٢٢\١٠\٢٠١٤
نامه نامۆیەكان.
دانەر
- نامه‌ی
هەشتەم -
سه‌رده‌مێكه به جێت هێشتووم !بیرم نایه
چه‌نێك له كات تێپه‌ڕیوه..به‌س هه‌موو ساتێك هه‌ستم به‌وه كردووه
بێ تۆیی چۆن دڵی منی وێران كردووه !..هه‌تا ئه‌م ساته‌ش ئاگام
له‌بوركان و بوومه‌له‌رزه‌كانی دڵمه، خاك و ئاسمانی دڵمت سه‌ره‌و ژێر
كرد..ئاخ چ قیامه‌تێكه ئه‌وێ ! تۆ چه‌ن بێ په‌روا بوویت! تۆ چیت كرد
به عه‌شق!ئاخر تكام لێ كردی هه‌وڵ مه‌یه قفڵه ژه‌نگاوی یه‌كانی
ده‌رگای دڵم بشكێنیت..تكام لێ كردیت نه‌یه‌یته ئه‌و سنوره لێره
خۆشه‌ویستی نامۆیه‌كه كه‌س له زمانی تێ ناگات ..
بێ تاقه‌ت مه‌به ئه‌زانم خه‌ریكه ئه‌گریت ئاخر كوا له خه‌یاڵه‌كانی
منا فرمێسك ئه‌بینرێت ! یان بیرت چووه كه هه‌ناسه‌كانم هی تۆ بوو,,
بیرت چووه كه هه‌ر فرمێسكێكت تیشكێكی خۆر بوو ئێستا له‌سه‌ر گۆناكانم
به‌ستوویه‌تی.. به‌ڵێ ئێستا خه‌نده‌كانی مناڵیشم بیر نایه‌ته‌وه
گومان ئه‌كه‌م تۆ بڵێ ی جارێك من پێكه‌نی بم!
هاوڕێ ته‌نها ئه‌مویست وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م به‌یته‌وه ئه‌گه‌ر
جارێكی تر منت نه‌بینی یه‌وه بیر له چی ئه‌كه‌یته‌وه ؟! ئه‌گه‌ر
جارێكی تر ئه‌و ڕێكه‌وته هه‌رگیز ڕووی نه‌یا ..ئه‌و كاته له ڕۆژمێرا
بوونی نه‌ما ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ هه‌ر نه‌هات ئه‌گه‌ر هه‌ر بێ ئاگا بوویت
له مه‌ست بوونم له ون بوونم... بیر له چی ئه‌كه‌یته‌وه!
وشه‌كانت بوون به جێگه‌ی سه‌رسوڕمان ..هه‌ر له یاخی بوونی زه‌مه‌نی
من ئه‌چێت ..هه‌ر له نۆته‌ی لێدانه‌كانی دڵی من ئه‌چێت ..هه‌ر له‌و
پروشه‌ی به‌فرانه ئه‌چێت كه له ئاسمانا له‌گه‌ڵ سه‌مای بایا به
سه‌رلێشێواوی ئه‌مێننه‌وه و نازانن ڕوو بكه‌نه كوێ!
ئه‌ی خه‌یاڵه برۆنزی یه‌كه تۆ له كوێ ی؟! وتم به‌جێم مه‌هێڵه
هه‌میشه له‌لام بمێنه‌ره‌وه ..به‌ڵام ڕۆیشتی !.. كه‌واته وه‌ره
جیام كه‌ره‌وه له خۆت..نامه‌وێت ئیتر بیر له به‌ڵێنه‌كانت
بكه‌مه‌وه ،نامه‌وێت گومان له نهێنی یه جوانه‌كان بكه‌م.. ئیتر
دڵنیابه تۆم له بیر ناچێته‌وه ..پڕ به دڵ نزا ئه‌كه‌م ئه‌مشه‌و دوا
شه‌وی ژیانم بێت..
بته‌وێت یا نا دوایین چركه هه‌ر ێت ..دوایین بڕیار ئه‌كه‌وێته
سه‌رده‌می موعجیزه‌كان ..ئه‌ها جیاوازی له‌نێوان كه‌سێكی عاشق و
كه‌سێكی ئاسایی هیچ بوونێكی نی یه.. له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌شق هیچ وجودێكی
نی یه !به داخه‌وه ئه‌وه له‌م سه‌ده‌یه‌دا ته‌نها وشه‌یه‌كه‌و هیچی
تر !..
داهاتوو له ته‌مه‌نی خۆی بێزاره ئه‌و نایه‌وێت ته‌نانه‌ت یه‌ك
هه‌نگاوی تر بنێت ،ڕابردووش زۆر خێرا تێپه‌ڕی به شێوه‌یه‌ك له دوا
ساتدا خۆی بۆ نه‌دۆزرایه‌وه..پێناسه‌ی ئێستاش ته‌نها پێكێكه به‌ڵام
هاوڕێ پێكی ئه‌مشه‌و تامێكی تری هه‌یه ڕه‌نگێكی تری هه‌یه هه‌رله
شه‌رابه‌كانی به‌هه‌شت ..ببوره له شه‌رابه‌كانی جه‌هه‌نه‌م ئه‌چێت!..
ئه‌وكاتانه‌ی ته‌نیایت پێ به‌خشیم من یاخی بووم نه‌ك له مرۆڤه‌كانی
ده‌وروبه‌رم ته‌نانه‌ت له تۆ‌و له خۆشم ! ئومێد ئه‌كه‌م ئاسوده بیت
له ژیانت ئه‌گه‌ر قه‌ده‌ره‌كانیش ئێخه‌یان گرتوویت ئه‌وه‌یان ته‌نها
خۆت تێ ی ئه‌گه‌یت له بیرت بێت دڵی من پڕه له به‌فر وه‌ك سه‌هۆڵ
به‌ندانه‌كانی سیبریا وایه هه‌ر له خه‌ونه‌كانی تۆ ئه‌چێت...
________________________________
نامەی
هەفتەم:
www.emrro.com/namenamoyekan7.htm
نامەی
شەشەم:
www.emrro.com/namenamoyekan6.htm
نامەی
پێنجەم:
www.emrro.com/namenamoyekan5.htm
نامەی
چوارەم:
www.emrro.com/namenamoyekan4.htm
نامەی
سێیەم:
www.emrro.com/namenamoyekan3.htm
نامەی
دووەم:
www.emrro.com/namenamoyekan2.htm
نامەی یەکەم:
www.emrro.com/namenamoyekan1.htm
سلێمانی
homelaxdir@gmail.com
|