٣١\١٠\٢٠١٤
نامه نامۆیەكان.

دانەر
- نامه‌ی
نۆیەم -
هاوڕێ هه‌رچه‌ن دوری به‌ڵام وه‌ك خۆر وایت
هه‌موو كات تیشكهكانت ئه‌بینم .. تۆ هه‌ندێ كات حه‌ز ئه‌كه‌یت
چاوشاركێم له‌گه‌ڵ بكه‌یت ،ئاخر وه‌ك مناڵی له‌و ون بوونه‌ت ئه‌ترسم
كه ئیتر ناتدۆزمه‌وه ،تكا ئه‌كه‌م هێنده مه‌چۆره ژێر
هه‌وره‌كانه‌وه !خۆ ئه‌زانم دڵی من پڕه له به‌فر پڕه له
سه‌هۆڵ..به‌س تۆش ئه‌زانیت ته‌نها به تیشكهكانت ئه‌دره‌وشێمه‌وه ...
چ زه‌مه‌نێكی سه‌خته هه‌ناسه ! له‌وكاته‌وه‌ی تۆ ڕۆیشتوویت
هه‌سته‌كانی من بوون به ته‌لیسم و خه‌یاڵ ڕه‌شیان پۆشیوه‌و له‌گه‌ڵ تۆ
ون بوون باوه‌ڕناكه‌م ئێستاش تۆ خۆت بیت !..چونكه تۆش به ئه‌مانه‌ت
دڵت یا به من له دوایین هه‌نگاوی بێَ ماڵَئاواییت نیگاكات به من
سپارد،به‌ڵام هه‌رگیز نه‌توت بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌ڕۆم !تۆ پێت نه‌وتم
عه‌شق خه‌نده‌یه‌كی به‌جێماوی سه‌ر وێنه‌یه‌كی یادگاری یه ..نه‌توت
وه‌فا له‌سه‌ر مێزێكی قومارا دۆڕا..نه‌توت من مر‌ۆڤم و ڕاستیش له‌م
سه‌رده‌مه ونه‌و هه‌ر به‌دوایا ئه‌گه‌ڕێن (واته ڕاستی هیچ وجودێكی نی
یه!)..
خهونهكان ئێستاش وه‌ك خۆیان ماون كه‌چی من سنوری یاخی بوونم هه‌ر
تێنه‌په‌ڕاندووه ..ئه‌م هه‌موو هه‌نگاوه له ڕێگاكانی به‌هه‌شتێكی
بێ ناونیشان به‌جێ ماون ..باشتر وایه ئاوڕێك به‌یته‌وه .. ئه‌و
گوڵانه‌ی له‌ویا سه‌وز بوون وا خه‌ریكه وشك ئه‌بن..خۆ تۆ له ڕه‌گه‌زی
باران بوویت..له‌كوێ مه‌ستیت ؟! وا دنیا بوو به بیابان !..
هاوڕێ چه‌ن سه‌یره كاتێك مرۆڤ به‌هاكانی خۆی له ده‌ست
ئه‌یات!.سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه تۆ دوریت له‌من !.له‌وه‌ش سه‌یرتر
عه‌شقه به هه‌موو سیحرهكانی یه‌وه تێكه‌ڵ بووه به زیندانه
ئه‌به‌دی یه‌كانی ئه‌و ئێوارانه‌ی خه‌یاڵ كه‌خاكی نیشتیمانه‌كه‌م پڕ
ئه‌بوو له بۆنی تۆ ! تروسكه‌ی هیواكان وه‌ك ئێستا خۆڵه‌مێش نه‌بوون
له‌به‌ر پێ ی ئه‌و ڕێبوارانه‌ی شه‌وان تا به‌یانی شێتانه باسی
ڕابردووه تاڵه‌كان ئه‌كه‌ن ..
نازانم ته‌مه‌ن چه‌نی ماوه ؟له‌وانه‌یه چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك
كه‌متر،له‌وانه‌یه چاوه‌روانی یه‌كی پڕ له وههم بیهێڵێته‌وه
..له‌وانه‌یه دڵ هه‌ر لێ بدات و عه‌قڵ بوه‌ستێت ..له‌وانه‌یه ڕۆژێك
بێت و مانایه‌ك بۆ ژیان بگه‌ڕێته‌وه .. له‌وانه‌یه شه‌وێك بێت و
نامه‌كانم پڕ نه‌بن له نامۆیی و غوربه‌ت ..به ڕاستی نازانم ته‌مه‌ن
چه‌نی ماوه ..ئایا تۆ ئه‌زانیت !؟ تۆ بڵێیت جوابێك لای تۆ هه‌بێت ئه‌ی
خه‌یاڵه برۆنزی یه‌كه!..
ئه‌گه‌ر ئاسوده یی تۆ به‌خشینی ڕۆحی منه به ئاسمان تۆ چاوه‌ڕێ ی چی
ئه‌كه‌یت ! ئه‌گه‌ر ژیان و مردن یه‌كسان بن به یه‌ك ..ڕاستی و درۆش
هه‌ر وا ئه‌بێت !.. به هه‌مان شێوه هه‌موو شته پێچه‌وانه‌كانی
تر..كه‌واته بۆچی گومان ! بۆچی چاوه‌ڕوانی ! بۆچی ئه‌و ژانه یه‌ك له
دوای یه‌كانه‌ی تاسه ئه‌خه‌نه دڵه‌وه و ڕێره‌وی لێدانی ترپه‌كان
ئه‌گۆڕن ! بۆچی یاخی بوون و نامۆیی له دوا ساته‌كانی عاشق بوون !..
هاوڕێ ئێستا هه‌ناسه‌كان كورتن ..تۆ ونیت له‌م مه‌مله‌كه‌ته
..بڕیاره‌كان كۆلاره‌ی ده‌ستی مناڵێكی لاساره به بێ ئامانج هه‌ڵی
ئه‌یا به‌ره‌و ئاسمان.ئه‌و نازانێت ڕه‌شه‌باكان ئه‌توانن چی بكه‌ن،
نازانێت سروشت چی بۆ هه‌ڵگرتووه نازانێت كۆتایی یه‌كه‌ی له‌ده‌ست
چوونه!..ئه‌و نازانێت كاتێك فرمێسكه‌كان ماڵئاوایی له چاو ئه‌كه‌ن
چه‌ن پارچه له دڵ و ڕۆح له‌گه‌ڵیا سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ن !..
________________________________
نامەی
هەشتەم:
www.emrro.com/namenamoyekan8.htm
نامەی
هەفتەم:
www.emrro.com/namenamoyekan7.htm
نامەی
شەشەم:
www.emrro.com/namenamoyekan6.htm
نامەی
پێنجەم:
www.emrro.com/namenamoyekan5.htm
نامەی
چوارەم:
www.emrro.com/namenamoyekan4.htm
نامەی
سێیەم:
www.emrro.com/namenamoyekan3.htm
نامەی
دووەم:
www.emrro.com/namenamoyekan2.htm
نامەی یەکەم:
www.emrro.com/namenamoyekan1.htm
سلێمانی
homelaxdir@gmail.com
|