په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١\٢٠١٤

ژارگۆن - ٢٢ -.


عەبدولموتەڵیب عەبدوڵا

 

 

کامۆ لە (مرۆڤی یاخی)دا دەڵێت: مرۆڤ بۆ ئەوەی ھەبێ دەبێ یاخی بێ، بەڵام لەو یاخی بوونە دەبێ رێز لەو سنوورانە بگرێ، کە لە خۆیدا دەیاندۆزێتەوە، ئەو سنوورانەی کە تیایدا مرۆڤەکان بەیەک دەگەن و بەم بە یەکگەیشتنەش بونیان دێتە ئاراوە. ل٤٩.

لە بەرگی یەکەمی کتێبی خولاێەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (محەمەد ئەمین زەگی بەگ) دەڵێ، کە دینی ئیسلام باڵی بە سەر زۆربەی ناوچە کوردنشینەکاندا کێشا، خەڵکانی ئەو ناوچانەی کە ھێشتا کاریگەری میترائیزم لە سەریان بووە و بە پێی بنەماکانی ئایینی میترایی خۆیان بە (مێرخاس) و (راستگۆ) و (لەخۆبردوو) و (راگری پەیمان و بەڵین) و (یاسایی) زانیوە، بۆ ئەوەی بوونی خۆیان بسەلمێنن و رێز لەو سنورانە بگرن، کە خۆیانی تێدا دەدۆزنەوە، ھەوڵیانداوە جۆرە پێکھێنانێک لە نێوان (دینی کۆنیان) و دینی تازە (کە ئایینی ئیسلامە) دروست بکەن، ھەتاکو لەوەوە بتوانن لە رێگای فۆرمێکی نوێدا، دینی کۆنیان درێژە پێبدەن! ئەو شێوە بیرکردنەوەشیان بە (حەق) و تایبەتمەندی خۆیان زانیوە، ھەر لە چوارچێوەی ئەو شێوە لە بیرکردنەوەشدا ھاتوون کەسێتیەکی مێرخاس و لەخۆبردوو و راستگۆ و پەیمان نەشکێنێکی وەک (حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب)یان لە ئایینی ئیسلام وەرگرتوە و کردوویانە بە جێنشینی (میترا)، وەک گوتم شوێنکەوتوانی ئەو دینە، لە دینی (میترائیزم و زەردەشتی) و (مانی و ئێزیدی) دروست بووە! ئەو فۆرمە نوێیە لە بیرکردنەوەی کوردان راستە خۆر بە پیرۆز دەزانن و کڕنووشی بۆ دەبەن، بەڵام ئەوان ناڵێن (خۆر) خودی خوایە، بەڵکو دەڵێن خوایەک ھەیە لە ناو خۆردایە، وەک دەزانین کۆی ئەو فۆرمە تایبەتەی بیرکردنەوەی کوردان لە ئایینی (یارسان ٩٠١-١٦٠٠ز)دا خۆی دەدۆزێتەوە، پەیڕەوانی یارسانی، پێیانوایە رۆحی حەزرەتی عەلی چووەتە ناو خۆرەوە و (خۆر)یش ھەتاکو فەرمان لەو زاتە وەرنەگرێت ھیچ جولەیەک ناکات. بۆیە بە (عەلی ئیلاھی)یش ناویان دەبەن. لە کۆی ئەو قسانەوە دەمەوێ بڵێم کورد وەک کۆنترین میللەتی ئەو ھەرێمە لە سەرەتاوە پەیڕەوی ئایینی (میتراییی و زەردەشتی و مانی و ئێزدی) و دواتر (یارسانی/ ئیسلامی) (ئێزدی/ ئیسلامی)یان کردووە.


وەک گوتمان بنەمای (ئایینی یارسان) کە مێژوونوسان بە ئایینی کوردان ناوی دەبەن، بۆ دینی میترائیزم و زەردەشتی و مانی و ئێزیدی دەگەڕێتەوە و پشت بە فەلسەفەی (دۆنادۆن) دەبەستێت، وەک چۆن بنەما سەرەکییەکانی (ئەدەبی یارسان) کە بە شێوە زمانی ھەورامی-گۆران نوسراوە، پەیوەندییەکی پتەوی بە کێشی خۆماڵی و لەوێشەوە (شیعری زەردەشتی)یەوە ھەیە! بێگومان بە دواداچوونی من بۆ ئەو پرسە، پڕشنگ خستنە سەر (پێشینە و پێشینان) نییە، بەڵکو بەرجەستەکردنی (بیروباوەڕ و عەقڵ و مەعریفە)یە، لە سەر ئەو بنەمایە دەشێ بپرسین: ئەگەر ئەو پەیوەندییە تووند و تۆڵە لە نێوان (کێشی خۆماڵی) و (ئەدەبی ئایینی کوردی) ھەبێت، یان ئەگەر بتوانین قسە لە ئایین وەک ئەدەبێکی نووسراوی کوردی بکەین و لە ئایینەوە (حەقیقەتی ئەدەبی و چێژی ھونەری و دنیابینی) ھەڵگرینەوە، ئایا ئەوەی پێی دەڵێن ئایینی کوردی، یان ئەدەبی نووسراوی کوردی، توانیویەتی تەعبیر لە ناخی مرۆڤی کوردی بکات و رێز لەو سنورانە بگرێ، کە لە خۆیدا دەیاندۆزێتەوە، رێز لەو سنورانە بگرێ کە کوردان تیایدا بەیەک دەگەن، ئایینی کوردی، یان ئەدەبی نووسراوی کوردی توانیویەتی بەم بە یەکگەیشتنە (بوونی کوردی) بسەلمێنێ؟!

__________________________________

بەشی بیست و یەک: www.emrro.com/jargonbistuyek.htm  

بەشی نۆزدەم: www.emrro.com/jargonnozdeb.htm 

بەشی نۆزدەم: www.emrro.com/jargonnozde.htm

بەشی هەژدەم: www.emrro.com/jargonhejde.htm    

بەشی شازدەم: www.emrro.com/jargonshazde.htm   

بەشی پازدەم: www.emrro.com/jargonpazde.htm  

بەشی چاردەم: www.emrro.com/jargoncarde.htm

بەشی سێزدەم: www.emrro.com/jargonsezde.htm

بەشی دوازدەم: www.emrro.com/jargondiwazde.htm  

بەشی یازدەم: www.emrro.com/jargonyazde.htm  

بەشی دەیەم: www.emrro.com/jargonde.htm

بەشی نۆیەم: www.emrro.com/jargonno.htm  

بەشی هەشتەم: www.emrro.com/jargonhesht.htm

بەشی هەفتەم: www.emrro.com/jargonheft.htm  

بەشی شەشەم: www.emrro.com/jargonshesh.htm

بەشی پێنجەم: www.emrro.com/jargonpenc.htm   

بەشی چوارەم: www.emrro.com/jargonciwar.htm  

بەشی سێیەم: www.emrro.com/jargonse.htm 

بەشی دووەم: www.emrro.com/jargondu.htm

بەشی یەکەم: www.emrro.com/jargonyek.htm

 

ماڵپەڕی عەبدولمتەلیب عەبدوڵا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک