١١\٥\٢٠١٧
کورتە وەڵام!
گشتپرسیی.

کامیل ژیر
- ٢٠ -
لە
وتارێکیا بە بەرواری ٢/٥/٢٠١٧ لە ڕۆژنامەی سپێدەدا، نوسەری بەتوانا
مامۆستا ئەتا قەرەداخی ئەپرسێ ئایا سەربەخۆیی پێویستی بە گشتپرسییە، یا
بە ڕێکخستنی ناوماڵی کورد؟ منیش وەک کورتە وەڵامێ ئەڵێم: ھیچیان!
١- سەبارەت گشتپرسیی، چ بۆگێرانەوەی ناوچە داگیکراوەکان، چ بۆسەربەخۆیی
کوردستان، لە دەیان ساڵ لەمەوبەرەوە و لەچەندین وتارما وتوومە گشتپرسیی
قومارە! قوماریش یائەبرێتەوە یائەدۆڕێ، کەسی ژیریش قوماری گشتپرسیی
لەسەر ماڵی خۆیناکا. ئەمڕۆ ١٩٣دەوڵەتی سەربەخۆی ئەندام لەنەتەوە
یەکگرتوەکانا ھەیە. ١٣دەولەتی نائەندامیش ھەن کەئەکەنە٢٠٦ دەوڵەت.
ئەمانە جگە لەسێوچوارێکیان، ئەوانیتر ھیچیان لەڕێگەی گشتپرسییەوە
سەربەخۆنەبون. ھەروەھا وتومە: سەربەخۆیی کوردستان ھەموکاتێ کاتێتی
گەرچی کاتھەیە لەکاتیتر گونجاوترە. کاتی ئێستاش لەگونجاوترین کاتەکانە.
٢- سەبارەت رێکخستنی ناوماڵی کورد، بۆ ئەمەش ھیچ نەتەوەیەک پێش
سەربەخۆبونی، ئەم لایەنەی رەچاونەکردوە. لەناو ھەرنەتەوەیەکا، تاکە
کەسێ یا گروپێ یا ھیزبێ دەسپێشخەریی کردوەو سەربەخۆیی نیشتمانەکەی،
بەڕێگەیەک لەڕێگەکان، راگەیانوە. ھەنێ گەلو وڵاتیش لەئەنجامی شەڕە
جیھانییەکانەوە، یالەئەنجامی بەرژەوەنی وڵاتانیترەوە، یالەھەر
ھەلێکیترا، سەربەخۆبون. نمونەی نزیک بۆئەم راستییە: مھەمەد ئەلی پاشا
لەمیسر، ئەتاتورک لەتورکیا، سایکس بیکۆ دوای شەڕی جیھانیی یەکەم،
گەلانی یەکێتیی سۆڤێت دوای بیرۆسترۆیکاکەی گۆربەشۆف.. رێکخستنی
ناوماڵیش بۆسەربەخۆیی، کارێکی خراپنیە، بەڵام کارێکە، لەھەمو جیھانا،
زیاتر لەخەیاڵئەچێ! چونکە بەرژەوەنییە جیاوازەکان، ھەمیشە رێگرن لەو
ناوماڵڕێکخستنە، بەتایبەتی لەئێستەی باشوری کوردستانا کەجڵەوی کار
بەدەس چەن ھیزبێکەوەیەو ھەر ھیزبەش پەلی بەدەس نەیارێکی کوردەوەیە!.
چاوەڕوانی بۆیەکبون، ئەبێتە چاوەڕوانییەکەی گۆدۆ!!
ھەمو ئەیزانین، ھیزبە کوردیەکانی باشوری کوردستان، یالەشەڕی تینو بە
خوێنی یەکدیابون، یالەئاشتیی برسی بەسامانی میللەتابون! (تەنانەت
گۆڕانیش لەزمان رێکخەرەکەیەوە وتوێتی منیش شەریکم! کەبەشداریی
پەرلەمانو ھوکمیشیانکرد، ئەمانیش بەشێ لەبوجەو سامانی میللەتیان
بۆخۆیان پچڕی! سەرباری دەیان ملیۆن دۆلار لەمامیانو داگیرکردنی
گردومردو وەرگرتنی پۆست لەئیراکی ئەرەبی!!). کەواتە ھیچ چاوەڕوانیەک
لەم ھیزبانە ناکرێ بۆڕێکخستنی ناوماڵی کورد تا لەم ڕێگەیەوە سەربەخۆیی
دەستەبەرکرێ.
مامۆستا ئەتا چاکی بۆچوە کە ئەڵێ ھیچکام لە ھیزبە دەسڕۆیشتوەکانی
کوردستان بەرنامەی سەربەخۆییان نەبوە. مەگەر ھەنێ جار، شەرمنانە،
ناوێکی مافی چارەنوسیان ھێنابێ بێ ئەوەی ئامادەییان بۆکردبێ!!
ئێستا ماوەتەوە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان کەماوەیەکە خۆیکردۆتە
ئاڵاھەڵگری سەربەخۆیی. بابزانین ئەمەیان چیە!؟ ئایا بەڕاستیانە؟ یا
ئەمیش ھەر موزایەدەی نزیک ھەڵبژاردنی گشتییە؟ دیاریشنیە ئایا تیشکێکی
سەوزی نێودەوڵەتی بۆسەربەخۆیی ھەیە یانا؟ ھەرچەنە ئەوە مەرجێنیە
بۆسەربەخۆیی. لەھەمو بارێکا دوبارەیئەکەینەوە: ھەل لەمە لەبارترنابێ.
پارتی ئێستا خاوەنی ھێزێکی چەکداری گەورەو سامانێکی زۆرە، یەکێتیش
کەدوای ئەودێ، جارجارێ لەو دەرگایەئەدا. بۆنی نەوت و گاز زلھێزەکانی
کێشو گێژکردوە، ئێراک لەمە لەڕولاوازترنابێ، ئێران دۆشداماوە بەدەس
ئەمریکاوە، سوریا لەگیانەڵەدایە، تورکیا بە دەس گویلەن و پەکەکەوە
ھیلاکەو باشورێکی شەشملیۆنیش لەخۆی ناوروژێنێ. دەی ئەمە ئەرزو ئەوەگەز.
بڕۆن تاپێش ھەڵبژاردنی گشتیش بۆ ئێوە. کەجاڕی سەربەخۆییتان خستە دوای
ئەو ھەڵبژاردنە بەھەر بیانویەک، ئەوە درۆتان لەگەڵ میللەتکردوەو ھەمان
برسیو تینوەکەی پێشترنو گوێرەکە ئەوەیە شوێنتان ئەکەوێ و دەنگتان
ئەداتێ.
__________________________
کورتە وەڵام
- (١٧ - ١٩) -:
www.emrro.com/kurtewelam17u18u19.htm
کورتە
وەڵام - ١٦ -:
www.emrro.com/kurtewelam16.htm
کورتە
وەڵام - ١٥ -:
www.emrro.com/kurtewelam15.htm
کورتە
وەڵام - ١٤ -:
www.emrro.com/kurtewelam14.htm
کورتە
وەڵام - ١٣ -:
www.emrro.com/kurtewelam13.htm
کورتە
وەڵام - ١٢ -:
www.emrro.com/kurtewelam12.htm
کورتە
وەڵام - ١١ -:
www.emrro.com/kurtewelam11.htm
کورتە
وەڵام - ١٠ -:
www.emrro.com/kurtewelam10.htm
کورتە
وەڵام - ٩ -:
www.emrro.com/kurtewelam9.htm
کورتە
وەڵام - ٨ -:
www.emrro.com/kurtewelam8.htm
کورتە
وەڵام - ٧ -:
www.emrro.com/kurtewelam7.htm
کورتە وەڵام -
٦ -:
www.emrro.com/kurtewelam6.htm
کورتە وەڵام -
٥ -:
www.emrro.com/kurtewelam5.htm
کورتە وەڵام -
٤ -:
www.emrro.com/kurtewelam4.htm
کورتە وەڵام -
٣ -:
www.emrro.com/kurtewelam3.htm
کورتە وەڵام - ٢ -:
www.emrro.com/kurtewelam2.htm
کورتە وەڵام - ١ -:
www.emrro.com/kurtewelam.htm
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|