوشت بدەی!. ئەگەر تەنیا لەپێناوی ئەو بڕە پارەیەدا کە ئەمریکا ئەیدا بەپێشمەرگە، پێشمەرگە بەکوشت ئەدەی!؟ ئەوا مێژو لێتخۆشنابێ. یا ئەگەر بەڵێنێکت بە ئەمریکا داوەو لات نەنگە لەو بەڵێنە پەشیمانبیتەوە وەک نەرێتیکی ئەشایری!؟ ئەوا رێگە زۆرە بۆ ئەوەی ئەو شەڕی خۆ کوژیە نەکەی. ئەتوانی بە نھێنی بەرپرسێ ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ راسپێری ئەوان بڵێن ئێمە ئەو شەڕە ناکەین لەپێناوی ھیچدا، بەوە تۆ بە بەردێک ٤ چۆلەکە ئەکوژیت.


یەکەم: لە بەڵێنشکێنی رزگارت ئەبێ. ئەڵێی من ئەمویست و ئەوان نەیانکرد.


دوەم : یارمەتییە داراییەکەی ئەمریکا بەردەوام ئەبێ بۆ پێشمەرگە، چونکە ئەو ئەڵێ تا لەناوبردنی دائش. دائشیش بێ پێشمەرگە لەناونابرێ.
سێیەم: خوێنی پێشمەرگە بەھەدەر ناچێ.


چوارەم : ئەتوانی تا دەسپێکردنی شەڕەکە، چەکێکی زۆر بەدەست بخەی.


دوا وتەم نەوەیە: مانەوەی دائش بە مەمرەو مەژی، بۆ کورد بە سودە نەک زیان. چونکە بەو ھۆیەوەیە ئێستا ئێسکی کورد تۆزێک سوکە. کە دائش نەما، دەیان رێکەوتننامەیتری لۆزان و جەزائیر، دێنە ئاراوەو ئەوەی ھەشمانە لە گۆڕئەنرێ!!

__________________________
دەتوانن دەقی وتارەکەی (فەرید ئەسەسەرد) لەو بەستەرەدا بخوێننەوە:
http://bzavpress.com/ArticleDetail_420_6

__________________________

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک