په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٢\٢٠١٧

کورتە وەڵام! ١٧ و ١٨ و ١٩.

بۆ هۆنراوه‌یه‌ک.

بۆ ئەوانەی بە پەنجەی دەست ئەژمارمان ئەکەن!

بۆ درۆ و خەیاڵەکان.


کامیل ژیر      

کورتە وەڵام! بۆ هۆنراوه‌یه‌ک .

- ١٩ -

هه‌رکات مێژو ده‌خوێنمه‌وه‌
به‌هه‌ردو ده‌س چاوم ده‌گرم
ده‌ڵێم نه‌کا له‌شه‌رمانا
له‌به‌رده‌می دێڕێک بمرم
په‌ڕه‌ی مێژوی کورد هه‌روایه‌
تا سه‌یریکه‌ی شه‌رمی تیایه‌
یان زێدی خۆی فرۆشتوه‌
یان کورد
خودی خۆی کوشتوه
وه‌ڵام:
برای شیرین
بۆ وا ره‌شبین
ئه‌ڕوانیته‌ مێژوی مه‌ردان!؟
بۆتۆ ناشێ وره‌به‌ردان
کورد کوا زێدی فرۆشتوه‌!؟
خۆی کوشتوه‌!؟
ئه‌وه‌ی که‌وا گه‌ل فرۆشه‌
‌سه‌ری گه‌نده‌ڵ، سه‌ری بۆشه
وای مه‌بینه‌
که‌ مێژومان ناشیرینه
مێژومان پڕ به‌رخودانه‌
پاک و جوانه‌‌
له‌ ماده‌وه‌ تێکۆشاوین
نه‌وه‌ستاوین
‌روبارێ خوێنمان رژاوه‌
لانه‌مان لێتێکدراوه
ده‌سی تاوانی بێگانه‌
بێ شه‌رمانه‌‌
وه‌کو باهۆز
گه‌یشته‌ په‌رتوکی پیرۆز
دایان له‌‌ ماڵی ئاهورا
سرود برا
به‌رگیان دڕین
زمانیان له‌بنا بڕین
ساواو مناڵ
زینده‌به‌چاڵ
کلتوری لم، دای له‌ چیا
به‌فر گریا!
هه‌رچی هه‌بو له‌سه‌رو ماڵ
وه‌کو شنگاڵ
به‌پێی په‌تی، ئه‌نفالکرا
بۆ خه‌لیفه‌و سوڵتان برا
یا به‌ مه‌زاد، ژنی روسور
برا بۆ دور!
ئيسته‌ش خراپتر له‌جاران
به‌رده‌وامه‌ ده‌سی تاوان!
سێ گورگی بۆر تێمانبه‌ربون‌
ئه‌مانجو وون
که‌چی هێشتا خۆڕاگرین
پێداگرین
هه‌مان کوردین
هه‌ر نه‌به‌ردین
   *   *   *
کێشه‌ دیاره‌
قه‌یرانی سه‌ری هوشیاره
هه‌ڵگری بیری پوچه‌ڵه‌
کێشه‌مان کێشه‌ی گه‌نده‌ڵه‌
دنیا وایه‌
که‌ شێر نه‌بێ، وشتر: شایه!
جه‌نگه‌ڵستان
ئه‌چه‌رخێ به‌ گه‌نده‌ڵستان
گورگ و رێوی
پاسه‌وانی مه‌ڕی کێوی
که‌ مه‌ڕ خورا، چه‌قه‌ڵ دادوه‌ر
په‌نجه‌ی تاوان، ئه‌با بۆ که‌ر‌!
ئابه‌وجۆره‌، به‌ها ئه‌ڕژێ
‌ویژدان ناچار خۆی ئه‌کوژێ!
ده‌سیش له‌دوای ئه‌و کوشتنه‌
هه‌ر دوژمنه
   *   *   *
ئاشکرایه‌
له‌م دنیایه‌
وڵات هه‌رچه‌ندێ ئاوابێ
چه‌م هه‌رگیز بێچه‌قه‌ڵ نابێ
گه‌ل هه‌میشه‌ پێگه‌ی دیاره‌
زێڕی پاکی بیستوچواره‌‌
بڕوانه‌ رۆڵه‌ی نیشتمان
گه‌ریلاو پێمیم و شه‌ڕڤان
دوای ئه‌و هه‌مو وه‌یشومانه
خۆبه‌خشانه‌‌
بزانه‌ چۆن هه‌ڵمه‌ت ئه‌به‌ن
چۆن دڕ ئه‌ده‌ن
به‌نێروی سێ ره‌گه‌زی تاڵ
به‌خوێنی ئاڵ!
قه‌ندیل و کۆبانێ و هه‌ڵگورد
گه‌واهن بۆ بزورگیی کورد
   *   *   *
وه‌ره‌ برام بۆناو جه‌نگه‌ڵ
بۆ ڕادانی دزو گه‌نده‌ڵ
وه‌ره‌ مه‌یدان
به کۆڵنه‌دان
به‌گه‌شبینی و به‌بیری پاک
به‌گوفتارو کرده‌وه‌ی چاک
گرێ کوێره‌ ئه‌کرێته‌وه‌
ئه‌نجام، گره‌و ئه‌برێته‌وه‌
‌‌ئاوا خۆمان
له‌ زێدی خۆ، ئه‌بین به‌خان.


 

کورتە وەڵام! بۆ ئەوانەی بە پەنجەی دەست ئەژمارمان ئەکەن!

- ١٨ -


بەدوای کورتە وەڵام/١٧داو بۆ زانیاریی زیاتر.. ئەو شەڕە زرتانێیەی ئێستا بەھاوبیرانی کاژیک ئەفرۆشرێ، ئەگەر ھاندەرێکی نیەو تەنیا لەبەرئەوەیە ھاوبیران ھەر ناوی کاژیک ئەبەن و ناوی پارتی گەلی کوردو رێکخراوەکانی نابەن؟ ئاشکرایە کە: دو، یازیاتر، رێکخراو یەکیانگرت، ئیتر ھەر ئەو ناوە ئەبرێ کە ‌لەسەری پێکدێن. بۆنمونە: ھیزبی یەکگرتن چوە پاڵ پارتی، بەڵام ھەر ناوی پارتی ئەبرێ. یەکێتی لەچەند گروپ وھیزب پێکھاتوە، بەڵام ھەرناوی یەکێتی ئەبرێ. کەواتە ئەو شەڕە، بێمەڵامەتنیە! ئەی‌بۆچی یەخەی پارتی دیموکراتی کوردستان ناگیرێ لەسەرئەوەی ناوی حیزبی یەکگرتن یا پاسۆک نابرێ!؟ ئێمە کەناوی حەوت ھاوبیرەکەی یەکەممان بردبێ، مەبەستمان دەستەی دامەزرێنەری کاژیکبوە نەک سەرکردایەتی. لەجێکەیتردا، وەک پێویست، ناوی ھەمو ھاوبیرانمان بردوەو مافی کەسمان نەخواردوە. ئەمەش ناوی سەر‌جەم ھاوبیرانە ئەوەندەی لەزانیاریی خۆم و لەنوسین و لەزاری ھاوبیرە دێرینەکانمانەوە بۆم کۆکرابێتەوە بەپێی ریزبەندی ئەلف و بێ کە بەداخەوەو بەھۆی لێکپچڕانی زنجیرەی رێکخستنەکانەوە.. ھاوبیرانی کاژیک بەناو پاسۆک و پارتی و یەکێتی و سۆشیالست و کۆنگرەی نیشتمانیدا بڵاو بونەتەوە یا بێلایەن دانیشتون: ئازاد ئەنوەر، ئازادی کاک مستەفا، ئاراس وەلی، ئەبو بەکر مەلا مەجید،ئەحمەد ئاغا- کەرکوکی،ئەحمەد ئەمین ئەفەندی،ئەحمەد خولەسنەیی، ئەحمەد دوزی-کەرکوکی، ئەحمەدنەقیب،ئەحمەدساڵح، ئەحمەد سەلام کەرکوکی، ئەحمەد مامۆستا سەید ئەحمەد، ئەحمەد شەمەیی، ئەحمەد عەبدوڵا، ئەحمەد قادر ،ئەحمەد بەنا، ئەحمەد محەمەد، ئەحمەد مەحمود، ئەحمەد مەلا قادر، ئەحمەد ھەردی، ئەرسەلان ئەحمەد، ئەسعەد خالید، ئەکرەم عارف قەرەچەتانی، ئەنوەر برزو، ئەنوەر عارف قەرەچەتانی، ئەنوەر عەلی نەجار، ئەنوەر مەجید سوڵتان-ئەفسەر-شەھید، ئومێد جەلال، ئومێد کاکە رەش، ئومێد عەباس، ئیبراھیم رەسوڵ، ئیحسان سدیق-شەھید،ئیحسان عەبدولکەریم فوئاد-د.ئیحسان، ئیسماعیل حەمەسور، ئیسماعیل کەریم رەش، ئیسماعیل گوڵبار، ئیسماعیل محەمەد، بابا تایەر شێخ غەریب، باڤە شێرکۆ-لە رۆژئاوای کوردستان، بایزی شێخ محەمەدی بەنا، بەختیار ئەحمەد قازی، بەختیار حامید ئەسعەد، بەختیار حەمە ئەسعەد، بەختیار مەجید خان، بەختیار وەلی، بەرزان محەمەد سابیر، بەرھەم ئەحمەد، بەکری حاجی مەلا خالید، بەکر حاجی ئەحمەد، بەکری خانم، بەکر قادر حەلاو، بەکر محەمەد کەریم، بەکر محەمەد مەولود، بەکری مەلا قادر، بەکری مەلا مەجی، بەھمەن زاگرۆز، برایمی حاجی کەریم، برایم حەمە عەلی ریشە، بروسکە ئیبراھیم، بەرزان عەزیز، بێستون محەمەد ئەمین، بەھمەن عوسمان، پەیوەند-شەھید، پشکۆی ئەحمەد ئاغا-کەرکوکی، پشکۆ ئەمین، پیرۆزخان-حاجی پیرۆز، تالیب تایەر-کەرکوکی، تالیب محەمەد بەشیر، تایەر حەمەئەمین ماوەتی، تایەر شێخ عیزەت، تایەر محەمەد موراد، تەھا حەمە سەعید، تەھا محەمەد ساڵح عەزیز، تۆفیق نوری بەگ-شەھید، جەزا-مامۆستا جەزا، جەزای عەلی کاتب-شەھید، جەزا حەمە ئابڵاخی، جەزا رەشید ئەحمەد شانە، جەلال بەردەزەردی، جەلال حاجی حسەین-شەھید، جەلالی حاجی دەروێش، جەلال عەلی شاپور، جەلال عەلی، جەلال دەروێش قادر، جەلال محەمەد قەپانچی، جەمال سابیر ئەحمەد، جەمال نوری، جەمال عوسمان دایی، جەمال عەلی، جەمال عەلی قادر، جەمال غەفور رەش، جەمال قادر، جەمالی حەلاو-شەھید، جەمالی سەراج، جەمال سەعید، جەمال سەعید غەفور، جەمال سابیر ئەحمەد، جەمال شارباژێری، جەمال عەزیز، جەمال عەلی قادر، جەمال مەحمود عیراقی، جەمال کونجرینی، جەمال مستەفا، جەمال تۆفیق-د.نەبەز، جەمال نوری، جەمال وەستا محەمەد-شەھید، جەمیل مەحمود عێراقی، جەمیل مەردۆخی، چالاک حسامەدین، جەواد مەلا- د.جەواد- رۆژئاوای کوردستان، جیھانگیر محەمەد ئەمین، حامیدی حاجی غالی، حسێن ئەحمەد- حسێن فارس، حسێن فەتحوڵا، حسێن محەمەد عەزیز-د.حسێن، حەمە ئەمین گوڵچین-شەھید، حەمە چوار کڵاوەیی، حەمە رەشید حەموش، حەمە رەشید ھەرەس، حەمە سدیق ناشاد، حەمە سەعید جاف، حەمە سەعید حاجی کەریم، حەمە عەلی ئەحمەد کەمئەندام، حەمە عەلی حەمە موراد، حەمە عەلی فەرەج، حەمە غەریب ئەندازیار، حەمە غەریب کاکە رەش، حەمە قادر- بەرزی ئەندازیار، حەمەی حاجی مەحمود، حەمە یادگار، حەمەی ئامە قولە، حەمەی شێخ عەزیز، حەمەی غەفور، خورشید حەسەن-کەرکوکی، خولە خڕە-شەھید، خەسرەو محەمەد سەعید جاف- ئەندازیار، دارا حەسەن یارە، دارا سدیق، دارا سەعید، دارا عەبدولقادر، دارا محەمەد ئەمین، دلاوەر کاکە زیاد کۆیی، دڵشاد مەریوانی- شەھید، دڵشاد سدیق، دلێر رەشید یارە، دلێر رەشید مەلا عەلی، رزگار رەشید، رزگار وەلی، روشدی خدر- کەرکوکی، رەحیم حاجی مەحمود- شەھید، رەحیم غەفور، رەفیق نوری بەگ، رەوف شێخ غەریب، زاھیر حەمە کۆیی، زاھیر عەلی، زەینەب خان، ساجیدە خان بادینانی، ساڵح فەرەج، سالە پیر، سدیق تۆفیق، سدیق محەمەد فەتاح، سدیق مەلا سەعید، سدیقی پینەدرو- کەرکوکی، سلێمانی حەمەجان، سمایلی چایچی ‌بەرخانەقایی، سەباحی غالب، سەروەت حاجی عیزەت، سەروەت محەمەد- د.کوردۆ عەلی، سەروەر محەمەد، سەید گوڵ، سەید عەلی سەیدسەعید، سەعید گەوھەر-شەھید، سەلاح سەلام-کەرکوکی، سەلاح محەمەد ئەمین، سیروان جەمال، سیروان سەعید مەلا عەباس، شەریف مەحمود، شەریف مەولود-شەھید، شەماڵ عەزیز عەبدولرەحمان- جوانەمەرگ، شەوکەتی حاجی موشیر- شەھید، شەوکەتی شامحەمەد، شەھید بێستون- لەقەیوان، شەھید بێستون- لەمامەخەلان، شەھید فارس- لەمامە خەلان، شێخ ئەحمەد شێخ کەریم، شێخ ساحیب، شێخ محەمەد حاجی ئەحمەد، شێرزاد فاتیح-‌ کەرکوکی، شێرکۆ بێکەس، شێرکۆی شێخ عەلی-شەھید،شێرکۆ ھەژار، عارف ئەحمەد-سور، عارف قەرەچەتانی، عەبدوڵا ئاگرین-د.عەبدوڵا، عەبدولا بەکر ئەمین، عەبدوڵا ئەحمەد، عەبدوڵا بەکر ئەمین، عەبدوڵا ئەحمەد کۆرناڵ، عەبدوڵا جەوھەر، عەبدوڵا مەجید بەگ، عەبدولا لالە، عەبدوڵا مەحمود، عەبدول سەعید، عەبدوڵا سەردار، عەبدولکەریم عارف- پارێزەر، عەبدولواحید حەمە بۆر، عەبەی فارس، عەتا سوڵتان، عەتا محەمەد موراد- پارێزەر، عەدنانی حاجی پیرۆز، عەریف کەمال- کەرکوکی، عەزیز ئەتروشی، عەزیز ئەحمەد عەبدوڵا، عەزیز ئەحمەد فەتحولا، عەزیز حاجی کەریم، عەزیز رەزا، عەزیز شەفیق-ئەفسەر، عەزیز عەبدولرەحمان، عەزیز فەتحوڵا، عەزیز قادر ھەتیو، عەزیز میرزا کەریم، عەزیم ھاواری، عەلی بەگی جاف، عەلی تۆفیق- د.سەربەست، عەلی تۆفیق مالیە، عەلی تۆفیق سروچک، عەلی جەلال تۆفیق، عەلی حەمە سالح، عەلی حەمە لاو، عەلی حەموش، عەلی رەشید، عەلی سور، عەلی سەردار مەلا، عەلی سەید سەعید، عەلی عەبدولا خوێ، عەلی فەیزوڵا ، عەلی مەجید کەریم، عەلی محەمەد نوری، عەلی ماردین، عەلی مامە، عەلی محەمەد ئەحمەد، عەلی محەمەد نوری، عەلی مەشخەڵ-شەھید، عەلی مەنیج، عەلی یاسین، عوسمان ئامە- شەھید، عوسمان ئەحمەد- شەھید، عوسمان محەمەد ، عوسمان حاجی ساڵح خەفاف، عوسمان حاجی عەبدوڵا ئابلاخی، عوسمان رەشید، عوسمان حەمە سالح عەزیز، عوسمان حەمە عەزیز، عوسمان سەعید، عوسمان سەرقەبرانی، عوسمان عەبدولا، عوسمان عەلی، عوسمان فەرەج دارۆغا، عو‌سمانی مەلا قادر، عوسمان شێخ محەمەد بەنا، عوسمان محەمەد ساڵح، عومەر ئاغا، عومەر ئیسماعیل، عومەر حاجی قادر، عومەر حاجی عەبدولا، عومەری بەقاڵ، عومەری حەلاو- شەھید، عومەری حەمە، عومەر رەشید قەرەتۆغانی، عومەر حەمە سالح، عومەر سابیر ئەحمەد، ، عومەری ساڵح مەنسور- شەھید، عومەر شەمەیی، عومەر عەبدوڵا-مولازم، عومەر عەزیز مەحوی، عومەر عیزەت، عومەر فەرەج دارۆغایی، عومەر کەریم، عومەر محمەد, عومەر محەمەد فەرەج، عومەر مینە، عیزەت رەشید- شەھید عیزەت مەلا رەحیم، غاندی ئەنوەر تۆڤی، غەریب پیرە، غەریبی فیتەر، غەفور ئەمین، غەفور ژاژڵەیی- شەھید، فاتح شێخ حەیدەر سازانی- شەھید، فاروق فەقێ رەشید، فازیل محەمەد ئەمین سەراج, فازیل محەمەد تۆفیق، فازیل مەلا تۆفیق نەقشبەندی، فایەق عارف، فایەق گوڵپی- د.فایەق، فایەق ھاواری، فەتاح عەبدولرەزاق، فەتاح فەرەج دارۆغایی، فەتاح محەمەد ئەمین ئاغا- شەھید، فەتاح نوری بەگ، فەتاحە سور، فەرەج ساڵح، فەرەج رەحیم رەمەزان، فەرھاد سدیق- سمکۆ، فەرەیدون ئەحمەد، فەرەیدون فەقێ رەشید قەشان، فەرەیدون رەوف، فەرەیدون عەبدولا، فوئاد سدیق، فوئاد عەبدوڵا، فوئاد محەمەد ئەمین سەراج، فەرھاد ئەحمەد- د.فەر‌ھاد، فەرھاد خەفاف- شەھید، فەرھاد عەبدولحەمید، فەرھاد عەبدولقادر- کەرکوکی، فەرەیدون ئەحمەد، فەرەیدون رەئوف، فەرەیدون عوسمان- کەرکوکی، فەرەیدون عەبدولقادر- کەرکوکی، فەرەیدون عەلی ئەمین، فەرەیدون فەقێ رەشید، فەرەیدون مەجید، فەرەیدون محەمەد، قادر حاجی حەسەن، قادر حاجی عەلی، قادر شێخ محەمەد، قادر رەشید محەمەد، قادر عومەر- وەستا قادر، قادر غریب، قادر مستەفا، قوربانی مام رەش- شەھید، کامیل ژیر، کامیل شەفیق، کامیل محەمەد ئەمین سەراج، کاوس عەزیز فەرەج، کەریم دان زێڕ، کەریم سەلام- مولازم- شەھید, کەریم شێخ حەسەن، کەریم عوسمان، کەریم عومەر، کەریم مەجید ئەسلان، کەریم مەحمودی خەیات، کەریم رۆژ، کەریم محەمەد، کەریمی وەستا حەسەنی چەخماخچی، کەریمی وەستا عومەر، کۆفان- شەھید، کەمال ئەحمەد، کەمال ئەحمەد حەسەن، کەمال ئەحمەد مەحمود، کەمال فەتاح، کەمال محەمەد قەپانچی، کەمال تایەر رەشید، کەمال شێخ مەجید، کەمال جەمال موختار، کەمال تایەر رەشید، کەمال‎ عوسمان دایی، کەمال عەبدوڵا محێدین، کەمال دۆڵپەمو، کەمال عەلی- د.کەمال، کەمال عەلی نانەوا، کەمال محەمەد عارف، کەمال مەلا عەلی خوێ، کەمال مەعروف، کەمال عارف، کەمال فەتاح، کەمال ھاواری، گورونی سابیرە سووری قەساب، گەردون عومەر، لەتیف حامید- کەرکوکی، لەتیف عەلی- جوانەمەرگ، لەتیف قەرەداخی- ب.ھەندرین، لۆفری نابۆ، ماھیر محەمەد ئەمین، محەمەد ئەحمەد، محەمەد جەزا ،محەمەد جەلال تۆفی، محەمەدی حاجی ئەحمەد- مولازم- شەھید، محەمەدی ئەحمەدی، محەمەدحاجی شێخ ئەحمەد، محەمەد حاجی مەرۆیی- مولازم- شەھید، محەمەد حەسەن، محەمەد دەروێش نادر-شەھید، محەمەدی دارتاش- حەمەسور، محەمەد زێڕینگەر، محەمەد ساڵح- ھۆشمەند، محەمەد ساڵح فەرەج ھیتلەر- شەھید، محەمەد شەوقی- مولازم- شەھید، محەمەد رەشید حەسەن، محەمەد شیرین، محەمەد عومەر، محەمەد عەبدولفەتاح، محەمەد عەبدولا، محەمەد عەبدولا حەسەن، محەمەد عەزیز- خاڵە حەمە، محەمەد کاک عومەر، محەمەد کەریم- ھێمن، محەمەد فەرەج دارۆغایی، محەمەد مستەفا- ئازاد، محەمەد فەتحوڵا، محەمەد محێدین، محەمەد مەجید ئەسلان، محەمەد مەلا عومەر، محەمەد مەولود، محەمەدی وەستا مەجیدی دەلاک، محەمەد ھەرسین- شەھید، مژد تاھیر- ئەندازیار، مستەفا بابە گەورە، مستەفا سلێمان- ئەندازیر، مستەفا مینە, مەحمود حاجی، مەحمود خەرامان، مەحمود شێخ محەمەد، مەلا محەمەدی خەیاڵ، مەزن عوسمان فایەق, مەنسور شێخ کەریم حەفید، مەھدی وەستای کاشی، مەھدی مەلا عەلی، ناسر شێخ کەریم حەفید، نامیق برا خاس، نوری حەمە عەلی- شەھید، نوری حەمە عەلی شنروێ، نوری شەریف- شەھید- کەرکوکی ,نوری شێخ ئیسماعیل، نوری عەبدولا، نوری قادر، نوری کەریم، نوری نامیق، نەبەز عەزیز، نەجمەدین حەسەن، نەسرەدین ئەحمەد، نەورۆز مەلا عەلی، نەوزاد سابیر، وریا ئەحمەد قازی، وریا براخاس، وەستا سالحی بەنا، ھادی- مامۆستا ھادی، ھادی ئیمام، ھادی ئەحمەد قادر، ھاواری نوری حەلاو - شەھید, ھیوا مستەفا، ھیوا نیزامەدین- ئەندازیار، یوسف پەری- قەشە پەری، یوسف مارف زەند، یوسف سەعید ،یوسف ناسرۆ = ٤٥٩. ئەوانە، بێجگە لە پێشمەرگەکانی ناو ھێزەکانی شۆڕشی ئەیلول کە کلیلەی ناوەکانیان لای خۆیانبو و مەزەندە ئەکرێن بە سەدان پێشمەرگەی گۆشکراو بە بیروباوەڕی کاژیک.


جگە لەو بەڕێزانە، کەسانێکی پایەبەرز ھەبون کە ئەندام نەبون، بەڵام ھەواداری کاژیکبون، لەوانە: بەشیر موشیر - کەسایەتی کۆمەڵایەتی, جەمال رەشید - د. جەمال - مێژونوس, جەمال نیزامەدین - ئەندازیار, جەمیل رۆژبەیانی - مێژونوس و نووسەر - شەھید, حەسەن شێخ حەمە مارف - نوسەر, عەلی تۆفیق - د. عەلی- مامۆستای کیمیا, عەلی سام ئاغا - کەسایەتیی کۆمەڵایەتی, فازیل نیزامەدین - فەرھەنگسازو نوسەر, قادر نوری بەگ - چاودێری سیاسی, کوردستان موکریانی - د. کوردستان, گیو موکریانی - فەرھەنگساز و نووسەر, محەمەد گوڵانی - شێخ محەمەد-خاوەن کتێبخانە, محەمەد نوری عارف - د. محەمەد-مامۆستای زانکۆ.


بەداوای لێبوردنەوە لەوانەی ناوەکانیان بیرچون، بەتایبەت پێشمەرگەی ھێزەکانی شۆڕش. ئەو ژمارانەش بۆ ئەو رۆژگارە ترسناکانە کەم نەبون. ئەوانەی ناوی خۆیان یا کەسیان یا برادەریان نەھێنراوە، یا بەھەڵە نوسراوە، سوپاسیانئەکەین ئاگادارمانبکەن تا لە ھەلێکیتردا ئاماژەیان بۆبکەین. وەک سەرنجێکیش: مەبەستمان لەناوھێنانی ھەمو ئەو بەڕێزانە، یەکەم: وەڵامێکە بۆ ئەوانەی ئەڵێن ژمارەیان لەپەنجەکانی دەست تێنەپەڕیوە. دوەم: ناوھێنانیان، سەروەرییەکە بۆ خۆیان و نەوەکانیان کە لەو رۆژە ترسناکانەدا گیانی خۆیان خستۆتە مەترسییەوە لەپێناوی خەباتی سەربەخۆییخوازانەدا بۆنەتەوەکەیان. سێیەم: ئەوەش شانازییەکیترە کە تائێستا، ئەو بەڕێزانە، ھێچ پەڵەیەکی وەک ناپاکی، جاشێتی و فایلی بەعسیان نیە. ئەوەش ئەڵێم: کاژیک قوتابخانەیەکی بیری کوردایەتیبو زیاتر لەوەی رێکخستنێکبێ، ئەو بیری کوردایەتییەش بەشێوازی کاژیک، رۆژ لەدوای رۆژ لەپەرەسەندندایە لەھزری نەوە دوای نەوەکانمان بەھەر ناوێکەوەبێ، ئەوەش جێگەی دڵخۆشیی ئێمەی کاژیکەو رەوانیشمان شادئەکا دوای مردنمان.


سەبارەت بەڵگەنامەکانی کاژیکیش، وەک پێزانین و نرخاندنێک، ئەبێ بڵێین: بەشی زۆری لای ھاوبیر حەمە عەلی فەرەج پارێزراوبوە، بەگۆڤارەکانی لاوان و قوتابیانی نەتەوەییشەوە. پێش کۆچی دواییەکەی، رەوانی شادبێ، من ھەندێکیانم لێوەرگرت و دوای کۆپیکردنیان، بەسوپاسەوە بۆم گێڕایەوە. دوای ئەو کۆچی دواییەش، د. عەبدوڵا ئاگرین ھەمو ئەو بەڵگەنامانەی لەخێزانەکەی حەمە عەلی فەرەج وەرگرتوەو خۆیشی ھەندێ مۆرو نامەی ھاوبیران و بەڵگەنامەی لابوە. کاژیکنامەو ھەندێ بەڵگەنامەش لای ھاوبیر فوئاد سەراج پارێزراوبوە. لەھەندەرانیش، بەشێکی زۆر لای ھاوبیر نەبەزو بڕێکیش لای ھاوڕێ باخەوان پارێزراون. سەرەڕای ئەوەی چەند خوێنکارێکی بەڕێزی ماستەرو دوکتۆراش زۆرێک لەو بەڵگەنامانەیان کۆکردۆتەوە بۆ نامەی بڕوانامەکانیان لەسەر کاژیک و پاسۆک.


کۆتایی ئەم بابەتەشمان بەم چەند رستەیەی بەڕیز ھاوڕێ باخەوان ئەھێنین کە ١/١٢/٢٠٠٣ لە پێشوتنەکانی کاژیکنامەدا- ئەدەبیاتی کاژیک- چاپی ئەلەکترۆنی نوسیوێتی:


کاژیک، ئەو رێکخراوەیە کە زۆرمانی بەبیری نەتەوەیی گۆشکردوە، راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ، کاری لەبیرو بۆچونەکانمانکردوە. تەنانەت کاری لەژیانی کۆمەڵایتی، رامیاری و زۆر لایەنیتر لەژیانمانکردوە. ھەربۆیە ھەمومان پێویستمان بەوە ھەیە کەباشتر کاژیک بناسین و بزانین بەتەواوەتی چیبوەو چیی ویستوە. کاژیک لەبیر مێژوی کوردایەتی ناچێتەوە..ئەوانەی کاژیکیان نەناسیوە یا نەبیستوە، بیناسن و بیبیستن. کێ دەڵێ ئێمە ئەمرۆ لەھەموکات و بارێک زۆرتر پێویستمان بەکاژیکێکی دی و بەجۆرێکی دی نیە؟!
 

 

کورتە وەڵام! بۆ درۆ و خەیاڵەکان.

 

- ١٧ -


١- بەدوای کورتە وەڵام/١٦داو بۆزانیاریی زیاتر.. کاژیک، کۆمەڵەیەکبو لەسەر بناغەیەکی ھزری و فەلسەفیی پتەو دامەزرابو، دوای ساڵانێکیش، لەگەڵ پارتی گەلی کورد یەکیگرت و زنجیرەی رێکخستنەکانیان بە یەکدی موتوربەکران. بەو یەکگرتنەش، کاژیک لەڕوی چەندێتییەوە پەرەیسەند، بەڵام لەڕوی چونیەتییەوە دایە دواوە! ئەوەش بەھۆی روداوی بەدناوی کانی ماسییەوە! (کانی ماسی گوندێکە لەدامێنی شاری سلێمانی، ساڵی٦٤ کرابو بەبنکەیەکی سەربازیی پدک) ئەو روداوە، گەرچی کردەوەیەکی شێتانەو تاکڕەوانەبوەو دەستی ھیچ حیزب و رێکخراوێکی سیاسیی لەدواوەنەبوە، بەڵام لەسەر کاژیک زۆرکەوت، چونکە ھەر لەو ساڵی یەکگرتنەدا ١٩٦٤ ئەو روداوە رویدا. ھەندێ لەئەنجامدەرانی روداوەکەش، پێشتر پەیوەندیی دو جەمسەریان بەپارتی دیموکرات و بەپارتی گەلیشەوە ھەبوە. سەرکردایەتیی کاژیکیش، نەیکردبو، وەک پارتی، بەبەیانێک ئەستۆپاکیی خۆی لەو روداوە پیشانبدا، ئەوەش، وەک ھەڵەیەکی گەورەبو، ھەلیشی رەخساندبو بۆ نەیارەکانی کاژیک کە ئەو روداوەی بەسەرا بسەپێنن!. منیش لەو ساڵەدا نیشتەجێی ‌بەغدادبوم و نەئاگام لەو یەکگرتنەو نەئاگام لەڕوداوەکەشبوە. دو سەرکردەکەی گەلیش کە بونە ھاوکاری ئەندامانی سەرکردایەتیی کاژیک، تەنیا ٣ مانگ لەو سەرکردایەتیەدا ماونەتەوە. دوای ئەوە چونەتە پاڵ بارزانیی باوک و ئیتر نەلەکاژیکیان پرسیوەتەوە، نەلەگەل.


ئەمە کورتەیەکی پێنج ساڵی یەکەمی تەمەنی کاژیکبو. لەبۆنەو بواری پێشتردا،بەدرێژی و بەبەروارو بەناوھێنانی ئەکتەرەکانەوە دواوم، لەم کورتە وەڵامەدا پێویست بەدوبارەکردنەوە ناکا.


٢- ئێستە، دوای تێپەڕبونی زیاتر لە٥٠ساڵ بەسەر ئەو یەکگرتنەدا، تازەبەتازە شەڕە زرتانێیەکی گوماناویی بۆ ئەو دو لایەنە دروستئەکرێ بێئەوەی شەڕێکی لەوجۆرە پێشتر بونی ھەبوبێ!! لەکاتێکدا ئێستە،‌ وەک رێکخستن، ھیچیان لەچالاکیدانین و زوربەی ئەندامەکانیشیان لەژیاندا نەماون!. بۆیە بەپێویستی ئەزانین درۆکانی ئەو شەڕە خەیالییە پوچەڵکەینەوە بەپیشاندانی راستییەکان:


ا- دروشمی (کوردستان بۆکورد-یەکسانی بۆ گەل) لەسەر نامیلکەی بەتایپ چاپکراوی کاژیکنامە لە ١٩٦٠دا چەسپێنراوە. ئەوە تاپۆی ئەو دروشمەیە. ئەو ھەوڵانەی کەئێستە ئەدرێن بۆ خۆبەخاوەنکردنی ئەو دروشمە، خەیاڵێکی خاوە.


ب- سەرکردایەتی کاژیک، ھیچکات خۆی لەبەرپرسیارێتی نەبوردوەو ھەمیشە سەرکردایەتییەکی بەکۆمەڵبوە. لەھیچ رۆژێکدا، سەرۆک یاسکرتێر یاکەسی یەکەمی نەبوە. ئەوەش نھێنیی مانەوەیانبوە بەگونجاوی و بەیەکدەنگی. باکەسیش شوێن زڕەخەیاڵ نەکەوێ و خۆی و کەسیتر بەو پۆستانەوە ھەڵنەکێشێ کەبونیان نەبوە!


پ- تاوانی وێرانکردن و لەبەریەکھەڵوەشاندنەوەی رێکخستنەکانی کاژیک، ناچێتە ئەستۆی ئەو دو پەڕە کاغەزە شڕەی لە ٢١و ٢٥ /١/١٩٧٥دا بەداڕشتنێکی لاوازو نەخوێندەوارانە، لەلایەن (دو کەسی لاوەکییەوە کە ھیچ پلەو پایەیەکی بەرزیان لە رێکخستنەکانی کاژیکدا نەبوە)و ھەر دوای ئەو بەروارەش، ھەریەک بەلایەکدا بڵاوەیکردوەو نسکۆی شۆڕشی ئەیلولیشی بەسەرداھاتوە. راستییەکەی، چەند ساڵێک پێش ئەو دو پەڕەکاغەزەو پێش کۆنفرانسی نەغەدە، ئاژاوەی نێوان چەند کەسێک و ھەوڵی پوچەڵی کودەتا بەسەر سەرکردایەتیدا ،بەنھێنی، بەمەبەستی خۆکردن بە کەسی یەکەم و شاردنەوەی ھەمو ئەوانەش لەسەرکردایەتی و شتیتریش!! سەریانھەڵداوەو بونەتە ھۆی وێرانکردن و لەیەکپچڕانی ریزەکانی رێکخستن!


ت- کۆنگرەی خەیالیی ساڵی ١٩٧٢ گوایە لەماڵەکەی منداو دامەزراندنی سەرکردایەتییەکی تازە بۆکاژیک بەقسەیەکی من!؟ وەک چیرۆکی (بونە خەلیفە بەخەیاڵ) وایە! پێشتر بەبەڵگەی سەلمێنەرەوە سەلماندومە: کۆنگرەی وا؟ بونی نەبوە! ئامادەم بەڵگەی زیاتریش پیشانبدەم. بەڵگەنەویستە کە ئەو کۆنگرەیە بونی نەبوبێ، ھەمو ئەو بریارە خەیاڵیانەش کەبەناوی ئەو کۆنگرە خەیاڵییەوە ریزکراون، ھەر خەیاڵن و منیش توشی (داء النسیان) نەبوم!. خەیاڵێکی لەوەش سەیرتر، بۆمەبەستێکی سەمەرەتر! ئەوەیە گوایە بە قسەیەکی من، مەکتەبی سیاسیی پاسۆک دامەزرابێ!. راستە من ما‌وەیەک ئەندامی ئەو مەکتەب سیاسییەبوم، بەڵام لەڕاستیدا من روم لێنرا بۆبەشداری لەو مەکتەبەداو تەنیا وەک یارمەتییەکیش بۆ پاسۆک، ئەو ئەندام مەکتەب سیاسییەم قبوڵکرد، چونکە دوای راپەڕین، کە پاسۆک گەڕایەوە بۆ شار، نە ‌مەکتەب سیاسیی ھەبو، نە پێنوسێکی بەبڕشتیشی لەگەڵبو، بۆیە ھاوکاریانم بەئەرکێکی نەتەوەیی زانی لەو رۆژەداو ئەرکی راگەیاندنم گرتەدەس. زۆریشینەبرد، لەو مەکتەب سیاسییە کشامەوەو بەشداریی کۆنگرەکەی ١١/٩/١٩٩١ی پاسۆکیشم نەکرد. دواییش لەسەر داواو تکای رەوانشاد مولازم کەریم، بەشداریی کۆنگرەی یەکگرتنمکرد. جائەگەر لەپرۆفایلی خۆمدا نوسیبێتم ماوەیەک لەمەکتەب سیاسیی پاسۆکدابوم، درۆمنەکردوەو خۆشم پێوە ‌ھەڵنەکێشاوە!. ئەگەر ئەوە بەلای منەوە گرنگبوایە، وازملێنەئەھێناو لەئەنجامیشدا ئەگەر پۆستێکی گەورەم پێنەدرایە، ھیچنەبێ بەپلەی وەزیر خانەنشین ئەکرام وەک زۆرێک لەوانەی نە جێپەنجەیەکیان لەڕاژەی نەتەوەکەماندا دیارە، نە لەشاردا رۆژێک زیندانیکراون، نە خەباتێکی ژێرزەمینیان ھەبوە، نە ‌لەشاخدا گوللەیەکیان تەقاندوە، کەچی بەپلەی وەزیرو گزیر خانەنشینکراون!. ئاخر کەسێک وەزیر نەبوبێ، چۆن و بە چ یاسایەک ئەبێ بەپلەی وەزیر خانەنشینکرێ!؟ تەنانەت وەزیرو پەرلەمانتاریش کە پۆستەکەیان تەواوئەبی، ئەبێ بگەڕێنەوە سەر کارەکانی پێشویان تا ساڵانی خزمەت تەواوئەکەن بۆخانەنشینی. ئەوە یاسایە نەک قسەی من!


ج- من بۆ بەڕێوەبردنی رادیۆیەکی کوردی لەپاریس، ساڵی ١٩٦٢ لەلایەن کامەران بەدرخان و جەمال نەبەزەوە بانگکرام، نەک بۆ بژێویی خۆم و نەفەقەی خوێندن! من و نەبەزیش ئەو سەفەرەمان پێکەوە نەکردوە. کە رادیۆکەش سەرینەگرت و من و ھاوبیر نەبەز لەسویسرە دەرکراین بەپیلانی باڵیۆزی ئیراق! ئەو رویکردە ئەڵمانیاو منیش گەڕامەوە وڵات.


خ- دوای ١١/٣/١٩٧٠ ھەڵبژاردنێک لەسلێمانی بۆ لیژنەی ناوچەی پارتی کرا، نەک بۆ کۆنگرەی پارتی! ئەوەبو لەسەر داوای شوکری حەدیسی، لقی چوار ئەو لیژنە ھەڵبژێردراوەی ھەڵوەشانەوە چونکە ھەمویان کاژیکبون. دوایی چەن کەسێکیتریان بەبێ ھەڵبژاردن دانا بۆلیژنەی ناوچە. بەسەرۆکایەتی قادر جەباریش لیژنەیەکیان پێکھێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی چۆن ئەو کاژیکانە ھەڵبژێردران بۆ ناوچەی پارتی!؟


د- چونی ھەندێ ھاوبیر بۆناو پارتی و رێکخراوەکانی، بەمەبەستی چەواشەکردنی ‌ڕژێم و بڵاوکردنەوەی بیری کاژیکبوە، نەک وەک ھێڵی لار!. ئەوەش تەکتیکێکبو بەڕێنمایی سەرکردایەتی. جگەلەوە، سەدان ھاوبیری کاژیک بەشداریی شۆڕشی ئەیلولیانکرد وەک سەربازی نادیارو وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و دەیانیان شەھیدبون کە لە لیستی ناوەکاندا ئاماژەیان بۆئەکەین. ‌


ر- لەو شەڕە زرتانێیەدا، جگە لەو خەیاڵ و درۆیانەی بەپیشاندانی راستییەکان، کورتە وەڵامێکماندانەوە، زۆر درۆیتر سەبارەت من، یا بەناوی منەوە، یا دژی من کراون، با‌یەخی ئەوەیاننیە وەڵامیان بدەمەوە، تەنھا وەڵامێکم بۆ شێرکۆی ھەژار کە ئاماژەی بۆ پەیوەندیی من و تەھا جەزراویکردوە! ئەڵێم: قسەیەکی سەیرە! من ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ شەفیق ئاغا بەشەڕھاتم، ئەویش لەوکاتەدا نوێنەری شۆڕش و بەڕێوەبەری گشتیی کارگەی جگەرەی سلێمانیبو کەمن بەڕێوەبەری ئیدارەو زاتییەی ئەو کارگەیەبوم، لەئەنجامی ئەو شەڕەدا لێینوسیم و بەواژوی تەھا جەزراوی وەزیری پیشەسازی، نەقڵی کارگەی چیمەنتۆی بادوش کرام لەموسڵ- خۆش پەیوەندی!.


٣- روانین بۆ زانای گەورەی کورد د.جەمال نەبەز، رۆژیک وەک ھاودامەزرێنەری کاژیک و ھانابردن بۆی و ناردنی نوێنەر بۆگرتنی داوێنی و رۆژێک لاریبون لەوەی ھاودامەزرێنەربوەو ھانای بۆنەبراوەو داوێنی نەگیراوە!، لەگەمەی منداڵانئەچێ! چونکە،ئەو، تا دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلولیش، لەسەر چالاکیی کاژیکیانەی بەردەوامبوەو تائێستاش لەسەر چالاکیی زانستیانەو مێژویانەو زمانەوانیانەو کوردایەتیانەی بەردەوامەو پێنوسێکی کەموێنەو بەبڕشتە لەوبوارانەدا. چونەدەرەوەشی بۆ خوێندنبوە. چاکیشیکردوە کە نەھاتۆتەوە بۆ شاخ. ئەو سامانە ھزرییە بێشومارەی لەدەرەوە بەخشیوێتی بەنەتەوەکەی، لەشاخ ئەبوایە ھەر شەقی لەبەرد ھەڵبدایە. ‌


من لەگەڵ ئەوەنیم، ھیچ نوسەرێک، تانەو تەشەرو سوکایەتی و درۆو ئەو جۆرە قسانە تێکەڵ نوسینەکانیبکا. دەستەواژەکانی: (تڕمبڕم، فیڕنەگولە، خۆڵەمێش، دۆم) لەبەرزیی نوسینی زانستی کەمئەکاتەوە. لەلایەکیتریشەوە، زاراوەکانی (سەرلێشێواو، ھیچی نەکردو، بێوەفا، خڵەفاوە، تێکچوە، عەقڵی لەسەردا نەماوە، بەزیوە، رایکردوە) لەتۆڵەی ئەو دەستەواژانەدا، باویاننەماوە. کەی ئێستە سەردەمی ئەوە ماوە: لەپاداشتی بەردێکا بەرقێ بھاوێژرێ!؟ با رەخنەی زانستیانەو بابەتیانە پەیڕەوکەین.

__________________________

کورتە وەڵام - ١٦ -: www.emrro.com/kurtewelam16.htm

کورتە وەڵام - ١٥ -: www.emrro.com/kurtewelam15.htm

کورتە وەڵام - ١٤ -: www.emrro.com/kurtewelam14.htm

کورتە وەڵام - ١٣ -: www.emrro.com/kurtewelam13.htm

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm
 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک