٥\١٠\٢٠١٤ نامه نامۆیەكان.
دانەر - نامه‌ی پێنجەم -
سه‌یره چه‌ند جار پێمگوتی منت خۆش نەوێ..
دڵم له ئاوێنه دەچێ.. هه‌ستم وه‌كو شووشه
وایه به‌رگه‌ی ئازاره‌كانی شكاندن ناگرم.. ئاگادارم كردی من پڕم له
نامۆیی به مرۆڤه‌كانی ئەو گەردوونە.. ئێستاش گومان دەكه‌م ئەوەی
دەینووسم وشه بێ.. تۆ بۆچی وا دەیبینی؟! ئەوە دڵۆپه‌ی فرمێسكه دێتە
خوار له چاوه‌كانم.. ئەوە دڵۆپه‌ی خوێنه له دڵم ده‌تكێ.. ئاماده
بووم ئاوێته بم به هه‌موو ئازاره‌كانی جیهان به‌ڵام به خۆشه‌ویستی
تۆ نا چونكه تۆ تایبه‌تیت له لام.. ئاخر دەترسم زۆر دەترسم تۆش هه‌ر
له مرۆڤه‌كانی تر بچی دەترسم دیسانه‌وه هه‌ست به‌وه بكه‌م كه كه‌س
نییە له من بچێ.. ته‌نیایی پڕه له هه‌ناسه‌ی ژیان، بۆچی نا.. پێم
باشتره دڵم له ته‌نیاییدا نغرۆ بێ نه‌ك شه‌هید بێ به ده‌ستی
مرۆڤه‌كان.. چونكه ئه‌وكات ئه‌م دڵه‌ی من شه‌هید دەبێ و له لێدان
ناوه‌ستێ، شه‌هید دەبێ و ترپه‌كانی هاوار دەكا كه‌چی كه‌س نییە
بیبیستێ! رۆحی من سه‌ما دەكا له ئازاردا كه‌چی چه‌پڵه‌ی ئێوه له ده‌نگی
درۆ ونبووه‌كان دەچێ كه له پڕ دەقیژێنێ... پێویست بوو ئه‌وه
بزانی كه هاتیته خاكی دڵم هێمنییەكه بپارێزی بۆ ئه‌وه‌ی بوومه له‌رزه
روونەدا! كه هاتیته ده‌ریای دڵم بزانی چۆن دەدوێی له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كان
تا دووربێ له هه‌ڵكشان و داكشان! كه هاتیته ئاسمانی دڵم هه‌وره‌كان
ئاگادار نه‌كه‌یته‌وه ئه‌وان به بەنجیی بمێنه‌وه تا بارانی لافاو ده‌ست
پێ نه‌كات!..سه‌یره ئه‌و هه‌موو به‌فره نابینی له دڵی مندا و بێ
باكانه دەتهوێ ببی به خۆر! به‌ڵێن نه‌بوو بیتوێنیته‌وه نا هاوڕێ
به‌ڵێن نییە ره‌نگی سپی له جیهانەکەی مندا هه‌رگیز ون بێ.. تێدەگەی
لێم!؟ ________________________________ نامەی چوارەم: www.emrro.com/namenamoyekan4.htm نامەی سێیەم: www.emrro.com/namenamoyekan3.htm نامەی دووەم: www.emrro.com/namenamoyekan2.htm نامەی یەکەم: www.emrro.com/namenamoyekan1.htm
سلێمانی homelaxdir@gmail.com
|