په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٧\٢٠١٧

کورتە وەڵام! بۆ (سایکس ئەبادی).


کامیل ژیر      

- ٢٤ -


ئەبادی لە ١٨\٧\٢٠١٧دا رایگەیاند:


- من پشتگیری لەسایکس بیکۆ ناکەم، بەڵام کوردستان بەشێکە لەئیراک!
+ شەل نیەو پای شکاوە! لەسایکس بیکۆوە بۆسایکس ئەبادی.


 

- ئەمەو‌ێ ببم بەکورد.
+ چۆن کوردێ؟ جاش یا باش؟


- ئەگەر ھەمو سنورەکان ھەڵبوەشێنینەوە، ئەی ئێمە بۆکوێ بڕۆین؟
+ بەسەربەخۆیی کورد ، سنورەکانی ئێوە ھەڵناوەشێتەوە، تەنیا سنورێکی تازەتان لەشیمال حەبیبەوە ئەبێ بەکوردستان.


- بەرژەوەندیی کورد ئەوەیە کەبەشیکبن لەئیراک.
+ بەرژەوەندیی کورد ئەوەیە بەشێکبێ لەکوردستانی گەورە، بەرژەوەندیی ئیراکیش ئەوەیە بەشێکبێ لەئەرەبستانی گەورە. ئەم پێکھاتە تێکەڵە نامۆیە، بوەیەکی ناسروشتیو ناڕەسەنەو بەرھەمھێنەری خوێنڕشتنو ئازارو مەرگە!.


- کورد لەئیراک ئێستا ھاوڵاتیی پلە یەکن.
+ ئەگەر نیوەی فڕۆکە جەنگییەکانتانو نیوەی دژە ئاسمانییەکانتانو نیوەی چەکە زەمینییەکانتانمان بدەنێ کە لەماوەی ٩٠ساڵی رابوردودا بەپارەی سامانی کوردستان کڕراونو دەستیش لەناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان ھەڵگرنو داھاتیش بەڕێژەی پێکھاتەکان دابەشکرێ، ئەوسا ئەشێ ببینە پلە یەک. ئەمەش ئەگەرێکە لەکێڵگەی ئەم ئیراکەدا ھەرگیز سەوزنابێ.


- نە لەبەغدا دیکتاتۆری ھەیە، نە پێویستیشئەکا لەکوردستان میلیشیا ھەبێ.
+ لەکوردستان تەنیا پێشمەرگە ھەیە، لەئیراک، جگە لەسوپا، چەندین میلیشیای حەشدی شەئبیو حەشدی ئەشا‌ییری ھەیە!


بەکورتی، وتەکانت، لەتوندکردنی تەوقی دیلێتی لەگەردنماناو سایکس بیکۆیەکیتر بەولاوە چییترنین. بیانخەرەوە ناو جەواڵەکەت.

__________________________

کورتە وەڵام - ٢٣ -: www.emrro.com/kurtewelam23.htm

کورتە وەڵام - ٢٢ -: www.emrro.com/kurtewelam22.htm

کورتە وەڵام - ٢١ -: www.emrro.com/kurtewelam21.htm

کورتە وەڵام - ٢٠ -: www.emrro.com/kurtewelam20.htm

کورتە وەڵام - (١٧ - ١٩) -: www.emrro.com/kurtewelam17u18u19.htm

کورتە وەڵام - ١٦ -: www.emrro.com/kurtewelam16.htm

کورتە وەڵام - ١٥ -: www.emrro.com/kurtewelam15.htm

کورتە وەڵام - ١٤ -: www.emrro.com/kurtewelam14.htm

کورتە وەڵام - ١٣ -: www.emrro.com/kurtewelam13.htm

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm

 

٢٠\٧\٢٠١٧
ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک