په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١٢\٢٠١٦

کورتە وەڵام! پەکەکە و شنگاڵ و پارتی.


کامیل ژیر      

- ١٤ -


شنگاڵ، شارە بریندارەکەی کوردستان! لەجیاتی ئەوەی کسپەیەکبێ لەجەرگی ھەمو کوردێکدا، خەریکە ئەکرێتە زامێکی قوڵتر لەجەستەی کوردستاندا! ھاندەری ئەو زامەش، نەک ھەر لای من، لای داروبەردیش رونە کە ئەنکەرەو بەغداو تارانە.


ئێوە ئەی پەکەکەو پارتی: دەسم دامێنتان، دەس بۆ ئەو ئاگرە نەبەن کە خۆتان و نەتەوەکەشمانی پێئەسوتێ! لەجیاتی ئەوەی بەشەڕبێن لەسەر شنگاڵ، شنگاڵ بکەنە پشتوێنی یەکگرتنتان لەپێناوی بەرژەوەندیی گشتیی نەتەوە ستەمدیدەکەمان.
ئێوە ئەی گەریلاکانی پەکەکە، رۆژانە لەژیر تۆپبارانی ئەنکەرەدان، باکور بەئۆپراسیۆنەکانی جەندرمەی تورکەوە ئەناڵێنێ. ئەو موچەیەش کە لەبەغای وەرئەگرن، دانەی داوو ژاری کوشندەیە بۆتان!


ئێوەش ئەی پارتی دیموکرات، ھێشتا لەمەترسیی دائش و شەڕی چاوەڕوانکراوی ھەشدی شەئبیدان!. شنگاڵیش نە مڵکی ئێوەیەو نە ھی پەکەکەیە. شنگاڵ وەک شار، شاری برا یەزیدییەکانمانە. وەک خاوەندارێتی، ھی ھەمو نەتەوەی کوردمانە. وەبیرتانبێتەوە: بە رابەریی بارزانی مستەفا، لەشکری بارزان ١٩٤٦چونە کۆماری کوردستان لەمھادو بەگوڵ و رێھانە پێشوازییان لێکراو پلەو پایەی شیاویشیان پێدرا. ئەی ئەمڕۆ ئێوە بۆچی ھەمان جۆر پێشوازی لەپێنج ھەزار گەریلا ناکەن کە رژاونەتە باشورو بەرگری لەشنگاڵ ئەکەن؟ ئەشێ بیانوتان ئەوەبێ تورکیای دراوسێتان نیگەران ئەکەن و ئەبنە ھۆی ئەوەی دەرگای برایم خەلیل داخرێ و بۆرییە نەوتەکان سڕکرێن! یا ترستان لەوەبێ ئەوانە ببنە پاشکۆی ئیراک!؟ بەڵێ راستەو ھەمو ئەگەرێک چاوەڕوانکراوە، بەڵام چارەسەری ئەو ئەگەرانە بەشەڕی براکوژی ناکرێ، بەڵکو شەڕێکی لەوجۆرە، کێشەکە ئاڵۆزترئەکاو ئاواتەکەی ئەنکەرەو بەغداو تارانیش دێنێتەدی!! ئەی چار؟ چار:


١- کشانەوەی گەریلاکانە بۆ قەندیل و بۆ باکورو بۆ رۆژئاوا.


٢- لەئەگەری پێداگرتن لەسەر مانەوەیان لەباشور بەگشتی و لەشنگاڵ بەتایبەتی، چار: رێکەوتنێکی نھێنیە لەسەر نەکردنی شەڕی براکوژێ. بۆ دەمکوتکردنی ئەنکەرەو بەغداش، ئەگەر ئەو شەڕە ھەر ناچاریبێ، ئەوا با شەڕەکە بکرێتە شەڕی برادۆستی نەک براکوژی، بەمجۆرە: جارجار تەقە بەسەر یەکدابکەن، نەک تەقە لەیەکتر. بەڕاگەیاندنیش وایپیشاندەن کە ئەوەندە کوشتار لەملاو ئەوەندەش لەولا ھەیە. لەھەمان کاتا، بەو ھۆیەوە، ئەشتوانن چەک و یارمەتی لەو دو پایتەختە دوژمنە بکێشنەوە! پەیوەندیی برایانەی ئەو دو لایەنە کوردییەش لەگەڵ یەکدی بە نھێنی بەردەوامبێ. ئەم شێوازەش، پەیڕەوکرێ بۆ ھەر شەڕێکی ناچاری نێوخۆیی. ئاخر سەدان ساڵ داگیرکەرانی کوردستان، شۆڕشەکانی کوردیان بە کورد لەناوبردوەو پێمان پێکەنیون! با ئێمەش ساڵانێک بە ریشی ئەوان پێبکەنین. بەڵێ ئەبێ ئاوا سیاسەت بکەین.

__________________________

کورتە وەڵام - ١٣ -: www.emrro.com/kurtewelam13.htm

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm
 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک