په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١\٢٠١٧

کورتە وەڵام! بۆ یەکێتی و گۆڕان و بارزانی و حاجییەکانی ئەمساڵ.


کامیل ژیر      

- ١٥ -

 

١- بەپێی راپۆرتی رۆژنامەوانیی ٥/١٢/٢٠١٦ی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیراک، ھاوپەیمانیتیی مالیکی و گۆڕان و یەکیتی، لەمەسەلەی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تێپەریکردوەو پەلی ھاویشتوە بۆ لەناوبردنی دەسەلاتی بارزانی و جیاکردنەوەی سلیمانی لەکوردستان، یا راستتر بڵێین بۆ ھەرەسی ھەرێم.
 

وەڵام: بەھیوام ئەم ھەوالە راستنەبێ. جاریکیتر مردنی خۆمان و زەرەری نەتەوەکەمان نەخوازین، پەندیک لەھۆی کەوتنی میرنشینیە کوردیەکان وەرگرین، دیاردەی جاشێتی دوبارەنەکەینەوە، بەگفتی داگیرکەران نەخەلەتێین. سەری ئەم قەوارەیەی ھەریمی کوردستان کە بەخوینی ھەزاران شەھید ھاتە بەر، نەخۆین. ئەگەر کێشە گەورەکە، دەسگرتنی بارزانیە بەکورسییەکەیەوە، با وازیلێبێنێ و خۆی ئەو کورسییە رادەستی کەسێکی سیاسەتکاری جەوامێری بێلایەنی دەسپاک بکا تا ھەلبژاردنی ئایندە، چونکە ئیستە،‌ پینج ھیزبەکە، راستتر پینج بەڵاکە، ھەرگیز پێکنایەن لەسەر کەسیکیتر بۆ ئەو پۆستە، با دەسپێشخەری لەخۆیەوەبێ پێشئەوەی خومەکە لەمەزیاتر بشێوێ و ئەم ھەریمەش بە مەرەی دەولەتی مادو کۆماری کوردستان و ھکومەتەکەی مەلیک مەھمودو شۆرشەکەی ئەیلول بچێ.


پیلانەکە مەترسیدارە، ھەرەسی قەوارەکەی ھەریم و مەرگی کوردی بەدوادادێ. دولەتکردنی ھەریمی کوردستان، ناپاکییە گەورەکەیەو ئەرکی ھەمو تاک و کۆمەلیکی نەتەوەکەمانە بێنە دەنگ و رسوایکەن.


٢- ھەر لەو سەرچاوەیەدا نوسراوە : وەزارەتی تەندروستی ١٠٠ ملیار دینار قەرزاری کۆمپانیاکانی دەرمانە!


وەڵام: بۆپڕکردنەی ئەو قەرزە، لەم قەیرانی داراییەدا، پێشنیارئەکەم ئەمساڵ رێگە بدرێ بە ٢٠ ھەزار حاجی و ھەر یەکەی ٥ ملیۆن دیناریان لێوەرگیرێ کە ئەکاتە ١٠٠ ملیار دینار و ئەو پارەیە بدرێتەوە بەقەرزەکەو ئەوەندەیتر دەرمانیان لێوەرگیرێ و بدرێن بە خەستەخانە ھکومییەکان بۆئەوەی بدرێن بەنەخۆشی ھەژار بەخۆڕایی بەخێری ئەو حاجییانەو دوایی وەزارەتی ئەوقاف یەکی شایەتینامەیەکیان بداتێ کە لەپاداشتی ئەو خێرەیاندا حەجیان بۆنوسراوەو بون بەحاجی. لەڕاستیدا ئەوە لەحەجەکە خێری زیاترە. ئیمامی غەزالی کەیەکێکە لەئیمامە گەورەکانی ئیسلام وتوێتی: پڕکردنی سکی ھەژارێک لە حەوت حەج خێرترە، دیارە چاکردنەوەی نەخۆشێکی ھەژار خێرەکەی زیاترە.


٣-راپۆرتی ١٧/١/٢٠١٧ی نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆک کۆماری ئیراک - ئیران بۆ مالیکی: جارێکیدیکە بیر لەسەرۆکایەتیی حکومەت نەکەیتەوە!


وەڵام: خورپەیەکی جەرگبڕە بۆ ئەو ھەڤاڵ(یەکێتی) و مەڤاڵ(گۆڕانخواز)انەی سلێمانی و کەرکوک کە لە٢٠١٦دا چەنجارێک چونە دەرباری مالیکی!!

__________________________

کورتە وەڵام - ١٤ -: www.emrro.com/kurtewelam14.htm

کورتە وەڵام - ١٣ -: www.emrro.com/kurtewelam13.htm

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm
 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک