٣\١٠\٢٠١٤
نامه نامۆیەكان.

دانەر
- نامه‌ی
چوارەم -
هاوڕێ دەبێ ژیان چه‌ند ده‌رگای هه‌بێ!؟
ئه‌ی تۆ له كام ده‌رگای ژیانه‌وه هاتی!؟ ئه‌ی ئەشق واتای چییە! ئەشق
سوتانی دڵ نییە.. ئه‌ی ئەشق ئاوێته‌بوونی رۆح و جه‌سته نییە.. ئه‌ی
خودا بۆ باجی هه‌ڵه‌كه‌ی ئاده‌م و حه‌وای له ئێمه دەوێ! ئه‌ی
فه‌لسه‌فه‌ی سێوه‌كه‌ی به‌هه‌شت هیچی لێ تێگه‌یشتی تۆ! كام
تاقیكردنه‌وه؟! كام ژیان؟ دوو ئاشقی ره‌گه‌ز جیاواز به بێ یه‌كتر چ
واتایەک دەبەخشێ! كام حه‌رام! كام گوناح! كام دۆزه‌خ! ئه‌ی ژیان.. ئه‌ی
مه‌رگ.. ئه‌ی ئەشق.. ئایا ئەوانە هه‌مووی ئەندێشە و گومانن!؟
ئه‌ی كاتێك چاو دەدوێ.. دڵ دەدوێ.. رۆح دەدوێ.. جه‌سته دەدوێ! ئایا
دەبێ خۆمانی لێ گێل بكه‌ین؟!
كه‌واته ئاشقه شێته‌كه‌ی من مه‌به به سێبه‌ر بۆم.. داوا مه‌كه
بێیته ژوانم.. ئاخر تا ئێستا تێنەگەیشتووم من گومان یان راستیی! ئه‌ی
كه ئاشق بووین ئایا ده‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه؟! باشه كام هه‌ڵه! كام
راستیی!؟
تازه ئیتر تۆ هه‌ر كه‌سێك بی، له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانە بی من
خۆشم دەوێی! ئیتر رێز تەنیا له دڵم ده‌گرم.. سنوور.. یاسا.. هه‌موویان
له گه‌مه‌ی سه‌ر مێزێكی قوماردا دۆڕان... هاوڕێ ئیتر ئەوانە هه‌مووی
له گریان و هاواری منداڵێك دەچێ كاتێ پێی هه‌ڵده‌خلیسكێ و ده‌كه‌وێ
چونكه جوان پێی نه‌گرتووه!
ئیتر بۆ من مه‌گه‌ڕێ من لێره‌م له نێو دڵی تۆ! ئه‌ی تۆ ئایا تا ئێستا
له خۆت ده‌گه‌ڕێی یا تۆش بوویته‌وه به من!؟ ئه‌ی ناونیشانی بێ
ناونیشان نه‌توایه‌وه؟! ئه‌ی پێمنه‌گوتی گومانم هه‌یه كه ئافرێنەری
دڵ له دڵ گه‌یشتبێ!
ئیتر كه پێتگوتم هێدی ''دانەر'' هێدی... با بۆ شتێكی تر بێ.. شتێكی
به‌هێز.. شتێك كه به‌های هه‌بێ كه پیرۆز بێتد..ئیتر ئه‌زانم كه‌ی
پێمدەڵێی! چه‌ند جوانه رۆحم بۆنی تۆی لێ بێ.. چه‌ند جوانه توانه‌وه
له باوه‌شی تۆ.. چەند جوانه مه‌ستبوون له نێو دڵی تۆ!
ئەندێشەم دەمباتەوە بۆ لای تۆ! خۆڵه‌مێشی جگه‌ره‌كانم كه وه‌ك رۆحی
خۆم له شه‌و به‌جێماون ئێستا به رووی یه‌کدا زه‌رده‌خه‌نه
ده‌یانگرێ.. سه‌یره شووشه بۆشەکان دڵیان خۆشه له‌گه‌ڵ یه‌کد سه‌ما
ده‌كه‌ن، سه‌مای ئەشقێكی زیندوو.. سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هاوڕێ كه ناهێڵن
له ده‌رگای باڕه‌كه بچمه ژوورێ! ئاخر ده‌ڵێن ئێره جێی ئاشق نییە
جێی ئاڵوودەبووەکانە.. ئاڵوودەبوو به مەی نه‌ك ئاڵوودەبوو به مرۆڤ!
ئێستا ده‌زانن من ئاڵوودەم به تۆ.. ئیتر ئه‌وه گه‌وره‌ترین تاوانه
لای مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه.. ئیتر ژیان لای ئه‌وان پڕه له
جه‌نجاڵیی و كێشه، تیشكی ئاسۆ ده‌رناکەوێ، مرۆڤه‌كان به ترسه‌وه
هه‌موو هه‌نگاوێك دەنێن.. به گومانن له‌وه‌ی كه من وازم له ترس
هێنا.. به گومانن له‌وه‌ی كه من ده‌توانم ئاشق بم.. عاشێقێكی ئازاد،
به گومانن له‌وه‌ی من ده‌توانم تا ئه‌وپه‌ڕی سنووری به‌ختیاریی
به‌خته‌وه‌ر بم! ئیتر تێناگه‌ن كه چۆن حه‌زه‌كان ده‌توانن ببنه
هه‌وێنی یه‌كتر چۆن خۆشه‌ویستیی دەبێتە فه‌لسه‌فه؟! چۆن تەنیا یه‌ك
باوەشپێداکردن له یه‌كه‌م چركه‌كانی بینین بۆ تاتایێ نه‌خشه‌یه‌كی
ره‌نگاوڕه‌نگ له نێو دڵدا بەجێدێڵێ!.. ئیتر لای ئه‌وان ده‌رگایەکان
هه‌ر دەبێ ژماره‌یه‌كی هه‌بێ.. ناتوانن ده‌رگای بێ ژماره ببینن!
به‌ڵام دواجار تۆم خۆشدەوێ تۆ!
________________________________
نامەی
سێیەم:
www.emrro.com/namenamoyekan3.htm
نامەی
دووەم:
www.emrro.com/namenamoyekan2.htm
نامەی یەکەم:
www.emrro.com/namenamoyekan1.htm
سلێمانی
homelaxdir@gmail.com
|