په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٧\٢٠١٧

کورتە وەڵام! بۆ (جەیمز جێفری).


کامیل ژیر      

- ٢٣ -


وەڵام بۆھەڤپەیڤینەکەی روداوی ١٣/٧/٢٠١٧

لەگەڵ باڵیۆزی پێشوی ئەمریکی لەئیراک،

ھەویرێکی ئاوکێشە، بەڵام ئەکرێ

بە کورتی وەڵامی ھەنێ لایەنی بدەینەوە:


- جێفری: سیاسەتی ئەمریکا بریتییە لەئیراکێکی یەکگرتوی فیدراڵی دیموکراسی، ٤٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لەو پێناوەدا گیانیان بەخشی.


+ کەی وایە!؟ ئەمریکا لەمن باشتر ئەزانێ کە ئیراکێکی یەکگرتوی فیدراڵی دیموکراسی، لەوە ئەستەمترە بتەوێ ٤+٣ بکاتە٨. ئەو سەربازە کوژراوانەش لەپێناوی داگیرکردنی ئیراکابو. بەڵام بەخت نەیھێنا وەکچۆن لەڤێتنامیش بەو مەرەیە چونو ھەڵاتن.


- کورد حەزئەکەن ئەم گشتپرسییەش وەک ئەوەی ٢٠٠٥ بەکراوەیی بھێڵنەوە.


+ تۆ بەم قسەیە دانمان بۆڕۆئەکەی! وانیە، جەماوەری کورد بەم گشتپرسییە ناپێویستە، ئەگەر زۆرینەی دەنگی بە بەڵێ ھێنا،‌ خوازیاری راگەیاندنی سەربەخۆییە. تاکەی ئەمیش بەکراوەیی بھێڵینەوە؟ تائەوکاتەی ئیراک ئەبێتەوە ھێزەکەی جارانو بەئەنفالو کیمیایی وەڵاممان ئەداتەوە!؟ بۆیە ئێستا، یادوای گشتپرسییەکە بەماوەیەکی کەم، راگەیاندنی سەربەخۆییەکە، کاڵای پڕباڵامانە.‌


- کوردستانێکی سەربەخۆ، ئیراک بەرەو ئاقاری سەرھەڵدانی دائشێکیدیکە ئەبا. تاوەکو ئەم ھەلە ھەبێ، ئەمریکا لەگەڵ کوردستانێکی سەربەخۆنابێ!


+ جوانە! شیردا بۆداپیر. نە لەئیراکێکی فیدراڵی یەکگرتوی دیموکراسیو نە لەئیراکێکی دائشاویو حەشدی شەعبیاویدا مافی سەربەخۆییمان نەبێ، ئەی کەی!؟ ئنجا خۆئێمە گەرەنتیمان بەئیراک نەداوە کەھەر پارێزەریبین. بۆچی ئیراک پیاوەتی زۆرە بەسەرمانەوە؟ چارەنوسی کوردیش یا ھەر نەتەوەیەکیدی، نەبەسراوە بە راو رەزامەندیی ئەمریکاوە. راستە ئەمریکا، یا ھەر دەوڵەتێ، لەگەڵ سەربەخۆییماندابن باشترە، پێچەوانەکەشی، رێ لەسەربەخۆییمان ناگرێ. سەربەخۆیی ئیرادەی خۆمانە.‌


- ھەماھەنگی ئەمریکا لەگەڵ یەپەگە،‌ کاتیو سنوردارە!


+ واتا دوایی بەگورگانخواردومان ئەدەن!


- بەتەواوی روننیە کام ناوچە،‌ کام گوند، کام شاخ کوردییە.


+ کاتی خۆی کامیل چادرچیش وایوت، رەشید ئارفیش بەپێکەنینەوە وتی: وشتر ئەکەین بەحەکەم، لەکوێدا وەستا، ئیتر دوایئەوە کوردستانە (وشتر ئاژەڵی لمەو بەبەرزاییو شاخا سەرناکەوێ).


- تورکیا خاڵی یەکلاکەرەوەیە بۆ ھەر گۆڕانکارییەک لەڕەوشی کوردستاندا.


+ بەرژەوەندییەکانی تورکیا لەباشوری کوردستانا بەجۆرێ پەرەیسەندوەو چڕبۆتەوە کەناتوانی دەس لەو بەژەوەندیانە ھەڵگرێ نە ئێستا نە لەباشورێکی سەربەخۆشدا. لەھەردو بارەکەدا تورکیا بەدەس پەکەکەو گویلەنیەکانەوە ئەناڵێنێ، ناچێ شەش ملیۆن کوردی باشوریش بکاتە دژکاری خۆی. ئەگەر ھەر ئەو دێزگەراییەشی کرد، ئەوا ئەنجامەکەی، تۆپینی خۆیئەبێ. ھەروەھا تورکیا ئەوەش باشئەزانێ کە لەئەگەری نەمانی حکومەتەکەی باشوری کوردستانا یا دەوڵەتی باشوری کوردستاناو گەڕانەوەی بۆسەر ئیراک، ھەمو ئەو بەرژەوەندییانەی لەدەسئەچێو مەگەر ھەر کاڵەک بەئەژنۆ بشکێنێ!


- پرسیارەکە ئەوەیە ئایا سەربەخۆیی، شتەکان بەرەوپێشتر ئەبا؟ لەڕوی ئابوریو سیاسییەوە سودی زۆرتری بۆخەڵکی کوردستان ئەبێ؟


+ با ئەو پرسیارە ھەڵگێڕینەوە. ئایا مانەوەی کورد بە ژێردەستەییو دیلی، لەڕوی ئابوریو سیاسییەوە سودی زۆرتری بۆخەڵکی کوردستانئەبێ!؟ بۆچی بەژێردەستەیەتی تورکیاو ئیران، خێری دنیا بەسەر باکورو رۆژھەڵاتی کوردستاندا رژاوە!؟ راستە ئەشێ سەرەتا توشی ھەندێ کێشەی ئابوریو سیاسی ببین، بەڵام زۆرناخایەنێ بەسەر ئەو کێشانەدا زاڵئەبین. کورد نەتەوەیەکی ئازاو کوردستانیش خاوەنی ئابورییەکی بەھێزە، بۆیە ئایندەمان گەشە مام جیفری.


لە کۆتاییدا ئەشێ ئەوەش بڵێم کەئەم بەڕیزە،‌ بیرمەندێکی سەر بەدیموکراتییەکانی ئەمریکایە، مەرجنیە وتەکانی گوزارە لەڕای کۆمارییەکانی خاوەن دەسەڵاتی ئێستابکا.

__________________________

کورتە وەڵام - ٢٢ -: www.emrro.com/kurtewelam22.htm

کورتە وەڵام - ٢١ -: www.emrro.com/kurtewelam21.htm

کورتە وەڵام - ٢٠ -: www.emrro.com/kurtewelam20.htm

کورتە وەڵام - (١٧ - ١٩) -: www.emrro.com/kurtewelam17u18u19.htm

کورتە وەڵام - ١٦ -: www.emrro.com/kurtewelam16.htm

کورتە وەڵام - ١٥ -: www.emrro.com/kurtewelam15.htm

کورتە وەڵام - ١٤ -: www.emrro.com/kurtewelam14.htm

کورتە وەڵام - ١٣ -: www.emrro.com/kurtewelam13.htm

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm

 

١٤\٧\٢٠١٧
ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک