په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٨\٢٠١٧

کورتە وەڵام! بۆ وتارێکی ئەنوەر ئەڵمان!


کامیل ژیر      

- ٢٥ -


لە ماڵپەڕی ھاوبیرانی کوردایەتیدا،بەبەرواری ٢١/٨/٢٠١٧ ئەنوەر ئەڵمان ناوێ، وتارێکی دژی پیرۆزیی نیشتمان بڵاوکردۆتەوە کەنەئەبوایە ئەو ماڵپەڕەی ئاڕاستەیەکی نەتەوەیی ھەیە، بە وتاری لەوجۆرە، کاتی خوێنەرەوەکانی بەفیڕۆبدا ! بەتایبەتی لەم کاتی ھەلی سەربەخۆیی کوردستانەدا!


تێکڕا نوسینەکەی لەخولگەی رستەیەکدایە کەئەڵێ (چمکەکانی ئازادیی مرۆڤ لەخاکێ نیشتمان پیرۆزترن! لەکوێ مافەکانی مرۆڤ پارێزراوبێ دەشی ئەو جێیە نیشتمانبێ!) پێش ئەم، فەیلەسوفەکانی بیری کۆمۆنستی، سەد ساڵێ لەم جۆرە خەڕەکەیان رستو ئەنجام بە فویەکی گۆربەشۆف ریسەکەیان بوەوە بەخوری! ئەوەبو گەلانی سۆڤێتو ئەوروپای رۆژھەڵاتو زۆریتر، گەڕانەوە بۆ چمکی پیرۆزیی نیشتمانەکانیان. سەبارەت ئازادیش، زوربەی مرۆڤەکانی رۆژئاوای گێتی، دەمێساڵە لەکەماڵی ئازادیدان، کەچی ھیچیان دەسبەرداری پیرۆزیو خۆشەویستیی نیشتمانەکانیان نەبون. ھەمیشە ھەر شانازی بەنیشتمانەکانیانەوە ئەکەن. کام لەو وڵاتانە وازی لە بستێ خاکی خۆی ھێناوە؟ تەنانەت ئەو بیانیانەی لەو وڵاتە ئازادانەشدا ئەژین یا نیشتەجێنو ھەمو مافەکانیان وەک مرۆڤ پارێزراوە، ھەر خەو بەنیشتمانەکەی خۆیانەوە ئەبینن. ئەوەتا ئەم کاک ئەنوەرەش کە ‌رەگەزنامە کوردستانییەکەی خۆی گۆڕیوە بە (ئەڵمان!!) ھەر بەکوردی ئەو وتارەی نوسیوە! ئەوە پیرۆزیی نیشتمانەکەیەتی لەنائاگاییدا وایلێئەکا دەسبەرداری زمانی نیشتمانەکەی نەبێ. پیرۆزیی نیشتمان، دیاردەیەکی دەسکردنیە. بەشێکە لە نائاگاییو ‌ناخی مرۆڤ، وەک خۆشەویستیی نێوان دایکو باوکو مناڵەکانیان، وەک دو دڵدار. ھەزاران نمونە لەسەر ئەوانە ھەیە کەدەیان ساڵە وێرانە نیشتمانێکی خۆیان جێھێشتوەو پێشکەوتوترین وڵاتیان کردۆتە نشینگەی خۆیان (نەک نیشتمانی خۆیان) کەچی ھەر دڵیان بۆ کوێرە دێیەکی وێرانە نیشتمانەکەی خۆیان لێئەداو کاریشی بۆئەکەن. بەڵکو سۆزیان بۆ خۆشەویستیو پیرۆزیی نیشتمانەکەیان زیاتر لەپەرەسەندندایە. مرۆڤ ھەر یەک نیشتمانی ھەیە نەک دو. ستالین کە وشکترین کۆمۆنستبو، لەنمایشێکا، لەبەر تیپی نیشتمانەکەی خۆی (جۆرجیا) ھەستایە سەر‌پێو کەوتە چەپڵەلێدان بۆیان! ئەوە لەپیرۆزییو خۆشەویتیی جۆرجیاوەبوە نەک تیپەکە، بەڵکو ئەو، پێشتر ئەندامانی ئەو تیپەی ھەر نەدیبو. کچە تێکۆشەری ناودار، دوڕیە محەمەد عەلی عەونی، لەمیسر لەدایکبوەو گەورەبوە، کەچی ھەر کوردستانی بەنیشتمانی خۆی ئەزانی وەک لەنوسینەکانیا دەرئەکەوێو وەک من ساڵی ١٩٦٢ لەڤیەنا دیومەو دوانومە. چەرچل ئەڵێ ئامادەم لەگەڵ شەیتان ھاوپەیمانی بکەم لەپێناوی نیشتمانەکەما.. کەواتە خۆشەویستیو پیرۆزیی نیشتمان دروستکەری ھەستو سۆزە نەک بەپێچەوانەوە. راستە بڕی خۆشەویستیی نیشتمان لەکەسێکەوە بۆکەسێکیتر جیاوازە، بەڵام ئەو پیرۆزییە، کەم یازۆر، بونی ھەر ھەیە. بێگومان لەناو ھەمو گشتێکیشدا، زۆڵەکو دەگمەن ھەیە کەئەوانە پێوانەیان لەسەرناکرێ.


نوسینەکە،‌ھیچ بایەخێکی زانستیانەی نیەو پڕە لەدژیەکیو بەدرۆخستنەوەی خۆی، ئەگەر لەماڵپەڕی ھاوبیرانی کوردایەتیدا نەبوایە، ھەر باسیشم نەئەکرد!کۆتاییەکەشی بەشتێیەک ھێناوە کەناویناوە ھەڵبەست! راستییەکەش ئەوەیە: لەھەمو شت بچێ لەھەڵبەستناچێ. منیش بەم ‌ھۆنراوەیە وەڵامی ھەڵبەستەکەی ئەدەمەوە:


 
 خۆشترین ماچ.
چ جۆرێ ماچ خۆشترینە؟
تەڕو پاراو و شیرینە؟
شیلەی شەکر ، یا ھەنگوینە؟
سەری گۆنا؟ خاڵی رومەت؟ یا ناوچەوان؟
سەرگۆی مەمک؟ لێو و زمان؟
ئەندامی روت؟ یا داپۆشراو؟
بەردەسکەوێ، یا ببینرێ بە نیگای چاو؟
زۆروزەبەن ؟ یاخود دەگمەن؟
بە ھیچکامیان باوەڕمەکەن.
    *    *    *
بەئاسمانا مەلەیئەکرد کەژاوەکەم
لەشی ئاڵایە پرچی خاوی ھەورو تەم
بێ ترس و خەم
ماچی تەڕو پاراوی دەم.
    *    *    *
بە شارانی ماچبارانا
بەناو شەپۆلی جوانانا
ھەزاران قۆناغم بڕی
بلیتی شوێنی ناوازەم گەلێ کڕی
لە کەنارا
لە ناوەندی گەورەشارا
ریزە بوکی شۆخی تەلار
لەناو بەرگی سپیی بەورا
پێیان لەسەر فەرشی گوڵزار
دەمیان لەناو دەمی ھەورا
تێرمژینی لێو و زمان
چلەی زستان
ئەچەرخێنێ بەرۆژانی بەھارستان.
    *    *    *
لە ھاوینا
لەدیمەنێکی شیرینا
مەمکەکانی سنگی سەوزی نیاگارام
گرتو مژی
لەبەر پرژی تاڤگەکانی
وامئەزانی
ئەم دەڤەرە بەھەشتێکەو مرۆڤ تیایا
ھەتا ئەژی!
کەچی مەلی سرکی خۆزگەم
ھەر جوکەیبو
بۆخۆشترین ماچی خاکی وڵاتەکەم.

__________________________

کورتە وەڵام - ٢٤ -: www.emrro.com/kurtewelam24.htm

کورتە وەڵام - ٢٣ -: www.emrro.com/kurtewelam23.htm

کورتە وەڵام - ٢٢ -: www.emrro.com/kurtewelam22.htm

کورتە وەڵام - ٢١ -: www.emrro.com/kurtewelam21.htm

کورتە وەڵام - ٢٠ -: www.emrro.com/kurtewelam20.htm

کورتە وەڵام - (١٧ - ١٩) -: www.emrro.com/kurtewelam17u18u19.htm

کورتە وەڵام - ١٦ -: www.emrro.com/kurtewelam16.htm

کورتە وەڵام - ١٥ -: www.emrro.com/kurtewelam15.htm

کورتە وەڵام - ١٤ -: www.emrro.com/kurtewelam14.htm

کورتە وەڵام - ١٣ -: www.emrro.com/kurtewelam13.htm

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک